25/02/2026
کۆبوونەوەی ساڵانەی بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی ، لەپێناو خزمەتی زیاتری نەخۆش و کارکردن بۆ دابینکردنی زۆرترین خزمەتگوزاری تەندروستی لەمەڵبەندە تەندروستییەکان بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ چوار شەممە ڕێکەوتی ٢٠١٦/٢/٢٥ لەهۆڵی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی خۆپاراستن، بەسەرپەرشتی جێگری بەڕێوەبەری (بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی) بەڕێز (کارزان ڕەفیق) و بەئامادەبونی لێپرسراوی دەرمان و پێداویستی پزیشکی مەڵبەندە تەندروستییەکان دکتۆر (یادگار) و لێپرسراوی هۆبەی چاودێری و سەلامەتی گەشەی منداڵ دکتۆرە (سایە) کۆبوونەوەکە بەڕێوەچوو، کەسەرجەم بەڕێوبەری مەڵبەندە تەندروستییەکانی سنوری سلێمانی ئامادە بوون.
لەکۆبونەوەکەدا چەند تەوەرێک گفتگۆی لەبارەوە کرا لەوانە زیاترکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی و دابینکردنی بڕی پێویستی پێشوەختەی دەرمان و پێداویستییە تەندروستییەکان، هەروەها تیشک خرایە سەر چەند بابەتێکی پەیوەست بەتەندروستی منداڵی خوار یەک ساڵ و ڕێنماییە پێویستەکان لەوبارەیەوە تەوەرێکیتری کۆبوونەوەکەبوو.
لەکۆتایی کۆبوونەوەکەشدا ئامادەبووان سەرنجی خۆیان لەبارەی تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەوە خستەڕوو .
ڕاگەیاندنی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی