Newzyan Doctor building & Shekhan pharmacy

Newzyan Doctor building & Shekhan pharmacy Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Newzyan Doctor building & Shekhan pharmacy, Medical Center, Malik Mahmoud cycle Street, As Sulaymaniyah.

21/03/2021

سڵاو هاوڵاتیانی خۆشەویست
پێم خۆشە لە چەند خاڵێک دڵنیا و ئاگادارتان بکەمەوە:
👈 بەڕێزان پەیجی دکتۆر کامەران قەرەداخی، پەیجێکی زانستیە بۆ نەخۆشیەکانی سنگ و بۆری هەوا.

👈 پەیجی زانیاریە دەربارەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا هەتاکوو یەک نەخۆش لە کوردستاندا بمێنێ

👈 کردنەوەی دەرگای کلینیکەکەم جارێکی تر لەسەر داوای دەها وسەدەها هاوڵاتیە کە لە پەیجەکەوە داوای کلینیک و ئەدرێسیان کردووە، هەر بۆیە گرنگە بۆ زانیاری ئەو بەڕێزانە لە پەیجەکەوە و وە لە فەیسبووکەوە بڵاوبکرێتەوە.

لە کلینیکەکەدا هەوڵدەدەین کە ئەم شتانەی لای خوارەوە بکەین و وە بتوانین زانیاری دروست بە نەخۆش و کەس وکاری نەخۆشبدەین

#یەکەم: هەڵسەنگاندنی هەموو نەخۆشیەکی شێرپەنجەی سیەکان، تەشخیسکردنی، پێشنیاری چارەسەرکردنی، هەروەها هەڵسەنگاندنی پێویستبوونی عەمەلیات، یان هەر جۆرە عیلاجێکی تر، زانیاری تەواو بە نەخۆش یان کەسوکاری نەخۆش دەربارەی شێرپەنجەی سیاکان.
#دووەم: حەساسیەت و ڕەبوو
#سێیەم: نەخۆشیە درێژخایانەکانی سیەکان وبۆری هەوا و ماکە درێژخایەنەکانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەر سیەکان و بۆری هەوا
#چوارەم: نەخۆشیە کەم و دەگمەنەکانی سیەکان و بۆری هەوا.
#پێنجەم: نەخۆشیەکانی خەو ( پرخە پرخ ، هەناسە وەستان)
#شەشەم: هەڵسەنگاندنی هەلومەرجی سیەکان و گونجاندنی بۆ عەمەلیات ( پێش عەمەلیاتکردن)
#حەوتەم: پسپۆری و شارەزایی لەسەر هەموو جۆرەکانی ئۆکسجین ، ئامرازی هەناسەدانی دەستکرد لە ماڵەوە و سی پاپ.
#هەشتەم: نازووری سیەکان و بۆری هەوا،
#نۆیەم: فەحسی شێوازی کارکردنی بۆری هەوا و سیاکان ( سپایرۆمێتری)
#دەیەم: فەحسی ئاوی نێوان پەردەی سیەکان(سۆنەری سیەکان و پەردەی سیاکان)
کلینیکی دکتۆر کامەران قەرەداخی ، جارێکتی تر دەکرێتەوە ، لەهەمان شوێنی پێشوو
شوێن :شەقامی مەلیک مەحمود ، بەرامبەر نەخۆشخانەی شار.
لەسەر دەرمانخانەی شێخان قاتی یەکەم
کات: لە کاتژمێر(٢) دووی دوای نیوەڕۆ هەتا کاتژمێر (٦) شەشی ئێوارە
ڕۆژەکانی هەفتە: یەکشەمە ، دوو شەمە، سێ شەمە ،چوار شەمە.
ڕۆژی دەستبەکارکردن ٢٨ی ٣ی ٢٠٢١
تەلەفونەکان لە ٢٢ ی ٣ ی٢٠٢١ دەکرێتەوە بۆ هاوڵاتیان
07511871981 & 07730237376

28/02/2021

24 ساعة باليوم
7 ايام بالاسبوع
365 يوم بالسنة
صيدلية شيخان مفتحين ومتواجدين... العنوان الشستي مقابل مستشفى شار
واسعارهم نفس اسعار باقي الصيدلايات
ونتمنى الصحة والسلامة للجميع

22/04/2020
21/04/2020
دەرمانخانەی شێخان ٢٤ كاتژێر کراوەیە لە خزمەتی ئێوەیا لە هەینی و پشوەکانیشدا بە هەمان شێوە . سلێمانی/شەقامی ( ٦٠ م ) بازن...
20/04/2020

دەرمانخانەی شێخان ٢٤ كاتژێر کراوەیە لە خزمەتی ئێوەیا لە هەینی و پشوەکانیشدا بە هەمان شێوە .
سلێمانی/شەقامی ( ٦٠ م ) بازنه ى مه ليك محمود / به رامبه ر نه خوشخانه ى شار و گاردن سيتى .

28/03/2019

کوردی

نەشتەرگەری پلاستیک چییە؟
هەڵبەت لە ناو خەڵکدا بە نەشتەرگەری جوانکاری ڕۆیشووە، بەڵام لە ڕاستیدا جوانکاری تەنها بەشێکە لە نەشتەرگەری پلاستیک.
دیارە زاراوەی پلاستیک ئەو پلاستیکە نییە کە لە کەلوپەل و زۆر شتی تردا بەکاردێت، بەڵکو پلاستیک لێرەدا بە مانای داڕشتنەوە، دروستکردنەوە، ڕێککردنەوە، بونیادنانەوە یان هەریەک لەمانە دێت.
نەشتەرگەری پلاستیک پۆلێن ئەکرێت بە دوو بەشی سەرەکییەوە؛ نەشتەرگەری جوانکاری وە نەشتەرگەری دروستکردنەوە.

یەکەم/ نەشتەرگەری جوانکاری: هەموو ئەو نەشتەرگەرییانە ئەگرێتەوە کە بریتین لە جوانکردنی (شێوەی) بەشێکی ناڕێکی لەش، بەڵام ئاسایی لە پێکهاتە و فەرماندا، بۆ نموومە کەسێک شێوەی لووتی بەدڵ نییە و داوای جوانکاری شێوەی لووت ئەکات. بە هەمان شێوە جوانکاری سنگ و ورگ، یاخود دانان یان لابردنی چەوری و ... تا دوایی.

دووەم/ هەرچی نەشتەرگەری دروستکردنەوەشە دووبارە پۆلێن ئەکرێتەوە بۆ چەن بەشێکی تر، لەوانە:
1. نەشتەرگەری سووتاوی و شێواوییەکانی دوای سووتان.
2. نەشتەرگەری شێواوییە زگماکییەکان: وەک کەرتبوونی لێو، مەڵاشوو، پەری بڕ، شێواوی گوێچکە و دەست و ... تا دوایی
3. نەشتەرگەری لووەکانی پێست و برینی درێژخایەن
4. نەشتەرگەری نەخۆشییەکانی دەست
5. نەشتەرگەری مایکرۆسکۆبی و چاندنەوەی بەشە پەڕیوەکانی وەک پەنجە (کە گرانترین نەشتەرگەرییە لە ڕووی تەکنیکەوە)، دەست، باسک، قۆڵ، گوێ، ئەندامی نێرینە ... تا دوایی.
6. نەشتەرگەری دەماری ڕوخسار ( ئیفلیجی ڕوخسار بەهۆی برینداربوون یان کەموکوڕی دەماری ژمارە حەوتی ڕوخسار)، و پەلەکانی سەرەوە و خوارەوە.
7. نەشتەرگەری دروستکردنەوەی بەشە لەدەستچووەکان، وەک لووت، گوێ، لێو، پێڵووی چاو، پەنجە، ئەندامی زاووزێ و ... تا دوایی.

بە کورتی، ئەتوانین بڵێین نەشتەرگەری پلاستیک بریتییە لە وردکاری، واتە هەر نەشتەگەرییەک پێویستی بە وردەکاری و دەست جوانی هەبێت ئەچێتە بواری نەشتەرگەری پلاستیکەوە.

