ئاکام فۆن / تەق تەق

  • Home
  • ئاکام فۆن / تەق تەق

ئاکام فۆن / تەق تەق لا حول ولا قوة الا بالله العلي العظيم

سورەتی فاتیحە بە چەند ناوێک ناسراوە و هۆکاری ناونانی بە "الفاتحة" چەند خاڵێکی گرنگ لەخۆدەگرێت:١. کردنەوە و دەستپێکردن: ئ...
11/01/2025

سورەتی فاتیحە بە چەند ناوێک ناسراوە و هۆکاری ناونانی بە "الفاتحة" چەند خاڵێکی گرنگ لەخۆدەگرێت:

١. کردنەوە و دەستپێکردن: ئەم سورەتە یەکەم سورەتە لە قورئانی پیرۆزدا و قورئانی پێ دەکرێتەوە، هەر بۆیە پێی دەوترێت "فاتیحە" کە بە واتای "کردنەوە" یان "دەستپێک" دێت.

٢. کلیلی قورئان: وەک کلیلێک وایە بۆ تێگەیشتن لە ناوەرۆکی قورئان و پەیامە سەرەکییەکانی.

٣. گرنگی لە نوێژدا: ئەم سورەتە لە هەموو ڕکعەتێکی نوێژدا دەخوێنرێت و نوێژی پێ دەکرێتەوە.

٤. پوختەی قورئان: ناوەرۆکی سورەتەکە کۆکراوەی پەیامە سەرەکییەکانی قورئانە، لەوانە:
- یەکتاپەرستی
- پەرستنی خودا
- داوای هیدایەت و ڕێنمایی
- پەیوەندی نێوان بەندە و خودا

٥. چارەسەری دەروونی: خوێندنەوەی ئەم سورەتە دەبێتە هۆی ئارامی دەروونی و نزیکبوونەوە لە خودا.

لەبەر ئەم تایبەتمەندییە گرنگانە، ئەم سورەتە بە "فاتیحە" ناونراوە و چەندین ناوی تریشی هەیە وەک:
- أم الکتاب (دایکی کتێب)
- السبع المثاني (حەوت ئایەتە دووبارەکراوەکان)
- الشفاء (چارەسەر)
- أساس القرآن (بنەمای قورئان)

بۆ چارەسەری بەرزە پەستانی خوێن چەند ڕێگایەکی گرنگ هەن:١. گۆڕانکاری لە شێوازی ژیان:- کەمکردنەوەی خوێی خواردن- وەرزش کردنی...
13/12/2024

بۆ چارەسەری بەرزە پەستانی خوێن چەند ڕێگایەکی گرنگ هەن:

١. گۆڕانکاری لە شێوازی ژیان:
- کەمکردنەوەی خوێی خواردن
- وەرزش کردنی ڕێکوپێک (ڕۆژانە ٣٠ خولەک)
- کەمکردنەوەی کێش ئەگەر قەڵەو بیت
- دووری لە جگەرە کێشان

٢. خۆراکی تەندروست:
- زۆر خواردنی سەوزە و میوە
- کەمکردنەوەی چەوری و شیرینی
- زیادکردنی خواردنی ماسی
- کەمکردنەوەی کافایین

٣. کەمکردنەوەی سترێس:
- ڕاهێنانی هەناسەدان
- یۆگا و مێدیتەیشن
- خەوی باش و تەواو

٤. چاودێری پزیشکی:
- پشکنینی بەردەوامی پەستانی خوێن
- بەکارهێنانی دەرمان بەپێی ڕێنمایی پزیشک
- پشکنینی ساڵانە

٥. خواردنەوەی ئاوی پێویست:
- خواردنەوەی ٨ پەرداخ ئاو ڕۆژانە
- دووری لە خواردنەوە کحولیەکان

٦. دەرمانی سروشتی:
- سیر
- زەنجەفیل
- لیمۆ
- گژنیژ

گرنگە بزانین کە چارەسەری بەرزە پەستانی خوێن پێویستی بە بەردەوامی و پابەندبوون هەیە بە ڕێنماییەکان. هەروەها پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت بۆ چاودێری و وەرگرتنی ڕێنمایی گونجاو.

05/12/2024

ڕێوڕەسمی کۆتایی هاتنی خولی یەکی مەشق و ڕاهێنانی بنەڕەتی لە لیوای ٧١٣

03/10/2024
21/08/2024

سەیری دڵسۆزی و ئامەنت پارێزی ئەو شوانە بکەن.
خۆزگە ئێمەش دەمانتوانی ئاوا دڵسۆز و ئامانەت پارێز بین.

ئێستا شەهادەدار زۆر بووە بەڵام خەڵکی دڵسۆز کەم بووە.

🔵 نەخۆشی گەڕانەوەی ترشی گەدە بۆ سورێنچک🔷گەڕانەوەی ترشی گەدە بۆ سورێنچک بەهۆی گەڕانەوەی پێکهاتەکانی ناو گەدە دەبێت بەپێچە...
12/04/2024

🔵 نەخۆشی گەڕانەوەی ترشی گەدە بۆ سورێنچک

🔷گەڕانەوەی ترشی گەدە بۆ سورێنچک بەهۆی گەڕانەوەی پێکهاتەکانی ناو گەدە دەبێت بەپێچەوانەی ئاراستەی ئاسایی ئەویش بەهۆی بوونی کێشەیەک لە شوێنی بەیەکگەیشتنی سورێنچک و گەدە.

🔶هۆکارەکانی تووشبوون بەم نەخۆشییە

🔹جگەرەکێشان
🔹مەیخواردن
🔹قاوە خواردن
🔹خواردنی چەور
🔹زۆر خۆری
🔹قەڵەوی
🔹فتقی دیواری نێوان گەدەو سورێنچک
🔹جل و بەرگی تەسک
🔹سکپڕی
🔹 دەرمان (بەتایبەت دەرمانە ئازار شکێنە نا ستیرۆیدییەکان و هەندێک دەرمانی دژە خەمۆکی و حەبی ئاسن و هەندێک دەرمانی تایبەتی تر)
🔹 هەندێک نەشتەرگەری کە بۆ تێکچوونی جوڵەی سورێنچک ەوە دەکرێت (Achalasia)

🔶 دەرهاویشتەکانی گەڕانەوەی ترشی گەدە بۆ سورێنچک

👈 هەوکردنی سورێنچک یان هەندێک جار برینی سورێنچک درووستدەکات لە ئەنجامی زۆری هەوکردنەکە.

👈تەسکبوونەوەی دیواری سورێنچک

👈 گۆڕانی نائاسایی پێکهاتەی شانەیی لە سورێنچک بە شێوازێک بە بگونجێت لەگەڵ ئەو ترشەدا (گۆڕانەکە مەترسیدارە و لەوانەیە پێویست بکات پارچەی لێ وەربگیرێت بۆ پشکنینی شانەزانی).

👈 خوێنبەربوونی سورێنچک.

👈کەمخوێنی.

🔶نیشانەکانی گەڕانەوەی ترشی گەدە بۆ سورێنچک

👈دڵە کزە: باوترین نیشانەیەتی، سوتانە ئازارێکە لە پشتی کۆڵەی سنگ ەوە درووستدەبێت بە بە خۆچماندنەوەی کەسەکە بۆ پێشەوە و خواردنەوەی گەرم سووتانەوەکە زیاد دەکات، بە بەکارهێنانی دژە ترشی هەستکردن بە سوتانەوەکە کەم دەکات.

👈 بونی شلەی لیک لەناو دەم بە بڕێکی زۆر.

👈 گەڕانەوەی ترشی و هەستکردن بە ترشی لەناو دەمدا.

👈 دڵتێکچوون و هەندێک جاریش ڕشانەوە.

👈 بوونی کۆکە بەتایبەت لە شەواندا، هەندێک جاریش خیزەی سنگیان لەوانەیە هەبێت لەو کاتەی کە خواردنەکەی ناو گەدە دەگەڕێتەوە هەندێکی بچێت بۆ سییەکان و هەووکردنی سییەکان درووستبکات.

🔶دەستنیشانکردنی

بە پشکنین و بینین دەبێت لەلایەن پزیشکی پسپۆڕی هەناوی یان پسپۆڕی ووردی نەخۆشییەکانی هەرس و جگەر.
دەستنیشانکردنی یەکجارەکی بە هەناوبینی (ناظور)ی گەدە دەبێت.

🔶چارەسەر

✅گۆڕینی شێوازی ژیانکردن:

👈 سەرینی تۆزێک بەرزتر بەکاربهێنیت.

👈 کەمکردنەوەی کێش.

👈 ئەگەر لە سەر سیسەم دەخەوێت دەبێت بەشی سەرەوەی سیسەمەکەی کەمێک بەرزتر بێت لە بەشی خوارەوەی تا ئاستی گەدە نزمتر بێت لە ئاستی سورێنچک و خواردن پیایدا نەگەڕێتەوە بۆ سورێنچک.

👈 بەنزیکی (٣)کاتژمێر پێش خەوتن هیچ نەخوات.

👈خۆ بەدوورگرتن لەو خواردنانەی کە دڵەکزەی بۆ درووستدەکەن و بێتاقەتی دەکەن.

👈لەبەر نەکردنی جلی تەسک و نەبەستنی قایش بەتوندی یان هەر هۆکارێک کە پەستانی لەسەر گەدە زیاد دەکات.

✅بەکارهێنانی ئەو دەرمانانەی کە پزیشکی پسپۆڕ ڕێنمایی دەکەن تایبەت بەم نەخۆشییە.

✅ئەگەر هۆکاری نەخۆشییەکە تەسکبوونەوەی بەشێکی سورێنچکی بوو ئەوا پێویستە بە بەردەوامی چارەسەری پێویست وەربگرێت لەلایەن پزیشکی پسۆڕەوە.

✅نەشتەرگەری وەکو کۆتا چارەسەر ئەگەر بە ڕێگاکانی پێشوو هیچی چارەسەر نەبوو.

به‌هیوای ته‌ندروست بوون
د.محمد کاکەبرا.................................
ئەپلیکەیشنی دەرمانی کۆسرەت بۆ سیستەمی ئەندرۆید کە سەرجەم بەشەکانی خۆڕایییە
https://play.google.com/store/apps/details?id=com.NmaDev.Kdrugs
------------------
بەرنامەی زیاتر دابگرە
https://krdstore.weebly.com

بەرنامەی  kosrat drug  دابگرە بۆ موبایلەکەت.ئەم بەرنامەیە باسی بەکارهێنانی دەرمانەکان دەکات بە شێوەی زانستی و وە بە زمان...
05/04/2024

بەرنامەی kosrat drug دابگرە بۆ موبایلەکەت.
ئەم بەرنامەیە باسی بەکارهێنانی دەرمانەکان دەکات بە شێوەی زانستی و وە بە زمانی شیرینی کوردی🔻
https://bit.ly/KosratDrugs

Address

TaqTaq

00964

Telephone

+9647503420910

Website

https://darmanzany.com/

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ئاکام فۆن / تەق تەق posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to ئاکام فۆن / تەق تەق:

  • Want your practice to be the top-listed Clinic?

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram