Khabat pharmacy دەرمانخانەى خەبات

Khabat pharmacy دەرمانخانەى خەبات سلێمانی/گەڕەكی خەبات: بەرامبەر سەنتەری د.نەبەز بۆ چارە?

نوێترین غسولی سێراڤێ ئێستا لە دەرمانخانەکەمان بەردەستە کە تایبەتە بە پێستی نۆرماڵ و تێکەڵ بۆ باڵانسکردنەوەی ترشێتی پێست ...
25/11/2025

نوێترین غسولی سێراڤێ ئێستا لە دەرمانخانەکەمان بەردەستە
کە تایبەتە بە پێستی نۆرماڵ و تێکەڵ

بۆ باڵانسکردنەوەی ترشێتی پێست و کۆنترۆڵکردنی چەوری پێست ✅
#دەرمانساز #تەندروستی #دەرمانسازی

10/11/2025

بینەری تەواوی ئەم کارتۆنە بن بۆ ئەوەی بە تەواوی هۆکارە مەترسیدارەکە بزانن .

#دەرمانخانە #پزیشکی #دەرمان #دژە #بەکتریا #پزیشک #کوردستان

یەکێک لە هەرە بەرهەمە نایاباکانی بڕاندی یوسیرینمان بۆ ‌هێناون ، کە تایبەتە بە پێستێک پەڵە و دووڕەنگی پێستی هەبێت .یان پێ...
01/11/2025

یەکێک لە هەرە بەرهەمە نایاباکانی بڕاندی یوسیرینمان بۆ ‌هێناون ، کە تایبەتە بە پێستێک پەڵە و دووڕەنگی پێستی هەبێت .

یان پێستێک کە شوێنەواری زیپکەی زۆرە .

ئەم غسولە سەڕەرای پاکردنەوەی پێست ، وەک چارەسەری پاڵپشت کاردەکات.

ئێستا بە نرخی زۆر گونجاو لە دەرمانخانەی ڤیان بەردەستە و گایاندنمان هەیە بۆ سەرجەم شارەکانی کوردستان

#کچانە #جوانی #خانمان #غسول #دەرمانخانە #پزیشکی

ئەو غسولانەی کە نرخیان لە ١٥ هەزار کەمترە و کوالێتیەکی زۆر باشیشیان هەیە .گەیاندنمان هەیە بۆ سەرجەم شارەکانی کوردستان ✅ ...
27/10/2025

ئەو غسولانەی کە نرخیان لە ١٥ هەزار کەمترە و کوالێتیەکی زۆر باشیشیان هەیە .

گەیاندنمان هەیە بۆ سەرجەم شارەکانی کوردستان ✅

#کورد #کوردستان #تەندروستی #دەرمانساز #دەرمانسازی

چۆن پارێزگاری لە ددانەکانمان بکەین ؟ تاکو توشی ئازار و هەوکردن و کلۆربوون نەبن 🤔گرینگیدان بە شۆردنی ددان ڕۆژانە لە ڕێگەی...
23/10/2025

چۆن پارێزگاری لە ددانەکانمان بکەین ؟ تاکو توشی ئازار و هەوکردن و کلۆربوون نەبن 🤔

گرینگیدان بە شۆردنی ددان ڕۆژانە لە ڕێگەی : 🪥
1- بەکارهێنانی فڵچە دووجار لە ڕۆژێکدا .
2- بەکارهێنانی پەتی ددان بۆ لابردنی خۆراکی بەجێماو لە نێوان ددانەکاندا .
3ـ بەکارهێنانی پاکەرەوە(غسول) تایبەت بۆ پارێزگاری کردن لە تووشبوون بە بەکتریا .

خواردن و خۆپارێزی :🥑✨️
1- دوورکەوتنەوە لەو خواردن و خواردنەوانەی کە ڕێژەی ترشێتیان بەرزە ( خواردنەوە گازیەکان ) .
2ـ دوورکەوتنەوە لە خواردنی شیرینی چونکە هۆکارێکی سەرەکین بۆ کلۆربوونی ددان .
3- دوورکەوتنەوە لە کێشانی جگەرە و ڤەیپ ، چونکە تەندروستتی ددانەکان تێکدەدەن و ڕەنگی سروشتی دەگۆڕن .
4-خواردنی ئەو خۆراکانەی کە دەوڵەمەندن بە کالسیۆم و ڤیتامین دی یان وەرگرتنی لە ڕێگەی تەواوکەری خۆراکیەوە ڕۆژانە .

لەکاتی بوونی هەر ئازارێکی تووندی ددان یان هەوکرد و ئاوسانی ددانەکانمان وا باشترە بە زووترین کات سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت و چارەسەری گونجاو وەربگیرێت.

بە هیوای تەندروستیەکی باش 🌸

ئەتەوێت سیڕەم بۆ پێستت بەکاربهێنیت ، بەڵام نازانیت کام پێکهاتەیەیان بۆ حاڵەتی پێستت گونجاوە ؟  ئەوە خوێنەری ئەم بابەتە ب...
22/10/2025

ئەتەوێت سیڕەم بۆ پێستت بەکاربهێنیت ، بەڵام نازانیت کام پێکهاتەیەیان بۆ حاڵەتی پێستت گونجاوە ؟ ئەوە خوێنەری ئەم بابەتە بەن.

نایاسینەماید: جۆرێکی ڤیتامین یەکێکە لە دووجۆرە سەرەکیەکەی ڤیتامین بی ٣.
-کۆنترۆڵی پێستی چەور زیپکە دەکات.
-شوێنەواری پەڵەی زیپکە کاڵدەکاتەوە
-کونیلە و زیوان و خاڵی ڕەشی پێست لادەدات.

ڕێتینۆڵ: جۆرێکی ڤیتامین ئەی یە ، تەنها شەوان بەکاردێت و ڕۆژانە پێویستە شێدارکەرەوە و دژەخۆریش پاڵپشت بەکاربێت لەگەڵیدا.
- چرچی و هێڵەکانی ڕووخسار کەمدەکاتەوە دژەپیریە.
-کۆنترۆڵی کونیلەی گەورە و کراوە دەکات بەباشی.
-یارمەتی نوێکردنەوەی خانەکانی پێست دەدات بەمەش دووڕەنگی و پێستی تێکچوو هەروەها کەمکردنەوەی چاڵی ڕووخسار دەدات.

-ڤیتامین سی: دژە ئۆکسێنەرە ، بە گشتی لە لەشدا چەندین کاری زۆر باشدەکات ، لەسەر پێستیش ئەم کاریگەریە نایابانەی هەیە.
-دژە ئۆکسێنەرە و پێست دەپارێزێت لە تیشکە زیانبەخشەکانی خۆر.
-هەڵدەستێت بە یەکڕەنگکردنەوەی پێست و لابردنی پەڵەی پێست.
-ڕەونەق و درەوشانەوە و جوانییەکی تایبەت بە پێست دەبەخشێت.

گەر دەتانەوێت هەریەک لەم سیڕەمانە لە ڕۆتینەکەتدا جێ بکەیتەوە ، ئەوا ئەتوانن لە ڕێگەی کۆمێنتەوە داوای بکەن 🌸✨

#کچانە #جوانی #خانمان #غسول #دەرمانخانە #پزیشکی #دەرمان

11/10/2025

ڕۆتینێکی زۆر نەرم و کاریگەر لەسەر پێست
بڕاندی کۆری axis - y

خۆی دەبینێتەوە لە
غسول _ سیڕەم _ دژەخۆری فیزیایی

بۆ زانینی نرخ یان داواکردن تەنها کۆمێنت بکە و ڕاستەوخۆ نرخکان دەنێرین

گەیاندنمان هەیە بۆ سەرجەم شارەکانی کوردستان

#کوردستان #کورد #کچانە #جوانی #خانمان #غسول #دەرمانخانە

فڵچەی نەرم یان زبر ؟بە شێوەیەکی گشتی فڵچەی نەرم یان ئاستی مامناوەند لای پزیشکی ددان پەسندترە وەک لە فڵچەی زبر لەبەر ئەم ...
09/10/2025

فڵچەی نەرم یان زبر ؟
بە شێوەیەکی گشتی فڵچەی نەرم یان ئاستی مامناوەند لای پزیشکی ددان پەسندترە وەک لە فڵچەی زبر لەبەر ئەم هۆکارانە .

- فڵچەی زبر ئەگەری بریندارکردنی و خوێنلێهێنانی پوک زیاتر دەکات بەتایبەت گەر بە هەڵە بەکاربێت .
- دەبێتە هۆی داخورانی مینای ددان ، ئەمەش وادەکات دانەکان هەستیارتر ئەبن و بە ساردی و گەرمی و تووشی ناڕەحەتیەکی زۆرت دەکات.
- زبری فڵچە مانای پاکردنەوەی باشتر نادات ، بەڵکو گەر تەکنیکی گونجاو بەکاربێت بۆ ددان شتن فڵچەی نەرم ززر کاریگەرترە.
- دەکرێت بۆ زیاتر پاکردنەوەی ددان ، پشت بە پەتی دان و غەرغەرەی ددان ببەسترێت.

بە هیوای تەندروستیەکی زۆر باش 🙏🏻✨
#دەرمانخانە #پزیشکی #دەرمان #تەندروستی #دەرمانساز

چۆن چارەسەری دڵەکزێ بکەین ؟ ئایا پارێزی خۆراک باشترە یان بەکارهێنانی چارەسەر ؟ دڵەکزێ هۆکاری دروستبوونی بەهۆی گەڕانەوەی ...
07/10/2025

چۆن چارەسەری دڵەکزێ بکەین ؟
ئایا پارێزی خۆراک باشترە یان بەکارهێنانی چارەسەر ؟

دڵەکزێ هۆکاری دروستبوونی بەهۆی گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدەیە بۆ سورێنچک و بریندارکردنی دیواری سورێنچک و گەدە .

پارێزگاریکردنی خۆراک بە تایبەت لە ترشی و توونی و خواردنی چەور و خواردن بە شێوەیەکی خێرا و خواردن پێش کاتی خەو وە هەروەها جگەرە کێشان و خواردنەوە کهولەکان ، یارمەتیدەرێکی زۆر باشن لە ڕێگریکردن لە تووشبوون و خێراترکردنی چارەسەر .

گەر لە حاڵەتێکدا گەر لە ڕێگەی پارێزکردنەوە کەسەکە هەستی بە باشتر بوون نەکرد ، ئەوا باشترە چارەسەر وەربگرێت لە لای پزیشکی پسپۆر یان ڕاوێژ بە پزیشکی دەرمانساز بکات.
ئەو گروپانەی کە بۆ چارەسەر بەکاردێن .
حەبی دژە ترشێتی گەدە : rennie - gaviscon
H2blocker : famotadine
PPI: pantoprazole + omeprazole + esomiprazole.

#تەندروستی #پزیشکی #ئازار #دەرمان #دەرمانساز #دەرمانسازی

04/10/2025

پڕفرۆشترین بەرهەمەکانی پێست لە دەرمانخانەکەمان بۆ مانگی ٩

ئێستا زۆربەی بەرهەمەکانی پێست بە کوالێتی ۆریجنال لە دەرمانخانەکەمان بەردەستە

گەیاندنمان هەیە بۆ سەرجەم شارەکانی کوردستان.

#کچانە #جوانی #خانمان #غسول

چۆن وا بکەی منداڵەکەت خەوێکی قوڵ و ڕێکخراوی هەبێت ، بە تایبەت لە وەرزی کرانەوەی قوتابخانە ؟وەک ڕوونە خەوتن هۆکارێکی زۆر ...
27/09/2025

چۆن وا بکەی منداڵەکەت خەوێکی قوڵ و ڕێکخراوی هەبێت ، بە تایبەت لە وەرزی کرانەوەی قوتابخانە ؟

وەک ڕوونە خەوتن هۆکارێکی زۆر گرنگە بۆ ئەوەی مرۆڤ زهن و دەروون و وزەی تەواوی خۆی کۆبکاتەوە بۆ دەستپێکی ڕۆژێکی نوێ ، بڵ تایبەت بۆ منداڵان کە سەرەتای گەشەیانە و پێویستیان بە وزە و ژینگەیەکی گونجاوە لە قوتابخانە .

ئەم چەند خاڵە زۆر گرنگن کە پەیڕەو بکرێت .

1- پێویستە کاتی خەوتن و بەخەبەرهاتنی منداڵەکەت ڕێکخراوبێت و هەموو ڕۆژێک لە هەمان کاتا بێت.
2- دوورخستنەوەی منداڵەکەت لە شاشەی موبایل - تابلێت - تەلەفیزیۆن بە کاتژمێرێک پێش خەوتن.
3- ڕێگریکردن لە خواردنی قورس و شیرینی و جبز و ساردی و چا بەتایبەت لە دوای نانی ئێوارەوە
4- ئەو ژوورەی منداڵەکەتی لێیە باشترە هێمن بێت و هاتووچۆی لەسەر نەبێت و لە ڕووی ڕووناکیەوە ڕێکخراوبێت
5- چالاکی و یاریکردن و وەرزشکردن وای لێدەکات وزەی زۆر سەرف بکات و لەش ناچاری خەوێکی قوڵ بکات
6- ئەنجامدانی ئەم رۆتینە لەلایەن دایک و باوکانەوە وادەکات کە منداڵەکانیش چاو لەوان بکەن و دووبارەی بکەنەوە ، بۆیە بۆ تەندروستی خۆت منداڵەکەشت ئەبێت ببیت بە پێشەنگ.

هەندێک حاڵەت هەیە کە منداڵ خەوی تێک دەچێت و بە قورسی خەوی لێدەکەوێت ، بۆ ئەم حاڵەتانە دەکرێت جەلی تایبەت بە منداڵان بەکاربهێندرێت وەک چارەسەر بەڵام پێویستە سەرجەم ئەو خاڵانەی سەرەوە جێبەجێ کرابێت و بەبێ ڕاوێژی پزیشکی پسپۆڕ بەکارنەیەت بەتایبەت بۆ منداڵانی خوار تەمەن ٣ ساڵ.

#کورد #کوردستان #جوانی #دەرمانخانە #پزیشکی #زانیاری

Address

سلێمانی/گەڕەكی خەبات: بەرامبەر سەنتەری د. نەبەز بۆ چارەسەری نەخۆشییەكانی پێست
As Sulaymaniyah
00964

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Khabat pharmacy دەرمانخانەى خەبات posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram