07/07/2025
جیاوازی نێوان ئازاری پشت و ئازاری گورچیلە چییە؟
بۆچی پێویستە کە جیاوازیەکانیان بزانیت؟
زۆرێک لەخەڵکی ئازاری پشت و گورچیلە تێکەڵ دەکەن و لەکاتی بوونی هەرئازارێک لەبەشی خوارەوەی پشت و بەتایبەتیش لە لاتەنیشتەکان ئەوا یەکسەر وابیردەکەنەوە کە کێشەی گورچیلەیان هەبێت و هەندێک کەسیش بێ ڕاوێژی پزیشک یەکسەر دەست دەکەن بە چارەسەری و حەب خواردن، کە ئەمەش بەبێ زانیاری و بەنادروستی زیانی زۆری دەبێت بۆ تەندروستی کەسەکە.
نیشانەکانی ئازاری گورچیلە و ئازاری پشت:
زۆر گرنگە کە تۆ جیاوازی لەنێوان نیشانەکانی هەردووکیان بکەیت و لەکاتی بوونی ئازار بتوانیت جیایان بکەیتەوە.
نیشانەکانی ئازاری گورچیلە
باوترین نیشانەکانی ئازاری گورچیلە ئەمانەی خوارەوەن
١-پێویستیی بە میزکردنی بەردەوام
٢-ڕەنگی میزی تۆخ یان خوێناوی لەهەندێک حاڵەتدا.
٣-هەست کردن بە ئازار لەکاتی میزکردن
٤-دڵتێکچوون
٥-ڕشانەوە
٦-کێشەکانی هەرس (قەبزی و سکچوون)
٧-تـا
٨-هەستکردن بە بێتاقەتی و بێهێزی
٩-سەرسوڕان
١٠-هەڵئاوسانی پێ و ڕان
١١-قورسی لە هەناسەدان، لەکاتی توندبوونی ئازاری گورچیلەی.
نیشانەکانی ئازاری پشت
باوترینیان ئەمانەن
١-هەستکردن بە ئازار و گرژبوون بەدرێژایی عەمودی فەقەڕی.
٢-بوونی ئازاری زۆر لە ناوچەی مـلـدا لەهەندێک کاتدا.
٣-سەختی و هەست کردن بە ئازار لەکاتی ڕاوەستان یان ڕۆیشتن.
٤-بێهێزی هەردووک ڕان
٥-لەدەستدانی توانای ڕاگرتنی میز
٦-نەتوانین بۆ بەتاڵکردنەوەی میزەڵدان بەشێوەیەکی گشتی.
پزیشکەکانی_ئێمە_بێ_وێنەن
باشترین پزیشکی پسپۆر لەتەلاری پزیشکی رامان ھەمو رۆژانی ھەفتە لەخزمەت چارەخوازاندایە:
دکتۆر {احمد عبدالحمید عبدالکریم}
أختصاصي جراحة الكلية و المسالك البولية و التناطية و أمراض العقم
پسپۆڕی نەشتەگەری گورچیلە و پرۆستات و کۆئەندامی میز و نەزۆکی پیاوان.
M.B.CH.B , F.I.C.M.S (urol)
ژ.م/٠۷۷٠۸۹٤٤٤۸۲
ناونیشان :چەمچەماڵ ـ شەقامی سەرەکی سلێمانی، تەلاری پزیشکی ڕامان.
تەندروستیت بۆ ئێمە گرنگە.