Asuda Polyclinic - پۆلیکلینیکی ئاسودە

Asuda Polyclinic - پۆلیکلینیکی ئاسودە پۆلیكینیكی ئاسودە بریتییە لەدامەزراوەیەكی پزیشكی فرە پسپۆڕییە Polyclinic hospital provide Health services in a high quality in different specialities

ڕۆژی جیهانی خوێن بەخشین🩸ئەم ڕۆژە  تایبەتە بە خوێن بەخشان هەموو ساڵێك لە رۆژی 14-6 دا یادی دەكرێتەوە.🩸خوێن بەخشین كردارێك...
14/06/2025

ڕۆژی جیهانی خوێن بەخشین
🩸ئەم ڕۆژە تایبەتە بە خوێن بەخشان هەموو ساڵێك لە رۆژی 14-6 دا یادی دەكرێتەوە.
🩸خوێن بەخشین كردارێكی خۆبەخشی پزیشكییە بە گواستنەوەی خوێن یا یەكێك لە پێكهاتەكانی خوێن لە كەسێكی تەندروست و باش بۆ كەسێكی نەخۆش و پێویست بە خوێن.

🩸 كرداری خوێن بەخشین لە كردارە گرنگەكانە كە بەژداری دەكات لە ڕزگاركردنی مرۆڤ لە مردن.

🩸 سوودەكانی خوێن بەخشین:

🟢 زیاد كردنی چالاكی سوڕی خوێن.

🟢زیادكردنی چالاكی مۆخی ئێسك بۆ بەرهەم هێنانی خانەی نوێی خوێن .

-🟢بەپێی توێژینەوە زانسیتییەكان ئەو كەسانەی لە ساڵێكدا لە جارێك زیاتر خوێن ئەبەخشن، كەمتر تووشی نەخۆشییەكانی سوڕی خوێن و شێرپەنجەی خوێن دەبن

تەلاری پزیشکی ئاسودە
پەیوەندی: ٠٧٧٠٩٣٨٨٠٤٢
ناونیشان: سلێمانی | تەلاری پزیشکی ئاسوودە| شەقامی تووی مەلیک| بەرامبەر نەخۆشخانەی ڕۆیاڵ| خوار نەخۆشخانەی ئینتەرناشناڵ
#ڤایرۆس #خوێن

چ خۆراکێک گرنگن بۆ نەخۆشانی ڕۆماتیزم؟🔺زەردەچەوە🔺 زەنجەفیل🔺ڕەشکە 🔺 توو ، تووترک🔺 ماست🔺 گوێز و بایام🔺 ناوکە کولەکە🔺هەروەها...
11/06/2025

چ خۆراکێک گرنگن بۆ نەخۆشانی ڕۆماتیزم؟
🔺زەردەچەوە
🔺 زەنجەفیل
🔺ڕەشکە
🔺 توو ، تووترک
🔺 ماست
🔺 گوێز و بایام
🔺 ناوکە کولەکە
🔺هەروەها کۆمەڵێک لە ڤیتامین و مادەکانزاکان هەن کە گرنگە نەخۆشانی ڕۆماتیزم ڕەچاوی بکەن وەک :-
🟢ڤیتامین دی ، ڤیتامین سی ، ڤیتامین ئی ، زینک ، سلینیەم ، کە دەتوانرێت لە ڕێگای خۆراکەوە وەربگیرێن یاخود لە ڕێگای حەب و کەپسولەوە.
د. شۆڕش احمد👨‍⚕️
پسپۆڕی جومگە و ڕۆماتیزم و فەقەرات
ناونیشان: سلێمانی، تەلاری پزیشکی ئاسوودە، سەرەتای شەقامی تووی مەلیک، بەرامبەر نەخۆشخانەی ڕۆیاڵ.
ژمارە مۆبایل: 07703704445 - 07501293863
#فەقەرات #جومگە #ڕۆماتیزم #ئاسودە #پلازما #ئێسک

کێ پێویستە پشکنینی ڤایرۆسی جگەری بکات؟🟢ڤایرۆسەکانی جگەر ، لەو جۆرانەن کە زۆر بە بێدەنگی و بێ هیچ نیشانەیەک توشی مرۆڤ ئەب...
03/06/2025

کێ پێویستە پشکنینی ڤایرۆسی جگەری بکات؟
🟢ڤایرۆسەکانی جگەر ، لەو جۆرانەن کە زۆر بە بێدەنگی و بێ هیچ نیشانەیەک توشی مرۆڤ ئەبێت ، وە توشی هەوکردن و لەکارخستنی جگەری دەکات ، لە ئێستایا ژیانی زۆرێک لە مرۆڤەکانی خستۆتە مەترسیەوە لەهەموو جیهانا .
🟢کۆمەڵێ کەس هەن کە پێوستە پشکنینی ڤایرۆسی جگەر بکەن بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی خۆیان.
١- هەموو ئەو كەسانەی تەمەنیان لەنێوان (18 – 79) ساڵییە، با جارێك پشكنین بۆ ڤایرۆسی (HCV) بكەن.
٢- ئاڵوودە بوون بە دەرمان لە ڕێگەی دەرزیەوە ، ئینجا چ لە ئێستادا یان لە كۆن، هەتا ئەگەر بۆ یەك جاریش بوو بێت.
٣- ئەو كەسانەی شتن و غەسلی گورچیلەیان بۆ كرا بێت، چ بەردەوام بۆی بکرێ یا تەنها بۆ جارێکیش بۆی کرابێ.
٤- هەر كەسێک بریندار بوبێ بە چەقۆیەک یا شیشێک یا هەر کەرەسەیەکی تر.
٥- ئەو منداڵانەی کەلە دایک بوون و ، دایكەكە تووشی ڤایرۆسی (HCV) بوو بێت.
٦- هەر كەسێك پێشتر خوێنی تێكرا بێت یان زەرعی ئەندامێکی بۆ كرا بێت.
٧- ئەو كەسانەی تووشی هەوكردنی جگەر بوون یان تووشی نەخۆشییەكی درێژخایەنی جگەر بوون.
٨- ئەوانەی ئەندامێکی جەستەیان بەخشیووە.
٩- ژنی دوو گیان.
تەلاری پزیشکی ئاسودە
پەیوەندی: ٠٧٧٠٩٣٨٨٠٤٢
ناونیشان: سلێمانی | تەلاری پزیشکی ئاسوودە| شەقامی تووی مەلیک| بەرامبەر نەخۆشخانەی ڕۆیاڵ| خوار نەخۆشخانەی ئینتەرناشناڵ
#ڤایرۆس #جگەر #پشکنین

هۆی چیە دووچاری ئازاری شان و مل دەبین کاتێک لەخەو هەڵدەستین ؟ 🟢بێگومان هەستان لەخەو لەگەڵ ئازاری شان و ملدا زۆر بێزاركەر...
27/05/2025

هۆی چیە دووچاری ئازاری شان و مل دەبین کاتێک لەخەو هەڵدەستین ؟
🟢بێگومان هەستان لەخەو لەگەڵ ئازاری شان و ملدا زۆر بێزاركەرەو وا ئەکات کە ڕۆژێکی خراپ بەڕێ بکەیت .
🟢تێكچوون و كێشەی خەو بە ڕێژەیەکی بەرچاو سەرچاوەی ئازاری بەردەوامن، زۆربەی ئەم هۆكارانە دەتوانن كۆنتڕۆڵ بكرێن، هەربۆیە گۆڕینی هەندێك خووی خەوتن یاریدەدەرە بۆ كۆنتڕۆڵی ئازاری شان و مل.
🟢هۆکارەکان :- .
١- شێوازی خەوتن: خەوتن لەسەردەم هۆكارێكی سەرەکیە بۆ ئازاری مل، کە لەوانەیە بە یەك لادا بكەوێت بۆ چەند كاتژمێرێك، كاریگەری هەیە لەسەر ماسولكەكانی مل و گرژبوونیان.
٢- سەرین: هەڵبژاردنی سەرینی تەندروست كە بۆ شان و ملی تۆ گونجاو بێت زۆر گرنگە، سەرینێک بەکاربێنە کە هاوسەنگیەكی باش بۆ شان و ملت دروست بكات.
٣-جووڵەی لەپڕ: وەكو هەستانە سەر پێی لەپڕ یاخود لەكاتی خەودا جوڵاندنی لەپڕی قۆڵەكان یا مل ئەگەری دروستبوونی ئازار زیاد دەكەن.
د. شۆڕش احمد👨‍⚕️
پسپۆڕی جومگە و ڕۆماتیزم و فەقەرات
ناونیشان: سلێمانی، تەلاری پزیشکی ئاسوودە، سەرەتای شەقامی تووی مەلیک، بەرامبەر نەخۆشخانەی ڕۆیاڵ.
ژمارە مۆبایل: 07703704445 - 07501293863
#فەقەرات #جومگە #ڕۆماتیزم #ئاسودە #پلازما #ئێسک #نەخۆشی #ئازار

هۆکارەکانی هەستکردنی بەردەوام بەسەرما بەم گەرمایە ؟ئەگەر لەم وەرزەدا هێشتا هەست بە سەرما دەکەی ، دەکرێت هۆکارەکەی یەکێک ...
21/05/2025

هۆکارەکانی هەستکردنی بەردەوام بەسەرما بەم گەرمایە ؟
ئەگەر لەم وەرزەدا هێشتا هەست بە سەرما دەکەی ، دەکرێت هۆکارەکەی یەکێک بێت لەم خاڵانە:
🟢 که‌می کانزا و ڤیتامینه‌کان : وه‌ک مه‌گنسێوم ، ئاسن ، ڤیتامین B12
،
🟢 نه‌خۆشی شه‌کره‌ بەتایبەت ئەوانەی شەکرەکەیان کۆنتڕۆڵکراو نیە .
🟢 دابه‌زینی فشاری خوێن.
🟢دڵه‌ڕاوکێ و قه‌له‌قی
،
🟢 سستی غوده‌ی ده‌رقی
،
🟢 تێک چوونی ڕێژەی هۆرمۆنی ئیسترۆجین له‌ خانمان دا
،
🟢 نه‌خۆشی ته‌سک بوونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌کان.

تەلاری پزیشکی ئاسودە
پەیوەندی: ٠٧٧٠٩٣٨٨٠٤٢
ناونیشان: سلێمانی | تەلاری پزیشکی ئاسوودە| شەقامی تووی مەلیک| بەرامبەر نەخۆشخانەی ڕۆیاڵ| خوار نەخۆشخانەی ئینتەرناشناڵ
#سەرما #گەرما #هەست

پشکنینی ( ESR) چیە ؟ ئەگەر بەرزبێت مانای چیە ؟🔺پشکنینێکی تایبەتی خوێنە بۆ خڕۆکە سورەکان دەکرێت، وەک هەموو پشکنینەکانی تر...
17/05/2025

پشکنینی ( ESR) چیە ؟ ئەگەر بەرزبێت مانای چیە ؟
🔺پشکنینێکی تایبەتی خوێنە بۆ خڕۆکە سورەکان دەکرێت، وەک هەموو پشکنینەکانی تر سودی یارمەتیدانی پزیشکە بۆ دیاریکردنی باری تەندروستی نەخۆش.
🔺 زۆربەی خەڵک کاتێک ئەم فەحسەدەکات و بەرز دەبێت ئیتر پێی دەڵێن ڕۆماتیزمەت بەرزە و وادەزانێ نەخۆشی ڕۆماتیزمەی هەیە !!! ئەمە زۆر هەڵەیە چونکە ئەم فەحسە بەتەنها پەیوەندی بە نەخۆشیە ڕۆماتیزمیەکانەوە نیە ( هەرچەند نەخۆشیە ڕۆماتیزمیەکانیش چەندین جۆر و شیوازی هەیە )
بەڵام ئەم پشکنینە فراوانە و لە زۆر حاڵەتدا بەرز دەبێتەوە وەک :-

🟢کەمخوێنی
🟢 نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلە
🟢 شێرپەنجەی لیمف
🟢 نەخۆشیە ڕۆماتیزمیەکان
🟢حەمل
🟢 نەخۆشی دڵ
🟢 نەخۆشی غودە
🟢 شەکرە و قەڵەوی و چەندین نەخۆشی تر.
کەواتە کاتێ ئەم فەحسەت بەرز دەبێت وامەزانە ڕۆماتیزمەت هەیە. واتە ئەم فەحسە بەتەنها مانای نیە و ناتوانرێت لێکبدرێتەوە ..لەوکاتەدا دەبێ پزیشکەکەی خۆت بەپێی حاڵەت و پشکنینی تر و زانیاریەکانی تر لێکدانەوەی ئەو پشکنینەت بۆ بکات.
تەلاری پزیشکی ئاسودە
پەیوەندی: ٠٧٧٠٩٣٨٨٠٤٢
ناونیشان: سلێمانی | تەلاری پزیشکی ئاسوودە| شەقامی تووی مەلیک| بەرامبەر نەخۆشخانەی ڕۆیاڵ| خوار نەخۆشخانەی ئینتەرناشناڵ
#ڕۆماتیزمە

ئەگەر ئەم نیشانانەت هەبوو باشترە پشکنینی ڤیتامین دی بکەیت.🟢 زۆر تووشبوون بە پەتا و هەڵامەت🟢 هیلاکی و شەکەتبوون🟢 قژڕووتان...
10/05/2025

ئەگەر ئەم نیشانانەت هەبوو باشترە پشکنینی ڤیتامین دی بکەیت.
🟢 زۆر تووشبوون بە پەتا و هەڵامەت
🟢 هیلاکی و شەکەتبوون
🟢 قژڕووتانەوە
🟢خەمۆکی و بێتاقەتی
،
🟢 ئازاری پشت و ئێسک و جومگەکان
،
🟢 هێواش چاکبوونەوەی برینەکان
🟢ئازاری ماسولکەکان
د. شۆڕش احمد
پسپۆڕی جومگە و ڕۆماتیزم و فەقەرات
ناونیشان: سلێمانی | تەلاری پزیشکی ئاسوودە| شەقامی تووی مەلیک| سەروو فلکەی کاوە |تەنیشت نەخۆشخانەی ڕۆیاڵی ئەهلی| بەرامبەر نەخۆشخانەی ئینتەرناشناڵ
ژمارە مۆبایل: 07703704445 - 07501293863
#فەقەرات #جومگە #ئاسودە

چ کاتێک بەهۆی ئازاری پشت پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت؟🟣 ئەگەر پشت ئێشەکە زیاد لە چەند هەفتەیەک بخایەنێت .🟣 ئازارەکە بەرەو...
04/05/2025

چ کاتێک بەهۆی ئازاری پشت پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت؟
🟣 ئەگەر پشت ئێشەکە زیاد لە چەند هەفتەیەک بخایەنێت .
🟣 ئازارەکە بەرەو خراپی بڕوات سەرەڕای پشوودانیش.
،
🟣 ئازارەکە بگوازرێتەوە بۆ یەکێک یا هەردوو قاچ بەتایبەت خوار ئەژنۆکان.
🟣 ئەگەر پشت ئێشەکە ببێتە هۆی سڕبوون و مێرولەکردنی یەکێک یا هەردوو قاچ .
،
🟣 بەبێ هۆکارێکی دیاریکراو کێشی لەشت دابەزی لەگەڵ پشت ئێشەکەدا
،
🟣 کاتێک لەگەڵ پشت ئێشەکە لەرز و تا هەبوو
د. شۆڕش احمد
پسپۆڕی جومگە و ڕۆماتیزم و فەقەرات
ناونیشان: سلێمانی | تەلاری پزیشکی ئاسوودە| شەقامی تووی مەلیک| سەروو فلکەی کاوە |تەنیشت نەخۆشخانەی ڕۆیاڵی ئەهلی| بەرامبەر نەخۆشخانەی ئینتەرناشناڵ
ژمارە مۆبایل: 07703704445 - 07501293863
#فەقەرات #جومگە #ئاسودە

١٠ خاڵ بۆ بەهێزکردنی جومگەکان لە بەتەمەنەکاندا🟢١. جوڵەی بەردەوام : دەبێتەهۆی کەمکردنەوەی ڕەقبون و ئازار ، بەهێزکردنی جوم...
29/04/2025

١٠ خاڵ بۆ بەهێزکردنی جومگەکان لە بەتەمەنەکاندا
🟢١. جوڵەی بەردەوام : دەبێتەهۆی کەمکردنەوەی ڕەقبون و ئازار ، بەهێزکردنی جومگە
🟢٢. دابەزاندنی کێش : پەستان لەسەر جومگە کەم دەکاتەوە
🟢٣. پاراستنی ئەژنۆکان لە برینداربون و بەرکەوتنی زەبر بۆ ئەوەی جومگەکان پارێزراو بن
🟢٤. هەر زەبرێک بەر جومگە بکەوێت پێویستە ڕاستەوخۆ چارەسەر بکرێت
🟢٥. ئازاری جومگە کاتێک لەپڕ دروست دەبێت یاخود دەبێتە درێژخایەن پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت
🟢٦. وازهێنان لەو خوانەوەی خراپن بۆ تەندروستی جومگەکان وەکو جگەرەکێشان، ڤەیپ، ئەلکهوڵ.
🟢٧. خواردن و خواردنەوەی تەندروست وەکو سەوزەوات و ماسی ، چەرەساتی بێ خوێ، دانەوێڵە.
🟢٨. هەوڵبدە بە جۆرێک ڕامەوەستە یان دەمەنیشە کە پەستان دروست ببێت لەسەر جومگەکان
🟢٩. گرنگە پێڵاوی گونجاو هەڵبژێدرێت کە پەستان دروست نەکات لەسەر پێیەکان کە ئەمەش بۆ جومگەکان زیانی هەیە
🟢١٠. خزمەتکردنی تەندروستی ئێسکەکان واتە خزمەتکردنی تەندروستی جومگەکان، بۆیە زۆر گرنگە ساڵانە سەردانی پزیشکی ئێسک و ڕۆماتیزمە بکرێت بۆ دڵنیابنەوە لە تەندروستی ئێسکەکان
د. شۆڕش احمد
پسپۆڕی جومگە و ڕۆماتیزم و فەقەرات
ناونیشان: سلێمانی | تەلاری پزیشکی ئاسوودە| شەقامی تووی مەلیک| سەروو فلکەی کاوە |تەنیشت نەخۆشخانەی ڕۆیاڵی ئەهلی| بەرامبەر نەخۆشخانەی ئینتەرناشناڵ
ژمارە مۆبایل: 07703704445 - 07501293863
#فەقەرات #جومگە #ئاسودە

چۆن خۆمان لە هەستیاری وەرزی بپارێزین؟🟢 ئەو ڕۆژانەی خۆڵبارینە، یان هەڵاڵە و ووردیەلەی گوڵ و گژوگیان زۆرە، باشترە پەنجەرە ...
24/04/2025

چۆن خۆمان لە هەستیاری وەرزی بپارێزین؟
🟢 ئەو ڕۆژانەی خۆڵبارینە، یان هەڵاڵە و ووردیەلەی گوڵ و گژوگیان زۆرە، باشترە پەنجەرە و دەرگا دابخرێن و ئەو کەسانەی هەستیاریان هەیە نەچنەدەرەوە یاخود دەمامکی گونجاو بەکاربهێنن
🟢 لەگەڵ گەشتنە ماڵەوە، پێویستە جلو بەرگ بگۆڕدرێت و خۆشتن ئەنجام بدرێت
🟢 بەیانیان زوو دوای بانگی بەیانی کەسێک هەستیاری هەبێت نەچێتەدەرەوە چونکە لەو کاتانەدا ماددەکانی ناو هەوا بڕەکەیان زۆرە کە هەستیاری دروست دەکەن
🟢 عەینەک و کڵاو لەسەر بکرێت لە دەرەوە بۆ پاراستنی چاو و دەمو لوت لە بەرکەوتنی زۆر لەو ماددانەی هەستیاری دروست دەکەن
🟢 پاککردنەوەی ماڵ بە شێوەیەکی ڕێک و پێک بۆ لابردنی ئەو ماددانەی هەستیاری دروست دەکەن و نیشتون لەناو ماڵدا
🟢 پاکڕاگرتنی ئاژەڵی ماڵی گرنگە کە دەبنەهۆی هەستیاری
تەلاری پزیشکی ئاسودە
پەیوەندی: ٠٧٧٠٩٣٨٨٠٤٢
ناونیشان: سلێمانی | تەلاری پزیشکی ئاسوودە| شەقامی تووی مەلیک| سەروو فلکەی کاوە |تەنیشت نەخۆشخانەی ڕۆیاڵی ئەهلی| بەرامبەر نەخۆشخانەی ئینتەرناشناڵ
#ئاسودە #هەستیاری #وەرزی

Address

Penjwin

Opening Hours

Monday 13:00 - 00:00
Tuesday 13:00 - 00:00
Wednesday 13:00 - 00:00
Thursday 13:00 - 00:00
Saturday 13:00 - 00:00
Sunday 13:00 - 00:00

Telephone

+9647709388042

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Asuda Polyclinic - پۆلیکلینیکی ئاسودە posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to Asuda Polyclinic - پۆلیکلینیکی ئاسودە:

Share

Category