Hayv Pharmacy

Hayv Pharmacy Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Hayv Pharmacy, Medical supply store, Duhok. KRO Street, Duhok.

10/06/2020

دەرەنجامی نوێ ...

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبووان، سی و سێ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری گەرمیان دەستنیشانکران، بیست و سێ پیاو و نۆ ئافرەت ومنداڵێك، گشت تووشبووەکان بەرکەوتووی تووشبووی پێشوون و حەفت تووشبوو کارمەندی نەخۆشخانەن، گشت تووشبووەکان دانیشتووی قەزای کەلارن لە گەڕەکەکانی شەھیدان و ڕوناکی و گوندی ڕووناکی و ڕاپەڕین و شۆڕش و جوتیاران و کەلاری نوێ و گردەگۆزینە و فەرمانبەران و کلار کۆن و ئاوارەکان.


وەزارەتی تەندروستی
٩ حوزەیران ٢٠٢٠

ئۆتیزم چیە ؟بەروای ٢ی نیسانی هەموساڵێک بەڕۆژی هۆشیاری ئۆتیزم لە جیهاندا ناسێندراوە ، کە بەپێی ئامارەکان لە کۆی ١١٠ منداڵ...
10/06/2020

ئۆتیزم چیە ؟
بەروای ٢ی نیسانی هەموساڵێک بەڕۆژی هۆشیاری ئۆتیزم لە جیهاندا ناسێندراوە ، کە بەپێی ئامارەکان لە کۆی ١١٠ منداڵ تەنها منداڵێك توشی نەخۆشی ئۆتیزم دەبێت لەم ڕۆژەدا لە ڕێگای چالاکی جۆراو جۆرەوە هۆشیاری بەرامبەر بەم نەخۆشیە دەدرێتە دایك و باوکان.

ئۆتیزم چیە ؟
ئۆتیزم بریتیە لەو نەخۆشیە درێژخایەنەی بەر لە تەمەنی سێ ساڵی توشی هەندێک منداڵ دەبێت و گەشەی مێشک تێك دەدات و ئەمەش کاردەکاتە سەر فەرمان و چالاکیەکانی مێشك ، نەخۆشیەکەلە یەکەم ساڵی تەمەنی منداڵیەوە بەدەر دەکەوێت ، هەندێك کات ئەم نەخۆشیە بە کەم ئەندامی سیانی دەناسرێت بەو هۆیەیی لە سێ ڕووەوە کاریگەری لەسەر گەشەی منداڵ دەبێت وەك (قسەکردن، پەیوەندی کۆمەڵایەتی و شێوازی هەڵسوکەوت لەگەڵ دەوروبەردا).
بەپێی ئامارەکان ئەم نەخۆشیە زیاتر دوچاری منداڵی کوڕ دەبێت بەجۆرێک لەبەرامبەر توشبونی کچێک بە نەخۆشی ئۆتیزم چوار کوڕ دوچاری ئەم نەخۆشیە دەبنەوە.

نیشانەکانی ئۆتیزم:
نیشانەکانی نەخۆشی ئۆتیزم لە دوای تەمەنی یەك ساڵ و نیوی لە منداڵدا بەدیار دەکەون لە نێوان تەمەی (٢ تا ٣) ساڵی لە سێ بواردا ڕەنگ دەداتەوە ئەوانیش ( گفتوگۆ، پەیوەندی کۆمەڵایەتی و گرفت لە هەڵسوکەوت).
دابڕانی کۆمەڵایەتی و ڕازی نەبون بە یاریکردن لەگەڵ خێزان و منداڵانی دیکەدا.
خاوخلیچکی یان جوڵەی بەردەوامی بێ مەبەست.
گوێ نەدان بەدەورو بەر زۆر جار دەگاتە ئاستێك کە خێزان وادەزانن منداڵەکەیان نابیستە.
بەرەنگاربونەوەی گۆڕانکاری و زوو هەڵچون.

لە ڕوی زمانەوە :
دواکەوتنی ئاخاوتن یان بێدەنگی یان دەنگەدەنگی بەردەوام .
دوبارەکردنەوەی قسەی کەسانی تر بە بێ تێگەیشتن لە ماناکەی ، وتنی ڕستەو وشەی بێ واتا.
تێنەگەیشتن لە زمانی جەستەو گرفت لە بابەتە بینراوەکان .
هەست نەکردن بە سەرمان و گەرما .
پێکەنینی بێ هۆ.
ترسان لە هەندێک شت کە پێویست بە ترس ناکات ، نەترسان لە هەندێکی دیکە کە جێگای مەترسیە.
دوبارە کردنەوەی هەمان ڕەفتار و یاریکردن بە پەلەکان لەگەڵ بونی چەندین نیشانەی دیکەدا.

هۆکارەکانی توشبوون:
لەگەڵ ئەوەی تا ئێستا هۆکاری سەرەکی توشبون بەم نەخۆشیە دەستنیشان نەکراوە بەڵام توێژینەوەکان ئاماژە بەچەند هۆکارێکی توشبوون بەم نەخۆشیە دەکەن لەوانە ( هۆکاری بۆماوەی ، ژینگە، بونی کێشە لە کاتی لەدایك بونی منداڵ ، لاوازی کۆئەندامی بەرگری و تەمەنی باوك ).

چارەسەر کردن:
ئۆتیزم لەو نەخۆشیانە نیە بەتەنها ڕێگایەك چارەسەر بکرێت بەڵکو ڕێگە چارە لە منداڵێکەوە بۆ منداڵێکی دیکە جیاوازە دەکرێت بە ڕێگاکانی (باشترکردنی ڕەفتار، ڕێگای بنیادنانی فێرکاری و دەرمان ) چارەسەر بکرێت

07/08/2019
خزمه ته كا بجيك به رامبه ر روژه كا مه زن
24/09/2018

خزمه ته كا بجيك به رامبه ر روژه كا مه زن

سبيكه ري ددانا بشيوه كي زانستي ده رمانخانا هه يف / جادا kro
14/06/2017

سبيكه ري ددانا بشيوه كي زانستي
ده رمانخانا هه يف / جادا kro

30/04/2017

هەندێک لەو دەرمانانەی کە زۆرترین بەکارهێنانیان هەیە لە ماڵ و لە نەخۆشخانە وەک:-

۱-دەرمانی ئازارشکێن
iboprofine (profin)
mefenamic acid (ponstan)
acetamenophine (paracetamol)
declofinac Sodiom یان voltarin
#ڤۆلتارین یەکێکە لەو دەرمانانەی کە زۆر بەکار دەهێنرێ بەلام وریابە هەرگیز نابێت بدرێ بەکەسێک کە پەستانی خوێنی بەرز بێت

۲-دەرمانی سکچوون و ئازاری ناو سک

hyosine
metronidazole (flagyl)
lomodine

۳-دەرمانی برین و ئازاری گەدە
omeprazole
lansoprazole
ranitidine (zantac)

٤-دەرمانی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن
captopril
lasix
valsartan
amlodipine

۵-دەرمانی پژمین و حەساسیەت
betamethasone
loratadine
hydrocortisone

٦-دەرمانی هەڵامەت
flou out
dolo cold
coldax
anti flou
panadol

۷-دەرمانی دڵەکزێ
anti acid
sodiom becarbonate
maalox

۸-بۆ غازاتی ناو سک و کۆڵۆن
colona
Dospataline

ئەو دەرمانانەش بەکار دێن بۆ
clodion acid بۆ پەیدابوونی بالوکە لەلەش
dextromethorphan بۆ کۆکەی ووشک
metoclopramide بۆ ڕشانەوە
ansoline injection بۆ بەرزبوونەوەی لەناکاوی شەکرەی لەش
mebo creame بۆ سوتانی لەش

بەهیوای سوود بینین......وەرگیراوە بە سوپاسەوە.

10/04/2017

بۆچی وا باشترە منداڵەکەت زوو بخەوێت؟

منداڵ پێویستە دەوروبەری کاتژمێر ٩ شەو بخەوێت، چونکە لەشی منداڵ ھۆرمۆنی گەشە دەرنادات تا قۆناغی چوارەمی خەو کە ئەویش نزیکەی کاتژمێر ١٢:٣٠ شەو.
درەنگ خەوتنی منداڵ ڕێگر دەبێت لە دەردانی ئەو ھۆرمۆنە و کاریگەری دەبێت لەسەر گەشەی منداڵ.

د.محمود محمد

Address

Duhok. KRO Street
Duhok

Telephone

07504690945

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Hayv Pharmacy posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram