Zanyari pzishki

  • Home
  • Zanyari pzishki

Zanyari pzishki هەموو زانیاریەکی تەندروستی لێرە بینە

Rabies ڕەیبیس ڤایرۆسێکی شێوە گولەیە (فیشەک) کە لە لێکی ئاژەڵێکی توشبوەوە ئەگواسترێتەوە بۆ مێشک و تێکی ئەشکێنێت .> Causes...
18/01/2023

Rabies
ڕەیبیس ڤایرۆسێکی شێوە گولەیە (فیشەک) کە لە لێکی ئاژەڵێکی توشبوەوە ئەگواسترێتەوە بۆ مێشک و تێکی ئەشکێنێت .

> Causes
هەوکردنی ڕەیبس بەهۆی ڤایرۆسی ڕەیبسەوە ڕووئەدات ، کە ڤایرۆسەکە لە لیکی ئاژەڵی تووشبوەوە ئەگواسترێتەوە ، ئەمەیش لەڕێگەی گەستنی کەسێک یا ئاژەڵێکی دیکە .

> The animals most likely to transmit the rabise virus to people include :

_ pets and farm animals
ئەو ئاژەڵانەی کە لەماڵان بەخێو ئەکرێن و ئەوانەیشی لە کێڵگەکاندان وەکو
پشیلە
سەگ
مانگا
بزن
ئەسپ

_ wild animals such as
ئاژەڵی کێوی وەکو
شەمشەمەکوێرە
ڕێوی
مەیمون
ڕاکوون
گۆڕهەڵکەنە

> Symptoms نیشانەکان

_ incubation period

ئەمە ئەو کاتەیە پێش ئەوەی نیشانەکان دەربکەون ، بەگشتی 3 بۆ 12 هەفتە ئەخایەنێت . بەڵام ئەکرێ کەمتر لەو ماوەیە بە نزیکی 5 ڕۆژ دەربکەون یا زیاتر لەو ماوەیە بە نزیکی 2 ساڵ نیشانەکان دەربکەون . هەتاوەکو برینەکە لە مێشکەوە نزیکتر بێت ئەگەری زووتر دەرکەوتنی نیشانەکان زیاتر ئەبێت .

_ prodrome (یەکەم نیشانەی نەخۆشی)

سەرەتا نیشانەکانی وەک پەتای وەرزی وایە وەک (تا fever) کە 38 c° یا زیاتر ئەبێت ، سەرئێشە ، ئازاری قوڕگ و کۆکە ، دڵتێکچوون و ڕشانەوە ، ناڕەحەتی لەشوێنی گەستنەکە.

> Acute neurologic peroid

سەر لێشێوان ، تووڕەبوون ، ئیفلیج بونی بەشێکی لەش ، ڕەق بوونی ماسولکەکانی مل ، گەشکە ، قورسی هەناسەدان ، زیاد دەردانی لیک hypersalivation ، ترسان لە ئاو hydrophobia ، قورسی لە قووتدان ، هەلوەسە کردن ، ترسان لە ڕەسم گرتن photophobia

> Coma and death
ئەگەر کەسەکە ڕۆیشتە نا کۆما وە مردن لە چەند سەعاتێکدا ڕووئەدات ، مەگەر بکرێنە سەر ڤێنتیلەیتەر . بەدەگمەن کەسی تووش بوو لەم قۆناغە درەنگە چاک ئەبنەوە .

> Diagnsis

_saliva testing

_ blood samplea

_ spinal fliud

> traetment
ئەگەر کەسێک گەسترا یا ڕووشێندرا لەلایەن ئاژەڵێک کەوا ئەگەری هەبوو هەڵگری ڤایرۆسەکە بێت یا ئاژەڵێک کە برێنێکی کراوەی لێسایەوە پێویستە دەستبەجێ شوێنەکە بشۆردێت بۆماوەی 15min بە ئاو و سابوون، یا بە povidone iodine ، ئەمە لەوانەیە بەشێکی ڤایرۆسەکە کەمبکاتەوە .

دوای گەستنەکە و پێش دەرکەوتنی نیشانەکان چەند دەرزیەک ئەکرێت ڕێگە لەگەشەی ڤایرۆسەکە بگرێت.
لەو دەرزیانەیش

_ Fast-acting dose of rabies immune globulin
بەزووترین کات ئەدرێت لەشووێنی گەستنەکە ئەمەیش ڕێگە لە لە ڤایرۆسەکە ئەگرێت کە کەسەکە توشی هەوکردن بکات

_ A series of rabies vaccine
ئەمەیان ئەدرێت لە قۆڵ بۆماوەی 2 بۆ 4 هەفتە ئەمەیش ڕاهێنان بە لەش ئەکات کە دژی ڤایرۆسەکە شەڕبکەن لە هەرشوێنکی لەشدا بینیان .
بەگشتی ناتوانی بزانیت کە ئاژەڵەکە تووشبووە یا نا بۆیە واباشترە کەوا دابنێیت کا ئاژەڵەکە تووشبوە و دەست بکەیت بە کۆرسی بەکارهێنانی دەرزیەک

— هۆکاری ڕوودانی ‘سەرئێشە’ لەدوای نیوبەنج (spinal Anesthesia ):* بەنزیکەیی کاردەکاتە سەر زیاتر لە %٤٠ ی ئەو کەسانەی کە ئ...
18/01/2023

— هۆکاری ڕوودانی ‘سەرئێشە’ لەدوای نیوبەنج (spinal Anesthesia ):

* بەنزیکەیی کاردەکاتە سەر زیاتر لە %٤٠ ی ئەو کەسانەی کە ئەم کردارەیان بۆ ئەنجام دەدرێت.

