Zaitun Medical Building - تەلاری پزیشکی زەیتون

  • Home
  • Iraq
  • Penjwin
  • Zaitun Medical Building - تەلاری پزیشکی زەیتون

Zaitun Medical Building - تەلاری پزیشکی زەیتون Honoring you is all we do

پزیشکانی تەلاری پزیشکی زەیتون:
+ د.دانیاڵ سعدی
پسپۆڕی نەخۆشیە دەروونیەکان
٠٧٧٢١٥٣٣٥٠٢ | ٠٧٥٠٣٥١٩٥٠٠
+ دکتۆر هیوا ابوبکر حسین
پزیشکی ڕاوێژکاری وردی نەخۆشییەکانی هەرس و جگەر
٠٧٥٠٣٨٥٠٣٧٣ | ٠٧٧٠٣٦٩١٠٨٣
+ دکتۆرە هێرۆ اسماعیل
‏ پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناوی و کۆئەندامی هەرس و جگەر ‏
٠٧٧٣١٥١٠٨٠٤
+ دکتۆرە خێڵان كەریم بەرزنجی
پسپۆڕی نەخۆشیەكانی ژنان و منداڵبوون
٠٧٧١٠١٥٢٤٦٩
+ دکتۆر بەڵێن بارزان أحمد
پسپۆڕی ن

ەخۆشیەکانی پێست و جوانکاری و نەزۆکی و نەخۆشیەکانی نێرینە
٠٧٥١١٩١٥٩٤٠| ٠٧٧٠٠٢٢٨٩٨٩

+ دکتۆر کارزان علی ڕەشید
پسپۆڕی جوانکاری ددان
٠٧٧٠٥٨٩٢٠٠
ناونیشان: سلێمانی- شەقامی توی مەلیک - سەروو فلکەی کاوە - خوار نەخۆشخانەی ڕۆیاڵی ئەهلی

کەڕووی ناوزێ چی یە؟👩‍⚕️دکتۆرە خێڵان کریم بەرزنجیپسپۆڕی ژنان و مناڵبوون و نەزۆکی☎️07710152469کەڕوو یان فطریات زیندەوەری م...
29/06/2025

کەڕووی ناوزێ چی یە؟
👩‍⚕️دکتۆرە خێڵان کریم بەرزنجی
پسپۆڕی ژنان و مناڵبوون و نەزۆکی
☎️07710152469
کەڕوو یان فطریات زیندەوەری مشەخۆرن و بەسروشتی لە چەند ناوچەیەکی جەستەدا دەژین ، وەکو لە ناوچەی زێدا
کاتێک خانمێک بە هەر هۆکارێک توشی دابەزینی بەرگری جەستە بوو وەکو (لەکاتی دووگیانیدا، یان ئەو کەسانەی شەکرەیان هەیە یاخود ئەو خانمانەی هۆرمۆنی مەنع بەکاردێنن، یان بەهۆی نەخۆشیەوە ..) ئەوا لەم کاتانەدا گەشەی کەڕووەکانی ناوچەی زێ بە شێوەیەکی نائاسایی زیاد دەکات و دەبێتەهۆی هەوکردن.
ئەم حاڵەتە چەندین نیشانە دروست دەکات وەکو:
▫️خوران وسوور بوونەوە.
▫️دەردراوێکی سپی خەست تۆپەڵ تۆپەڵ،کە بۆنی ناخۆشی لێ دێت.
▫️میز کردنی بە ئازار.
چارەسەری ئەم حاڵەتە بەم شێوازانە دەکرێت :
🔸دەرمان بەشێوەی شاف یان کرێمی دامێن.
🔸دەرمان بەشێوەی حەب خواردن .
خۆپاراستن یەکێکە لە کارە گرنگەکان بۆ خانمان بۆ ئەوەی توشی ئەم کەڕووە نەبن :
▫️جلی ژێرەوە تەسک نەبێت وتوانای زوو ووشک بوونەوەی هەبێ وەک لۆکە.
▫️پاک ڕاگرتن و ووشک ڕاگرتنی ئەوشوێنە.
▫️کەمتر لەجاران شیرینی بخورێت.
▫️بە بێ ڕێنمای پزیشک شامپۆ و دووش بەکار نە هێنرێت بۆ شتنی زێ.
▫️چارەسەری هۆکارەکان بکرێت.
تەلاری زەیتون| سلێمانی | شەقامی توی مەلیک - سەروو فلکەی کاوە | خوار نەخۆشخانەی ڕۆیاڵی ئەهلی |بەرامبەر نەخۆشخانەی ئینتەرناشناڵ
ژمارە مۆبایلی تەلاری زەیتون: 07709329916
#زەیتون #زێ #کەڕوو #چارەسەر

چارەسەری ڕۆماتیزمە 🟢 دوای دەستنیشانکردنێکی وورد و قۆناغی ڕۆماتیزمە، چارەسەر دەستپێدەکات🟢ڕۆماتیزمە هەتا زوو دەستنیشان بکر...
23/06/2025

چارەسەری ڕۆماتیزمە
🟢 دوای دەستنیشانکردنێکی وورد و قۆناغی ڕۆماتیزمە، چارەسەر دەستپێدەکات
🟢ڕۆماتیزمە هەتا زوو دەستنیشان بکرێت، ئاسانتر چارەسەر دەکرێت.
🟢 زۆربەی جار چارەسەری ڕۆماتیزم بریتی دەبێت لە چەند چارەسەرێک کە پێکەوە کاریگەری زۆر باشیان دەبێت لەسەر باشترکردنی نەخۆشییەکە کە بە گشتی ئەم چارەسەرانەیە:
🟢 یەکەم: دەرمان: دەرمانەکان چەند جۆرێکن ، هەیانە ئازارشکێنە، هەیانە هەوکردن و ئاوسان و رەقبون کەم دەکاتەوە، هەیانە بایۆلۆجییە و میکانیزمی دروستبونی ڕۆماتیزمەکە لاواز دەکات، ئەم دەرمانانە پێویستە پزیشکی پسپۆڕ دیاریان بکات و چارەخوازانی بەرێزیش پابەند بن پێوەی بۆئەوەی سودی تەواویان هەبێت.
🟢 دووەم: چارەسەرە پاڵپشتیەکان: چارەسەری سروشتی (علاج طبیعی) وەکو وەرزش و جوڵەی تایبەت و بەهێزکردنی ماسولکەکان بە گشتی سودیان دەبێت، هەروەها بەکارهێنانی ئامێر و پێداوسیتی کە کاروبار و چالاکی ڕۆژانە ئاسان دەکەن بۆ چارەخوازانی بەرێز وەکو هەندێک جار گۆچان، باندج، ....، هەندێک جار چارەسەری گەرمی و ساردی سودیان دەبێت و دەکەونە ناو چارەسەرە سروشتییەکانەوە.
🟢 گۆڕینی ستایلی ژیان: زۆرگرنگە ئەو بەرێزانەی ڕۆماتیزمەیان هەیە لەگەڵ چارەسەرەکانی سەرەوە ، ستایلی ژیانیان بگۆڕن بە ڕاهێنان و وەرزش، حەسانەوە، خۆراکی تەندروست، کەمکردنەوەی فشاری دەروونی ، زیادکردنی ئاسودەبون ، زۆرگرنگە کۆبونەوەی خێزانی.
🟢 چارەسەرە تەواوکارییەکان: مەساج و هەندێک سەپڵیمێنت و لەوانەیە بەکارهێنانی دەرزی ئاژنین لە هەندیك نەخۆشدا سودیان هەبێت
دکتۆرە بەهرە علی
پزیشکی پسپۆڕی چومگە و ڕۆماتیزم
٠٧٧٠١٤٠٠١٨٠
سلێمانی | شەقامی توی مەلیک - سەروو فلکەی کاوە | خوار نەخۆشخانەی ڕۆیاڵی ئەهلی |بەرامبەر نەخۆشخانەی ئینتەرناشناڵ
ژمارە مۆبایلی تەلاری زەیتون: 07709329916
#ڕۆماتیزمە #چارەسەر #دەرمان

گرنگترین پشکنینە پێشوەختەکان بۆ شێرپەنجەی کۆڵۆنوەک دەزانین شێرپەنجەی کۆڵۆن یەکێکە شێرپەنجە بڵاوەکان لە جیهان و کوردستانی...
16/06/2025

گرنگترین پشکنینە پێشوەختەکان بۆ شێرپەنجەی کۆڵۆن
وەک دەزانین شێرپەنجەی کۆڵۆن یەکێکە شێرپەنجە بڵاوەکان لە جیهان و کوردستانیشدا بەداخەوە، زۆرجار ئەم شێرپەنجەیە درەنگ دەستنیشان دەکرێت کە چارەسەری زۆر قورس دەبێت.
ئەم شێرپەنجەیە چەند پشکنینێکی پێشوەختەی هەیە کە هاوکاردەبن لە زوو دەستنیشانکردنی شێرپەنجەکە و ئاسان چارەسەرکردنی.
لە گرنگترین ئەو پشکنینانەی ئەنجام دەدرێت بۆ دەستنیشانکردنی پێشوەختەی شێرپەنجەی کۆڵۆن ئەمانەن:
🔺نازووری کۆڵۆن : یەکێکە لە پشکنینە هەرە گرنگەکان کە زۆر بە ووردی دەستنیشانی شێرپەنجەی کۆڵۆنی پێدەکرێت و زۆرجار لە قۆناغی سەرەتایدا چارەسەریشی پیدەکرێت بە لابردنی گۆشتە زیادەکە.
🔺پشکنینەکانی پیسایی: یەکێک لە پشکنینە زۆر گرنگەکان کە دەتوانرێت ساڵی یەک بۆ دوو جار ئەنجام بدرێت لە ڕێ ی پیسایی پشکنینی FIT کە ئەم پشکنینە کۆمەڵە زانیارییەکمان پێدەڵێت کە ئایا نازوور و پشکنینیتر تا چەند پێویستە ئەنجام بدرێن ئەگەر مەترسی دروستبونی شێرپەنجەی کۆڵۆن هەبێت.
پێویستە دوای تەمەنی ٤٥ ساڵی ، پشکنینی پێشوەختە ئەنجام بدرێت بۆ شێرپەنجەی کۆڵۆن، ئەو کەسانەی خێزانەکانیان مێژووی نەخۆشییەکەیان هەیە ، دەبێت زوتر پشکنینی پێشوەختە بکەن.
د.هیوا ئەبوبەكر حسین
پزیشكی راوێژكاری نەخۆشییەكانی هەرس و جگەر
٠٧٥٠٣٨٥٠٣٧٣ | ٠٧٧٠٣٦٩١٠٨٣
#شێرپەنجە #کۆڵۆن

هۆکار و چارەسەری ئازاری سووڕی مانگانە؟👩‍⚕️دکتۆرە خێڵان کریم بەرزنجیپسپۆڕی ژنان و مناڵبوون و نەزۆکی☎️07710152469👈زیاتر لە...
10/06/2025

هۆکار و چارەسەری ئازاری سووڕی مانگانە؟
👩‍⚕️دکتۆرە خێڵان کریم بەرزنجی
پسپۆڕی ژنان و مناڵبوون و نەزۆکی
☎️07710152469
👈زیاتر لە نیوەی کچان و ژنان ھەست بە بوونی ئازار دەکەن لەکاتی سووڕی مانگانەیان.
👈زۆرینەیان ھەست بە ئازارێکی کەم دەکەن .بەڵام ھەندێکیان ئازاریان ئەوەندە زۆرە وایان لێ دەکات کە واز لە کاری ڕۆژانەیان بێنن و نەچنەوەسەرکارەکانیان .
بەگشتی ئازارەکە بەشی خوارەوەی سک و پشت دەبێت لە یەکەم ڕۆژی سووڕی مانگانە دەست پێ دەکات ڕەنگە تا دوو ڕۆژ بخایەنێت.ھەندێک کەس ھێڵنج و ڕشانەوە و سک چوون و ھەندێک جاریش ژانە سەریان ئە بێت.
🔶ھۆکارەکانی؟
🔸بەگشتی ئازار لەو سووڕی مانگانەیا ڕوو دەدات کە ھێلکە تیا دروست دەبێت..
بە ھۆی دەردانی پرۆستاگلاندین کە ئەبێتە ھۆی گرژبوونی مناڵدان و دروست بوونی ئازار.
🔸ھەندیک جار ئازاری سووڕی مانگانە بە ھۆی ھەندێک نەخۆشیەوەیە وەک ھەوکردنی ئەندامەکانی ناو حەوز,تەسک بوونەوەی ملی مناڵدان ،ئیندۆمیترێۆسس،گرێ ی مناڵدان،کیسی ھێلکەدان .

🔸چی بکرێت تا ئازارەکە کەم بکرێتەوە؟
▫️ئازارشکێن.
▫️دەرمانی ھۆڕمۆنی.
▫️پشوودان .
▫️خاولی گەرم یان جەوەنەی گەرم بخرێتە سەر شوێنی ئازار.
▫️خۆشتن لە حەمامی گەرم .
▫️مەساج.
▫️یۆگا و وەرزش.
▫️خواردنەوەی بڕێکی باشی ئاو .
▫️دوور کەوتنەوە لەخواردنی سوێر وکەم کردنەوە ی کافایین وەک چا،قاوە.....
تەلاری زەیتون| سلێمانی | شەقامی توی مەلیک - سەروو فلکەی کاوە | خوار نەخۆشخانەی ڕۆیاڵی ئەهلی |بەرامبەر نەخۆشخانەی ئینتەرناشناڵ
ژمارە مۆبایلی تەلاری زەیتون: 07709329916
،
#ئازار #ژن #کچ

دکتۆر هێمن خورشیدپزیشکی پسپۆڕی ئارێشە دەروونییەکانبۆرد (دکتۆرا) لە نەخۆشییە دەروونیەکان ژمارە مۆبایلی کلینیک : 077306310...
03/06/2025

دکتۆر هێمن خورشید
پزیشکی پسپۆڕی ئارێشە دەروونییەکان
بۆرد (دکتۆرا) لە نەخۆشییە دەروونیەکان
ژمارە مۆبایلی کلینیک : 07730631000 - 07508240556
ناونیشان: سلێمانی | تەلاری زەیتون - شەقامی توی مەلیک - سەروو فلکەی کاوە - خوار نەخۆشخانەی ڕۆیاڵی ئەهلی
ژمارە مۆبایلی تەلاری زەیتون: 07709329916
#پزیشک #دەروونی #دکتۆر #نەخۆشی

چی دەزانیت دەربارەی ڕۆماتیزمی جومگەکان🟢ڕۆماتیزمە نەخۆشیەکی درێژخایەنی بەرگری خودییە (بەرگری جەستەی کەسەکە دروستی دەکات) ...
27/05/2025

چی دەزانیت دەربارەی ڕۆماتیزمی جومگەکان
🟢ڕۆماتیزمە نەخۆشیەکی درێژخایەنی بەرگری خودییە (بەرگری جەستەی کەسەکە دروستی دەکات) کە دەبێتەهۆی هەوکردن، ئاوسان، ڕەقىونی جومگەکان ، دەکرێت جومگەکانی دەست، قاچ و مەچەک بگرێتەوە.
🟢نیشانە ناڕەحەتەکەی ئەم حاڵەتە نۆبەی ڕۆماتیزمەیە کە ئەویش ئەوەیە لەپڕ دەردەکەون و بە بێ ئەوەی چاوەڕوانی بکەین ! بۆیە ئەگەر زوو ئەم حاڵەتە دەستنیشانکرا و بەباشی چارەسەر کرا ، ئەوا نۆبەکان زۆرکەم دەبنەوە ، لە درێژمەودادا کەمتر زیان بەر جومگەکان دەکەون.
🟢 بۆ ئەم نیشانانە بگەڕێ (نیشانەکانی ڕۆماتیزمە):
- ئازاری جومگە و ڕەقبونی جومگە
-ئاوسانی جومگە
- ماندوێتی و هەندێک جار لەوانەیە دابەزینی کێش لەگەڵ بێت
🟢 ڕۆماتیزمە دەشێت کاربکاتە سەر بەشەکانیتری جەستەش وەکو سییەکان، دڵ، چاو ، لەبەرئەوە زۆرگرنگە ئەم حاڵەتە زوو دەستنیشان بکرێت.
🟢ئەگەر گومانت هەیە ڕۆماتیزمەت هەبێت باشترە زوو سەردانی پزیشک بکەیت ،
🟢 بیرمان نەچێت، بە چارەسەری گونجاو ، دەرمانی ڕاست، گۆڕینی ستایلی ژیان ، ئەو نەخۆشانەی ڕۆماتیزمەیان هەیە دەتوانن بە باشترین شێواز ژیان بەڕێبکەن.
دکتۆرە بەهرە علی
پزیشکی پسپۆڕی چومگە و ڕۆماتیزم
٠٧٧٠١٤٠٠١٨٠
سلێمانی | شەقامی توی مەلیک - سەروو فلکەی کاوە | خوار نەخۆشخانەی ڕۆیاڵی ئەهلی |بەرامبەر نەخۆشخانەی ئینتەرناشناڵ
ژمارە مۆبایلی تەلاری زەیتون: 07709329916
#ڕۆماتیزمە

ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی چایە، سودەکانی بزانە🟢لە کوردەواریدا چا خواردن کەلتورێکی باوە و زۆربەی خەڵکی ڕۆژانە چەند چایەک دەخۆنەوە...
21/05/2025

ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی چایە، سودەکانی بزانە
🟢لە کوردەواریدا چا خواردن کەلتورێکی باوە و زۆربەی خەڵکی ڕۆژانە چەند چایەک دەخۆنەوە، چا خواردنەوە سودی تەندروستی زۆری هەیە بە پێ ی لێکۆڵینەوە زانستییەکان، لە گرنگرترینیان ئەم سودانەیە:
🟢یەکەم: بۆ دڵ باشە، پەستانی خوێن کەم دەکاتەوە، کۆلیسترۆڵ و شەکرە دادەبەزێنێت (کاتێك چایەکە بە شیرینی نەخورێتەوە).
🟢دووەم: بە پێ ی چەند لێکۆلینەوەیەک دەشێت ئەگەری توشبون بە شێرپەنجە کەم بکاتەوە لەبەرئەوەی ماددەکانی پۆلیفینۆڵی تێدایە.
🟢سێیەم: مرۆڤ ووریا دەکاتەوە و یادگە باشتر دەکات بەتایبەت چاوی سەوز بەهۆی بونی ماددەی ثایانین.
🟢چوارەم: بەرگری جەستە بەزردەکاتەوە.
🟢پێنجەم: بە پێ ی لێکۆڵینەوەیەک لە بەریتانیا، بەڕێژەی لە سەدا ١٣٪ مردن کەم دەکاتەوە.
🟢شەشەم: جەستە تەڕ دەکاتەوە بەتایبەت چای ڕوون ، ئەمەش وادەکات جەستە لە حاڵەتێکی تەندروستدا بێت.
تەلاری زەیتون| سلێمانی | شەقامی توی مەلیک - سەروو فلکەی کاوە | خوار نەخۆشخانەی ڕۆیاڵی ئەهلی |بەرامبەر نەخۆشخانەی ئینتەرناشناڵ
ژمارە مۆبایلی تەلاری زەیتون: 07709329916
#چا #سوود

پزیشکانی تەلاری زەیتون -٢سلێمانی | شەقامی توی مەلیک - سەروو فلکەی کاوە | خوار نەخۆشخانەی ڕۆیاڵی ئەهلی |بەرامبەر نەخۆشخان...
11/05/2025

پزیشکانی تەلاری زەیتون -٢
سلێمانی | شەقامی توی مەلیک - سەروو فلکەی کاوە | خوار نەخۆشخانەی ڕۆیاڵی ئەهلی |بەرامبەر نەخۆشخانەی ئینتەرناشناڵ
ژمارە مۆبایلی تەلاری زەیتون: 07709329916
#زەیتون #زپزیشکان

پزیشکانی تەلاری زەیتون - ١ سلێمانی | شەقامی توی مەلیک - سەروو فلکەی کاوە | خوار نەخۆشخانەی ڕۆیاڵی ئەهلی |بەرامبەر نەخۆشخ...
11/05/2025

پزیشکانی تەلاری زەیتون - ١
سلێمانی | شەقامی توی مەلیک - سەروو فلکەی کاوە | خوار نەخۆشخانەی ڕۆیاڵی ئەهلی |بەرامبەر نەخۆشخانەی ئینتەرناشناڵ
ژمارە مۆبایلی تەلاری زەیتون: 07709329916
#زەیتون #زپزیشکان

کاتێک پێویستمان بە نازوری گەدە هەیە؟نازۆری گەدە بۆ چەند مەبەستێک ئەنجام دەدرێت وەک:🟢 دووبارەبوونەوەی هەرس نەکردنی خواردن...
08/05/2025

کاتێک پێویستمان بە نازوری گەدە هەیە؟
نازۆری گەدە بۆ چەند مەبەستێک ئەنجام دەدرێت وەک:
🟢 دووبارەبوونەوەی هەرس نەکردنی خواردن یاخود دڵتێکهەڵاتن
🟢ئازاری بەردەوامی گەده یاخود دڵە کزەی بەردەوام
🟢کێش دابەزینی نائاسایی
🟢ڕشانەوەی بەردەوام کە چاک نەبێتەوە
🟢بونی خوێن و ڕەشبونی پیسایی
🟢ناڕەحەتی لە قوتدان
🟢دەتوانرێت بەکاربێت بۆ پشکنینی پێش وەختەی هەر حاڵەت و نەخۆشیەکی گەدەو سورێنچک و دوانزه گری وەک برین و گرێی شیرپەنجەیی.
ئەنجامدانی نازوری گەدە لەڕێی بەنجەوە دەبێت ،نەخۆش هەست بە هیچ ناڕەحەتیەک ناکات پاش ۳۰ خولەک لە ئەنجامدانی نازورەکە دەتوانێت بگەڕێتەوە باری ئاسایی
د.هیوا ئەبوبەكر حسین
پزیشكی راوێژكاری نەخۆشییەكانی هەرس و جگەر
٠٧٥٠٣٨٥٠٣٧٣ | ٠٧٧٠٣٦٩١٠٨٣

ناونیشانی تەلاری زەیتون سلێمانی | شەقامی توی مەلیک - سەروو فلکەی کاوە | خوار نەخۆشخانەی ڕۆیاڵی ئەهلی |بەرامبەر نەخۆشخانە...
04/05/2025

ناونیشانی تەلاری زەیتون
سلێمانی | شەقامی توی مەلیک - سەروو فلکەی کاوە | خوار نەخۆشخانەی ڕۆیاڵی ئەهلی |بەرامبەر نەخۆشخانەی ئینتەرناشناڵ
ژمارە مۆبایلی تەلاری زەیتون: 07709329916
#زەیتون #ناونیشان

21/09/2024

پرسە نامە

پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەرێز (د.خێڵان کریم بەرزنجی) دەکەین بۆ کۆچی دوایی برای بەرێزیان، لە یەزدانی گەورە داواکارین کۆتا ناخۆشی بنەماڵەکەیان بێت و رۆحی کۆچکردوو شاد و ئارام بێت..

إنا لله وإنا إليه راجعون

هاوکات هاوڵاتیانی بەرێز ئاگادار دەکەینەوە کە د.خێڵان تا بەرواری ٢٨-٩ لە کلینیك نابێت.

Address

Penjwin

Opening Hours

Monday 13:00 - 23:00
Tuesday 13:00 - 23:00
Wednesday 13:00 - 23:00
Thursday 13:00 - 23:00
Saturday 13:00 - 23:00
Sunday 13:00 - 23:00

Telephone

+9647709329916

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Zaitun Medical Building - تەلاری پزیشکی زەیتون posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to Zaitun Medical Building - تەلاری پزیشکی زەیتون:

Share

Category

ته‌لاری پزیشكی زه‌یتون

تەلاری پزیشکی زەیتون بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیانی خۆشەویست. باشترین خزمەت، کۆمەلێک پزیشکی پسپۆڕی جیاواز، هەموو پشکنینە تەندروستییەکان، دەرمانخانە، تاقیگەی پێشکەوتوو

سلێمانی - سەقامی گشتی توی مەلیک - خوار نەخۆشخانەی ڕۆیاڵی ئەهلی