07716457272
07501711326

ناونیشان: سلێمانی، تووی مەلیک سەرو فلکەی کاوە

23/11/2018

(د. هاوڕێ عبدالستار حسن) پسپۆری نەشتەرگەری جوانکاری

دەربارەی نەشتەرگەری جوانکاری تایبەت بە سك وە چۆنیەتی ئەنجامدانی بە شێوازێکی سەردەمیانە :

٠٧٧٢٢١٤٨٧٨٢

ناونیشان : سلێمانی -بازنەی مەلیک محمود- بازاری شێخەکانی چوێسە - تەلاری نێوزیانی پزیشکی

23/11/2018
‎پێست ووشكی (پێستی ووشك) xerosis‎واتە كەم بونەوەی ڕێژەی ئاو و چەوری لەسەر ڕووی پێست ‎دەبێتە هۆی  خوراندن و بێ بریقەو كاش...
21/10/2018

‎پێست ووشكی (پێستی ووشك) xerosis
‎واتە كەم بونەوەی ڕێژەی ئاو و چەوری لەسەر ڕووی پێست
‎دەبێتە هۆی خوراندن و بێ بریقەو كاشكردن و هەوكردن و قلیشان و چرچ بوونی پێست
‎هۆكارەكانی
‎١.بۆماوەیی (وراثية)
‎٢.پیربوون
‎٣.هۆكاری ژینگەیی : كەم بونەوەی ڕێژەی شێی بەهۆی كارهێنانی سپلیت و هیتەر زۆر خۆشتن و حەمامی گەرم
‎٤.هەندێك نەخۆشی پێست وەك ووشكە بیرو ، دەردە ماسی
‎ ٥. هەندێك نەخۆشی درێژخایەن وەك سستی گورچیلەكان، ‎ئەوانەی توشی بەدخۆراكی دەبن

‎چەند ئامۆژگاریەك بۆ ئەوانەی پێستیان ووشكە

‎١.پارێزگاركردن لە ڕێژەی ئاو لە پێست : ئەمەش بە - خواردنەوەی بڕێكی زۆری ئاو
‎٢. خۆشتن : بە شاوەر باشترە وەك لە حەمامی گەرم
‎- خۆشتن پێویستە خێرابێت ،لە چەند خولەك زیاترنەبێت ، وە ئاوەكە شلةتين بێت
‎ ‎-بەلام حەمامى گەرم و زۆر مانەوە دەبێتە هۆی ئەوەی پێست زیاتر ووشك بێتەوە چونكە دەبێتە هۆی لەدەستدانی ئاوی ناو پێست
‎ -بەكارهێنان سابونی تایبەت بە پێستی ووشك
‎-ڕۆنى زەيتون ڕێگەيێكى كاريگەر ئەتوانرێت هەفتەی دوو جار بەكاربهێنرێت ، دوو كەوچكى چێشت ڕۆنى زەيتون بو ئاوەكە زیاد بكە
‎خۆت بەدوور بگرە لە پاككەرەوەی زۆر زبر وەك لفكە

٣. Moisturizer مۆیسچەرایزەر : شێداركەر , و Emollient ‎ كرێمی چه‌وركه‌ر
‎ بەتایبەتی ئەوانەی ئەساسەكەیان چەوریە وەك: ڤازلین ، گلیسرین، ‎ ‎كرێمی یوریا % ٥-١٠ urea
‎بەلايەنى كەم ڕۆژی دوو جار ،وە باشترین كات بۆ بەكارهێنانی ڕاستەوخۆ لەدواى گەرماو يان خۆشتن، وە دوای هەمووتەڕكردنێك

‎٤.جل وبەرگ و شووشتنی جل
‎[@] شووشتنی جل: خۆ بەدوور بگرن لە بەكارهێنانی موادی كيمياوى ،‎هەروەها بڕێكی زۆر تاييت بەكار مەهێنە، وا پاكەرەوەی شل بەكاربهێنرێت وەك شامپۆ
‎[@] جل وبەرگ
‎پێویستە ٪١٠٠ لۆكە بێت - cotton ‎ ‎
-خۆ بەدوور بگرە لە لەبەر كردن خورى ڕاستەوخۆ لەسەر پێستت. Wool

‎٥.بەكارهێنانی هوميديفايەر لە وەرزی زستان، بؤ هێشتنەوەی هەوا بە شێداری Humidifier
‎٦. پاراستنی پێست لە تیشكی خۆر
‎٧.كەم كردنەوە ی تەڕكردنی پێست
‎٨.خۆراك : زۆر خواردنی ماسی و Omega 3، خۆ بەدوور بگرە لە لە كۆفی، شیرینی ، خۆراكى نيشاستەيى
٩. كاتێك لە دەرەوەیت ئەوەندەى بكرێت پێستت دا بپۆشە بۆپاراستنی لەسەرما
٠١. ئەگەرزۆر لەماڵەوە بێت : زۆر مەچۆرە بەر هیتەر چونكە پێستت زیاتر ووشك دەكاتەوە
١١چاره‌سه‌ری تایبه‌ت له‌ لایه‌ن پزیشكی پسپۆری پێسته‌وه
‎لەم كاتانەدا پێویستە پزیشكی پسپۆر بتبینێت: گەر پێست تەڕی و ئاوی دەركرد ، وە كاش وهەلوەرینی زۆر وە كاتيك ئەو ڕێگایانەی سەرەوە نەبوە هۆی باشبونی پێست
‎^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^
‎ دكتور شوكت ابوبكر حسن
‎ پسپورى نه خوشييةكانى پيست
‎دكتورا( بورد) له نه خوشيه كانى پيست و زوهرى
M.B.Ch.B , A.B.H.S ( Dermatology)

خۆشحاڵین بە کردنەوەی بەشی ددان لە سەنتەرەکەماندا بۆ خزمەت کردنی  ئەوبەڕێزانەی کە کێشەی ددانیان ھەیە لەسەر دەستی دکتۆرە  ...
20/10/2018

خۆشحاڵین بە کردنەوەی بەشی ددان لە سەنتەرەکەماندا بۆ خزمەت کردنی ئەوبەڕێزانەی کە کێشەی ددانیان ھەیە لەسەر دەستی دکتۆرە (ڕوپاک اکرم منصور) پسپۆر ( دبلۆمی باڵا ،ماستەر ) لەچارەسەرکردنی ددان
خزمەتەکان
١- ددان پاک کردنەوە
٢- سپی کردنەوە
٣- دانانی دانی جێگیر
٤-بڕینی دەمار و پڕکردنەوەی ددان

بەھیوای تەندرووستیەکی باش بۆ ھەموولایەک

٠٧٧٢٣٠١١٢٢٢

بۆزیاتر خزمەتکردنی ئێوەی خۆشەویست و چارەسەرێکی تەندرووستی  پێست و جوانکاری لەسەنتەرەکەمان ، ئاگادارتان ئەکەینەوە کە بەڕێ...
17/10/2018

بۆزیاتر خزمەتکردنی ئێوەی خۆشەویست و چارەسەرێکی تەندرووستی پێست و جوانکاری لەسەنتەرەکەمان ، ئاگادارتان ئەکەینەوە کە بەڕێز دکتۆر ( شەوکەت ئەبوبەکر) پزیشکی پسپۆڕ ( دکتۆرا ، بۆرد) لە نەخۆشیەکانی پێست و چارەسەری ، ھەموو ڕۆژانێکی پێنج ششەمان لە سەنتەرەکەمان لەخزمەتاندا دەبێت:

١- نەخۆشییەکانی پێست
٢-ھەستیار پێست
٣- پەڵە
٤- لەیزەر
٥- فیلەر و بۆتۆکس ........

بۆ سەردانکردن پەیوەندی کەن بە ژمارە
٠٧٧٢٢١٤٨٧٨٢

Address

Malik Mahmoud Cycle Street
As Sulaymaniyah
43001

Telephone

+9647501532889

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Newzyan Doctor building & Shekhan pharmacy posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram

Category