د. شاکار جەمال Dr Shakar Jamal

د. شاکار جەمال Dr Shakar Jamal Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from د. شاکار جەمال Dr Shakar Jamal, Medical and health, شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە, As Sulaymaniyah.

پسپۆری وردی نەخۆشیەکانی گورچیله
شتن و چاندنی گورچیله
اخصائی امراض الكلية وغسل وزراعة الكلية
دکتۆرا (بۆرد) له نەخۆشییەکانی گورچیله
ئەندامی کۆمەڵەی ئەمریکی و عێراقی بۆ نەخۆشییەکانی گورچیله
07728428989
سلێمانی - شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە

09/04/2026

ئەو دایکانەی چاندنی گورچیلە ئەنجام دەدەن ، تا چەندێک نابێت دووگیان ببن .
_____________________
دکتۆرە : شاکار جمال جلال
پسپۆڕی وردی نەخۆشیەکانی گورچیلە
إخصائية أمراض الكلیة
07728428989
سلێمانی - شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە
السليمانية - مـدينة أنــور شــيخة الطــبي
#گورچیلە #بروتين #ميز #میزەڕۆ

هەڵە تێگەشتنەکان دەربارەی شتنی گورچیلەهەڵە :شتنی گورچیلە واتە کەسەکە ژیانی تەواو ڕاستی:شتنی گورچیلە یارمەتی کەسەکە ئەیات...
02/04/2026

هەڵە تێگەشتنەکان دەربارەی شتنی گورچیلە
هەڵە :شتنی گورچیلە واتە کەسەکە ژیانی تەواو
ڕاستی:شتنی گورچیلە یارمەتی کەسەکە ئەیات تەمەنێکی درێژتر بژی و ژیانی ڕۆژانەی خۆی بەڕێبکات ،زۆرێک لە نەخۆشەکان ئەتوانن بەردەوام بن لە ئیش کردن ،سەفەر بکەن و کات بەسەر ببەن لەگەڵ خێزانەکانیان .
هەڵە :شتنی گورچیلە بە ئازارە
ڕاستی:پڕۆسەکە خۆی بە گشتی بێ ئازارە،نەخۆشەکە لەوانەیە هەست بە کەمێک ناڕەحەتی بکات( لە کاتی دانانی دەرزیەکان بۆ ناسورەکەی)بە تێپەڕ بوونی کات ئازارە کە کەمتر ئەبێت.
هەڵە:شتنی گورچیلە چارەسەری نەخۆشیەکانی گورچیلە ئەکات
ڕاستی:شتنی گورچیلە جێگەی هەندێک لە فرمانەکانی گورچیلە ئەگرێتەوە،چارەسەری نەخۆشیەکانی گورچیلە ناکات،تاکە ڕێگا بۆ چارەسەر بریتیە لە چاندنی گورچیلە .
هەڵە :کاتێک شتنی گورچیلە ئەنجام ئەدەی ناتوانی بە شێوەیەکی ئاسای خواردن و خواردنەوە بخۆیتەوە
ڕاستی:خواردنەکان ڕێک ئەخرێتەوە ،نەک قەدەغە بکرێت.کەسەکە ئەتوانێت چێژ ببینێت لە خواردنەکانی بەڵام پێویستە کۆنتڕۆڵی ڕێژەی خوێ و پۆتاسیۆم و شلەمەنی بکات .
هەڵە :شتنی گورچیلە تەنها بۆ کەسە بەتەمەنەکانە
ڕاستی:شتنی گورچیلە ئەکرێت لە هەموو تەمەنەکاندا ئەنجام بدرێت بۆ کەسانی گەنج و مناڵیش لە کاتی پێویستیدا .
هەڵە:شتنی گورچیلە هەر لە ناو خەستەخانەدا ئەنجام ئەدرێت
ڕاستی:شتنی گورچیلە ئەکرێت لە خەستەخانە ئەنجام بدرێت یان لە ماڵەوە ئەنجام بدرێت.
هەڵە:کاتێک کە دەست کرا بە شتنی گورچیلە پێویستە کەسەکە بەردەوام بێت لەسەر شتنی گورچیلە
ڕاستی:شەرت نییە کەسەکە بەردەوام بێت لە سەر شتنی گورچیلە بۆ ئە حاڵەتانەی کە پێی ئەوترێت سست ببونی کتووپڕی گورچیلە کە لەوانەیە بۆ فەترەیەکی کاتی بێت.
_____________________
دکتۆرە : شاکار جمال جلال
پسپۆڕی وردی نەخۆشیەکانی گورچیلە
إخصائية أمراض الكلیة
07728428989
سلێمانی - شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە
السليمانية - مـدينة أنــور شــيخة الطــبي
#گورچیلە #التهاب #البولیة #ميز #میزەڕۆ

جەژنی رەمەزان پیرۆزبێت هیوادارم لە خۆشی و شادی و کەشێکی ئارامدا رۆژانی جەژن بەسەر ببەن.
19/03/2026

جەژنی رەمەزان پیرۆزبێت هیوادارم لە خۆشی و شادی و کەشێکی ئارامدا رۆژانی جەژن بەسەر ببەن.

ژیانکردن دوای نەشتەرگەری چاندنی گورچیلە ،چ شتێک ئەگۆڕێت؟چاندنی گورچیلە ئەکرێت  وەک چانسی دووەم وابێت لە ژیاندا ،بەڵام پێ...
15/03/2026

ژیانکردن دوای نەشتەرگەری چاندنی گورچیلە ،چ شتێک ئەگۆڕێت؟

چاندنی گورچیلە ئەکرێت وەک چانسی دووەم وابێت لە ژیاندا ،بەڵام پێویستی بە ڕۆتینێکی نوێ و چاودێری بەدەوام هەیە،زۆربەی نەخۆشەکان

چاوەڕێی ئەوە بکەن :
١-ووزەیەکی زیاتر،زیاد بوونی ئیشتیهای خواردن.
٢-بەکارهێنانی ڕۆژانەی ئەو دەرمانانەی بەرگری لەش کەم ئەکەنەوە ئەو دەرمانانەی کە ناهێڵن لەشی کەسەکە گورچیلەکە ڕەفز بکات،پێویستە ڕۆژانە بخورێت لە کاتی خۆیدا بە درێژای ژیانی کەسەکە. ئەگەر نەخۆشەکە بیری بچێت دەرمانەکان بە شێوەیەکی ڕێکو پێک وەرگرێت ئەوە مەترسی لەسەر گورچیلەکەی دروست ئەبێت.
٣-بەدواداچوونی ڕێک وپێک و پشکنینی تاقیگەی لە سەرەتاوە ئەبێت پشکنینەکان زوو زوو ئەنجام بدرێن دواتر مانگانە پشکنین ئەکرێت بۆ ئەوەی دڵنیا بین لە تەندروستی گورچیلە چێنراوەکە .
٤-گۆڕانکاری لە شێوازی ژیانی کەسەکە پێویستە نەخۆشەکە پابەند بێت بە :
-شێوازی خواردنی تەندروست
-وەرزشکردن بە پێی ڕێنمای پزیشکەکەت
-پاکو خاوێنی وخۆبەدوور گرتن لە قەرەبالخی و کەسانی نەخۆش بۆ ئەوەی توشی هەوکردن نەبێت
٥-سنووردارکردنێکی کەمتر بە بەراورد بە شتنی گورچیلە
سەفەرکردن ئاسانترە
سنووردارکردنی کەمتری خواردن
کەسەکە پێویستی بە شتنی گورچیلە نابێت .
_____________________
دکتۆرە : شاکار جمال جلال
پسپۆڕی وردی نەخۆشیەکانی گورچیلە
إخصائية أمراض الكلیة
07728428989
سلێمانی - شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە
السليمانية - مـدينة أنــور شــيخة الطــبي
#گورچیلە #بروتين #ميز #میزەڕۆ

ڕێژەی کریاتنینەکەت چیت پێ ئەڵێت؟ ڕێژەی کریاتنینەکەت یەکێکە لە ئاسانترین ڕێگەکان بۆ ئەوەی بزانیت گورچیلەکانت چەنێک بەباشی...
07/03/2026

ڕێژەی کریاتنینەکەت چیت پێ ئەڵێت؟
ڕێژەی کریاتنینەکەت یەکێکە لە ئاسانترین ڕێگەکان بۆ ئەوەی بزانیت گورچیلەکانت چەنێک بەباشی کار دەکەن.
کریاتنین چیە؟
بریتیە لە بەرهەمی پاشەڕۆی ماسولکەکان ،لە ڕێگەی گورچیلەوە ئەکرێتە دەرەوەی لەش لە ڕێگەی میزەوە .
کریاتنینی بەرز=کەم بوونەوەی ڕێژەی کار کردنی گورچیلە
بەرزبوونەوەی ڕێژەی کریاتنین لە خوێندا مانای وایە گورچیلەکانت بە باشی و دروستی فلتەری ناکات.
ڕێژەی نۆرماڵ چەندە؟
ڕێژەی نۆرماڵ لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر ئەگۆڕێت ،لەبەر کۆمەڵێک هۆکار:
*تەمەن
*لە پیاوو ئافرەتدا جیاوازە
*ڕێژەی ماسوولکە
*هەندێک دەرمان ئەکرێت کرییاتنین بەرز بکەنەوە
*ڕێژەی ئاو لە لەشدا
هەندێ هۆکار ئەکرێت بە شێوەیەکی کاتی کریاتنین بەرز بکەنەوە :
*وشک بوونەوە
*وەرزشی قورس
*ئەو خواردنانەی ڕێژەیەکی زۆر پڕۆتینی تیایە
*هەندێ لە دەرمان
_____________________
دکتۆرە : شاکار جمال جلال
پسپۆڕی وردی نەخۆشیەکانی گورچیلە
إخصائية أمراض الكلیة
07728428989
سلێمانی - شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە
السليمانية - مـدينة أنــور شــيخة الطــبي
#گورچیلە #بروتين #ميز #میزەڕۆ #کریاتنین

هەندێک ڕێنمای گرنگ بۆ ئەو کەسانەی فرەکیسی سەرگورچیلەیان هەیە .١-زۆر گرنگە بەرزە فشاری خوێن کۆنتڕۆڵ بکرێت.٢-ئەکرێت پزیشکە...
01/03/2026

هەندێک ڕێنمای گرنگ بۆ ئەو کەسانەی فرەکیسی سەرگورچیلەیان هەیە .

١-زۆر گرنگە بەرزە فشاری خوێن کۆنتڕۆڵ بکرێت.

٢-ئەکرێت پزیشکەکەت لە ڕێگەی بەکارهێنانی هەندێ دەرمانەوە ڕێگری لە بەرەوپێشچوونی نەخۆشیەکەت بکات ،لە پاش هەلسەنگاندنی تەواو بۆ حاڵەتەکەت.

٣-بەکارهێنانی
ئازارشکێن بۆکەمکردنەوەی ئەو ئازارەی بە هۆی گەورەبوونی کیسەکانەوە دروست ئەبێت لە ژێر چاودێری پزیشکەکەت،پێویستە نەخۆشە بەڕێزەکان خۆیان بە دوور بگرن لە زیادە ڕۆیکردن لە بەکار هێنانی دەرمانی ئازارشكێن چونکە ئەکرێت هۆکارێک بێت بۆ زیان گەیاندن بە گورچیلەکانیان.

٤-وەرگرتنی بڕی پێویست لە ئاو و شلەمەنی ڕۆژانە کە دیاری دەکرێت لە لایەن پزیشکەکەت بۆ ڕێگریکردن لە گەورەبوونی کیسەکان.

٥-هەندێ ڕێنمای خۆراکی کە دەکرێت یارمەتیدەر بێت لەڕێگریکردن لە بەرەو پێش چوونی نەخۆشیەکەت:

*کەمکردنەوەی خوێ لە خواردن دا.
*کەم کردنەوەی پڕۆتین لە خواردن.
*کەم کردنەوەی کافاین .
*پاراستنی کێشی لەش بەتەندروستی.

چ کاتێک پێویستە بە زووترین کات پزیشکەکەت ببینی؟
*سەرئێشەی لە پڕ و تووند.
*لەرزووتا وئازاری کەلەکە.
* بوونی خوێن لە میزدا.
*ئاوسانی لەش و پەلەکان
*میزی کەفاوی
_____________________
دکتۆرە : شاکار جمال جلال
پسپۆڕی وردی نەخۆشیەکانی گورچیلە
إخصائية أمراض الكلیة
07728428989
سلێمانی - شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە
السليمانية - مـدينة أنــور شــيخة الطــبي
#گورچیلە #بروتين #ميز #میزەڕۆ

میزی کەفاوی نیشانەیە بۆ بوونی پڕۆتین لە میزدا یەکێکە لە نیشانەکانی نەخۆشیەکانی گورچیلەهەموو لایەک سەلامەت بن .__________...
17/02/2026

میزی کەفاوی
نیشانەیە بۆ بوونی پڕۆتین لە میزدا
یەکێکە لە نیشانەکانی نەخۆشیەکانی گورچیلە
هەموو لایەک سەلامەت بن .
_____________________
دکتۆرە : شاکار جمال جلال
پسپۆڕی وردی نەخۆشیەکانی گورچیلە
إخصائية أمراض الكلیة
07728428989
سلێمانی - شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە
السليمانية - مـدينة أنــور شــيخة الطــبي
#گورچیلە #بروتين #ميز #میزەڕۆ

بە نزیکەیی لە هەموو ٣ کەسێک یەکێکیان کە نەخۆشی شەکرەی هەیە ,(لە هەموو ٥ کەسێکیش یەکێکیان کە نەخۆشی بەرزە فشاری خوێنی هەی...
08/02/2026

بە نزیکەیی لە هەموو ٣ کەسێک یەکێکیان کە نەخۆشی شەکرەی هەیە ,(لە هەموو ٥ کەسێکیش یەکێکیان کە نەخۆشی بەرزە فشاری خوێنی هەیە ) ئەکرێت سست بوونی درێژخایەنی گورچیلەیان هەبێت

سەنتەری کۆنترۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشیەکان
_____________________
دکتۆرە : شاکار جمال جلال
پسپۆڕی وردی نەخۆشیەکانی گورچیلە
إخصائية أمراض الكلیة
07728428989
سلێمانی - شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە
السليمانية - مـدينة أنــور شــيخة الطــبي
#گورچیلە #التهاب #البولیة #ميز #میزەڕۆ

01/02/2026

هەوکردنی میز و میزەڕۆ
التهاب المسالك البولية والمثانة
_____________________
دکتۆرە : شاکار جمال جلال
پسپۆڕی وردی نەخۆشیەکانی گورچیلە
إخصائية أمراض الكلیة
07728428989
سلێمانی - شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە
السليمانية - مـدينة أنــور شــيخة الطــبي
#گورچیلە #التهاب #البولیة #ميز #میزەڕۆ

ئەکرێت ٥٠٪ ی ئیشکردنی گورچیلەکانت لە دەست بدەیت پێش ئەوەی ڕێژەی کریاتینین بەرزببێتەوەبۆچی گرنگە ئەم ڕاستیە بزانین؟-کریات...
25/01/2026

ئەکرێت ٥٠٪ ی ئیشکردنی گورچیلەکانت لە دەست بدەیت پێش ئەوەی ڕێژەی کریاتینین بەرزببێتەوە
بۆچی گرنگە ئەم ڕاستیە بزانین؟
-کریاتینین نیشانەیەکی درەنگی نەخۆشیەکانی گورچیلەیە
-گورچیلەکان ئەتوانن ساڵانێك بەرگە بگرێت پێش ئەوەی کریاتینین بەرز ببێتەوە
-چاوەڕێ مەکە ڕێژەی کریاتینینت بەرز ببێتەوە پشکنینی پێشوەختە ئەنجام بدە
______________________
دکتۆرە : شاکار جمال جلال
پسپۆڕی وردی نەخۆشیەکانی گورچیلە
إخصائية أمراض الكلیة
07728428989
سلێمانی - شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە
السليمانية - مـدينة أنــور شــيخة الطــبي
#گورچیلە #کریاتنین

یەکێکیت لەو کەسانەی نەخۆشی فرە کیسی سەر گورچیلەت هەیە؟ئایا ئەزانی ١لە ٨٠٠ کەس ئەم نەخۆشیەیان هەیە ،بە باوترین نەخۆشی بۆم...
19/01/2026

یەکێکیت لەو کەسانەی نەخۆشی فرە کیسی سەر گورچیلەت هەیە؟
ئایا ئەزانی ١لە ٨٠٠ کەس ئەم نەخۆشیەیان هەیە ،بە باوترین نەخۆشی بۆماوەیی گورچیلە هەژمار ئەکرێت؟
ئەکرێت کۆمەڵێک کەس لە خێزانێکدا توش ببێت ،ئەگەر تۆ کەسێکیت کە نەخۆشیەکەت هەیە ٥٠٪ منداڵەکەت چانسی توش بوونی هەیە

کۆمەڵێک کیس کە لە ئاو لە پێك هاتووە،لەسەر گورچیلەکە دروست ئەبێت بە تێپەڕ بوونی کات گەورە ئەبێت و فشار ئەخاتە سەر گورچیلەکە و ئەکرێت ببێتە هۆی لە دەست دانی فرمانی گورچیلەکە
لە سەرەتادا ئەکرێت هیچ نیشانەیەکی نەبێت
ئەم ٦ نیشانەیە بریتیە لە باوترین نیشانەکان
١-ئازاری گورچیلەکان
٢-هەوکردنی میزو ڕێڕەوی میز
٣-بەردی گورچێلە
٤-بوونی خوێن لە میزدا
٥-بەرز بوونەوەی فشاری خوێن
٦-هەستکردن بە بێهێزی و بێتاقەتی

______________________
دکتۆرە : شاکار جمال جلال
پسپۆڕی وردی نەخۆشیەکانی گورچیلە
إخصائية أمراض الكلیة
07728428989
سلێمانی - شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە
السليمانية - مـدينة أنــور شــيخة الطــبي
#گورچیلە

12/01/2026

وەرگرتنی نموونەی گورچیلە لە چارەخوازێکی منداڵ .
قمنا بأخذ عينة من كلية هذا المريض .
______________________
دکتۆرە : شاکار جمال جلال
پسپۆڕی وردی نەخۆشیەکانی گورچیلە
إخصائية أمراض الكلیة
07728428989
سلێمانی - شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە
السليمانية - مـدينة أنــور شــيخة الطــبي
#گورچیلە

Address

شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە
As Sulaymaniyah
46001

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when د. شاکار جەمال Dr Shakar Jamal posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share