NFE _SHEN

NFE _SHEN Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from NFE _SHEN, Psychologist, Darbandikhan.

  لە درێژەی چالاکیەکانی دا هەستا بە  سازدانی مەراسیمێك بۆ دابەشکردنی بڕوانامە بەسەر قوتابیانی بەشداربوو لە خولی « گەنجی ...
04/09/2022


لە درێژەی چالاکیەکانی دا هەستا بە سازدانی مەراسیمێك بۆ دابەشکردنی بڕوانامە بەسەر قوتابیانی بەشداربوو لە خولی « گەنجی سەرکردە ».

بە ئامادەبوونی بەڕێزان:
_کاك ئەنوەر نوێنەری قائیمقامی شاری دەربەندیخان.
_مامۆستایان و ستافی قوتابخانەی شەهیدنەسرینی کچان
_خانەوادەی قوتابیانی بەشداربوو.

کە لەماوەی رابردوودا لە قوتابخانەی شەهید نەسرینی کچان ئەنجام درا.
هەر لە درێژەی مەراسیمەکە دا هەریەك لە قوتابیان
( نمە جەلال و ژین ) هەستان بە پێشکەشکردنی دوو بابەتی گرنگ لەسەر (ژینگە و باوەڕبەخۆبوون ).
پاشان بڕوانامە دابەشکرا بەسەر قوتابیان دا.

_سوپاس بۆ هەموو ئەو بەڕێزانەی هاوکارمان بوون لەم پرۆژەیەدا ئەوانیش بەڕێزان :
_بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی دەربەندیخان بەرێز (م.هاوار)
_بەڕێوەبەری قوتابخانەی شەهید نەسرینی کچان بەڕێز ( م.شەهلا ).
_ ڕێنماییکاری پەروەردەیی قوتابخانەی شەهیدنەسرینی کچان بەڕێز (م.ڕازاو).

هەروەها زۆرسوپاس بۆ هەریەك لە بەڕێزان:
_ (ئارام زامدار ) هاوکارمان بوو لە پێدانی هۆڵی لیسا کافێ .
_ خاتوو ( ڕۆژگار بورهان ) خۆبەخشانە هاوکارمان بوو وەك وێنەگر .

_ بەشێك لە وێنەکان








09/08/2022


وێنەی بەشێك لە چالاکیەکانی خولی
بۆ قوتابیانی قۆناغی بنەڕەتی
لە قوتابخانەی شەهید نەسرینی بنەڕەتی .









05/08/2022


لە چالاکیەکانی خولی

بۆ بەشێك لە قوتابیانی قوتابخانەی شەهید نەسرینی کچان .









03/08/2022


لە چالاکیەکانی خولی

بۆ بەشێك لە قوتابیانی قوتابخانەی شەهید نەسرینی بنەڕەتی کچان لە شاری دەربەندیخان.







گروپی  NFE _ SHENپرۆژەیەك پێشکەش دەکەن  بە ناونیشانی ( گەنجانی سەرکردە ) .ئەم پرۆژەیە لە لایەن گروپی خۆبەخشانی شەن و بە ...
31/07/2022

گروپی NFE _ SHEN

پرۆژەیەك پێشکەش دەکەن بە ناونیشانی ( گەنجانی سەرکردە ) .

ئەم پرۆژەیە لە لایەن گروپی خۆبەخشانی شەن و بە پاڵپشتی ڕێکخراوی فریاکەوتنی میلی « PAO » و ڕێکخراوی « Leo Lagrange » ی فەڕەنسی لە شاری لە دەربەندیخان ئەنجام دەدرێت لە قوتابخانەی « شەهید نەسرینی کچان » بۆ ژمارەیەك لە خوێندکارانی قۆناغی بنەڕەتی پۆلەکانی ( ٧ ، ٨ ، ٩ ) .
بە ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی دەربەندیخان .

_ ناوەڕۆکی پرۆژەکە خۆی لە دوو بەشی سەرەکی دەبینێتەوە :

١_ بەشی یەکەم : ئەنجام دانی خولێك بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بۆ خوێندکارانی قۆناغی بنەڕەتی پۆلەکانی « ٧ ، ٨ ، ٩ »
بە بەکارهێنانی میتۆدەکانی فێرکردنی میلی .

٢_ بەشی دووەم : ئەنجام دانی مەراسیمێکی شایستە بۆ خوێندکارانی بەشداربوو.







NFE _ SHEN گروپێکی خۆبەخشی قازانج نەویستە لەلایەن کۆمەڵێك گەنجی لێهاتوو دامەزراوە.ئەم گرووبە کاردەکات لە پێناو بەرزکردنە...
29/07/2022

NFE _ SHEN

گروپێکی خۆبەخشی قازانج نەویستە لەلایەن کۆمەڵێك گەنجی لێهاتوو دامەزراوە.
ئەم گرووبە کاردەکات لە پێناو بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری تاك لە کۆمەڵگەدا لە ڕووی دەروونی و کۆمەڵڵایەتیەوە .
بە ئامانجی دروستکردنی تاکێكی دەروون درووست و کۆمەڵگایەکی ئارام و تەندروست .
هەروەها کارو چالاکییەکانی ئەم گروپە لە شاری دەربەندیخان و دەوروبەری دەبێت.







Address

Darbandikhan

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when NFE _SHEN posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category