دەرمانخانەی فیدڕاڵ :: Fidral Pharmacy

دەرمانخانەی فیدڕاڵ :: Fidral Pharmacy دەرمانخانەی فیدڕاڵ
هەموو جۆرەکانی دەرمانمان لا دەست د?

سکچوون دەتوانێت بەهۆی چەندین هۆکارەوە بێت، لەوانە:1. هەوکردنەکان:ڤایرۆس، بەکتریا، یان مشەخۆرەکان کە لە خۆراک یان ئاوی پی...
19/02/2024

سکچوون دەتوانێت بەهۆی چەندین هۆکارەوە بێت، لەوانە:

1. هەوکردنەکان:
ڤایرۆس، بەکتریا، یان مشەخۆرەکان کە لە خۆراک یان ئاوی پیسەوە تووشی دەبن، دەبنە هۆی سکچوون.
2.بەرگەنەگرتنی خۆراک:
ڕەنگە هەندێک کەس تووشی سکچوون ببن لە ئەنجامی خواردنی ئەو خۆراکانەی کە بەرگەی ناگرن وەک لاکتۆز یان گلوتین.
3.دەرمانەکان:
هەندێک دەرمان بەتایبەت دژە زیندەییەکان دەتوانن هاوسەنگی سروشتی بەکتریاکانی ناو ڕیخۆڵە تێکبدەن و دەبێتە هۆی سکچوون.
4.تێکچوونی کۆئەندامی هەرس:
حاڵەتەکانی وەکو نەخۆشی تووڕەیی ڕیخۆڵە (IBS)، نەخۆشی هەوکردنی ڕیخۆڵە (IBD)، یان نەخۆشی سیلیاک دەبێتە هۆی سکچوونی درێژخایەن.
5.سترێس:
فشاری سۆزداری یان دڵەڕاوکێ هەندێک جار دەبێتە هۆی سکچوون لە ڕێگەی کاریگەرییەکانی لەسەر کۆئەندامی هەرس.

پاراستنی پاکوخاوێنی باش، دوورکەوتنەوە لە خۆراک یان ئاو کە ڕەنگە پیس بێت، و بەڕێوەبردنی ئاستی فشار دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ کەمکردنەوەی مەترسی سکچوون. ئەگەر سکچوون بەردەوام بوو یان توند بوو، گرنگە ڕاوێژ بە کەسێکی پسپۆڕی چاودێری تەندروستی بکەیت بۆ دەستنیشانکردن و چارەسەری دروست.

دەرمانخانەی فیدراڵ.   ـ بە ستافێکی کارامە ،خاوەن ئەزموون ، بڕوانامەی بەرز لە بواری دەرمانسازی ، پێشوازیتان لێدەکات.ـ هەر...
04/08/2023

دەرمانخانەی فیدراڵ.

ـ بە ستافێکی کارامە ،خاوەن ئەزموون ، بڕوانامەی بەرز لە بواری دەرمانسازی ، پێشوازیتان لێدەکات.

ـ هەروەک و چۆن لەماوەی ڕابردوودا خزمەتی هاوڵاتیان و کەمدەرامەتانی شەرەکەمان کردووە ، بە گڕوتینکی زیاترەوە خزمەتان دەکەین .

ـ هەرزانی نرخ کوالێتی بەرز ئەولەویەتی کارەکانی ئێمەن.

ئێمە یەکەم نین ،بەڵام بێڕکابەرین.
🏥
وەك هەمیشە #متمانە #کوالێتی #هەرزانی

✅ #هەروەها
هەموو ڕۆژەکانی هەفتە دەرمانخانەکەمان کراوەیە
لە 1:00ى پاشنیوەڕۆ تاكو 1:00شەو

📍چەمچەمال - شەقامی پزیشکان - بەرامبەر تەلاری پزیشکی
رامان

07700301311 ☎️
07501281311 -

✨ جەژنی قوربانتان پیرۆزبێت هیوای جەژنێکی پر لە خۆشی و تەندروستیتان بۆ دەخوازین🍬🍬
28/06/2023

✨ جەژنی قوربانتان پیرۆزبێت هیوای جەژنێکی پر لە خۆشی و تەندروستیتان بۆ دەخوازین🍬🍬

‏‎‏( كُلُّ نَفْسٍ ذَآئِقَةُ الْمَوْتِ   ) دڵگرانین بە کۆچی دوایی بەڕێز   (د. فاضل حکیم  محمد)خودا لە گوناھەکانی خۆش بێ...
09/05/2023

‏‎‏( كُلُّ نَفْسٍ ذَآئِقَةُ الْمَوْتِ )
دڵگرانین بە کۆچی دوایی بەڕێز
(د. فاضل حکیم محمد)
خودا لە گوناھەکانی خۆش بێ و جێگەت بەهەشت بێت.خوای گەورە سەبووری خانەوادەکەی بدات.
انا للە وانا الیە راجعون

چەند رێنماییەکی گرنگ و پێویست دەربارەی بەکارھێنانی غاز لە ماڵەکەتبەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی پارێزگای سلێمانی ڕێنم...
23/11/2022

چەند رێنماییەکی گرنگ و پێویست دەربارەی بەکارھێنانی غاز لە ماڵەکەت
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی پارێزگای سلێمانی ڕێنمایی و زانیاری لەبارەی چۆنێتیی بەکارهێنانی بوتڵی غاز و شێوازی سەلامەتی بەکارهێنانی لە ماڵاندا بۆ هاوڵاتییان بڵاودەکاتەوە.
لە راگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویكردەوە، بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی پارێزگای سلێمانی رێنمایی و زانیارییەكانی خستووەتەڕوو و دەڵێت، تاوەکو هاوڵاتییان لە کارەساتی دڵتەزێن بەدووربن گرنگە ئەم رێنمایانە لەبەرچاو بگرن.
رێنمایی و زانیارییەكان:-
1.بەکارهێنانی بۆری و سۆندەی تایبەت و حەراریی دژەسووتان بۆ گەیاندنی غازەکە بە شوێنی مەبەست کە بەرگەی گەرمی و پەستان بگرێت.
2.سۆندەی غاز لە پشتی فڕن و تەباخەوە بگوازرێتەوە و بەردەوام کاریگەریی گەرمیی لەسەربێت.
3.بە هیچ شێوەیەک نابێت بوتڵی غاز لە شوێنی کارکردندا هەبێت یان دابنرێت لە جێگەیەک کە سەقفی گیرابێت و هەوای دەرنەچێت، وەک ژێرزەمین و کۆگا و چێشتخانە.
4.کردنەوەی غاز لەسەرە مونەزەمە لە کاتی پێویستی و ئیشکردندا و کوژاندنەوەی لە سەرە مونەزەمەوە نەک تەنها کوژاندنەوەی لە ئامێری گەرمکەرەوەکەوە.
5.لە کاتی بەستنی بەشی ژێرەوەی بوتڵی غازدا، نابێت ئاوی گەرم بەکاربهێنیت بۆ تواندنەوەی سەهۆڵەکە، بەڵکو دەبێت بوتڵی غازەکە بگۆڕدرێت و دابنرێت هەتا خۆی دەتوێتەوە، ئەم حاڵەتە کەمتر لە ماڵدا ڕوودەدات و زیاتر لە نانەواخانە و چێشتخانەکاندا ڕوودەدات بەهۆی بەکارهێنانی سەرە مونەزەمەی پەستانی هەزاری.
6.ئەگەر هەستت بە بۆنی غاز کرد لە شوێنی کارکردندا نابێت بە هیچ جۆرێک کارەبا دابگیرسێنیت، تەنانەت ئەگەر ساحیبەی هەواش بێت، چونکە بە داگیرساندنی ساحیبە یان تەنها گڵۆپێک دەبێتەهۆی دروستبوونی شەرارەی ئاگر و بە خێراترین شێوە کڵپەدەکات و کارەسات دەخوڵقێت.
7.کاتێک هەست بە بۆنی غاز دەکەیت باشترین رێگە بۆ خۆپاراستن دروستکردنی (هەواگۆڕكێ)یە، واتە دەرچە بۆ دەرچوونی غازەکە و لەم حاڵەتەشدا باشترین چارەسەر کردنەوەی دەرگا و پەنجەرەیە و چووونە دەرەوەی خۆتە لەو شوێنەدا چونکە مانەوەت تیایدا مەترسیدارە.
8.بە هیچ جۆرێک ئامێری مۆبایل نابێت ببرێتە ئەو جێگەیەی لێچوونی غاز تیایدا ڕوویداوە، چونکە بەکارهێنانی و
پەیوەندیکردن بە مۆبایل مەترسیدارە لەم حاڵەتەدا.
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

ئاگاداری ....ئەمرۆ بەرواری ٢٥ \ ١٠ \٢٠٢٢ رۆژی سێ شەممە کاژێر ١ ی نیوەرۆ  دیاردەی خۆرگیران روو دەدات کە لە پاش ٢٣ ساڵ جار...
25/10/2022

ئاگاداری ....

ئەمرۆ بەرواری ٢٥ \ ١٠ \٢٠٢٢ رۆژی سێ شەممە کاژێر ١ ی نیوەرۆ دیاردەی خۆرگیران روو دەدات کە لە پاش ٢٣ ساڵ جارکی تر خۆر دەگیرێت کە ئەوەی گرنگە ئێمە وەکو ستافی دەرمانخانەی فیدڕاڵ هاوڵاتیانی ئازیز ئاگادار بکەینەوە کە لە کاژێر ١٢:٣٠ خولەکی نیوەڕۆ دەرچونیان بۆ دەرەوە کەم بکەنەوە چونکە کاتێک کە مانگ دەکەوێتە نێوان خۆر و زەوی پێش ئەوەی بە تەواوی دنیا تاریک بێت و پێش ئەوەی مانگ لەبەردەمی خۆر لابچێت بۆ ئەوەی زەوی رووناک ببێتەوە دوو کاتی مەترسیدارن چونکە کۆمەڵە تیشکێک دەکەوێتە سەر زەوی کە کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر چاوەکانمان ، هەندێک لە پسپۆران پێیان وایە بە چاویلکەی تایبەتیەوە تەماشای گیرانی خۆر بکەن مەترسی کەم دەکاتەوە بەڵام ئێمە پێمان باشە ئەو کاتژمێرە پێویستە لە ماڵەکان بمێننەوە و بە هیچ جۆرک تەماشای خۆر گیرانەکە نەکەن بۆ ئەوەی چاوەکانمان بپارێزین لەو تیشکانەی کە کاریگەری خراپ دروست دەکەن لە سەر چاوەکانمان ، دەتوانن لە رێگای تەلەفزیۆنەکەنەوە راستەوخۆ بینەری خۆر گیرانەکە بن چونکە زۆربەی کەناڵە تەلەفزیۆنێکان بڵاوی دەکەنەوە هیوادارم گرنگ بێت بە لاتانەوە و ئاگاداری خۆتان و خێزانەکانتان بن . هیوامان سەلاماتیتانە
دەرمانخانەی فیدڕاڵ

Address

چەمچەماڵ ـ شەقامی سەرەکی سلێمانی ـ دەرمانخانەی فیدڕاڵ
Chamchamal
11185

Opening Hours

Monday 14:00 - 12:00
Tuesday 14:00 - 12:00
Wednesday 14:00 - 12:00
Thursday 14:00 - 12:00
Friday 14:00 - 12:00
Saturday 14:00 - 12:00
Sunday 14:00 - 12:00

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when دەرمانخانەی فیدڕاڵ :: Fidral Pharmacy posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share