
08/01/2023
GERD
گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەددە
نەخۆشیەکی باوە لەناو پیاوان و ئافرەتان و تەنانەت مناڵاندا بەدی ئەکرێت
بەشێوەیەکی گشتی ھۆکارەکەی پەیوەندی ھەیە بە شێوازی ژیانی
کەسەکە بۆ نمونە جۆری خواردن بەتایبەت ئەو خواردنانەی ڕێژەیەکی زۆر چەورییان تێدایە یان خواردنە تیژ و تونەکان ، قەڵەوی بەھۆکارێکی سەرەکی دادەنرێت ، دووگیانی و ھەروەھا زۆر خواردنی قاوە و چا و جگەرەکێشان
کە ئەمەش ئەبێتە ھۆی تەمەڵبونی بەشی خوارەوەی سورێنچک و کرانەوەی بەینی سورێنچک و گەددە
گەڕانەوەی پێکھاتەکانی ناو گەددە بۆ سورێنچک و ناودەم
نیشانەکانی ئەم نەخۆشیە بە زۆری نەخۆش ھەست بە سوتانەوە ئەکات لە قورگەوە ھەتا گەددە ، وە ھەندێ لە نەخۆشەکان ھەست بە ئازاری سنگی ئەکات و بەشێکی تری نەخۆشەکان تەنگەنەفەسی و کۆکەیان ھەیە بەھۆی بەردەوامی گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدە بۆناو سورێنچک
چارەسەرکردنی لە سەرەتادا پێویستە نەخۆش شێوازی ژیانی بەشێوەیەکی گونجاو ڕێکبخات ، خۆی بە دووربگرێت لە خواردنی تیژ و تون، جگەرە کێشان و خواردنی قاوە و چا بەتایبەت پێش خەوتن ، ھەروەھا کەسانی نەخۆش پێویستە لە کاتی خەوتن ڕەچاوی ئەوە بکات لە کاتی خەوتن سەری بەشێوەیەکی بەرز ڕابگرێت و خۆی بە دوور بگرێت لە قەلەقی و دڵەڕاوکێ
ئەگەر حاڵەتەکە بەردەوام بوو پێویستە سەردانی پزیشک بکات دەرمانی دژەترشەڵۆک وەربگرێت
د. سۆران خلیل حسن
پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ھەناو ، دڵ شەکرە و غودە
📞0770 558 86 86