13/11/2019
پشکنینی_نەخۆشی_گەنم ......... TTG_Test
نەخۆشی گەنم چیە ........ Celiac_Disease
جۆرێکە لە جۆرەکانی (Automune disease)
کە بەرگری لەش هێرش دەکاتەوە سەر خانەکانی لەش، بەهۆی پڕۆتینێک کە بەرگری لەش بە بێگانە دەیناسێنی کە لە گەنم و جۆ و هەرزندا هەیە بە ناوی(glutin).
کە دەبێتە هۆی تێکچوونی ناوپۆشی ڕیخۆڵە.
ڕیخۆڵەکان دەپوکێنەوە و کورت دەبنەوە و ساف دەبن.
ئەم نەخۆشیە زیاترو بەتایبەت لەمنداڵی شەش مانگ بەرەو سەرەوە دەست پێدەکات هەندێ جاریش مرۆڤی گەورە تووشی دەبێت لەتەمەنێکی مام ناوەندەوە تووش دەبێت .
نیشانەکانی :-
1- هەڵئاوسان و ئازاری سک
2- سکچوون و ڕشانەوە
3- دابەزینی کێشی لەش
4- قەبزی
5- لاوازی و هیلاک بوونی بەردەوام ( شەکەتی )
6- دواکەوتنی گەشە
7- کەمبوونی ماددەی ئاسن
8- داخورانی ئێسکەکان و شکانی بێ هۆکاری ئیسکەکان
9- کەمبوونی کالیسیۆم و ڤیتامینەکان
10- تێکچوونی سوڕی مانگانەی خانمان
دەست نیشانکردنی نەخۆشی گەنم :-
١-لە ڕێگەی پشکنینی خوێن ( TTG Test )بۆ دیاری کردنی دژە تەنی گلووتین, هەندێ جار بەزۆری لە منداڵی ژیر تەمەن ٢ ساڵ ئەم پشکنینە نەخۆشییەکە دەست نیشان ناکات.
٢-نازووری ریخۆڵە کە زۆربەی جار بەم نازوورە نەخۆشییە دەست نیشان دەکرێت.
چارەسەر :-
ـ ئەم نەخۆشیە نەخۆشیەکی بەرگری لەشە وە هەروەها بۆماوەییە بۆیە هیچ چارەسەرێکی نیە،تەنیا جارەسەر خۆپاراستنە لەو خواردنانەی کە پڕۆتینی(glutin) ی تێدایە
وەک(گەنم و جۆ و هەرزن...)
ـ وەرگرتنی ڤیتامینەکان بە زۆری ڤیتامین(E, B12, D, B9,) لەگەڵ کالیسیوم و مادەی ئاسن.
ڕێنمایی بۆئەو کەسانەی کەهەڵگری ئەم نەخۆشیەن:-
1-دوورکەوتنەوە لە هەموو جۆرەکانی نان
2-نەخواردنی کاڵباس و کەباب و مەعکەڕۆنی
3-دوورکەوتنەوە لە خواردنی گەنم و جۆو هەرزن
4-دوورکەوتنەوە لەو شیرینیانەی کە بە ئارد دروست دەکرین.
🔹تاقیگەی هێدی بۆ شیکاری نەخۆشێکان