* نیوبەنج ئەنجامدەدەرێت لەڕێگەی بردنە ناوەوەی دەرزییەکی تایبەتمەند لەنێوان بڕبڕەی L4 و L5 لە بەشی خوارەوەی پشت. لەماوەی ئەم کردارەدا نمونەیەک لە شلەی نێوان بڕبڕەکان CSF یان cerebrospinal fluid دێتە ناو تیوبی دەرزیەکە ئەمەش بۆئەوەی کە پزیشکی بەنج دڵنیابێت کە دەرزیەکە چۆتە شوێنی مەبەست subarachnoid space، بۆئەوەی دەرمانەکانی بەنجی پێدا بنێرێت بەمەبەستی سڕکردنی دەمارەکان لە پەلەکانی خوارەوەی لەش ، ئەو CSF ە ڕۆشتوەی لەم کردارەدا ڕودەدات زۆرجار هۆکارە بۆ ڕودانی سەرئێشە.

* ئەم لیکی CSF ی spinal cord ە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی CSF Pressure لەسەر brain & spinal cord و ئەمەیە دەبێتەهۆی ڕوودانی سەرئێشە.

* ئەم سەرئێشەیە زۆرجار ڕودەدات لەدوای ٤۸-٧٢ کاژێر دوای نیوبەنج.

* هەندێ کات Epidural anesthesia دەبێتەهۆی ڕوودانی سەرئێشە ( کە جۆرێکی نیوبەنجە ) ،هەرچەندە ئەم کردارەیان دەرزییەکە لە Epidural space دەمێنێتەوە (کە CSF ی لێنیە)، بەڵام کاتێک بەبێ مەبەست و بەهەڵە پەردەکە کون بوو ، وە بووە هۆی لێچونی CSF ئەوا دەبێتە هۆی ڕوودانی سەرئێشە.

▪️دانانی کانیولا لە (External jugular vein (EJVئەم پرۆسیجەرە هەر کانویلا دانانە بەڵام لە خوێنهێنەرێکی گەورەی مل کە خوێن ...
18/01/2023

▪️دانانی کانیولا لە (External jugular vein (EJV

ئەم پرۆسیجەرە هەر کانویلا دانانە بەڵام لە خوێنهێنەرێکی گەورەی مل کە خوێن لە مێشکەوە دەهێنتەوە بۆ دڵ کە پێ دەوترێ EJV کە دەکەوێتە نزیک لا تەنشتی مل .

▪️کەی ئەم پرۆسیجەرە بەکاردێت ؟
یەکەم : کاتێک لەدەست و قاچەکان ڤەینی پێوست نەبێت.
دووەم : پێوستمان بە دانانی کانویلایکی قەبارە گەورەبێت.
سێیەم : لەکاتی حاڵەتی Shock و Cardiac Arrest دەتوانین لەوێ دابنرێت بۆ گواستنەوەیکی خێرای دەرمان و فلوود چونکە قەبارەی ڤەینەکە گەورەیە و نزیکە لە دڵ .

▪️چەند تێبنیکی گرنگ ✌️
یەکەم : پێوستە تەعقیمێکی تەواوەتی بکرێ .
دووەم : نەخۆشکە لەسەر ئاستێکی لار دانێ و پێیەکانی بەرزتر بێت تاوەکو Pressure زیادکات و ڤەینەکە باشتر دەرکەوێت ، هەروەها ملی نەخۆش بخە سەر لاتەنشت و ئەگەر بە ئاگابوو داوای لێکە بکۆکێت چونکە ئەمە واکا ماسولەکان گرژبن و ڤەینەکە زیاتر دەرکەوێت هەروەها دەتوانین بە پەتێک یان تۆرنیکایەک پەستان بخەیتە سەر لایکی مل بۆ ئەوەی ڤەینەکە باشتر دەرکەوێت بەڵام نابێت پەستان بخەیتە سەر بۆری هەناسەدان .
سێیەم : پێوستە ئاراستەی کانویلاکە بەرەو خوارەوەبێت واتا بڕوانێت لە دڵ چونکە خوێن لەسەروە ئەگرێتەوە بۆ خوارەوە
چوارەم : یەکەم هەڵبژاردە نییە لەکاتی پێوست بەکاردێت.

whats cholera??
21/06/2022

whats cholera??

سپۆڕانی تەندروستی ئاماژە بەوە دەکەن زیاترین کاریگەرییەک کە خۆڵبارین لەسەر مرۆڤ بەجێێ دەهێڵێت تایبەتە بە کۆئەندامی هەناسە...
16/05/2022

سپۆڕانی تەندروستی ئاماژە بەوە دەکەن زیاترین کاریگەرییەک کە خۆڵبارین لەسەر مرۆڤ بەجێێ دەهێڵێت تایبەتە بە کۆئەندامی هەناسە و لووت و چاو.

خۆڵبارین بۆ چاو دەبێتە هۆی خوراندن و کزانەوەی، هەروەها هاتنە خوارەوەی ئاو بە چاودا، جگە لەوەش دەبێتە هۆی هەستیاری لە بۆ لووت و کۆئەندامی هەناسە.

ئەم حاڵەتە بە تایبەت بۆ ئەو کەسانەی هەستیاریی کۆئەندامی هەناسەیان هەیە زیانێکی زۆری هەیە و دەبێتە هۆی کێشە بۆ هەناسەدان و ژەهراویبوونی بۆری هەوا.

چۆنیەتی خۆپاراستن لە خۆڵبارین ؛-

1- ئەو کەسانەی کە دووچاری هەستیاریی کۆئەندامی هەناسەن یان نەخۆشیی ڕیخۆڵەیان هەیە، باشترە لەو ڕۆژانەی خۆڵ دەبارێت نەچنە دەرەوە و سوود لە فێنککەرەوەی فلتەردار وەربگرن بۆ ئەوەی هەوای پیسی دەرەوە کاریگەری لەسەر تەندروستییان نەبێت.

2- ڕێگا بگیرێت لە چوونە ژوورەوەی هەوای خۆڵاویی دەرەوە.

3- ئەگەر ناچار بە چوونە دەرەوەیت پێویستە دەمامک بەکاربهێنیت، ئەگەر دەمامکت دەست نەکەوت دەتوانیت سوود لە دەسڕێکی ئاسایی یان پارچە پەڕۆیەکی تەڕ وەر بگریت.

4- لەم کاتەدا وا باشترە تەنها لە ڕێگای لووتەوە هەناسە بدەیت، لە هەناسەدانی دەم خۆت بەدوور بگریت، چونکە وەرگرتنی ئەم هەوا پیسە ڕاستەوخۆ دەچێتە ناو ڕیخۆڵەکان و زیانی تەندروستیی هەیە

تالاسیما كە بە كەم خوێنیش بەناوبانگە یەكێكە لەو نەخۆشییە درێژخایەنانەی كە بەهۆی بۆماییەوە مرۆڤ توشی دەبێت، پزیشكانی پسپۆ...
16/05/2022

تالاسیما كە بە كەم خوێنیش بەناوبانگە یەكێكە لەو نەخۆشییە درێژخایەنانەی كە بەهۆی بۆماییەوە مرۆڤ توشی دەبێت، پزیشكانی پسپۆڕیش ئاماژە بەوە دەكەن چاكبوونەوەیان نیەو تەنها دەبێت مامەڵەی تەندروست و بەبەرنامەی لەگەڵ بكرێت.
لەڕووی تەندروستیەوە تالاسیما دەبێتە هۆی کەم خوێنی لەو کەسەدا و نەبوونی ماددەی هیمۆگڵۆبینە لەناو خرۆکە سورەکانی خوێندا، کە بەرپرسە لە گواستنەوەی ئۆکسجین و خۆراك بەناو لەشدا، هاوکات ده‌بێته‌ هۆى شكاندنی هيمۆگلۆبين و شيكردنه‌وه‌ى له‌ كاتێكی زوودا كه‌ ده‌بێته‌ هۆى كه‌م خوێنيه‌كی توند.
نەخۆشیەكە بۆماوەییە، لە دایك و باوكەوە بۆ منداڵان دەگوازرێتەوە، لە ڕوانگە زانستیەكەیەوە هەر كۆرپەلەیەكی ئاسایی لە سكی دایكدا خڕۆكە سورەكانی بە جۆری F دادەنرێت، كاتێك لە دایك دەبێت دەگۆڕێت بۆ جۆری A، بەڵام لە منداڵانی توشبووی تالاسیمیا جۆری F دەمێنێتەوە و ناگۆڕێت بۆ جۆری پاش لەدایكبوون.
نیشانەكانی نەخۆشی تالاسیما:
1-هیلاك و بێهێزبوونی زۆر.
2-تێكچوونی ڕەنگ و زەرد هەڵگەڕانی پێست.
3-گەشەی ئێسكەكانی دەموچاو بە شێوەیەكی ناسروشتی.
4-لاوازی گەشە و ئاوسانی سك.
5-تێربوونی ڕەنگی میز.
پاش لەدایكبوون منداڵانی توشبووی تالاسیما پێویستە بەردەوام خوێنیان تێبكرێت، كەسی گیرۆدە ئەگەری ئەوەی هەیە هەڵگربێت، ئەگەری ئەوەشی هەیە توشبووبێت.
چۆنیەتی چارەسەركردنی نەخۆشی تالاسیما:
1-پێدانی خوێن.
2-پێدانی مۆخی ئێسك
3-چارەسەری دەرمانی
4-نەشتەرگەری لابردنی سپڵ و زراو.
كەسی توشبوو تەنها لە پشكنیندا دەردەكەوێت كە تالاسیمای هەبێت و ئەگەری ئەوەشی هەیە كەمخوێنییەكی كەمی هەبێت، بەڵام تالاسیمای قورس لە شەش مانگی سەرەتای ژیانیەوە دەردەكەوێت و بۆ هەموو ژیانی پێویستی بە خوێن دەبێت.
نيشانه‌كانی نادیارەكان تالاسیما چین؟
هەندێک کەس هێندە نیشانەکانی تێدا دەرناکەوێت و ئاساییە، كاتى پشكنينى خوێن دەردەکەوێت، لەتەمەنی دوو بۆ چوار ساڵی هەستی پێ دەکرێ و ئەم نیشانانەی تێدا دەردەكەون.
1- بەردەوام کەم خوێنە و پێویستی بە پێدانی خوێن هەیە لە نەخۆشخانە.
2- زوو ماندوو دەبێت و هەست بە شەکەتی و کرژبوونی گیانی دەکات
3- سەری گێژ دەخوات و بێ هۆش دەبێت.
4- هەندێک کات جگه‌ر و سپڵی هەڵدەئاوسێت و جەستەی تەواو بێزار دەبێت و تووشی زه‌ردوى دەبێت.
5- خێرای لێدانی دڵی کەمدەبێتەوە و خواردن کەم دەخوات.
6- گەشەکردنی خاو دەبێتەوە بەتایبەتی لەڕووی باڵا و کێشەوە.
7-ڕەنگی میز دەگۆرێت.
8-هەندێکجار لەشی نەخۆشەکە زیاد لە سنوری خۆی خڕۆکەی سور دروستدەکات.
9-بەهۆی پێویستی (ئێسک و جگەر و سپڵ)، ئەمەش زیانی هەیە و دەبێتە هۆی گۆرانى ئێسكه‌كانى لەش.
10هەوکردنی بەگشتی زیاد دەکات، بەهۆی زۆری خوێن وەرگرتنەوە ڕەنگە تووشی نەخۆشی خراپتر ببێت.
بەگشتی چارەسەری تەواوەتی نییە، بەڵام جۆرەکانی تالاسیما دەگۆڕێت هەندێکیان قورس نییە و پێکهاتووە لە سێ جۆر تالاسیمیای بچوک و مامناوەند و گەورە، کە لە ڕێگای پێدانی خوێن، چاندنی مۆخی ئێسک، بەکارهێنانی چەند جۆرێکی دەرمان، نەشتەرگەریی لابردنی سپڵ و زراو چارەسەردەکرێت.

گرنگە هەردوو ڕەگەز پێش پێکهێنانی ژیانی هاوسەرگیری پشکینین ئەنجام بدەن، چونکە هەندێک کەس هەڵگری نەخۆشیەکەن بەڵام دەرناکەوێت بەتایبەتی ئەگەر ئەو دوو کەسە خزمی یەکتری بن، بۆ ئەوەی ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشیە بکەن.

پشکنینی رێژه‌ی خوێن CBC وه‌ هەروه‌ها پشکنینی Hb electrophoresis بۆ ئه‌نجام ده‌درێ .

ئەو پشکنینانەی كه‌ نەخۆشانی تالاسیما پێویستە مانگانە ئەنجامی بده‌ن:

پشکنینی ڕێژه‌ی خوێن (CBC)
پشکنینی گورچیلە (B.urea,B.creatinine)
پشکنینی ڕێژه‌ی کالیسیۆم )S.Calcium)
پشکنینی زه‌ردوویی (Total bilirubin , Direct bilirubin )
پشکنینی رێژه‌ی شەکری له‌ خوێن (B.sugar)
-پشکنینی ریژه‌ی مادده‌ی ئاسن لە خوێن دا S.ferritin
-پشکنینی ئەنزیمی جگەر (GOT,GPT, ALP)

مێکوتە یان ھاوڵە مریشکانە نەخۆشیەکە بە ھۆی ڤایرۆسی ڤاریسێللا زۆستێر‏ پەیدا دەبێت. ئەم نەخۆشیە زۆربەی جاران ئاساییە و دوا...
16/05/2022

مێکوتە یان ھاوڵە مریشکانە نەخۆشیەکە بە ھۆی ڤایرۆسی ڤاریسێللا زۆستێر‏ پەیدا دەبێت. ئەم نەخۆشیە زۆربەی جاران ئاساییە و دوای تێپەڕبوونی ماوەیێک بۆ خۆی چارەسەر دەبێت. ھاوڵە مریشکانە زۆرتر لە منداڵاندا ڕوو دەدات.

پێستی مرۆڤێکی تووشبوو بە ھاوڵە مریشکانە
دڕکەو مێکوتە (Chiken Pox) یان (Varicella) یەکێکە لەو نەخۆشییە ڤایرۆسییە گواستراوانەی، کە دەبێتە ھۆی توشبوون بە خاڵی ورد ورد لەشێوەی لیرو زیبکەدا لەسەر پێست و ھەموو بەشەکانی لەشی مرۆڤ.

ئەمجۆرە نەخۆشییە خوورو خۆیەکی زۆری ھەیە، بەجۆرێک نەخۆشەکە بێزار دەبێت و پلەی گەرمی لەشیشی بەرز دەبێتەوە.

ئەم حاڵەتە بەشێوەیەکی گشتی زیاد لەھەفتەیەک دەخایەنێت و پاشان کەسەکە وردە وردە بەرەو چاکبوونەوە دەچێت، بەڵام «دەشێ ھەندێ کاریگەریی نەخوازراو لەسەر لەش دروست بکات» لەھەمووی باوتر ئەوەیە راستە ئەم نەخۆشییە بەھۆی ڤایرۆسەوە روودەدات، بەڵام ھەندێکجار بەکتریاش ھاوکار دەبێت لەخراپترکردنی حاڵەتەکەدا، بەجۆرێک دەبێتە ھۆی ھەوکردنی ئەو لیرو زیبکانەی کە لەسەر پێستی نەخۆشەکە
نیشانەکانی دڕکەو مێکوتە
دەستکاری
دڕکەو مێکوتە، بەشێوەیەکی گشتی (١٠) رۆژ دەخایەنێت و نیشانە ناسەرەوەکانی بریتیین لە:

- دەرکەوتنی لیرو زیبکە لەسەر پێست.

- تا و بەرزی پلەی گەرمی لەش.

- کەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن.

- سەرئێشە.

- ھەستکردن بە بێھێزیی و ماندووبوون.

- لە ھۆش چوون

- ئارەزوو نەکردنی خواردن

- لیرەکانی بەشێوەی فرمێسک دەردەکەون و بەڕەنگی شەکەری.چارەسەر
دەستکاری
دەبێت نەخۆشەکە چاودێرییەکی باش بکرێت‌و نەھێڵرێت تای بەرز بێتەوە، ئەگەر خورانی زۆر بوو دەبێت دەرمانی دژی خورانی (Acyclovir) بدرێتێ، ئەگەر لەماوەی (٧٢)سەعات (٣ڕۆژ) فریا بکەوێت دەرمانی بدرێتێ، کەنەخۆشییەکە زۆر سوک دەکات، پێوستە لەم ماوەیەدا نەخۆشەکە زۆر تێکەلاَوی منداڵی تر نەبێت، کەلوپەل‌و خاولی‌و قاپی خواردنی بۆ جیا بکرێتەوە.

ئەو منداڵانەی بەرگری لەشیان ئاساییە:
نەخۆشییەکی بێ کێشەیە و خۆیان چاک دەبنەوە و چارەسەر تەنھا بۆ ناڕەحەتیی و ئازارەکانی دەکرێت.

بەکار ھێنانی دژە تا: وەک دەرمانی پاراسیتامۆلأ، پرۆفین.
بەکار ھێنانی دژە خوروو: وەک دەرمانی ئەلەرمین و گیراوەی کەڵەماین.
خۆشووشتن بە ئاوی سارد.
کورت کردنەوەی نینۆکەکان، ئاخود دەست کێش بکرێتە دەستی بۆ ئەوەی برینەکان ھەڵنەکەنێت.
ئەو منداڵانەی بەرگری لەشیان کەمە یاخود منداڵی تازە لەدایک بوو: پێویستە لە نەخۆشخانەدا بمێننەنەوە و لەژێر چاودێری پزیشکدا بن و دژە ڤایرۆس وەر بگرن (ئەسایکلۆڤیر)... لەگەلأ وەرگرتنی بەرگری دروست کراو
چۆن تووش دەبین؟
دەستکاری
ئەو کەسەی کە تووشی نەخۆشییەکە دەبێت (٤٨) سەعات بەر لەدەرکەوتنی لیرەکان و دواتریش تا تەواو وشک ھەڵگەڕانی ھەموو لیرەکانی سەر پێستی، دەکرێت نەخۆشییەکەی لێوە بگوازێتەوە بۆ کەسانی تر لەڕێی:

- کۆکەو پژمین بەسەر خەڵکدا (ھەناسە).

- خواردنی شتێک کە پێستر نەخۆشەکە لێی خوارد بێت.

- دەست لێدان و بەرکەوتنی راستەوخۆ بە برینەکان.

دوورکەوتنەوە لەکەسی تووشبوو

کەواتە دوورکەوتنەوە لەکەسی توشبوو یان ئەوانەی گومانیان لێدەکرێت توشبووبن کارێکی پێویستە، لەگەڵ بەکارنەھێنانی ھیچ شتێکی ئەو کەسەی کە توشبووە، جگە لەوەی ھەمووان دەبێ کوتان وەرگرن.

کاریگەریەکانی پێکەنین لەسەر تەندروستی:1-پێکەنین رۆڵی سەرەکی هەیە لە پاراستنی دڵ لە نەخۆشیەکان، جگەلەوەی خانەکانی مێشک چا...
03/04/2022

کاریگەریەکانی پێکەنین لەسەر تەندروستی:

1-پێکەنین رۆڵی سەرەکی هەیە لە پاراستنی دڵ لە نەخۆشیەکان، جگەلەوەی خانەکانی مێشک چالاکدەکات و دەبێتەهۆی ئەوەی هەست بە ئاسوودەیی بکەیت.

2-کاتێک پێدەکەنیت بەرگری لەش بەهێز و چالاک دەبێت، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی باشتر رووبەرووی قورساییەکان ببیتەوە، چ لەرووی دەروونیەوە یان جەستەییەوە.

3-ئازار و برینەکانی جەستەت بیردەچێتەوە، کاتێک پێدەکەنیت بە بابەتێک، چونکە لەگەڵ هەموو پێکەنینێک رێژەی هۆڕمۆنی "ئەندرۆفین" بەزردەبێتەوە کە وەک سڕکەر وایە.

4-پێکەنین دەبێتەهۆی چالاکبوونی ئامێری هەناسەدان و ماسولکەکانی رووخسار، هاوشێوەی وەرزش.

5-یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی بە ئاسانی خوێن لە بەشەکانی رووخسارت هاتوچۆبکات، ئەمەش دژی چرچلۆچیەکانی رووخسارە و پێست گەشاوە دەکات.

6-هاوکات پێکەنین سنورێک بۆ نەخۆشی شەکرە دادەنێت، رۆڵی هەیە لە راگرتنی بە یەکسانی لە خوێندا.

زانکۆی کۆڵن لە ئەڵمانیا رایدەگەیێنێت لە ئەنجامی توێژینەوەیەکیاندا بۆیان دەرکەوتووە پێکەنین ئازارلابەرە، بۆیە کردارێكە یارمەتیدەری ئەو کەسانەیە کە نەخۆشی درێژخایەنییان هەیە و بەدەست ئازاری درێژخایەن دەناڵێنن.

د.پێترا کلاپس، پسپۆری دەروونی و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکەی زانکۆ ئەڵمانییەکە دەڵێت هەموو کات بە جلکی بوکەڵەکانەوە سەردانی نەخۆشەکانی دەکات، بۆ ئەوەی خەندە و پێکەنین بخاتەسەر لێوی نەخۆشەکانی، ئەمەش یارمەتیدەرییان دەبێت لە کەمکردنەوەی ئازارەکانیان. پێترا کلاپس دەشڵێت زیاتر لە 40 ساڵە بەم رێگەیە نەخۆشانی چارەسەر دەکات و نەخۆشەکان زۆرسودیان لەو چارەسەرە وەرگرتووە.

پزیشکانی ئەڵمانی لەبارەی کاریگەری پێکەنین لەسەر تەندروستی و دەرووندروستی مرۆڤ دەڵێن، لەکاتی پێکەنین هەوا بەشێوەیەکی بەهێز دەچێتە نێو سییەکان، ئەمەش وادەکات خانەکانی جەستە برێکی زیاتری ئۆکسجینییان پێبگات.

پسپۆڕە دەروونییەکە دەڵێت پێکەنین هۆکارێکە بۆ بەهێزکردنی سیستەمی بەرگەی جەستە، رێکخستنی پەستانی خوێن، کەمکردنەوەی گوشاری دەروونی و دڵەراوکێ.

پزیشکانی ئەڵمانی لە زانکۆی کۆڵنەوە رێنمایی خەڵک دەکەن بەردەوام پێبکەنن تەنانەت ئەگەری پێکەنینەکەیان دەستکردیش بێت، چونکە ئەویش سوودی خۆی هەیە، 😊

How to protect ourselves from heart attack ؟چۆن خۆمان بپارێزین لەجەڵتەی دڵ؟
03/04/2022

How to protect ourselves from heart attack ؟
چۆن خۆمان بپارێزین لەجەڵتەی دڵ؟

هەندیک رینمای لەکاتی رەمەزاندا؟ 1-خواردنی قاپێک زه‌ڵاته‌ دوای ڕۆژوو شکاندن و پێش به‌ربانگ له‌گه‌ڵ خواردنی سه‌وزه‌ی وه‌ک ...
01/04/2022

هەندیک رینمای لەکاتی رەمەزاندا؟

1-خواردنی قاپێک زه‌ڵاته‌ دوای ڕۆژوو شکاندن و پێش به‌ربانگ له‌گه‌ڵ خواردنی سه‌وزه‌ی وه‌ک خه‌یار ، کاهوو ، ترۆزی له‌ نێوان به‌ربانگ و پارشێو

2-نه‌خواردنی شیرینی ، رۆژووه‌که‌ت به‌ میوه‌یه‌ک بشکێنه‌ ، له‌ بری شیرینی میوه‌یه‌کی شیرینی وه‌ک سێو ، پرته‌قاڵ ، لاله‌نگی ، کاڵه‌ک ، شووتی بخۆ ؛ ڕۆژانه‌ له‌ یه‌ک بۆ سێ ده‌نک خورما زیاتر مه‌خۆ

3- دوور بکه‌ره‌وه‌ لە خواردنی سارده‌مه‌نی ، خواردنه‌وه‌ گازیه‌کان ، ڤاست ڤوود ؛ خواردنی سووره‌وه‌کراو ، به‌ز و چه‌وری و دووگ ، پێستی مریشک

4- ڕۆژانه‌ له‌ یه‌ک پیاڵه‌ چه‌ره‌س زیاتر مه‌خۆ ؛ ئه‌گه‌ر خواردت پێویسته‌ سوێر کراو نه‌بێت و به‌ کاڵی بێت

5- وه‌رزش کردن ڕۆژانه‌ بۆ ماوه‌ی یه‌ک کاتژمێت، باشترین کات پێش بانگی مه‌غریبه‌ یان دوو کاتژمێر دوای به‌ربانگ له‌گەڵ زیاد کردنی جووڵه‌، چوون و گه‌ڕانه‌وه‌ به‌ پێ بۆ مزگه‌وت و کردنی نوێژی ته‌راویح سوودی زۆره‌

6- دوای تێر بوون یه‌کسه‌ر له‌ سه‌ر سفره‌ یان مێزی نان خواردن هه‌سته‌ و بڕۆ، له‌ قاپی بچووک خواردن بخۆ

7-نانی تیری و هه‌ورامی به‌ تایبه‌ت ئاردی بۆر یان جۆ بخۆ له‌ بری نانی بازاڕ و سه‌موون و ناوساجی و ناوه‌شکێنه‌ و کولێره‌ به‌ڕۆن ؛ له‌ بری برنجی سپی ؛ برنجی قاوه‌یی یان بۆر به‌کار بهێنه‌ و به‌ پڵاو لێ بنرێت باشه‌

8-خواردنه‌وه‌ی 10 په‌رداخ یان زیاتر له‌ ئاو له‌نێوان به‌ربانگ و پارشێو ؛ هه‌موو نیو کاتژمێر جارێک یه‌ک په‌رداخ ئاو بخۆره‌وه‌

9-دووربکه‌وه‌ره‌وه‌ له‌ خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی گیراوه‌ و ئاماده‌کراو ؛ له‌ جیاتی شه‌ربه‌تی فرێش میوه‌که‌ به‌ ساغی بخۆ

10- ڕێک خستنی کاته‌کانی نووستن، دوور بکه‌ره‌وه‌ له‌ شه‌ونخوونی، به‌ ڕۆژ مه‌خه‌وه‌ و به‌ شه‌و به‌خه‌به‌ر بیت له‌ به‌ربانگه‌وه‌ تا پارشێو، ڕۆژانه‌ یه‌ک کاتژمێر بچۆره‌ به‌ر هه‌تاو له‌ نێوان کاتژمێر نۆی به‌یانی بۆ سێی دوا نیوەڕۆ

Errors before receiving blood after receiving blood..
13/03/2022

Errors before receiving blood after receiving blood..

:لوقمانی حەکیم دەڵێ:من 30 ساڵ بەدەرمانی جیاواز خەڵکم تیمار دەکرد، لەم ماوەیەدا بەم ئاکامە گەیشتم کە هیچ دەرمانێک باشتر ن...
09/03/2022

:لوقمانی حەکیم دەڵێ:

من 30 ساڵ بەدەرمانی جیاواز خەڵکم تیمار دەکرد، لەم ماوەیەدا بەم ئاکامە گەیشتم کە هیچ دەرمانێک باشتر نییە لەسۆزو خۆشەویستی..
کەسێک لێی پرسی: ئەگەر ئەم دەرمانەش کاریگەر نەبوو؟؟
لوقمان پێکەنی‌و وتی: ڕێژەی دەرمانەکەت زیاتر بکە

Luqman al-Hakim says:

I have been treating people with different medicines for 30 years, and I have recently come to the conclusion that no drug is better than love and affection.
Someone asked him, "If this drug is not effective?"
Luqman laughed and said, Increase your drug rate

💉گانگرین (لاڕەشە)💉گانگرین چیە؟ جۆرەکانی چین؟ هۆکارەکانی چین؟گانگرین:حاڵەتێکی نەخۆشی و تەندروستیە کە خانەکانی پارچەیەکی ل...
09/03/2022

💉گانگرین (لاڕەشە)💉
گانگرین چیە؟ جۆرەکانی چین؟ هۆکارەکانی چین؟

گانگرین:حاڵەتێکی نەخۆشی و تەندروستیە کە خانەکانی پارچەیەکی لەش دەمرن و ئەندامە بریندارەکەشی دادەڕزێتو ئەگەر زوو چارە نەکرێ و کاتی زۆر بەردەوام بێ دەبێتە هۆی مردن،ئەم نەخۆشیە درم نیە و لە حاڵەتی ئاسایی لە کەسێکەوە بۆ ئەوی تر ناگوازرێتەوە.

هۆیەکانی تووشبون ❄️🩸🩹🦠💉
👈بەهۆی بەکتریای گرام پۆزەتیڤ
١.کلۆستریدیۆم پێرفرینگێنس
٢.کڵۆستریدیەم سێپتیکەم
٣.ستافیلۆکۆکەس ئۆریەس
👈برینداربوون بە ئاسنی پیس و ژەنگدار
👈خۆڵ کەوتنە ناو برینی کراوە
👈نەگەشتنی خوێن(خۆراکو ئۆکسجین) بە خانەکانی ئەندامەکە.
👈سەرمایەکی زۆر
👈هەروەها بەهۆی حاڵەتی درەنگ چاکبوونەوەی برین بەتایبەت لە تووشبوانی شەکرە.

ئەو بەکتریەمانەی دەبنە هۆی گانگرین لەم شوێنانە هەن:
»خاکو خۆڵ
»خۆراک

لە بەشەکانی جەستەشدا دەژین وەکو:
»ڕیخۆڵەکان
»ئەندامەکانی زاوزێی خانمان

هۆکارەکانی تووشبوون بە گانگرین:
١.نەخۆشی شەکرە👉
٢.نەخۆشی مولوولەکانی خوێن👉
٣.برینی قورسو نەشتەرگەری👉
٤.جگەرەکێشان👉
٥.قەڵەوی👉
٦.ئەو نەخۆشیانەی دەبنە هۆی لاوازی کۆئەندامی بەرگری👉
٧.دەرمانە نایاساییەکان کە بە دەرزی لێدەدەرێن👉

جۆرەکانی گانگرین(لاڕەشە) دەبن بە ٦ جۆر کە ئەمانەن:👇👇👇👇👇

١.گانگرینی وشک:کاتێ ڕوودەدات کە خانەکانی لەش بڕی ئۆکسجینی پێویستیان بۆ ناچێت،ڕەنگی پێستەکە لە قاوەییەوە دەبێ بە مۆر شین یاخود
ڕەش،تەشەسەندنی ئەم جۆرە خاوە،لەو کەسانەدا زیاتر دەردەکەوێ کە کێشە یاخود نەخۆشی خوێنبەرەکانیان هەیە.

٢.گانگرینی تەڕ:ئەم جۆرەی گانگرین کاتێ دروست دەبێ ئەگەر نەخۆشەکە توشی برین ببێت و هەوکردنی بەکتریایی ڕوویدابێت کە شوێنێ برینەکە سوردەبێتەوە و دەئاوسێ و کێم و جەڕاعەتێکی زۆری لێدێت.

لە دوای سوتانی پلە بەرز و تەزین بە سەرما یاخود برینی تر ڕوودەدات،ئەو کەسانەی برین لە پەلەکانیان دەبێتو توشی شەکرە دەبن توشی ئەم گانگرینە دەبن،پێویستە زۆر بە خێرایی ئەم جۆرە چارەسەربکرێ چونکە زۆر بەخێرایی بڵاو دەبێتەوە.

٣.گاز گانگرین: ئەم گانگرینە بە زۆری توشی شانەی ماسولکە قووڵەکان و ئەندامەکانی جەستە دەبێت،ئەگەر کەسێک توشی گاز گانگرین بێت پێستی جەستەی زۆر بە ئاسایی دەردەکەوێ لە سەرەتادا، دواتر کاڵو ڕەساسی دواتریش مۆر دەبێ، کاتێ دەستیش دەخرێتە سەر پێستەکە قرچە قرچی دێت، هۆکاری سەرەکی ئەم نەخۆشیە بەکتریای کلۆستریدەم پێرفرینگێنسە کە دوای برینی عەمەلیات یا برینی ئاسایی لەشوێنەکە هەودەکات بەهۆی کەم گەشتنی خوێن بە برینەکە ،ئەم بەکتریایە گاز دەردەداتو دەبێتە هۆی مردنی شانەکان،ئەم جۆرە زۆر مەترسیدارەو بە خێرایی دەگوازرێتەوەو دەبێتە هۆکاری مردن.

٤.گانگرینی ناوەوە:ئەم گانگرینە توشی ئەندامێ یا زیاتر دەبێ وەکو ڕیخۆڵە و میزەڵدان و ڕیخۆڵە کوێرە،کاتێ ڕوودەدات کە ئەو خوێنبەرانەی خوێن دەبەن بۆ ئەو ئەندامانە بلۆک دەبنو بادەدرێنو دەبنە گرێو چیتر خوێن ناگات پێیان.

٥.گانگرینی ئەندامەکانی زاوزێ: ئەم حاڵەتە بەزۆری لە پیاوان ڕوودەدات،بەڵام ژنانیش بێبەش نین لێی، بەزۆری دوای هەوکردنی ئەندامەکانی زاوزێ ڕوودەدات یان لە ڕێڕەوی میزدا کە دەبنە هۆی ئازارێکی توند لە کۆئەندامی زاوزێ و سوربونەوە و ئاوسان.

٦.میێلەنیس گانگرین:گانگرینێکی کەم باوەو کەمتر ڕوودەدات.لە دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری لە نێوان هەفتەیەک بۆ ٢ هەفتە دەردەکەوێ کە پێستی سەر برینەکە دەوەرێتو ئازارێکی زۆر دروست دەکات.

لەکاتی غەسلی گورچیلە سۆندە سورەکە خوێن ئەهێنێتە دەرەوە ، وە بەسۆندە شینەکەدا خوێنەکە ئەگەڕێتەوە .ئەمەش لەڕێی ئامێری غەسل...
07/03/2022

لەکاتی غەسلی گورچیلە سۆندە سورەکە خوێن ئەهێنێتە دەرەوە ، وە بەسۆندە شینەکەدا خوێنەکە ئەگەڕێتەوە .

ئەمەش لەڕێی ئامێری غەسلی گورچیلەوەیەو پرۆسەکە 4 کاتژمێر ئەخایەنێت بەڕاکشاوی لەسەر تەخت و بێ جوڵە .

ئەم کردارە لەهەفتەیەکدا 3 جار ئەنجام ئەدرێت واتە لەمانگێکدا 12 جار هەرجارەو 4سەعات
بەکۆی گشتی 48 سەعات لەیەک مانگدا .

بەڵام تۆ کەتووشبووی ئەم نەخۆشیە نیت لەڕۆژێکدا نزیکەی 36 جار ئۆتۆماتیکی ئەم غەسلەت بۆ ئەنجام ئەدرێت بێ ئاگاو بە بێ ئازار ..!

خودایە ئێمە لەچ نیعمەتێکداین الحمدالله"

Address


Telephone

+9647831637252

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Zanyari pzishki posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

  • Want your practice to be the top-listed Clinic?

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram