Dr.Avan Kareem - د.ئاڤان کریم

Dr.Avan Kareem - د.ئاڤان کریم Neurosurgeon
پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری مێشک و دەمار و فەقەرات
أخصائية جراحة الجملة العصبية
0770 725 0770
0772 700 5024

كوردى | عربيگیرانی شەنت ( ئەو سۆندەی دا ئەنرێ تا ئاوی زیادەی ناو مێشک کەمکاتەوە).دانانی شەنت ئەکرێ ببێتە هۆی رزگارکردنی ...
01/11/2025

كوردى | عربي

گیرانی شەنت ( ئەو سۆندەی دا ئەنرێ تا ئاوی زیادەی ناو مێشک کەمکاتەوە).
دانانی شەنت ئەکرێ ببێتە هۆی رزگارکردنی ژیانی کەسێک کە ئاو کۆبۆتەوە لە مێشکیدا.
بەڵام هەندێ جار ئەم کردارە سەرکەوتوونابێ!!
ئەکرێ بە هۆی گیرانی سۆندەکە یان تێکچوونی کرداری راکێشانی ئاوە زیادەکەی ناو مێشکەوە بێت، کە ئەمەش ئەبێتە هۆی دووبارە گەڕانەوەی نیشانەکان وەک: سەرئێشە، ڕشانەوە، خەواڵوویی، ئاوسان بە درێژایی ڕێڕەوی شەنتەکە.
ئەمەش حاڵەتێکی کت و پڕە و پێویستە بە زووترین کات دەستنیشان بکرێ و چارەسەر بکرێت لەلایەن پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری مێشک و دەمار.

ناونیشان : سليمانى | پۆلیکلینیکی موون | دوو سایدی ئاوباره | ناو پروژەی دەروازه ستی .
پەیوەندیمان پێوە بکەن : 0770 725 0770 .................................................................

انسداد التحويلة
التحويلة تنقذ الأرواح في حالات استسقاء الرأس، لكنها قد تفشل أيضًا.
قد يؤدي الانسداد أو الخلل الوظيفي إلى عودة مفاجئة للأعراض: صداع، قيء، نعاس، أو تورم على طول مسار التحويلة. إنها حالة طبية طارئة، وليست حالة "انتظار وترقب".
هذه حالة خطيرة يجب تشخيصها وعلاجها في أسرع وقت ممكن من قبل جراح الأعصاب

العنوان : السليمانية | عيادة مون | شارع ئاوباره | داخل مشروع دروازه ستي.

تواصلوا معنا : 0770 725 0770

كوردى | عربيهەوکردنی پاش نەشتەرگەری فەقەرات!پاش نەشتەرگەری فەقەرات و بەکارهێنانی برغوو، هەوکردن ئەکرێ ڕووبات بە شێوەیەکی...
30/10/2025

كوردى | عربي

هەوکردنی پاش نەشتەرگەری فەقەرات!
پاش نەشتەرگەری فەقەرات و بەکارهێنانی برغوو، هەوکردن ئەکرێ ڕووبات بە شێوەیەکی هێواش لە پاش نەشتەرگەری و لە ماوەی ساڕێژبوونەوەی نەخۆشەکەدا.
ئەمەش حاڵەتێکە کە ئەبێ گرنگی پێبدرێت.
نیشانەکانی بریتین لە سووربونەوە، ئاوسان، ئازاری بەردەوام و تا و بوونی دەردراوی (جەراعەت) لە شوێنی نەشتەرگەری.
ئەم هەوکردنە ئەکرێ بەشی ناوەوەی نەشتەرگەریەکە بگرێتەوە، کە ئەمەش پیویستی بە چارەسەرکردن هەیە بە زوویی.
چارەسەر ئەکرێ بە بەکارهێنانی دەرمانی دژە بەکتریا یان پاکردنەوەی شوێنی نەشتەرگەریەکە بێت یان دەرهێنانی برغوو و کەرەستەکانی تر بێ لە هەندێ باردا.
بۆ بە دووربوون لەم حاڵەتە، پاش نەشتەرگەری ئەبێ ئازارەکە کەم بکات نەک خراپتر بێ، ئەگەر بەو شێوە نەبوو پێویستە پزیشک ببینرێتەوە بە زووترین کات.

ناونیشان : سليمانى | پۆلیکلینیکی موون | دوو سایدی ئاوباره | ناو پروژەی دەروازه ستی .
پەیوەندیمان پێوە بکەن : 0770 725 0770
.................................................................

الالتهاب بعد جراحة العمود الفقري!
بعد تثبيت العمود الفقري بالبراغي أو القضبان، يمكن أن يؤدي الالتهاب إلى تحويل مرحلة التعافي إلى انتكاسة صامتة.
علامات التحذير تشمل: احمرار، تورم، ألم مستمر، إفرازات من الجرح، أو حُمّى.

قد يمتد الالتهاب ليصيب الأجزاء المعدنية المزروعة (البراغي أو القضبان)، مما يجعل التدخل المبكر أمرًا حاسمًا.

العلاج قد يشمل المضادات الحيوية أو تنظيفًا جراحيًا، وفي الحالات الشديدة إزالة القطع المعدنية.
من الطبيعي أن يخف الألم بعد الجراحة — لكن إذا ازداد سوءًا، فيجب مراجعة الطبيب فورًا.

العنوان : السليمانية | عيادة مون | شارع ئاوباره | داخل مشروع دروازه ستي.
تواصلوا معنا : 0770 725 0770

كوردى | عربيکۆبوونەوەی ئاو لە ناو مێشکئەم حاڵەتە رووئەدات کاتێک شلەی ناو مێشک کە بە شێوەیەکی ئاسایی بوونی هەیە لە ناو مێ...
28/10/2025

كوردى | عربي

کۆبوونەوەی ئاو لە ناو مێشک

ئەم حاڵەتە رووئەدات کاتێک شلەی ناو مێشک کە بە شێوەیەکی ئاسایی بوونی هەیە لە ناو مێشکا ڕێژەکەی زیادئەکات و کۆئەبێتەوە.
ئەمەش ئەبێتە هۆی زیادبوونی فشاری ناو کەلەی سەر کە ئەمەش ئەبێتە هۆی سەرئێشە، ڕشانەوە، تێکچوونی بینین یان تێکچوونی هاوسەنگی لەش.
ئەم حالەتە ئەکرێ لە منداڵان و گەورەساڵان و کەسانی پیریشدا سەرهەڵبدات، دەستنیشان کردنی بە زووی گرنگیەکی زۆری هەیە.
چارەسەری ئەم حاڵەتەش بە دانانی (شەنت) ئەکرێت بۆ هێنانە دەرەوەی ئەو شلەیەی کە زیاد کۆبۆتەوە لە مێشکدا.
ئەگەر نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە هەبوو، باشترە پشتگوێ نەخرێت و سەردانی پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری مێشک و دەمار بکرێ.

ناونیشان : سليمانى | پۆلیکلینیکی موون | دوو سایدی ئاوباره | ناو پروژەی دەروازه ستی .
پەیوەندیمان پێوە بکەن : 0770 725 0770 .................................................................

استسقاء الرأس
يحدث استسقاء الرأس عندما يتراكم السائل النخاعي داخل الدماغ، مما يزيد الضغط، وقد يسبب الصداع، أو القيء، أو تغيرات في الرؤية، أو مشاكل في التوازن.
يمكن أن يصيب الرضع والبالغين وكبار السن، لكن التشخيص المبكر يُغير كل شيء. غالبًا ما يتضمن العلاج تركيب تحويلة لتصريف السائل الزائد وحماية الدماغ. إذا ظهرت أعراض مثل تفاقم الصداع ، فلا تتجاهلها. استشر جراح أعصاب.

العنوان : السليمانية | عيادة مون | شارع ئاوباره | داخل مشروع دروازه ستي.
تواصلوا معنا : 0770 725 0770

كوردى | عربيدانەخرانی پەردەی دڕکەپەتک.یەکێک لە نەخۆشیە مەترسیدارەکان دانەخرانەوەی پەردەی دڕکە پەتکە کە بەهۆیەکە بەشێکی د...
24/10/2025

كوردى | عربي

دانەخرانی پەردەی دڕکەپەتک.
یەکێک لە نەخۆشیە مەترسیدارەکان دانەخرانەوەی پەردەی دڕکە پەتکە کە بەهۆیەکە بەشێکی دڕکە پەتک و دەمارە کارەباییەکان لێوی ئەچنە دەرەوەی ڕیڕەوی ئاسایی خۆیان. بە گشتی لە شێوەی تورەکەیەکە کە لە سەر فەقەراتی کۆرپەیە لە کاتی لە دایک بوون.

مەترسیەکانی ئەم حاڵەتە:
لاواز بوون و شەلەلی پەلەکان، کێشی میزەڵدان و ڕیخۆڵەکان، ئاوکۆبوونەوە و گەورەبوونی کەلە سەری کۆرپەکە و هەروەها التیهابات و هەوکردن.

هۆکارەکان:
لە سەرەتایی دوگیانی ڕووئەدات لە ٢٨ ڕۆژی سەرەتای دووگیانی، بەهۆی کەمی ڤیتامین B9 کە پێی ئەوتری فۆلیک ئەسید، یان گۆڕانی جینات.
یان بەهۆی دانەخرانی پەردەی دڕکەپەتک و شێواوی ئێسکی بڕبڕەی پشت.

چارەسەر:
گرنگیدان بە وەرگرتنی فۆلیک ئەسید پێش دووگیان بوون و سەرەتاکانی دووگیان بوون، واتە دووگیان بوون بە پلان مەترسی تووشبوونی کۆرپە بەم حاڵەتە کەم دەکاتەوە.
نەشتەرگەری پاش لەدایکبوون چارەسەری حاڵەتەکەیە.

ناونیشان : سليمانى | پۆلیکلینیکی موون | دوو سایدی ئاوباره | ناو پروژەی دەروازه ستی .
پەیوەندیمان پێوە بکەن : 0770 725 0770 .................................................................

تشوهات الحبل الشوكي
هي إحدى الحالات المرضية الخطيرة التي تنتج عن تشوه غشاء الحبل الشوكي، حيث يبرز جزء من الحبل الشوكي والأنسجة العصبية خارج القناة الفقرية. بشكل عام يظهر التشوه على شكل شبكة على الفقرات في مرحلة الولادة.

مخاطر هذه الحالة:

ضعف وشلل الأطراف
مشاكل في التحكم بالمثانة والأمعاء
تضخم الرأس والدماغ في بعض الحالات
التهابات وصعوبات حركية

الأسباب:

غالبًا تحدث في الأسبوع الرابع من الحمل بسبب نقص فيتامين B9 (حمض الفوليك) أو تغييرات جينية ، أو بسبب عدم انغلاق الغشاء الشوكي وتشوهات الفقرات

الوقاية والعلاج:

الاهتمام بتناول حمض الفوليك قبل الحمل وفي مراحله المبكرة يقلل من خطر الإصابة
الجراحة بعد الولادة تعتبر إحدى العلاجات المهمة لهذه الحالة

العنوان : السليمانية | عيادة مون | شارع ئاوباره | داخل مشروع دروازه ستي.
تواصلوا معنا : 0770 725 0770

كوردى | عربيکیسی خوێنیی ناو مێشکبۆمبێکی تەوقیتکراو!ئەم حاڵتە بریتیە لە درووستبوونی نارێکی لە بۆری خوێنی ناو مێشک لە شێوە...
22/10/2025

كوردى | عربي

کیسی خوێنیی ناو مێشک
بۆمبێکی تەوقیتکراو!

ئەم حاڵتە بریتیە لە درووستبوونی نارێکی لە بۆری خوێنی ناو مێشک لە شێوەی بڵق، زۆربەی کات بێدەنگ و بێ نیشانەیە، بەڵام هەندێ جار ئەم بڵقە ئەتەقێ و ئەبێتە هۆی سەرئێشەیەکی لە ناکاو کە بە شێوازێک تووندە ئازارەکە نەخۆشەکە هەست ئەکات هەرگیر سەرئێشەی هاوشیوەی نەبووە لە ژیانیا.

لەگەڵیدا ئەکرێ دڵتێکەلهاتن، ڕشانەوە، تێکچوونی بینین ، هەروەها ئەکرێ لەهۆشخۆچوونی لەگەڵدا بێ. ئەمەش حاڵەتێکی طەوارییە کە ئەبێ بە زووترین کات چارەسەر بکرێ.

ئەگەر کەسێکی خێزانەکەت تووشی ئەم حاڵەتە بووبێ لە پێشوودا، یان ئەگەر نەخۆشی بەرزە فشاری خوێنت هەیە، یاخود جگەرە کێشی، لەوانەیە پشکنینی پێشوەختە ژیانت ڕزگار بکا!

ناونیشان : سليمانى | پۆلیکلینیکی موون | دوو سایدی ئاوباره | ناو پروژەی دەروازه ستی .
پەیوەندیمان پێوە بکەن : 0770 725 0770 .................................................................

تمدد الأوعية الدموية في الدماغ
قنبلة موقوتة

هذه الحالة تتمثل في تشكّل انتفاخ في أحد الأوعية الدموية داخل الدماغ على شكل انتفاخ.
في أغلب الأحيان تكون صامتة ولا تظهر أي أعراض، ولكن في بعض الحالات قد تنفجر، مما يؤدي إلى صداع مفاجئ وشديد جدًا يشعر به المريض كأنه أسوأ صداع مرّ به في حياته. قد يصاحبها غثيان وقيء وضعف في الرؤية وضبابية. وقد يصاحبها أيضًا فقدان للوعي.
هذه حالة طارئة يجب علاجها في أسرع وقت ممكن.

إذا كان لديك تاريخ عائلي من تمدد الأوعية الدموية ، أو إذا كنت تعاني من ارتفاع ضغط الدم، أو كنت مدخنًا، فقد ينقذ الفحص المبكر حياتك!

العنوان : السليمانية | عيادة مون | شارع ئاوباره | داخل مشروع دروازه ستي.
تواصلوا معنا : 0770 725 0770

كوردى | عربيکردنەوەی کاسەی سەر بە ئاگایی نەخۆش!ئەو نەشتەرگەریەی مێشک کە ئەتوانی قسە لەگەڵ پزیشکەکەت بکەی لە کاتی نەشتەرگ...
20/10/2025

كوردى | عربي

کردنەوەی کاسەی سەر بە ئاگایی نەخۆش!

ئەو نەشتەرگەریەی مێشک کە ئەتوانی قسە لەگەڵ پزیشکەکەت بکەی لە کاتی نەشتەرگەری!
لە کاتی ئەنجامدانی ئەم نەشتەرگەریەدا، نەخۆشەکە بە ئاگایە لە کاتێکدا پزیشکەکە گرێیەکی مێشکی لا ئەبات!

ئەمەش ئەبێتە هۆی ئەوەی پزیشکەکە بتوانێ هەڵسەنگاندن بۆ توانای قسەکردن و جوڵە و هزری نەخۆشەکە بکات لە هەمان کاتدا و لە ژووری نەشتەرگریدا.

ئەمە ئەکرێ ترسناک دەرکەوێ، بەڵام نەخۆشەکە هیچ هەست بە ئازار ناکا و زۆرکات دەرئەنجامی نەشتەرگەریەکان بەم شێوەیە باشترە!

ئەمە یەکێکە لە تەکنیکە ناوازە و پێشکەوتووەکان لە بواری نەشتەرگەری مێشک کە باڵانسێک ڕائەگرێت لە نێوان سەلامەتی و کاریگەری درووست.

ناونیشان : سليمانى | پۆلیکلینیکی موون | دوو سایدی ئاوباره | ناو پروژەی دەروازه ستی .
پەیوەندیمان پێوە بکەن : 0770 725 0770 .................................................................

فتح الجمجمة والمريض مستيقظ
خلال هذه الجراحة، يكون المريض واعيًا بينما يقوم الطبيب بإزالة ورم دماغي! وهذا يسمح للطبيب بتقييم قدرة المريض على الكلام والحركة والتفكير في آنٍ واحد داخل غرفة العمليات.

يبدو الأمر مخيفًا، لكن المرضى لا يشعرون بأي ألم، وغالبًا ما تكون النتائج أفضل.
إنها من أكثر التقنيات تقدمًا في جراحة الأعصاب لتحقيق التوازن بين السلامة والدقة في الأداء.

العنوان : السليمانية | عيادة مون | شارع ئاوباره | داخل مشروع دروازه ستي.
تواصلوا معنا : 0770 725 0770

كوردى | عربيکیسی ناو پەردەی ناوپۆشی مێشک.ئەم کیسە پڕ لە شلەیە لە بەشی ناوپۆشی مێشک سەرهەڵئەدات. زۆربەی کات نابێتە هۆی در...
16/10/2025

كوردى | عربي

کیسی ناو پەردەی ناوپۆشی مێشک.

ئەم کیسە پڕ لە شلەیە لە بەشی ناوپۆشی مێشک سەرهەڵئەدات. زۆربەی کات نابێتە هۆی درووستبوونی هیچ کێشەیەک!

بەڵام کیسە قەبارە گەورەکان ئەکرێ فشار بخەنە سەر مێشک و ببەنە هۆی درووستبوونی سەرئێشە، دڵتێکەڵهاتن، گەشکە .

هەروەها لە منداڵان ئەبنە هۆی دواکەوتنی گەشە.
ئەگەر خۆت یان منداڵەکەت سەرئێشەیەکی بەردەوام یان گەشکەتان هەیە، ئەوە ئەکرێ بە پشکنینی تیشکیی بۆ مێشک حاڵەتەکە دەستنیشان بکرێت.
زۆرێک لەم کیسانە تەنها پێویستی بە چاودێریکردن هەیە، بەڵام لە کاتی دەرکەوتنی نیشانەکان نەشتەرگەری ئەکرێ وەک چارەسەر بەکاربێت.

ناونیشان : سليمانى | پۆلیکلینیکی موون | دوو سایدی ئاوباره | ناو پروژەی دەروازه ستی .
پەیوەندیمان پێوە بکەن : 0770 725 0770
.................................................................

الكيس العنكبوتي

ينشأ هذا الكيس المملوء بالسوائل في بطانة الدماغ. وفي معظم الأحيان، لا يُسبب أي مشاكل!
ومع ذلك، قد تُسبب الأكياس الكبيرة ضغطًا على الدماغ وتسبب الصداع والغثيان والصرع.
كما أنها تُسبب تأخرًا في النمو لدى الأطفال.

إذا كنتَ أو طفلكَ تُعاني من صداع مستمر أو حاد او حالات الصرع، يُمكن تشخيص الحالة عن طريق تصوير الدماغ بالأشعة السينية.
يتطلب العديد من هذه الأكياس المراقبة فقط، ولكن يُمكن اللجوء إلى الجراحة كعلاج في حال ظهور الأعراض.

العنوان : السليمانية | عيادة مون | شارع ئاوباره | داخل مشروع دروازه ستي.
تواصلوا معنا : 0770 725 0770

كوردى | عربيدرووستبوونی گرێی پەردەی مێشک.ئەم گرێیە باوترین جۆری گرێی ''نا شێرپەنجەیی'' مێشکە .هەندێکیان بە هێواشی قەبارە...
15/10/2025

كوردى | عربي

درووستبوونی گرێی پەردەی مێشک.
ئەم گرێیە باوترین جۆری گرێی ''نا شێرپەنجەیی'' مێشکە .
هەندێکیان بە هێواشی قەبارەیان گەورە ئەبێ و بە ڕێکەوت دەستنیشان ئەکرێن و ئەدۆزرێنەوە.
بەڵام هەندێکیان ئەبنە هۆکاری کێشە و نیشانەی تووند وەک سەرئێشە، گەشکە، تێکچوونی بینین و لاوازبوونی پەلەکان.

پشکنینی مێشک ئەبێتە هۆی دەستنیشانکردنی بە زوویی لە ڕێگای گرتنی ئەشیعەوە.
نەشتەرگەری مێشک یان لە ڕێگەی تیشکەوە ئەکرێ وەک چارەسەر بەکار بهێنڕێت بۆ لابردنی ئەم گرێیە، کە ئەبێتە هۆی چارەسەری بنەڕەتی بۆ ئەو جۆرە گرێیەی مێشک.

ناونیشان : سليمانى | پۆلیکلینیکی موون | دوو سایدی ئاوباره | ناو پروژەی دەروازه ستی .
پەیوەندیمان پێوە بکەن : 0770 725 0770 .................................................................

تكوين الورم السحائي
هذا الورم هو أكثر أنواع أورام الدماغ " حميدة " شيوعًا .
بعضها ينمو ببطء، ويُكتشف بالصدفة.

ومع ذلك، يُسبب بعضها أعراضًا حادة مثل الصداع، الصرع، تغيرات في الرؤية، أو ضعف في الاطراف.

الفحوصات الدورية وأشعة الدماغ تساعد على اكتشافها مبكرًا. غالبًا ما يمكن استئصالها بأمان عن طريق الجراحة أو الجراحة الإشعاعية مع نتائج ممتازة.

العنوان : السليمانية | عيادة مون | شارع ئاوباره | داخل مشروع دروازه ستي.
تواصلوا معنا : 0770 725 0770

كوردى | عربيئازارێک بەهۆی بریندار بوونی دەمارە کارەبایی پێنجەمی سەر!برینداربوونی ئەم دەمارە کارەباییە ئەبێتە هۆی درووستب...
14/10/2025

كوردى | عربي

ئازارێک بەهۆی بریندار بوونی دەمارە کارەبایی پێنجەمی سەر!
برینداربوونی ئەم دەمارە کارەباییە ئەبێتە هۆی درووستبوونی ئازارێکی لە پڕ و هاوشێوەی بەرکەوتنی تەزووی کارەباییە بە بەشێکی دەمووچاو.
ئەم ئازارە ئەکرێ بە هۆی جووڵەی ئاسایی وەک قسە کردن، جوینی خواردن، ددان شوشتن یان تەنانەت بەرکەوتنی با و رەشەبا بە دەمووچاو درووست ببێ.
ئەگەر ئازارەکە توندبێ و لە لایەکی دەمووچاو درووست بێ، هەروەها دووبارە بێتەوە چەند جارێک، ئەوە ئیهمالی مەکە!
پزیشکێکی نەشتەرگەری مێشک و دەمار ببینە.
چارەسەری ئەم نەخۆشیە ئەکرێ تەنها پێدانی دەرمان بێ بە نەخۆشەکە یاخود نەشتەرگەری بێت.

ناونیشان : سليمانى | پۆلیکلینیکی موون | دوو سایدی ئاوباره | ناو پروژەی دەروازه ستی .
پەیوەندیمان پێوە بکەن : 0770 725 0770
.................................................................

الألم الناتج عن إصابة العصب الكهربائي القحفي الخامس
تؤدي إصابة هذا العصب الكهربائي إلى حدوث ألم مفاجئ يشبه الصدمة الكهربائية لجزء من الوجه.
يمكن أن يحدث هذا الألم نتيجة تحفيز العصب ثلاثي التوائم بواسطة أشياء بسيطة مثل التحدث، المضغ، تنظيف الأسنان، أو حتى نسمة هواء خفيفة على الوجه.
إذا كان ألم الوجه حادًا، من جهة واحدة، ومتكررًا — فلا تتجاهله. استشر جرّاح أعصاب.
يمكن أن يكون العلاج دوائيًا أو جراحيًا.

العنوان : السليمانية | عيادة مون | شارع ئاوباره | داخل مشروع دروازه ستي.
تواصلوا معنا : 0770 725 0770

كوردى | عربينەشتەرگەری بە تیشکی گاما!نەشتەرگەرییەک بە بێ بریندارکردن!وردییەکی زۆر، بێ ئازار، بێ مانەوە لە نەخۆشخانە!سەرە...
22/09/2025

كوردى | عربي
نەشتەرگەری بە تیشکی گاما!
نەشتەرگەرییەک بە بێ بریندارکردن!
وردییەکی زۆر، بێ ئازار، بێ مانەوە لە نەخۆشخانە!

سەرەڕای ناوەکەی، چەقۆ لەم جۆرە نەشتەرگەریە تیشکیە بەکار نایت!، تەنها لە ڕێگەی تیشکی (گاما)وە ئەنجام ئەدرێت.

ئەم جۆرە نەشتەرگەرییە ساڵی ١٩٦٧ لە وڵاتی سویید پەرەی پێدراوە، یەکێکە بووە لە سەرەتاییترین نەشتەرگەریەکان کە بە بێ بەکارهێنانی چەقۆ ئەنجام دراوە!

ئەم ڕێگاییە زۆر ووردە لە پێکانی ئامانجەکەی بە پانتایی کەمتر لە یەک میلیمیتەر!

ئەویش بە دەرپەڕاندنی نزیکەی ١٩٢ تیشک کە توانای هەیە ئامانجەکەی بپێکێ و خۆی بە دوور بگرێ لە شانە و خانە ئاساییەکان.

ئەم جۆرە لە چارەسەر بێ ئازارە و کەمتر لە یەک کاتژمێری پێئەچێت.
زۆربەی نەخۆشەکان دەگەڕێنەوە ماڵەوە و لە نەخۆشخانە نامێننەوە و بە بێ بوونی هیچ تەقەڵێک.

لەم حاڵەتانەی خوارەوەدا بەکاریەت:
گرێی مێشک، نەخۆشی زگماگی خراپ درووستبوونی خوێنبەر و خوێنهێنەرەکانی ناو سەر، گرێی بەشی ناوەوەی گوێ، زیادبوونی فشار لەرسەر دەمارە کارەبایی ژمارە پینج لە سەردا.

ناونیشان : سليمانى | پۆلیکلینیکی موون | دوو سایدی ئاوباره | ناو پروژەی دەروازه ستی .
پەیوەندیمان پێوە بکەن : 0770 725 0770 .................................................................

جراحة أشعة جاما!
جراحة بلا إصابات!
دقة عالية، بلا ألم، بلا إقامة في المستشفى!

على الرغم من اسمها، لا يُستخدم السكين في هذا النوع من جراحة الإشعاع! بل يُجرى فقط بأشعة جاما.

طُوّر هذا النوع من الجراحة عام ١٩٦٧ في السويد، وكان من أوائل العمليات الجراحية التي أُجريت دون استخدام سكين!

تتميز هذه الطريقة بدقة عالية في إصابة هدفها بعرض أقل من مليمتر واحد!
تُصدر حوالي ١٩٢ شعاعًا قادرة على إصابة هدفها وتجنب الخلايا الطبيعية.

هذا النوع من العلاج غير مؤلم ويستغرق أقل من ساعة.
يعود معظم المرضى إلى منازلهم دون الحاجة للبقاء في المستشفى ودون أي مضاعفات.

يُفيد هذا العلاج في الحالات التالية:
أورام الدماغ، التشوهات الخلقية في الأوعية الدموية في الرأس، أورام الأذن الداخلية، زيادة الضغط على العصب الكهربائي الخامس في الرأس.

العنوان : السليمانية | عيادة مون | شارع ئاوباره | داخل مشروع دروازه ستي.
تواصلوا معنا : 0770 725 0770

كوردى | عربيکڵاوی پارێزەر، ژیان ڕزگار دەکات.باشترین پارێزەرت کە ماتۆڕ لێئەخوریت!!کڵاوی پارێزەر، ئەگەری مردنت بە ڕێژەی 42...
21/09/2025

كوردى | عربي

کڵاوی پارێزەر، ژیان ڕزگار دەکات.

باشترین پارێزەرت کە ماتۆڕ لێئەخوریت!!

کڵاوی پارێزەر، ئەگەری مردنت بە ڕێژەی 42٪ -37٪ کەم دەکاتەوە لە کاتی ڕووداوی هاتووچۆدا، بۆیە لەسەری بکە!

دڵنیابەرەوە کە لە سەرت تووندە و شل نیە،
هەرەوەها ئەگەر قایشی هەیە جۆری کڵاوەکەت دڵنیابە کە بەستووتە تا لە کاتی ڕووداودا لە سەرت نەپەڕێت.
كلاوی پارێزەر بەکاربێنە تا مێشک و سەرت پارێزراو بێت!

ناونیشان : سليمانى | پۆلیکلینیکی موون | دوو سایدی ئاوباره | ناو پروژەی دەروازه ستی .
پەیوەندیمان پێوە بکەن : 0770 725 0770 .................................................................

الخوذة تنقذ الأرواح
أفضل درع لك
أقل عرضة للإصابة المميتة، لذا ارتدِها

تقلل الخوذة من خطر إصابة الرأس المميتة بنسبة تصل إلى 42٪ -37٪
تأكد من أنها محكمة، مربوطة، ومعتمدة لكل رحلة، وفي كل مرة. احمِ دماغك؛ فهو العقل الوحيد الذي تملكه.

العنوان : السليمانية | عيادة مون | شارع ئاوباره | داخل مشروع دروازه ستي.
تواصلوا معنا : 0770 725 0770

كوردى | عربيدانانەوەی بڕبڕەکانی مل.گەڕانەوەی مەودای جوڵە و هێوربوونەوەی ئازارەکە!ئازاری مل و مێرولەکردنی قۆڵ و لاوازبوون...
20/09/2025

كوردى | عربي

دانانەوەی بڕبڕەکانی مل.

گەڕانەوەی مەودای جوڵە و هێوربوونەوەی ئازارەکە!
ئازاری مل و مێرولەکردنی قۆڵ و لاوازبوونی زیاتر بەهۆی خوران و دەرچونی (انزیلاق)ی فەقەرەکانی ملەوەیە کە پەساتنی خستۆتە سەر دەمارە کارەباییەکانی ئەو بڕىڕانە.

دانانەوەی بڕبڕەکانی مل بریتیە لە لابردنی بەشە خراپببووەکانی دیسکی نێوان بڕبڕەکان و دانانەوەی هەمان بەش بە شێوەیکی دەستکرد، بەمەش پەستانی سەر دەمارە کارەباییەکان لا ئەچێت و ئەبێتە هۆی نەمانی ئازار و گەڕانەوەی مەودای جوڵەی ئاسایی بۆ مل.

ئەم چارەسەرە:
بڕینێکی کەمی پێویستە
نەخۆشەکە زوو چاکدەبێتەوە و زۆر ئاسان دەگەڕێتەوە بۆ کار و باری ئاسایی خۆی.

هەمووکات بۆ کێشەی لەو شێوەیە ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆری نەشتەرگەری مێشک و دەمار بکەن.
بە هیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک.

ناونیشان : سليمانى | پۆلیکلینیکی موون | دوو سایدی ئاوباره | ناو پروژەی دەروازه ستی .
پەیوەندیمان پێوە بکەن : 0770 725 0770 .................................................................

استبدال القرص العنقي

استعادة الحركة وتخفيف الألم
حل حديث لأقراص الرقبة التالفة، يُبقيك على حركة طبيعية
قد يكون ألم الرقبة المصحوب بوخز أو ضعف في الذراع ناتجًا عن انزلاق غضروفي أو انفتاق يضغط على العصب.

يُزيل استبدال القرص العنقي القرص التالف ويضع قرصًا اصطناعيًا، مما يُخفف الضغط مع الحفاظ على حركة الرقبة الطبيعية.

• جراحة بسيطة بدون شق كبير
• تعافي سريع لمعظم المرضى
• يُساعدك على البقاء نشيطًا دون ألم مُستمر

استشر جراح الأعصاب دائمًا لمعرفة ما إذا كان هذا الخيار مُناسبًا لك.

العنوان : السليمانية | عيادة مون | شارع ئاوباره | داخل مشروع دروازه ستي.
تواصلوا معنا : 0770 725 0770

Address

پۆلیکلینیکی موون دوو سایدی ئاوباره ناو پروژه ی ده روازه ستی As Sulaymaniyah
As Sulaymaniyah

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dr.Avan Kareem - د.ئاڤان کریم posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category