کۆمەڵگەی پزیشکی باسان : Basan Polyclinic

کۆمەڵگەی پزیشکی باسان : Basan Polyclinic هەرزانی : کوالێتی : دڵنیایی

ڤیتامین دی چییە؟(Vitamin D3)نیشانەکانی کەمی ڤیتامین دی (Vitamin D3) چین؟بۆچی پێویستە ڕێژەی ڤیتامین دی (Vitamin D3 )بە نۆ...
01/10/2025

ڤیتامین دی چییە؟(Vitamin D3)

نیشانەکانی کەمی ڤیتامین دی (Vitamin D3) چین؟
بۆچی پێویستە ڕێژەی ڤیتامین دی (Vitamin D3 )بە نۆرماڵی بهێڵینەوە؟
چۆن ڕێژەی ڤیتامین دی (Vitamin D3) بەرزبکەینەوە؟

ڤیتامین دی ڤیتامینێکی تواوەی چەورییە و یارمەتی لەش دەدات لە هەڵمژینی کالیسیۆم و فسفۆر، کە پێویستن بۆ تەندروستی ئێسک و ددان و ماسولکەکان. هەندێک جار پێی دەوترێت “ڤیتامینی تیشکی خۆر” چونکە جەستە دەتوانێت دروستی بکات کاتێک پێست بەر تیشکی خۆر دەبێت. هەروەها پاڵپشتی سیستەمی بەرگری لەش و تەندروستی گشتی دەکات. ڤیتامین D3 سەرچاوەکەی لە گۆشت و تیشکی خۆردایە

نیشانەکانی کەمی ڤیتامین D3 :

ئازاری ئەژنۆ و پشت
ئازاری ئێسکەکان بە گشتی
شەکەتی و بێ تاقەتی
سستی پێست و لاوازی نینۆک
هەڵوەرینی قژ
لاوازی ماسولکەکان

بۆچی پێویستە ڕێژەی ڤیتامین دی (Vitamin D3 )بە نۆرماڵی بهێڵینەوە؟

گرنگترین شت کە پێویستە لەسەر ڤیتامین D بزانین ئەوەیە کە پێویستە بۆ تەندروستی ئێسک و بەرگری لەش، هەروەها نەخۆشییە درێژخایەنەکان. بەبێ بوونی ڤیتامین D ی پێویست، جەستەت ناتوانێت کالیسیۆم بە باشی هەڵبمژێت، ئەمەش دەبێتە هۆی لاوازبوونی ئێسکەکان (ڕیکێت لە منداڵدا، پووکانەوەی ئێسک لە گەورەکاندا) و مەترسی زیاتری تووشبوون بە هەوکردن و لاوازی ماسولکەکان و نەخۆشییە درێژخایەنەکان.

چۆن ڕێژەی ڤیتامین دی (Vitamin D3) بەرزبکەینەوە؟

زۆر خواردنی شیر، پەنیر، ماست، ماسی، هێلکە.
ڕۆژانە بۆ ماوەی ٣٠ خولەك خۆت بدە بەر تیشکی خۆر بەومەرجەی تیشکی خۆر بەشێوازی تەندروستی لێتبدات.
بەکار هێنانی دەرمانی ڤیتامین D3 کە بە چەند جۆرێک هەیە وەک:
بە شێوازی قەترە
بە شێوازی گەمی جەلی
بە شێوازی کەپسول و حەپ
بە شێوازی دەرزی شێوازی بەکارهێنانی بە گوێرەی زۆری و کەمی ڤیتامینەکە ئەگۆڕێت.

# شیکاری ڤیتامین D3 لامان دەکرێت ئەتوانن سەردانمان بکەن.

01/10/2025

(دکتۆر محمد جەمال )

پزیشکی چارەسەر کردنی دەم ددان و
جوانکاری ددان 🦷

لە کۆمەلگەی پزیشکی باسان لە خزمەت چارەخوازە بەڕێزەکاندایە ☑️

بۆ ناو تۆمارکردن پەیوەندی بکەن بە☎️

ژ.م 71 71 - 221 - 0771

هۆرمۆنی پرۆلاکتین (Prolactin)  چییە؟نیشانەکانی ناڕێکی ڕێژەی (Prolactin) بزانە.کەی شیکاری (Prolactin) ئەنجام دەدرێت؟کاریگ...
30/09/2025

هۆرمۆنی پرۆلاکتین (Prolactin) چییە؟
نیشانەکانی ناڕێکی ڕێژەی (Prolactin) بزانە.
کەی شیکاری (Prolactin) ئەنجام دەدرێت؟
کاریگەری هۆرمۆنەکە لەسەر نەزۆکی چییە ؟

هۆرمۆنی پرۆلاکتین (Prolactin) کە بە هۆرمۆنی شیر ناسراوە، لەلایەن ژێرمێشکە ڕژێن (Pituitary Gland)ەوە دەردەدرێت، بەشێوەیەکی ئاسایی بڕێکی کەم لە هۆرمۆنەکە لە خوێن دا هەیە (لە هەردوو ڕەگەزدا) بەڵام لە ئافرەتاندا زیاد دەکات لەکاتی دوگیانی و پاش منداڵ بوون، هۆرمۆنی (Prolactin) هانی خانەکانی بەرپرس لە دەردانی شیر دەدات بۆ دەردانی شیر و دابین کردنی خۆراک بۆ کۆرپەلە، پێدانی شیر بە کۆرپەلە دەبێتە هاندەرێکی سروشتی بۆ ژێرمێشکە ڕژێن بۆ دەردانی پرۆلاکتینی زیاتر و بەرهەم هێنانی شیر، بەڵام پێنەدانی شیری دایک بە کۆرپەلە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی هۆرمۆنەکە و ڕێژەکەی وەک پێش دووگیانی لێ دێتەوە.

نیشانەکانی ناڕێکی ڕێژەی (Prolactin):

* سەرئێشەی بەهێز بەبێ بوونی هۆکارێکی ڕوون.
* تێکچووی بینایی.
* ناڕێکی و تێکچوونی گۆی مەمک و شیر لێهاتنی (بەبێ بوونی دووگیانی و شیردان بە کۆرپەلە).
* ناڕێکی سوڕی مانگانە.
* نەرمبوونی مەمک و دەرکەوتنی نیشانەکانی (تەمەنی نائومێدی) لە گەنجیدا.
* نەمانی ئارەزووی سێکس و نا ئاسایی بوونی گۆی مامک (لە پیاواندا).
* نەرمبوونی مەمک و گەورەبوونی (لەپیاواندا).

کەی شیکاری (Prolactin) ئەنجام دەدرێت:

* لەکاتی بوونی شیر بەبێ دووگیان بوون یان شیردان ،(هەندێک جار لە پیاوانشدا).
* لەکاتی بوونی گرفتەکانی نەزۆکی و ناڕێکی لە سوڕی مانگانەدا.
* لەکاتی بوونی گرفتەکانی نەزۆکی و ڕەپ نەبوونی چووک لە پیاواندا.
* لەکاتی کەمی هۆرمۆنی (Testosterone) لە پیاواندا.
* دەستنیشانکردنی ئەو شانە شێرپەنجەییانەی کە دەبنە هۆی دەردانی (Prolactin).
* لەکاتی بوونی گرفت ژێرمێشکە ڕژێن کە بووەتە هۆی زیاد دەردانی هۆرمۆنی پرۆلاکتین (Prolactin).
* چاودێریکردنی کاریگەریەکانی چارەسەری پاش وەرگرتنی چارەسەریەکە.
* لەکاتی وەرگرتنی ئەو دەرمانانەی کە کاریگەریان هەیە لەسەر ڕێژەی دەردانی دۆپامین (Dopamine).

کاریگەری هۆرمۆنەکە لەسەر نەزۆکی:

* لە ئەفرەتاندا: بەرزی ڕێژەی هۆرمۆنی (Prolactin) لە خوێندا دەبێتە هۆی وەستاندنی هێلکەدان لە دەردانی هۆرمۆنی (Estrogen)، کەمی ڕێژەی هۆرمۆنی (Estrogen) دەبێتە هۆی ناڕێکی سووڕی مانگانە یان وەستانی تەواوەتی سووڕی مانگانە و کەمبوونەوەی ئارەزووی سێکسی و کەمبوونەوەی ئەگەری دووگیان بوون.

* لە پیاواندا: بەرزی رێژەی هۆرمۆنی (Prolactin) لە خوێندا دەبێتە هۆی وەستاندنی گونەکان لە دەردانی هۆرمۆنی (Testosterone)، کەمی هۆرمۆنی (Testosterone) دەبێتە هۆی نەمانی توانایی ڕەپ بوونی چووک و کەمبوونەوەی ئارەزووی سێکسی.

30/09/2025

ئێستا لە کۆمەڵگەی پزیشکی باسان
خزمەتگوزاری پەرستاری لە ناو باسان و دەرەوەی باسان بەردەستە لە خزمەت هاوڵاتیانی خۆشەویست بە باشترین ستاف و کەمترین نرخ
هەر بەڕێزێک پێداویستی وەک

کانۆلا *
تەداوی*
دەرزی لێدان*
گوێ سمین*
دانانی سۆندەی میز *
تەبخیر*
بۆ ئەنجام ئەدرێت بۆ پەیوەندی کردن پەیوەندی بەم ژمارەیەوە بکەن 07731730635

هەرزانی - کوالێتی - دڵنیایی

🚩 ناونیشان: سلێمانی ➖ کوردسات➖ شەقامی سارداو ➖ سەروو مزگەوتی سەردار ئاغا
🚩 العنوان : سليمانية ➖ منطقة كوردسات ➖ شارع سارداو ➖ قرب مسجد سردار اغا

29/09/2025

⁨ ‎دكتۆر ئەلەند ابراھیم سعید👨🏻‍⚕️

‎بەكالۆریۆس لە پزیشكی دەم و ددان و چارەسەركردنی كێشەكانی دەم و ددان🦷

‎كلینكی ددانی باسان لە كاتژمێر ١ پاشنیوەڕۆوە تاوەكو كاتژمێر ١٢ شەو بەڕوی چارەخوازاندا كراوەیە✅🦷

‎🚩 ناونیشان: سلێمانی ➖ کوردسات➖ شەقامی سارداو ➖ سەروو مزگەوتی سەردار ئاغا

‎ھەرزانی - كوالێتی - دڵنیای

☎️0771 221 71 71 ☎️⁩⁩

29/09/2025

چارەخوازانی بەڕێز ئەگادار ئەکەینەوە ئێستا لە کۆمەلگەی پزیشکی باسان📣

یەکێک لە باشترین دکتۆرەکانی شاری سلێمانی ⬇️

لە کۆمەلگەی پزیشکی باسان ئامادەیە ✅

دکتۆرە ساکار حسێن زبیر 👩🏻‍⚕️

پسپۆری ژنان و منداڵبوون🫄🏻

دبلۆمی باڵا ( ماستەر ) لە نەخۆشیەکانی ژنان و منداڵبوون و نەزۆکی ✅
بە کالۆریۆس لە پزیشکی نەشتەرگەری گشتی ✅
لە خزمەت چارەخوازە بەڕێزەکان دا دەبێت ✅

📝بۆ ناونوسین ☎️07712887171☎️

🚩 ناونیشان: سلێمانی ➖ کوردسات➖ شەقامی سارداو ➖ سەروو مزگەوتی سەردار ئاغا
🚩 العنوان : سليمانية ➖ منطقة كوردسات ➖ شارع سارداو ➖ قرب مسجد سردار اغا

بەرزی پەستانی خوێن یان (زەخت) چیە؟بەرزی پەستانی خوێن حالەتێکی  باوە کە هێزی درێژخایەنی خوێن لە دژی دیواری خوێنبەرەکەت بە...
29/09/2025

بەرزی پەستانی خوێن یان (زەخت) چیە؟

بەرزی پەستانی خوێن حالەتێکی باوە کە هێزی درێژخایەنی خوێن لە دژی دیواری خوێنبەرەکەت بە رادەی پێویست بەرزە کە لە کۆتاییدا لەوانەیە ببێتە هۆی کێشەی تەندروستی، وەک نۆرەی دڵ یان جەڵتەی مێشک

نزیکەی 90-95% حاڵەتەکان سەرەتایین، کە بە هۆی هۆکاری نادیاریکراوی شێوازی ژیان و هۆکاری بۆماوەییەوە بە بەرزی پەستانی خوێن پێناسە دەکرێت. هۆکارەکانی شێوازی ژیان کە مەترسی زیاد دەکات بریتین لە خوێی زیاد لە خۆراک، کێشی لەشي زیاد، جگەرەکێشان، تەمەن، ڕەگەز لە پیاواندا زیاتر و بەکارهێنانی کحول
زۆربەی ئەو کەسانەی پەستانی خوێنیان بەرزە هیچ نیشانەیەکیان نییە ، تەنانەت ئەگەر خوێندنەوەکانی پەستانی
خوێن بە شێوەیەکی مەترسیدار بگاتە ئاستی بەرز .
چارەسەر : گۆڕانکاری لە شێوازی ژیان ، دەرمانەکان

کێن ئەو کەسانەی پێویستە ئەم پشکنینە ئەنجام بدەن؟ئەو کەسانەی تەمەنیان لەسەروو ٤٥ ساڵەوەیە.ئەو کەسانەی کێشیان زۆرە.ئەو کەس...
29/09/2025

کێن ئەو کەسانەی پێویستە ئەم پشکنینە ئەنجام بدەن؟

ئەو کەسانەی تەمەنیان لەسەروو ٤٥ ساڵەوەیە.
ئەو کەسانەی کێشیان زۆرە.
ئەو کەسانەی بەرزە پەستانی خوێنیان هەیە.
ئەو کەسانەی لە خێزانەکەیاندا تووشبووی نەخۆشییەکانی دڵ هەیە.

پشکنینی سێ مانگیی شەکرە چییە؟

پشکنینی سێ مانگی شەکرە (بە ئینگلیزی: Hemoglobin HbA1c test) پشکنینێکی تایبەت بە نەخۆشی شەکرەیە کە بڕی ئەو شەکری خوێنەی بەستراوە بە هیمۆگڵۆبینەوە دەپێوێت. هیمۆگڵۆبین پڕۆتینێکە لە خڕۆکە سوورەکانی لەشدا کە ئۆکسجین لە سییەکانەوە هەڵدەگرێت و بۆ بەشەکانی تری لەش دەیگوازێتەوە، پشکنینی شەکرەی سێ مانگی تێکڕای بڕی ئەو شەکرەی بە هیمۆگڵۆبینەوە بەستراوە لەدوای سێ مانگ نیشان دەدات. ئەم پشکنینە دوای سێ مانگ ئەنجام دەدرێت کە تێکڕای ماوەی ژیانی خڕۆکە سوورەکانی خوێنە. ئەگەر ئاستی شەکرەی سێ مانگی بەرزبوو، دەکرێت نیشانەی نەخۆشی شەکرە بێت کە نەخۆشییەکی درێژخایەنە و دەبێتە هۆی چەندین کێشەی تەندروستی تر وەکوو نەخۆشییەکانی دڵ، گورچیلە، هەروەها زیان گەیاندن بە دەمارەکان.

ئەم پشکنینە چی کاتێک ئەنجام نادرێت؟

پشکنینی شەکرەی سێ مانگی بۆ شەکرەی ماوەی دووگیانی ئەنجام نادرێت لەبەرئەوەی ئەنجامێکی ورد و دڵنیاکەرەوەی نییە.
شەکرەی ماوەی دووگیانی یەکێکە لە جۆرەکانی شەکرە کە ئاستی شەکری خوێن لەماوەی دووگیانیدا بەرزدەبێتەوە و بەشێوەیەکی گشتی لەدوای لەدایکبوونی کۆرپەلە نامێنێت.
ئەو کەسانەی کێشەی کەمی خوێنیان هەیە یاخود هەر نەخۆشییەکی خوێنیان هەیە ئەم پشکنینەیان بۆ ئەنجام نادرێت چونکە ئەنجامەکەی ورد و ڕاست نابێت.

21/09/2025

مژدە مژدە ...

ئێستا لە کۆمەڵگەی پزیشکی باسان
خزمەتگوزاری پەرستاری ماڵان کراوەتە خزمەت هاوڵاتیانی خۆشەویست بە باشترین ستاف کەمترین نرخ
هەر بەڕێزێک پێداویستی وەک

کانۆلا *
تەداوی*
دەرزی لێدان*
گوێ سمین*
دانانی سۆندەی خواردن*

بۆی ئەنجام ئەدرێت ✅

هەرزانی - کوالێتی - دڵنیایی

🚩 ناونیشان: سلێمانی ➖ کوردسات➖ شەقامی سارداو ➖ سەروو مزگەوتی سەردار ئاغا
🚩 العنوان : سليمانية ➖ منطقة كوردسات ➖ شارع سارداو ➖ قرب مسجد سردار اغا

16/09/2025

ژمارە ٢٢ بنوسە راستەوخۆ نرخت پێ ئەگات 🌹

ئەنجام دانی لێزەر بۆ چارەخوازێک لە لایەن⬇️

دکتۆر محمد جەمال✅

پزیشکی نەشتەرگەری دەم و ددان و جوانکاری ددان 🦷

بۆ ناوتۆمارکردن ☎️ 07712217171☎️

🚩 ناونیشان: سلێمانی ➖ کوردسات➖ شەقامی سارداو ➖ سەروو مزگەوتی سەردار ئاغا
🚩 العنوان : سليمانية ➖ منطقة كوردسات ➖ شارع سارداو ➖ قرب مسجد سردار اغا

جوانکاری ددان بە  « دایرێکت ڤینێر »بۆ زانینی نرخ کۆمێنتێک بنوسە  راستەوخۆ نرخت پێ ئەگات✅ 🚩 ناونیشان: سلێمانی ➖ کوردسات➖ ...
13/09/2025

جوانکاری ددان بە « دایرێکت ڤینێر »

بۆ زانینی نرخ کۆمێنتێک بنوسە راستەوخۆ نرخت پێ ئەگات✅

🚩 ناونیشان: سلێمانی ➖ کوردسات➖ شەقامی سارداو ➖ سەروو مزگەوتی سەردار ئاغا
🚩 العنوان : سليمانية ➖ منطقة كوردسات ➖ شارع سارداو ➖ قرب مسجد سردار اغا

☎️0771 221 71 71 ☎️

09/09/2025

🛑ئۆفەری تاقیگەی باسان 🛑

لە تاقیگەی پزیشکی باسان هەر بەڕێزێک لە بەرواوری
10 / 9 تا بەرواوری 1/10 بێ بەرامبەر ئەتوانێت گروپی خوێنەکەی بزانێت #پەلە بکەن ئەم ئۆفەرە کاتیە ❗️

🚩 ناونیشان: سلێمانی ➖ کوردسات➖ شەقامی سارداو ➖ سەروو مزگەوتی سەردار ئاغا
🚩 العنوان : سليمانية ➖ منطقة كوردسات ➖ شارع سارداو ➖ قرب مسجد سردار اغا

Address

Sulaymaniyah, Kurdsat
As Sulaymaniyah
46001

Opening Hours

Monday 12:00 - 00:00
Tuesday 12:00 - 00:00
Wednesday 12:00 - 00:00
Thursday 12:00 - 00:00
Friday 12:00 - 00:00
Saturday 12:00 - 00:00
Sunday 12:00 - 00:00

Telephone

+9647712887171

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when کۆمەڵگەی پزیشکی باسان : Basan Polyclinic posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to کۆمەڵگەی پزیشکی باسان : Basan Polyclinic:

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram