BioClarity

BioClarity بایۆ کڵێریتی چوونکە تەندروستی پێویستی بەتێگەشتنە https://linktr.ee/Bio_clarity

24/11/2025

لە ماوەی ١ خولەکدا چی ڕوودەدات لە جەستەماندا
1- دڵ ٥ بۆ ٦ لیتر خوێن دەنێرێت
2- ٣٠٠ ملیۆن خانە دەمرن, ٣٠٠ ملیۆن خانەیتر شوێنی دەگرنەوە
3- ١٢-٢٠ جار هەناسە دەدەیت
4- کۆئەندامی بەرگری هەزارەها میکرۆب لەناودەبات
بایۆکڵێریتی، چونکە تەندرووستی پێویستی بە تێگەشتنە.
#بایۆکڵێریتی #دکتۆر #پزیشک #تەندروستی #سلێمانی #هەولێر #خوێن

15/11/2025

فشاری خوێنت بەرزە؟
بە کردنی ئەم ٣ شتە تەندروستیت باشتر بکە
١.کەمکردنەوەی خوێ و خواردنی ئەو خۆراکانەی بە پۆتاسیۆم دەوڵەمەندن.
٢.بەپێ ڕۆشتن، ڕۆژانە ١٥ بۆ ٣٠ خولەک.
٣.فشاری دەروونی کەم بکەوە بە ڕاهێنانی هەناسەدانی قووڵ.
بایۆکلێریتی چونکە تەندرووستی پێویستی بە تێگەشتنە.
#بایۆکڵێریتی #پزیشک #دەرمان #سلێمانی #خوێن #کوردستان #دکتۆر #خواردن

04/11/2025

‎تاقیکردەوەی خوێن، ئەو شتانەی دەبێت بیزانیت:
‎۱ _WBCخرۆکە سپییەکانی خوێن
‎ئامڕازی بەرگری و مەناعەی جەستە

‎۲ـ RBC خرۆکە سوورەکانی خوێن
‎نیشانەی کەمی خوێن و خەستی خوێن

‎۳ـ HGB هیمۆگڵۆبین
‎توانای هەڵگرتنی ئۆکسجین لە خوێندا

٤_ PLT پەڕەکانی خوێن
‎توانا و خێرایی خوێن مەیین

‎بایۆکڵێریتی چونکە تەندروستی پێویستی بە تێگەشتنە
#بایۆکڵێریتی #پزیشک #دەرمان #سلێمانی #خوێن #کوردستان #خوێن

30/10/2025

هەموو دەزانین خوێن سوورە، بەڵام بۆچی؟
لەناو خوێندا خانەی بچووک هەن بە ناوی خرۆکە سوورەکانی خوێن.
خرۆکە سوورەکان دەوڵەمەندن بە پرۆتینی هیمۆگڵۆبین.
هەمۆگلۆبین هەڵگری مادەی ئاسنە، کاتێک ئاسن و ئۆکسجین یەک دەگرن ڕەنگی سوور پشان دەدەن.
بایۆکلێریتی چونکە تەندرووستی پێویستی بە تێگەشتنە
#بایۆکڵێریتی #پزیشک #دەرمان #سلێمانی #کوردستان #خوێن

23/10/2025

قەت پرسیوتە بۆ تووشی نزگەرە دەبی؟
نزگەرە: گرژبوونێکی لەپڕی ناوپەچک، هەوا دەچێتە سییەکان و دەنگەژێ دادەخرێ.
هۆکارەکانی: زۆرخۆری🍕
سترێسبوون😭
خواردنەوەی گازی🥤
جۆش و خرۆشانی لەپڕ🫨
زۆر کات کەم دەخایەنێت، گرتنی هەناسە یان خواردنەوەی ئاوی سارد یارمەتیدەرە هەندێک کاتیش ترساندنی لەپڕ
بایۆکڵێریتی چونکە تەندروستی پێویستی بە تێگەشتنە
#بایۆکڵێریتی #پزیشک #دەرمان #سلێمانی #دکتۆر #کوردستان #نزگەرە

18/10/2025

ڕۆژانە خواردنی جۆراو جۆر دەخورێت کە هەمووی سوودێکی یەکجار زۆری هەیە. ئەمانە چەند نمونەیەکی خواردنە بەسوودەکان:
فستق: ووزەیەکی باش دەبەخشێت و پێستی ڕوخسار گەنج دەکاتەوە.
شۆفان: دەوڵەمەندە لە فایبەر کە چارەسەری قەبزییە، بە بڕێکی کەم هەست بە تێری دەکەی، دابەزاندنی کۆلیسترۆل.
سیر: پەستانی خوێن دادەبەزێنێت و کۆئەندامی بەرگری بەهێز دەکات.
هەنگوین: ووزە بەخشێکی سروشتی و لە هەمان کاتیشدا چارەسەرە بۆ نەخۆشی کۆکە.
ساوەر: یارمەتیدەر لە دابەزاندنی کێش و پارێزگاریکردن لە نەخۆشی شەکرە.
بایۆ کڵێریتی چونکە تەندرووستی پێویستی بە تێگەشتنە.
#بایۆکڵێریتی #پزیشک #دەرمان #سلێمانی #دکتۆر #کوردستان #هەولێر #پزیشکی #خواردن #سوود

07/10/2025

ئایا دەزانیت ڕەنگی زمانت دەتوانێت پێت بڵێت کاتێک کێشەیەکی تەندروستیت هەیە؟
🔴 ڕەنگی سوور: تا، هەوکردن، کەمی ڤیتامین بی
⚪️ ڕەنگی سپی: تونیبوون (کەمئاوی)، ددان نەشوشتن
🟣 ڕەنگی مۆر: خراپی سووڕی خوێن، کێشەی دڵ و سییەکان
🟡 ڕەنگی زەرد: کۆبونەوەی بەکتریا لە دەمدا، جگەرە کێشان، کێشەی هەرسکردن
بایۆکڵێریتی، چونکە تەندروستی پێویستی بە تێگەشتنە
#بایۆکڵێریتی #دەرمان #سلێمانی #کوردستان #هەولێر #پزیشکی #دکتۆر #پزیشکی #پزیشک

05/10/2025

‎جۆرەکانی سەر ئێشە و ‌هۆکارەکانی
‎سەرئێشەی قەلەقی (سترێس): پەیوەستە بە قەلەقی، دانیشتنی هەڵە، یان نەجوڵان
‎سەرئێشە بەهۆی کەمئاوی: زۆر کات سەرئێشە بەهۆی کەمی ئاو لە جەستەدا ڕوودەدات و خواردنەوەی بڕێکی گونجاو ئاو چارەسەری بکات
‎سەرئێشە بەهۆی زۆر بەکارهێنەنی دەرمانەوە: لە ئەنجامی زۆر بەکارهێنانی دەرمانی ئازارشکێن بۆ ماوەیەکی درێژخایەن دروست دەبێت
‎هۆکارەکانی تر: هەوکردنی گیرفانەکانی لووت (جیوب): زۆر سەیرکردنی شاشەی مۆبایل، تێکچوونی باری دەروونی و دوودڵی، کەمی هەندێک کانزا وەک زینک، هیلاکی
‎بایۆ کڵێریتی چونکە تەندروستی پێویستی بە تێگەشتنە
#بایۆکڵێریتی #سلێمانی #کوردستان #پزیشکی #هەولێر #دەرمان

03/10/2025

ئایا زانست دەتوانێت داون سندرۆم چارەسەر بکات؟
‎بۆ ماوەیەکی زۆر زاناکان لەسەر داون سندرۆم تاقیکردنەوە دەکەن. ئەم نەخۆشییە بەهۆی ژمارەی زیادەیەک لەکرۆمۆسۆمی ٢١ دروست دەبێت
‎لەم دوایانەدا لە ژاپۆن و ئینگلتەرا تاقیکردنەوەی نوێ کراوەدەتوانن ئەو کرۆمۆسۆمە زیادەیە بسڕنەوە یان خامۆش بکەن
هێشتا چارەسەر نییە بەڵام هەنگاوێکی گەورەی پزیشکییە و هیوایەکە بۆ ئەو خێزانانەی توشبووی داون سیندۆرمیان هەیە
زانست هەموو کاتێک لە پێشکەوتنایە, هەر هەنگاوێک هیوایەکە بۆ ژیان
‎بایۆ کلاریتی، چونکە زانست پێویستی بە تێگەشتنە
#بایۆکڵێریتی #پزیشکی #داون #سلێمانی #هەولێر #کوردستان

⁨ ‎تا کاتێکە کە پلەی گەرمی لەش بەرز دەبێتەوە لە مەودای ئاسایی (لە سەرووی ۳۷ پلەی سەدی).‎🔹 سودەکانی تا‎ • بەرەنگاربوونەوە...
26/09/2025

⁨ ‎تا کاتێکە کە پلەی گەرمی لەش بەرز دەبێتەوە لە مەودای ئاسایی (لە سەرووی ۳۷ پلەی سەدی).

‎🔹 سودەکانی تا
‎ • بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی.
‎ • بەهێزکردنی کۆئەندامی بەرگری.
‎ • خێراکردنی چاکبوونەوە.
‎ • ئاگادارکردنەوە لە نەخۆشی.

‎تا زیانبەخشە یان بەسوودە؟

‎🔹 نیشانەکانی تا:
‎ • لەرزین.
‎ • هەستکردن بە بێهێزی.
‎ • نەمانی ئارەزووی خواردن.
‎ • ئارەقکردنەوە.
‎ • سەرئێشە.

‎🔹 زیانەکانی تا
‎ • زیان بە کۆئەندامی دەمار دەگەیەنێت
‎ • هەستکردن بە نائارامی و ناخۆشی
‎ • دەبێتە هۆی وشکبوونەوە
‎ • دەبێتە هۆی تووشبوونی پەرکەم
‎ • زیان بە ئەندامە جەستەکانی دەگەیەنێت
‎ • شینبوونەوەی لێو، ڕشانەوە، نەمانی هێز و توانا.

‎🔹 کاتێک دەبێت دکتۆر ببینیت
‎ • ئەگەر تا زیاتر لە ٣ رۆژ بخایەنێت.
‎ • ئەگەر هەست بە تەنگە نەفەسی بکەیت.
‎ • ئەگەر پلەی جەستە بگەیتە ٤٠ پلەی سلزی یان زیاتر
‎بایۆ کڵێریتی چونکە تەندرووستی پێویستی بە تێگەشتنە
#زانیاری #بایۆکڵێریتی #دەرمان #پزیشکی

بۆ زۆرێک، بەكتریا و ڤایرۆس هاوشێوەن… به‌ڵام لە ڕاستیدا جیاوازن!👈 بەكتریا زیندوون و هەندێكیان بە سوودن. ده‌توانرێت بە دەر...
24/09/2025

بۆ زۆرێک، بەكتریا و ڤایرۆس هاوشێوەن… به‌ڵام لە ڕاستیدا جیاوازن!

👈 بەكتریا زیندوون و هەندێكیان بە سوودن. ده‌توانرێت بە دەرمانی ئەنتی بایۆتیک چارەسەر بكرێن.
👈 ڤایرۆس تەنیا لە خانەخوێ ده‌ژین و ئەنتی بایۆتیک كار ناکات لەسەریان. تەنیا بە ڤاكسین و دەرمانی ئەنتی ڤایراڵ چارە دەکرێن.

❗ جەستەی مرۆڤ زیاتر لە خانەكانی خۆی، بەكتریا لەخۆ دەگرێت.
#پزیشکی #دەرمان #زانیاری #دەرمان #بایۆکڵێریتی

Address

As Sulaymaniyah

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when BioClarity posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram