19/05/2026
چارەسەری نەخۆشییەکی دەگمەن لە سەنتەری ژیانەوە.
ئەم وێنانە وێنەی هەستیارن ( تکایە ئەگەر دڵنیانیت سەیری وێنەکان مەکە )
نەخۆشیی «وشکەپێستیی هەستیار» (Xeroderma Pigmentosum)
نەخۆشییەکی بۆماوەییی پێستە کە نەخۆش بەرامبەر تیشکی سەرووبنەوشەیی (UV)ـی خۆر زۆر هەستیارە. بە بەرکەوتنی تیشکی خۆر، سووتان و وشکبوونەوەی پێستی بۆ دروست دەبێت؛ جگە لە کێشەی چاو و کۆئەندامی دەمار. سەرەنجام مەترسیی تووشبوونیان بە شێرپەنجەی پێست هەیە.
ئەم وێنانە وێنەی هەستیارن (تکایە ئەگەر دڵنیا نیت کە بێزارت ناکات، سەیریان مەکە). خانمێکی گەنجە کە ئەم نەخۆشییە بۆماوەیییەی هەیە و تووشی شێرپەنجەیەکی پێستی ئێجگار گەورە بووە؛ کە بەداخەوە بووەتە هۆی لەدەستدانی چاو و دەرهێنانی. پاشان نەخۆشییەکەی بۆ گەڕاوەتەوە و بە قەبارەیەکی گەورەتر، ئازار و ناڕەحەتیی زۆری بۆ دروست کردووە.
وێنەی دواتر پاش تەواوبوونی تیشک و نەمانی گرێکەیە.