تاقیگەی باوک Bawk Lab

تاقیگەی باوک  Bawk Lab تاقیگەی خێرخوازی باوک

05/03/2025
21/11/2024

✅ ئەمڕۆ لە کاتژمێر هەشتی بەیانی 8️⃣ ڕۆژی پێنج شەم
بۆ کاتژمێر هەشتی بەیانی 8️⃣ ڕۆژی هەینی دەرمانخانەکەمان کراوە دەبێت واتە 24 کاتژمێر کراوە دەبێت✅

خوای گەورە لەش ساغ و سەلامەتتان کات ⚕️💊💉

🔬💊🩺 بۆ داواکردنی هەر پێداویستیەک یان پرسیارێک یان ڕاوێژی پزیشکی پەیوەندیمان پێوەبکەن ، پرسیارەکانتان لە لایەن دکتۆری پسپۆڕ و دکتۆری دەرمانسازەوە وەڵام دەدرێتەوە بە زووترین کات .

⁦⬅️⁩⁦⬅️⁩⁦⬅️⁩ ناونیشان : چەمچەماڵ_شەقامی پزیشکان
🔬🧬🧪 تەنیشت تاقیگەی پزیشکی باوک .

⚡دەرمانخانەی باوک 📞☎️
بۆ پەیوەندی : ٠٧٧٢١٠٦٨٢٥٢ یان ٠٧٥١٠٢٥٤٤٨٤

#جوانکاری #هەرزانی #موستێلا #شامپۆ #شاهۆ #چەمچەماڵ

ئاگادارییەک بۆ چارەخوازانی بەڕێزلە ئەمڕۆوە بەرواری ٢٠٢٤/١٠/٢ بەدواوە بەڕێز دکتۆرە شۆخان فرحان احمدپسپۆری نەخۆشییەکانی ژن...
02/10/2024

ئاگادارییەک بۆ چارەخوازانی بەڕێز
لە ئەمڕۆوە بەرواری ٢٠٢٤/١٠/٢ بەدواوە بەڕێز
دکتۆرە شۆخان فرحان احمد
پسپۆری نەخۆشییەکانی ژنان و مناڵبوون نەزۆکی
لەتەلاری دایک نەخۆش دەبنێت

هەوکردنی پێڵووی چاو Conjunctivitis لە ئێستادا چەند جۆرێکی هەوکردنی چاو بڵاوبۆتەوە بە تایبەت لەناو منداڵاندا ، زۆربەی جار...
24/01/2023

هەوکردنی پێڵووی چاو Conjunctivitis

لە ئێستادا چەند جۆرێکی هەوکردنی چاو بڵاوبۆتەوە بە تایبەت لەناو منداڵاندا ، زۆربەی جار پێویست دەکات لە لایەن پزیشکی پسپۆڕی چاوەوە دەستنیشان بکرێت و چارەسەری بکرێت .

هۆکارەکانی :
1- هەوکردنی ڤایرۆسی .
2- هەوکردنی بەکتریایی .
3- هەستیاری وەرزی و گۆڕانی کەش و ھەوا .
4- زیاد بەکارھێنانی مۆبایل و ئایپاد .

نیشانەکانی :
1- ئاوسانی پێڵووی چاو .
2- خوێناوی بوونی چاو .
3- سووربوونەوەی چاو .
4- ئازاری چاو .
5- خورانی چاو ، هەوڵبدە بەهیچ شێوەیەك دەست لە چاوت مەدە بەتایبەت خوراندنی چونکە دەبێتە هۆی زیادبوونی نیشانەکانی .

چارەسەری :
1- بەکارھێنانی قەترەی فرمێسکی دەستکرد .
2- بەکارهێنانی قەترەی دژە هەوکردنەکان (بەڵام دەبێت لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە دابنرێت و بەکاربێت بۆماوەی دیاریکراو .

By : Othman Hamasharif

لەڕۆژی سێ شەممەوە بەرواری ٧/٢٦  باشترین دکتۆری پسپۆری مناڵان کە دکتۆرای هەیە لە نەخۆشييكانى مناڵان و تازە لەدايكبوان وگە...
25/07/2022

لەڕۆژی سێ شەممەوە بەرواری ٧/٢٦ باشترین دکتۆری پسپۆری مناڵان کە دکتۆرای هەیە لە نەخۆشييكانى مناڵان و تازە لەدايكبوان وگەشەى مناڵان ومناڵى نەبەكام لە تەلارەکەمان نۆرینگە دەکاتەوە و نەخۆش دەبینێت
بۆ ئاگاداری بەڕێزتان

تکایە بەشداربە لەبڵاو کردنەوەی
13/07/2022

تکایە بەشداربە لەبڵاو کردنەوەی

🚨پشکنینی خوێیەکانی ناو لەش ‌                                           Electrolytes Test🔹خوێیەکان هەڵگری بارگەی موجەب و ...
01/07/2022

🚨پشکنینی خوێیەکانی ناو لەش
‌ Electrolytes Test

🔹خوێیەکان هەڵگری بارگەی موجەب و سالبن کە هۆکارن بۆ گواستنەوەی راگەیاندنەکان لە مێشکەوە بۆ تەواوی بەشەکانی تری لەش
خوێکانیش بریتین لە سۆدیۆم ـ پۆتاسیۆم ـ کلۆر ـ کالسیۆم ـ مەگنیسیۆم

🔺ئەم خوێیانەش بەرپرسن لە رێکخستنی فشاری خوێن (زەخت ) و چالاکی گورچیلەکان و زوربەی زیندە چالاکیەکانی لەش لە هێنانی دەمارە راگەیەندەکان لە مێشکەوە تا جوڵاندنی ماسولکەکەن.

🔻هۆکارەکانی تێکچونی ئەم خوێیانە :-

ـ تێکچونی فشاری خوێن (زەخت)
ـ تێکچونی چالاکی گورچیلەکان
ـ بەکارهێنانی دەرمانە کیمیایەکان بەتایبەت لە نەخۆشانی شێرپەنجە
ـ خواردنەوەی ماددە کهولیەکن
ـ شێوازی ژیان و خواردنی نا تەندروست
ـ سکچون و ژەهراویبون بە خواردنی پیس

🔻نیشانەکانی تێکچونی خوێیەکان :-

ـ بەرز یان نزم بونەوەی فشاری خوێن (زەخت)
ـ ئازاری گورچیلەکان
ـ ئازاری ناو سک
ـ سربونی دەست یان پێیەکان
ـ نارێکی لە بیرکردنەوە و تێکچونی هزر
ـ دڵتێکەڵهاتن و سکچون و رشانەوە
ـ بێهێزی و نەمنی ئارەزوی خواردن
ـ نارێکی لە لێدانی دڵ
ـ ئازری ماسولکەکان

🔹لەکاتی بونی هەریەک لەم نیشانانە پێویستە بە زوترین کات پشکنینی خوێکان بکەیت
ئێستا بەردەستە لەتاقیگەی باوک
.↘↘↘↘↘↘↘↘↘↘↘↘↘↘↘↘

♦ئامانجمان گەیاندنی زانیاریە بۆ ئێوەی خۆشەویستە

♦ناونیشان:- چەمچەماڵ شەقامی پزیشکان تەنیشت دەرمانخانەی باوک
ژ.مۆبایل تاقیگە 07507114847 -07714979787

شیــکاری هـەوکـردنـی ڕیخـۆڵـە  ‌‌                                  ( F***l Calprotectin Test ) ٭ شیکاری کالپرۆتێکتین بە ...
28/06/2022

شیــکاری هـەوکـردنـی ڕیخـۆڵـە
‌‌ ( F***l Calprotectin Test )

٭ شیکاری کالپرۆتێکتین بە کاردێت بۆ مەبەستی دەرخستنی التهابی ڕیخۆڵە و بۆ ئەوانەی کێشەی کۆڵۆنیان هەیە.

٭ کالپڕۆتێکتین پڕۆتینێکە کە خەلایەی نیترۆفیل دەری دەدات و بونی ڕێژەیەکی زۆر لە ریخۆڵە واتای هەبونی التهابە لە ڕیخۆڵە

🔸لە چ کاتێک پێویستە ئەم پشکنینە ئەنجام بدەین ؟
١- ئازاری بەهێزی سک
٢- لە دەستدانی کێش و هیلاکی
٣- سکچون بۆ ماویەک
٤- بونی خوێن لە پیسای
٥- ڕشانەوە و دڵ تیکهەڵاتن
٦- بەرز بونەوەی پلەی گەرمی

ئێستا لە🔬 تاقیگەی باوک🔬 ئەم پشکنینە بەردەستە و بە باشترین ئامێر بەشێوەی ڕێژە (ژمارە) دەرئەنجامەکەی وەردەگریتەوە
گونجاوترین نرخ هەمیشە لەتاقیگەی باوک چاوەڕوان کراوە ...
چەمچەماڵ شەقامی پزیشکان-تەنیشت دەرمانخانەی باوک
ژمارەی مۆبایل : 07714979787-07507114847

تکایە خۆتان بپارێزن و ڕەچاوی  پاک و خاوێنی بکەن
19/06/2022

تکایە خۆتان بپارێزن و ڕەچاوی پاک و خاوێنی بکەن

 #خۆڵبارین 🛑 ئەوکەسانەی نەخۆشی سییەکانیان هەیە یان ئەو کەسانەی هەستیاریان (حەساسیەت) هەیە یان هەر کێشەیەکی تری کۆئەندامی...
07/04/2022

#خۆڵبارین

🛑 ئەوکەسانەی نەخۆشی سییەکانیان هەیە یان ئەو کەسانەی هەستیاریان (حەساسیەت) هەیە یان هەر کێشەیەکی تری کۆئەندامی هەناسەیان هەیە تکایە با لە ماڵەوە بمێننەوە و دەرنەچن .

😷😷😷 بەکارهێنانی ماسک زۆر پێویستە لە ئێستادا .

22/02/2022

زیاتر لە (٣٠) سی جۆر پشکنین بێ بەرامبەر دەکرێت لەتاقیگەی پزیشکی باوک...

🔸 ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری ٢/٢٤ دوای تێپەڕ بوونی ساڵێک بەسەر کردنەوەی تاقیگەی باوک بڕیارماندا ئەم جۆرە پشکنینانەی کە لە خوارەوە ئاماژەی پێکراوە بۆ ئەو نەخۆشانە بێ بەرامبەر بێت کە دکتۆر بۆی نوسیوون.

🔹 جــۆری پـشـکـــنیــنەکــان 💉💉 :-
پشکنینی گشتی خانەکانی خوێن CBC
پشکنینی چەورییەکانی خوێن CH-TG-LDL-HDL-VLDL
پشکنینی گورجیلە S.Creatinine - Blood Urea پشکنینی جگەر GPT - GOT - ALP
پشکنینی پەنکریاس Amylase - Lipase test
پشکنینی گرانەتا Salmonella typhi test
پشکنینی حەمەی ماڵتا Rose bengle test
پشکنینی بەکتریای گەدە Hpylori test
پشکنینی ئاسنی خوێن S.iron test
پشکنینی نەخۆشی پاشا Uric acid test
پشکنینی کالیسیۆمی ئێسک Calcium test
پشکنینی ڤایرۆسەکانی جگەر HBS-HCV test
پشکنینی هەوکردنی قورگ A*o test
پشکنینی رۆماتیزمە ESR test
پشکنینی هەوکردنی ئیسک Latex test
پشکنینی زەردووی خوێن TSB test
پشکنیی شەکرە B.sugar test
پشکنینی میز GUE
پشکنینی پیسی ‌ GSE
پشکنینی سکپڕی HCG test
پشکنینی پرۆتینی خوێن S.protein test
پشکنینی ئەلبۆمینی خوێن S.Albumin test
پشکنینی زینک S.zinc
پشکنینی جۆری خوێن Blood group
پشکنینی خوێن بەربوون Bleeding time
پشکنینی کاتی مەیاندنی خوێن Clotting time

♦ تاقیگەی باوک یەکەم تاقیگە بوو کە لەگەڵ کردنەوەی نرخی پشکنینەکانی بەڕێژەی ( ٣٠ بۆ ٧٠ ٪ ) کەمتر بوو لەچاو نرخی تاقیگەکانی تر.
ئامانجمان لەم کارە تەنها ڕەزامەندی خوای گەورە و پاشان هاوکاری کردنی نەخۆشە...
🔸 لەتاقیگەکەمان دڵنیای تەواوتان دەدەینێ لە ڕەوچاو کردنی ئەم خاڵانە :-
١- بە باشترین ئامێری پێشکەوتو پشکنینەکان بۆ نەخۆش دەکرێت.
٢- هەموو ئەو موادانەی لەلای ئێمە بەکاردێت لەکۆمپانیای ڕێگە پێدراو داوا دەکرێت و پشکنینی کوالیتی کونترۆڵی وەزارەتی تەندروستی هەیە.
٣- لەگەڵ گران بوونی هەموو پێداویستییەکانی تاقیگە و بەرز بوونەوەی نرخی دۆلار نرخەکانمان بەهەمان شێوەی سەرەتا مایەوە و بەو شێوەیەش بەردەوام دەبین.

⚠ تێبینی // لە کاتژمێر 1 یەکی پاش نیوەڕۆ دەست پێ دەکەین تا کاتژمێر ٧ حەوتی ئێوارە ..

   هەر لە کاتی لەدایکبوونیەوە منداڵ گریان بەکاردەهێنێت بۆ دەربڕین لەو بارودۆخەی کە هەیەتی وەک برسێتی و ئازار و هەستکردن ...
21/01/2022



هەر لە کاتی لەدایکبوونیەوە منداڵ گریان بەکاردەهێنێت بۆ دەربڕین لەو بارودۆخەی کە هەیەتی وەک برسێتی و ئازار و هەستکردن بە ناڕەحەتی و بێزار بوون و خۆپیسکردن و ... ، هەندێک لە دایکان و باوکان لە گریانی منداڵەکانیان بێزاردەبن یان دوودڵ دەبن لە تەندروستیان بە تایبەت ئەگەر منداڵی یەکەم بێت ، زۆر جار پرسیارمان لێدەکرێت کە ئایە ئەو گریانە زیان بە تەندروستی منداڵ دەگەیەنێت یان نا ؟ و چۆن بزانین هۆکاری چییە ؟

سەرەتا بەناوی خوای گەورە ، دەبێت بزانین کە خوای گەورە ئێمەی دروست کردوە بە جوانترین شێوە و بێ کەم و کوڕی ، هەر خوای گەورە پارێزەرمانبووە کاتێک لە سکی دایکماندا بووین ، لەکاتی هاتنە دەرەوەی منداڵ بۆ ژیانی تازەی ڕووبەڕووی چەندین ئاستەنگ دەبێتەوە لەژیانی ، گریانی تەمەنی منداڵی تاکە هۆکاری ئاگادارکردنەوەی دایکان و باوکانە بۆ دەربڕینی ئەو پێداویستییەی کە هەیەتی ، لەبەر ئەمەشە زۆربەی جار منداڵ تا نزیک تەمەنی سێ بۆ چوار مانگ گریانی زۆر دەبێت ، هەندێکیان گریانی ئاسایین بۆ نموونە :

١- گریانی ڕۆژانە لە یەک کاتژمێر بۆ سێ کاتژمێر .
٢- زیادبوونی گریان بە تایبەت کاتی ئێواران .
٣- گریانێکی کەمی ڕۆژانە و ژیربوونەوەی دوای جێبەجێکردنی پێداویستییەکانی .

بەڵام هەندێک گریان هەیە نابێت پشتگوێ بخرێت و دەبێت بە زووترین کات سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت بۆ دەستنیشانکردنی کێشەکەی کە ئایا نەخۆشییە یان نا و لەبەر پاراستنی تەندروستیی منداڵەکە ، نموونەی ئەو گریانانە :

١- دووبارە بوونەوەی گریانێک کە ژیربوونەوەی زۆر زەحمەتە ، هەرچەندە دایک و باوکەکە هەوڵ دەدەن و ڕێگای جیاواز تاقی دەکەنەوە بەڵام سوودی نییە .
٢- ئەو گریانەی هاوشێوەی هاوارکردنە و دایک و باوک هەستدەکەن کە ئازاری هەیە و نیشانەی هەیە وەک بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەشی (تا) و بوونی غازات و ڕشانەوە یان سکچوون یان شیرنەخواردن ....
٣- گریانی ئاسایی و بەردەوامبوونی بۆ ماوەی زیاتر لەوەی باسمان کرد .

گریانی منداڵ چەندین هۆکاری هەیە لەوانە:

١- بوونی غازات و ئازاری ناوسک .
٢- هەستکردن بە ئازار بەتایبەت کاتی میزکردن و پیسیکردن .
٣- هەستکردن بە تەنیایی و هۆگربوونی دایک و باوکی .
٤- هەستکردن بە برسێتی .
٥- دان دەرهاتن .
٦- بوونی کێشەی تەندروستی و نەخۆشی وەک هەوکردنی گوێ و قوڕگ و بەکتریای گەدە و چەندین نەخۆشی تر ...
٧- بوونی کێشە لە کۆئەندامی دەمار .
٨- بەکارهێنانی هەندێک دەرمانی دیاریکراو .

هەندێکجار هیچ هۆکارێکی دیاریکراو نییە بۆ گریانی منداڵ و ئەم گریانە بەردەوام دەبێت تا تەمەنی سێ بۆ چوار مانگ و دواتر خۆی وردە وردە کەم دەبێتەوە .

#سوودەکانی گریانی منداڵ :

١- بەهێزکردنی ماسولکەکانی قوڕگ و دەنگەژێیەکانی .
٢- هەستکردن بە هێمنی و ئارامی و هێوربوونەوە .
٣- بەخشینی خەوی قووڵ بە منداڵ .
٤- دەرکردنی بەڵغەم و شلە زیانبەخشەکانی لووت و دەم و سییەکانی .
٥- لابردن و دەرچوونی ژەهر و ماددە زینبەخشەکان لە ڕێگەی فرمێسکەوە .
٦ - ئاگادارکردنەوە و پەیوەندی کردن بە دایکەوە بۆ جێبەجێکردنی پێداویستییەکانی .
٧- پێگەیاندنی کۆئەندامی هەناسە (بەتایبەت یەکەم گریانی منداڵی تازە لە دایکبوو) .

جگە لەمانەش گرین چەندین سوودی تری هەیە و پێویست ناکات هەموو جارێک دایکان و باوکان نیگەران و بێزاربن ، ئیبن و قەیم ڕەحمەتی خوای بێ فەرموویەتی :

«ولا ينبغي أن يشق على الأبوين بكاء الطفل وصراخه، ولا سيما لشربه اللبن إذا جاع، فإنه ينتفع بذلك البكاء انتفاعًا عظيمًا، فإنه يروِّض أعضاءه ويوسِّع أمعاءه، ويفسح صدره، ويسخن دماغه، ويحمي مزاجه، ويثير حرارته الغريزية، ويحرك الطبيعة لدفع ما فيها من الفضول، ويدفع فضلات الدماغ من المخاط وغيره».

[تحفة المودود - ص٣٤٠]

ئامادەکردن و نووسینی : عثمان حمەشريف

Address

Chamchamal

Opening Hours

Monday 13:00 - 00:00
Tuesday 13:00 - 00:00
Wednesday 13:00 - 00:00
Thursday 13:00 - 00:00
Saturday 13:00 - 00:00
Sunday 13:00 - 00:00

Telephone

+9647701554025

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when تاقیگەی باوک Bawk Lab posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to تاقیگەی باوک Bawk Lab:

Share

Category