BioscienceCenter بایۆساینس

BioscienceCenter بایۆساینس Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from BioscienceCenter بایۆساینس, As Sulaymaniyah.

03/10/2024
بەستاف و پلانیکی نوێ لەخزمەت فێرخوازان وتوێژەران دەبین
13/08/2024

بەستاف و پلانیکی نوێ لەخزمەت فێرخوازان وتوێژەران دەبین

ڕێبەری تۆێژەرانی کوردستانزنجیرەى ( 15)-ناو : د.نەوشیروان غفور ڕەشید-ساڵى لەدایک بون: 1973/07/01-بڕوانامە: خويَندكارى دكت...
12/10/2017

ڕێبەری تۆێژەرانی کوردستان
زنجیرەى ( 15)
-ناو : د.نەوشیروان غفور ڕەشید
-ساڵى لەدایک بون: 1973/07/01
-بڕوانامە: خويَندكارى دكتؤرا لة هيماتؤلؤجى
1. M.B.Ch.B in Medicine & General Surgery ، Sulaymaniah University College of Medicine ، 1997-2003.
2. High Diploma in Clincal Hematology، Kurdistan Regional Government Ministry of Health، 2005 -2007.
3- MRCP candidate passed Part I & Part II exams.
4-KBMS candidate 4th year of Board in Hematology.

-شوێنی کار : نەخۆشخانەى هیوا
- ژماره ی تویژینه وه به پیى Research gate ریسیەرچ گەیت : 5

بەناوى سەنتەرى بایۆساینسە وە دەستخۆشى لێدەیکەین.
مافى ئەم بەرهەمە تایبەتە بە سەنتەرى بایۆساینس، خۆشحاڵین ئاگادارتان بکەینەوە، بۆ بەشداریکردنت لە (ڕێبەرى توێژەرانى کوردستان) تاوەکو بتوانین سەرجەم توێژەرانى کوردستان کۆبکەینەوەبۆیە گەربەڕێزت پێتانخۆشە ئەم زانیارینەمان بۆ بنێرە لەگەڵ ڕێزدا
تکایە وێنەیەکى تایبەتى توێژەر بنێرە

ڕێبەری تۆێژەرانی کوردستانزنجیرەى ( 14)-ناو :چنار عبداللە رەشید-پلەی زانستی: مامۆستاى یاریدەدەر-ساڵى لەدایک بون: 1985/11/...
28/09/2017

ڕێبەری تۆێژەرانی کوردستان
زنجیرەى ( 14)

-ناو :چنار عبداللە رەشید
-پلەی زانستی: مامۆستاى یاریدەدەر
-ساڵى لەدایک بون: 1985/11/01
-بڕوانامە:ماستەر لە ژمێریارى و دارایى
-شوێنی کار : زانکۆى پۆلیتەکتیکى سلێمانى
- ژماره ی تویژینه وه به پیىgoogle scholar گوگل سکولەر : 3
-ئیمەیڵ: Chnar.rashid@spu.edu.iq

بەناوى سەنتەرى بایۆساینسە وە دەستخۆشى لێدەیکەین.
مافى ئەم بەرهەمە تایبەتە بە سەنتەرى بایۆساینس، خۆشحاڵین ئاگادارتان بکەینەوە، بۆ بەشداریکردنت لە (ڕێبەرى توێژەرانى کوردستان) تاوەکو بتوانین سەرجەم توێژەرانى کوردستان کۆبکەینەوەبۆیە گەربەڕێزت پێتانخۆشە ئەم زانیارینەمان بۆ بنێرە لەگەڵ ڕێزدا
تکایە وێنەیەکى تایبەتى توێژەر بنێرە

تويَژینەوە چی یە؟لە هەڵبژاردنی ئەم ناونیشانە مەبەستمان ئەوە نیە کە خوێنەری ئێمە بێ ئاگا بێت لە توێژینەوە، ‌هێندەی مەبەست...
24/09/2017

تويَژینەوە چی یە؟

لە هەڵبژاردنی ئەم ناونیشانە مەبەستمان ئەوە نیە کە خوێنەری ئێمە بێ ئاگا بێت لە توێژینەوە، ‌هێندەی مەبەستمان ئەوەیە کە لە رێی ناساندنی ئەم دەستەواژانەوە لایەنە گرنگ و لە هەمانکاتدا فەرامۆش کراوەکانی بواری توێژینەوە لە کوردستان بخەینە بەرچاو زانست دۆستان. سەرەتا بۆ چوونە ناو بابەتەکە دەگەڕێمەوە بۆ واتای دەستةواژەی توێژینەوە لە فەرهەنگی ئۆکسفۆرد کە توێژینەوەی بەم جۆرە ناساندووەو دەڵێت " توێژینەوە لێکۆڵینەوەو(investigation) دیراسە کردنێکی (study) سیستیماتیکی (systematic) پێداویستی (materials) و سەرچاوەکانە (resources)، بەمەبەستی بنیاتنانی حەقیقەتی زانستی و(facts) گەشتن بە دەرئەنجامی (conclusion) نوێ."

بە سەرنجدان لە پێناسەکەی سەرەوە جەند تێبینی یەک دەخەینە ڕوو کە لەڕاستیدا هەموو توێژەرێک دەبێت بەئاگابێت لێیان و بنەمان بۆ توێژینەوەیەکی سەرکەوتوو، کە ئەوانیش بریتین لە

1. پێناسەکە دەڵێت توێژینەوە لێکۆڵینەوەیەکە (investigation) لای هەموانیش ئاشکرایە کە کە لێکۆڵینەوە بۆ بەدەستهێنانی وەڵامی پرسیارێک یان چەند پرسیارێک دەکرێت. بۆ نموونە کاتێک دەزگایەکی پۆلیس لێکۆڵینەوە دەکات تا بزانێت تاوانێک (کێ، کەی، چۆن، پەیوەندی چییە، لەبەر چی)ئەنجامی داوە یان ئەنجام دراوە، بە بێ بوونی پرسیارێکی لەمجۆرە لێکۆڵینەوە واتایەکی نامێنێ. بەهەمان شێوەش بە بێ بوونی پرسیاری توێژینەوە،کە بڕبڕەی پشتی توێژینەوەیە، توێژینەوە کەموکورتو بێ پێز دەبێت.
2. توێژینەوە کارێکی سیستیماتیکی یە (systematic)، واتە کارێکی پلان بۆ داڕێژراوی ڕیکخراوی هەنگاوبەهەنگاوە. ئاشکرایە کاری توێژینەوە هەوڵ و ماندوو بوون و کاتی دەوێت کە ئەمەش وا دەکات پەستان بخاتە سەر توێژەر وە لە کاتی نەبوونی پلانێکی رێکخراودا ئەگەری ئەوەهەیە توێژینەوەکە بەلاڕێدا بڕوات و بابەتی بوون و زانستی بوون لەدەست بدات.
3. هەمیشە توێژینەوە بەمەبەستێک ئەنجام دەدرێت کە ئەویش یان کەشف کردنی [دؤزينةوة] حەقیقەتێکی زانستییە یان باشترکردنی تێگەشتنمانە دەربارەی بابەتێک. بۆیە گرنگە هەر لە سەرەتاوە توێژەر ئامانج و مەبەستی کارەکەی لا ڕوون و ئاشکرا بێت.
4. وەک ووتمان مەبەستی توێژینەوە بنیاتنانی حەقیقەتی زانستییە (fact) بە واتایەکی تر دەبێت زانیارییەکانمان یان وجودێکی حەقیقیان هەبێت یان توانای سەلماندنیان هەبێت. ئەمەش بەدەست نایەت گەر لەسەر دراوو زانیاری(data) درووست بنیات نەنرابن، وەگەرنا ڕووبەڕووی هەم کێشەی زانستی و هەم کێشەی ئەخلاقی (Ethical) دەبینەوە.
5. دەرەنجامگرتنی (conclusion) زانستی مەبەستی هەر توێژینەوەیەکە. بۆیە دەبێت توێژەر بەگرنگییەوە سەیری ئەم بابەتە بکات چونکە لەم دەروازەیەوە دەتوانێت وەڵامی پرسیاری توێژینەوەکەی بداتەوەو ئامانجی کارەکەی بهێنێتەدی. زۆر پێویستە هەنگاوەکەنی دەرئەنجامگرتن لۆجیکی بن و لەسەر بنەمای سوود گەیاندن بە مۆڤایەتی بنیات نرابن. بەهاو گرنگی توێژینەوە لێرەوە دەردەکەوێت.

ڕێبەری تۆێژەرانی کوردستانزنجیرەى ( 13 )-ناو : تاژان محمد نورى-پلەی زانستی: مامۆستاى یاریدەدەر-ساڵى لەدایک بون: 1986-بڕوا...
21/09/2017

ڕێبەری تۆێژەرانی کوردستان
زنجیرەى ( 13 )
-ناو : تاژان محمد نورى
-پلەی زانستی: مامۆستاى یاریدەدەر
-ساڵى لەدایک بون: 1986
-بڕوانامە:ماستەر
-شوێنی کار : زانکۆى پۆلیتەکتیکى سلێمانى وزانکۆى جیهان
- ژمارەی توێژینەوە بە پێى ئەکاونتى تایبەتى خۆى: 3
-ئیمەیڵ: tazan.mabrook@yahoo.com
بەناوى سەنتەرى بایۆساینسە وە دەستخۆشى لێدەیکەین.

مافى ئەم بەرهەمە تایبەتە بە سەنتەرى بایۆساینس، خۆشحاڵین ئاگادارتان بکەینەوە، بۆ بەشداریکردنت لە (ڕێبەرى توێژەرانى کوردستان) تاوەکو بتوانین سەرجەم توێژەرانى کوردستان کۆبکەینەوەبۆیە گەربەڕێزت پێتانخۆشە ئەم زانیارینەمان بۆ بنێرە لەگەڵ ڕێزدا
تکایە وێنەیەکى تایبەتى توێژەر بنێرە
Ta ZH AN

سەنتەری بایۆساینسسەنتەری بایۆساینس لە لایەن تیمێکی خۆبەخشی پسپۆرى بوارىتوێژینەوەو بایۆلۆجی و بزیشکى وە بەڕێوەدەبرێت کە ئ...
20/09/2017

سەنتەری بایۆساینس
سەنتەری بایۆساینس لە لایەن تیمێکی خۆبەخشی پسپۆرى بوارىتوێژینەوەو بایۆلۆجی و بزیشکى وە بەڕێوەدەبرێت کە ئامانجی ئەم تیمە ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستییە و ئاشناکردنی کۆمەڵگەی کوردیە بە زانستی توێژینەوە وە یارمەتیدانى ئەوکەسانەی دەیانەوێت توێژینەوە بکەن. کە لە ئێستادا بە شێوەی online ئیش دەکەین.
دەتوانن لە ڕێگەی ئەم پەیجەوە پەیوەندیمان پێوە بکەن.
یاخود لەرێگەى ژمارە تلفونى 07708601177

ڕێبەری تۆێژەرانی کوردستانزنجیرەى (12)ناو: م . پەیمان  رەفیق  محمدساڵی لەدایک بوون:  1968    بڕوانامە: ماستەرى ژمێریارى ش...
20/09/2017

ڕێبەری تۆێژەرانی کوردستان
زنجیرەى (12)
ناو: م . پەیمان رەفیق محمد
ساڵی لەدایک بوون: 1968
بڕوانامە: ماستەرى ژمێریارى
شوێنی کار: زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى / کۆلێجى تەکنیکى کارگێرى
پلەی زانستی: مامۆستاى زانکۆ
ژمارەی توێژینەوە بە پێی ئەکاونتى تایبەتى خۆى: 3
بەناوى سەنتەرى بایۆساینسە وە دەستخۆشى لێدەیکەین.
مافى ئەم بەرهەمە تایبەتە بە سەنتەرى بایۆساینس، خۆشحاڵین ئاگادارتان بکەینەوە، بۆ بەشداریکردنت لە (ڕێبەرى توێژەرانى کوردستان) تاوەکو بتوانین سەرجەم توێژەرانى کوردستان کۆبکەینەوەبۆیە گەربەڕێزت پێتانخۆشە ئەم زانیارینەمان بۆ بنێرە لەگەڵ ڕێزدا
تکایە وێنەیەکى تایبەتى توێژەر بنێرن.

Payman Ra

زنجیرە (2) یەکەم هەنگاوى دەسپێکردنى توێژینەوە چییە؟ ئایا چۆن بتوانین بابەتی توێژینەوەکەمان دیارى بکەین؟هەرلەگەڵ بریاردان...
18/09/2017

زنجیرە (2)
یەکەم هەنگاوى دەسپێکردنى توێژینەوە چییە؟ ئایا چۆن بتوانین بابەتی توێژینەوەکەمان دیارى بکەین؟

هەرلەگەڵ بریاردان بۆ دەستپێکردنى توێژینەوەیەکى زانستى سەرکەوتوو پێویستت بە بابەتێکى بەهێزو سەرنج ڕاکێشە، تواناو وردى لەدیارىکردنى بابەتى توێژینەوەى زانستى نوێ نیشانەى بەهێزى کارامەیی توێژەرە دەردەخات، توێژەر لە هەرئاستو قۆناغێکدابێت هەندێکجار سەرپەرشتیارانى توێژینەوەکە ناونیشنان وبابەت بۆ توێژەرەکە دیارى دەکەن، لەبەرامبەردا زۆرینەى کات دەبێت توێژەر بابەتەکە دیارىبکات.

توێژە یاخود ئارەزو مەندانى توێژینەوە خودى خۆیان سەربەستن لە دیارىکردنى بابەتى توێژینەوەکە، بۆ ئەم مەبەستەش توێژەر بۆبڕیاردانى لەسەر دیاریکردنى بابەتێکى زانستى بەسود، پێویستە ئەم چەند هەنگاوەى خوارەوە پەیڕەوبکات بۆ کارئاسانى بۆ دەستکەوتنى بابەتێکى بەهێزو زانستى:

1- وروژاندنى بیرو هزر بۆ دۆزینەوەى بیرۆکەى زانستى گونجاو.
2- دیارىکردنى بابەتێک کەتواناى خوێندنەوەو تێگەشتنمى توێژەر باشبێت بۆ بابەتەکە.
3- دڵنیایى لەوەى توێژەر تواناى تەواوى هەیە زاڵبیت بەسەر بابەتەکەداو پێداویستیەکانى توێژینەوەکەى ئاسان بەردەست دەکەوێت.
4- ئامادەکردنى لیستێک بۆ ووشە سەرەکیەکان، وشە نهێنیەکان (key words).
5- هەمیشە نەرم و کراوەبە لەگەڵ بابەتى توێژینەوەکەو دەرئەنجامەکانى.
6- پێویستە بابەتەکە بەشێوەیەک دیارى بکرێتء پێناسە بکرێت وانیشاندا کەپرسیارێکى توێژینەوەى ئاراستەکراوە بۆ ئامانجێک.
7- پێویستە توێژەر زیاتر زانیارى و خوێندنەوەو باکگراوندى هەبێت لەسەر بابەتى توێژینەوەکە.
8- داڕشتنەوەو خستنەروى بیرۆکەى سەرەکى توێژینەوەکە.

لەکۆتایدا توێژەر پێویستە ئاگادارى ئەوەبێ کەدیارىکردنى بابەتێکى نوێى زانستى سەرنجڕاکێش ئاسان نیە، دەبێت بەوریایی و بەئاگاییەوە مامەلەَى لەگەڵ بکرێت تاوەکو جێگەى سىەرنج وبایەخ بێت، پێش ئەوەى بابەتەکە دیارىبکرێت توێژەر دەبێت دڵنیابێت لەوەى کەدەزانیت وێناى کۆتایى یاخود دەرئەنجامى کۆتایى توێژینەوەکە چ بەرهەمێکى نوێى دەبێتو چ وێنادەکات و چ زانیاریەک دەبەخێشێت. لە زنجیرەى داهاتوو تیشکى زیاتر دەخەینە سەر ئەم بابەتە.
مافى ئەم بەرهەمە تایبەتە بە سەنتەرى بایۆساینس

زنجیرە (1)توێژەر کێیە ؟ جیاوازی چیە لەگەڵ کەسانی ئاساییدائەگەر سەیرێکی پێناسەی توێژەر بکەین لە فەرهەنگەکاندا بە شێوەیەکی...
13/09/2017

زنجیرە (1)
توێژەر کێیە ؟ جیاوازی چیە لەگەڵ کەسانی ئاساییدا
ئەگەر سەیرێکی پێناسەی توێژەر بکەین لە فەرهەنگەکاندا بە شێوەیەکی گشتی توێژەر بە کەسێک ناو دەبەن کە توێژینەوە یان لێکۆلینەوە دەکات ، لەو رییەوە زانیاری نوێمان پێدەدات یان تێگەشتنمان بۆ بابەتێک باشتر دەکات. بۆ نموونە فەرهەنگی زانکۆى کامبریج دەڵێت توێژەر کەسێکە کاری ئەوەیە بە وریایی یەوە توێژینەوە لەسەر بابەتێک دەکات، بە مەبەستی ئاشکراکردنی زانیاری نوێ یان تێگەشتنی باشتری بابەتەکە. ئەمەش هەمان ئەو کارەیە کە هەریەکێک لە ئێمە لەوەتەی ئاگەییمان پەیدا کردووە رۆژانە لە ڕێی چاودێریو تاقیکردنەوەوە زانیاری نوێ بەدەس دەهێنین و باشتر لە دەوروبەرەکەمان حاڵی دەبین. لێرەوە دەکرێت یەکێک بپرسێت کەواتە جیاوازی چیە لەنێوان توێژەر بە مانا زانستی و ئەکادیمیەکەی لەگەڵ کەسێکی ئاساییدا؟ بەوەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە [کە مەبەستی ئەم نووسینەمانە]دەتوانین هەم توێژەری سەرکەوتوو بناسێنین، هەم کاری ئەو "بەناوتوێژەر"انەش بدەینە بەر نەشتەری ڕەخنەی زانستی کە بە ناوی زانستی بوونەوە خۆڵ دەکەنە چاوی خوێنەرانیان.
بۆ وەڵام دانەوەی پرسیارەکەمان تەنها دوو جیاوازی بنچینەیی لە نێوان کاری تویژەری راستەقینەو کاری کەسانیتردا دەخەینەروو کە لەوانەیە بەس بن بۆ جیاکردنەوەى توێژەری باش و ناباش.

جیاوازی یەکەم: توێژەری راستەقینە زانیارییەکی گرنگ ئاشکرا دەکات [با بچووکیش بێت] کە کۆی زانستی مرۆڤایەتی لە ساتەوەختی توێژینەوەکەدا پێی نەگەشتووە واتە تازەگەریەکی [Novelty]تێدایە ، بەڵام کاری کەسی ئاسایی ئاشکراکردنی زانیاریەکە کە خۆی نەیزانیوە یان لاساییکردنوەی کاری کەسانی ترە.

جیاوازی دووەم:توێژەری ڕاستەقینە هەموو ڕێوشوێنێکی گونجاو دەگرێتەبەر بۆ ئەوەی بابەتیانە [Objective] بگاتە دەرئەنجامەکانی واتە بەڕێگا[Methodology] زانستی و لۆجیکیەکان کار دەکات لە بەدەسهێنان و ڵیکدانەوەونیشاندانی زانیاریدا، بەپێچەوانەوە کەسی بەناو توێژەر یان کەسانی ئاسایی گرنگی نادەن بە ڕێگا زانستییەکانی کۆکردنەوەو لێکدانەوەی زانیاری زیاتر بەلایانەوە گرنگە کە دەرئەنجامەکان بەویست حەزی خۆیان بێت، بۆیە زۆر بە ئاسانی تووشی [Bias] هەڵەی بنچینەیی دەبن و بە هیچ شێوەیەک ناتوانرێت سوود لە دەرئەنجامەکانیان ببینرێت.
کاتێک کە ڕەچاوی ئەم دوو جیاوازیە لە کارەکانی توێژەرانی کوردستان دەکەین ئەوسا دەبینین کە توێژەرە باشەکانمان چەند نەختینەو کەمن.

لە بەشەکانی تردا هەوڵ دەدەین توێژینەوەی زانستی بناسێنین و باسی گرنگی توێژینەوە بکەین.
مافى ئەم بەرهەمە تایبەتە بە سەنتەرى بایۆساینس

سەنتەری بایۆساینسسەنتەری بایۆساینس لە لایەن تیمێکی خۆبەخشی پسپۆرى بوارىتوێژینەوەو بایۆلۆجی و بزیشکى وە بە ڕێوەدەبرێت کە ...
06/09/2017

سەنتەری بایۆساینس

سەنتەری بایۆساینس لە لایەن تیمێکی خۆبەخشی پسپۆرى بوارىتوێژینەوەو بایۆلۆجی و بزیشکى وە بە ڕێوەدەبرێت کە ئامانجی ئەم تیمە ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستییە و ئاشناکردنی کۆمەڵگەی کوردیە بە زانستی توێژینەوە وە یارمەتیدانى ئەوکەسانەی دەیانەوێت توێژینەوە بکەن. کە لە ئێستادا بە شێوەی online ئیش دەکەین.
دەتوانن لە ڕێگەی ئەم پەیجەوە پەیوەندیمان پێوە بکەن.
یاخود لەرێگەى ژمارە تلفونى 07708601177

بەیانیتان باش بەھیوای ڕۆژێکی ئاسودە
05/09/2017

بەیانیتان باش بەھیوای ڕۆژێکی ئاسودە

Address

As Sulaymaniyah

Opening Hours

Monday 09:00 - 17:00
Tuesday 09:00 - 17:00
Wednesday 09:00 - 17:00
Thursday 09:00 - 17:00
Saturday 09:00 - 17:00
Sunday 09:00 - 17:00

Telephone

07708601177

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when BioscienceCenter بایۆساینس posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram