نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایک بوونی فێرکاری هەولێر

  • Home
  • Iraq
  • ERBIL
  • نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایک بوونی فێرکاری هەولێر

نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایک بوونی فێرکاری هەولێر Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایک بوونی فێرکاری هەولێر, Hospital, ERBIL .

ئەمڕۆ یەکشەممه ٢٠٢٥/٧/٢٧لەڕۆژی جیهانی هەوکردنی ڤایرۆسی جگەر بە ئامادەبوونی بەڕێزان " د. دلۆڤان محمد فاتح جلال" بەڕێوەبەر...
27/07/2025

ئەمڕۆ یەکشەممه ٢٠٢٥/٧/٢٧
لەڕۆژی جیهانی هەوکردنی ڤایرۆسی جگەر
بە ئامادەبوونی بەڕێزان " د. دلۆڤان محمد فاتح جلال" بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر و نوێنەری وەزارەتی تەندروسی و " بەرپرسی ناوچەی پێشەوا و بەڕێوەبەری کاروباری پاراستنی تەندروستی هەولێر و پزیشکانی پسپۆڕ و نوێنەری ئەوقاف و کاروباری ئاینی و (د.شادان شێروان حیدری ) بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایک بوونی فێرکاری ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لەڕێگەی بەرێوەبەرایەتی کاروباری پاراستنی تەندروستی هەولێر بەهەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی تەندروستی ئاشتی هەڵسان بە ڕێکخستنی مەڕاسمێک لەڕۆژی جیهانی هەوکردنی ڤایرۆسی جگەر ،
لەمەڕاسیمەکەدا چەندین زانیاری لەبارەی خۆپاراستن و چارەسەری و هۆکارەکانی تووشبوون بەم ڤایرۆسە شیکرایەوە و ئاماری تووشبوان و پشکنینی تاقیگەیی بۆ ئامادەبووان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن خرانەڕوو ،

لە ووتارێکدا : بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر دەستخۆشی لە ڕێکخەرانی ئەم مەڕاسیمەکرد و باس لەگرنگی ئەم ڕۆژە جیهانیانە کرد کە دەبێتە هۆی هۆشیاریکردنەوەی کۆمەڵگا کە لە ڕێگەی کەسانی پەیوەندیداری نێو کۆمەڵگاو دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەبێتە پردێک بۆ گەیاندنی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی و چارەسەری لەڕووی زانستیەوە،

لەکۆتایدا سوپاس و پێزانین پێشکەش بە پزیشکان و کارمەندان و هاوکاران کرا کە هەمیشە لەڕۆژە جیهانیەکان پێگەی گرنگیان هەیە بۆ گەیاندنی پەیامە تەندروستیەکان بۆ خۆپارێزی و پاراستنی تەندروستی و بەرچاوڕوونیان لە مەترسیەکانی تووشبوون

ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایک بوونی فێرکاری ھەولێر

ئەمرۆ شەممە ڕێکەوتی : ٢٠٢٥/٧/٢٦بەرێز(د.شادان شێروان حیدری) بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایک بوونی فێرکاری هەولێر ...
26/07/2025

ئەمرۆ شەممە ڕێکەوتی : ٢٠٢٥/٧/٢٦
بەرێز(د.شادان شێروان حیدری) بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایک بوونی فێرکاری هەولێر ، پێشوازی کرد لە هەریەک (د.حنان كاظم ) لەرێکخراوی جیهانی تەندروستی ( WHO)
(د. مجد باسم ) لەرێکخراوی یونیسف (د. کلثوم على )لە بەرێوبەرایەتی کاروباری پاراستنی تەندروستی هەولێر وەک ڕێکخەری خ*ل ، مەبەست لەسەردانیکردنیان بۆهەڵسەنگاندنی هۆڵی لەدایک بوون و چاودێری چڕ و چاودێری دوای لەدایک بوون و بەشی منداڵەناکامەکان بۆپەرە پێدانی توانای پزیشک وکارمەندان بەسەرپەرشتی هەردووڕێکخراوی جیهانی ( WHO - UNISEF)
کەهەڵدەستن بەکردنەوەی خ*لێکی ڕاهێنانی چاودێری سەرەتایی دوای لەدایک بوون بۆپزیشکان و کارمەندانی نەخۆشخانەکەمان بەشێوەی پراکتیکی بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ لەناوهۆڵی لەدایک بوون



ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایک بوونی فێرکاری ھەولێر

24/07/2025

بەنوێنەرایەتی بەڕێز (د.دلۆڤان محمد فاتح جلال ) بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر ئەمڕۆ پێنچ شەممە ٢٤ ی ٧ی ٢٠٢٥بەڕێز(د.شادان شێروان حیدەری)بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئافرەتان و لە دایك بوونی فێركاری هەولێر لەگەڵ ستافی نەخۆشخانە ، وەک و وەفا وسۆزێک بۆ هاوڕێی کۆچکردوومان خوا لێیخۆش بێت (احمد رەجەب حاجی)لە بەشی کارگێری نەخۆشخانەکەمان، لە ڕێو ڕەسمێکی شایستەدا سەردانی مەزاری کرا لەلایەن خانەوادەکەیان پێشوازی كرا .‎شایانی باسە تاجە گوڵینەی نەخۆشخانەکەمان لەسەر مەزاری دانراو دوای خوێندنی سوڕەتی فاتحەو نزاو پاڕانەوە پاشان پەیامی هاوخەمی نەخۆشخانە گەیەنرا خانەوادەکەیان‎ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایک بوونی فێرکاری هەولێر

23/07/2025

نەشتەرگەری منداڵبوون بۆ نەخۆشێکی تووشبوو بە شێرپەنجەی خوێن (Chronic Myeloid Leukemia)بەسەرکەوتووی ئەنجام درا” دوای ئەوەی نەخۆشێکی تووشبوو بە شێرپەنجەی خوێن سەردانی نەخۆشخانەکەمان کرد لەلایەن لێژنەی پزیشکی نەخۆشخانە بڕیاری نەشتەرگەری منداڵبوونی بۆ درا ، سوپاس بۆخوا ئەمرۆ نەخۆشەکە هەر لە نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایک بوونی فێرکاری ھەولێر لەلایەن بەڕێوبەری نەخۆشخانە (د.شادان شێروان حیدری) نەشتەرگەریەکەکی بەسەرکەوتوویی بۆئەنجامدا دوای ئەوەی چەند کاتژمێرێک لە بەشی چاودێری چڕ ICU داخل بوو، سوپاس بۆ خوا سوپاس بۆ پزیشک وستافی تیمی نەشتەرگەری لەئیستادا باری تەندروستی خۆی و کۆرپەلەکەی جێگیرە.‎ ’’’نەشتەرگەریەکە بەسەرپەرشتی:
د.شادان شێروان حیدری/پزیشكی پسپۆڕی ئافرەتان
د.مصعب صبحي /پزیشكی پسپۆڕی سڕكردن
د. مروان مجيد على / پزیشکی پسپۆری منداڵان
د.پەرێز محسن خۆشناو/ پزیشكی نیشتەجێ دێرینی ئافرەتان
سەفین اسماعيل /یاریدەدەری سڕكردن
سامان حسين/ یاریدەدەری سڕكردن
حمدامین حمد /ياريدەدەری نەشتەرگەری
کوردستان مولود /ياريدەدەری نەشتەرگەری
دنیا صمد / بەردەست
بەناوی بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەكەمان سوپاس ودەستخۆشی لەپزیشک وستافی تیمی نەشتەرگەری، و هەروەها لەپزیشک و کارمەندانی بەشی چاودێری چڕ و بەشی منداڵەناکامەکان وبەشی بانکی خوێن دەکەین کە ٤ بوتلی خوێن و ٤ پلازما بۆنەخۆش ئامادەکرد .‎

ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایک بوونی فێرکاری ھەولێر

پرسەنامە .....    بەناوی بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەكەمان پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی  بەرێز ( د. کیفی محمد برايم ) پزیشک...
23/07/2025

پرسەنامە .....

بەناوی بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەكەمان پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی
بەرێز ( د. کیفی محمد برايم ) پزیشکی پسپۆری منداڵان لەنەخۆشخانەكەمان دەكەین بە هۆی كۆچی دوایی باوکی بەڕێزیان،
داواكارین لە خودای گەورە بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات و سەبرو ئارامی بە خانەوادەو دۆستانی ببەخشێت .

إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ

پێنجشەم یەکەم ڕۆژی پرسەکەیەتی لەمزگەوتی جليل خياط


ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی ئافرەتان ولەدایک بوونی فێرکاری ھەولێر

دووشەممە2025/7/21 بەسەرپەرشتی بەڕێز (د.بێریڤان عدنان یاسین)بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی کاروباری پاراستنی تەندروستی هەولێر....
23/07/2025

دووشەممە2025/7/21

بەسەرپەرشتی بەڕێز
(د.بێریڤان عدنان یاسین)بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی کاروباری پاراستنی تەندروستی هەولێر.بەئامادەبوونی بەرێزان (د.شادان شێروان حیدری)بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئافرەتان ولەدایک بوونی فێرکاری هەولێر (د. مهاباد صابر على) سەرۆکی بەشی ئافرەتان لەنەخۆشخانەکەمان
لەلایەن مامۆستا (شوکت احمد)سیمنارێک پێشکەش بە کۆمەڵێک لە بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکان و نوێنەری گشتی
نەخۆشخانە حکومی و ناحوکومیەکان کرا ،لەم سیمینارە تیشک خرایە سەرهەماهەنگی وکاری پێکەوە لەسەرنەخۆشی هەوکردنی جگەرو جۆرەکانی و چۆنیەتی
خۆپارێزی ئەم نەخۆشانەی کە نەشتەرگەریان بۆ ئەنجام دەدرێت.

ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی ئافرەتان ولەدایک بوونی فێرکاری هەولێر

بۆ ھاوخەمی وسەرەخۆشی بەرێز (د.شادان شێروان حیدری ) بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایک بوونی فێرکاری ھەولێر لەگەل پز...
22/07/2025

بۆ ھاوخەمی وسەرەخۆشی

بەرێز (د.شادان شێروان حیدری ) بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایک بوونی فێرکاری ھەولێر لەگەل پزیشکانی پسپۆر ، سەردانی ماڵی
بەرێز ( د. قانیعە سلیم گەلالی) پزیشکی پسپۆری ئافرەتان کرد لەنەخۆشخانەکەمان بەھۆی کۆچی دوایی باوکی بەرێزیان .

ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایک بوونی فێرکاری ھەولێر

21/07/2025

ئەمڕۆ دووشەممە : ٢١ی ٧ی ٢٠٢٤
بەمەبەستی ڕێزگرتن لەخزمەتی چەندین ساڵەی بەنەخۆشخانەکەمان بەرێز (د.شادان شێروان حیدری) بەڕێوەبەری نەخۆشخانە لەگەڵ دەستەی کارگێری نەخۆشخانە مەراسیمێکی ماتەمینی ئەنجامدا بۆ ڕۆحی خوا لێ خۆشبێت (احمد رەجەب حاجی) لەبەشی کارگێری ، لە نەخۆشخانەکەمان
داواکارین لەلەپەروەردگاری مەزن گیانی کۆچکردوو بەبە ھەشتی پان وبەرین شادی بکات .

ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی ئافرەتان ولەدایک بوونی فێرکاری ھەولێر

پرسەنامە .....    بەناوی بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەكەمان پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی  بەرێز ( جعفر انور  )فەرمانبەری باخ...
21/07/2025

پرسەنامە .....

بەناوی بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەكەمان پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی
بەرێز ( جعفر انور )فەرمانبەری باخەوان لەنەخۆشخانەكەمان دەكەین بە هۆی كۆچی دوایی دایکی بەڕێزیان،
داواكارین لە خودای گەورە بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات و سەبرو ئارامی بە خانەوادەو دۆستانی ببەخشێت .

إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ

ئەمرۆ پرسە کەی لەمزگەوتی دارەتووی نوێ یە


ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی ئافرەتان ولەدایک بوونی فێرکاری ھەولێر

پرسەنامە .....    بەناوی بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەكەمان پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی  بەرێز ( قانیعە سلیم گەلالی  )  پزی...
21/07/2025

پرسەنامە .....

بەناوی بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەكەمان پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی
بەرێز ( قانیعە سلیم گەلالی ) پزیشکی پسپۆری
ئافرەتان لەنەخۆشخانەكەمان دەكەین بە هۆی كۆچی دوایی باوکی بەڕێزیان،
داواكارین لە خودای گەورە بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات و سەبرو ئارامی بە خانەوادەو دۆستانی ببەخشێت .

إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ

ئەمرۆ پرسە کەی لەمزگەوتی ئالتون ستی


ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی ئافرەتان ولەدایک بوونی فێرکاری ھەولێر

ئەمرۆ یەكشەممە ٢٠ی  ٧ی ٢٠٢٥‎بەڕێز (د.شادان شێروان حیدەری) بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئافرەتان و لە دایك بوونی فێركاری هەولێر ...
20/07/2025

ئەمرۆ یەكشەممە ٢٠ی ٧ی ٢٠٢٥
‎بەڕێز (د.شادان شێروان حیدەری) بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئافرەتان و لە دایك بوونی فێركاری هەولێر بەیاوەی بەڕێز (د.لانە احمد دزەیی) سەرۆکی بەشی منداڵان و بەڕێز (د.میدیا غازی) سەرۆکی بەشی تیشک و سۆناربەڕێز (د.رۆژان شێخ خالص ) سەرۆكى بەشی ئافرەتان له كۆلێژی پزيشكى ،سەردانی بەڕێز(د.دەشتی بستانی ) ڕاگری كۆلێژی پزیشكی هەولێر کرد
مەبەست لە سەردانی کردنیان هەماهەنگی وهەروەها لە نزیكەوە ئاگاداربوون له چونيەتى مەشق كردنیان و كۆرسەكانى خوێندن لەهۆڵەكانی ئامادەكراو بۆ قوتابيانى كۆلێژی پزيشكى لەنەخۆشخانەکەمان .

‎ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایک بوونی فێرکاری ھەولێر

دابینکردنی ئاوی پاک لە ڕێگەی حکومەتی هەرێم و جەنابی سەرۆک وەزیرانەوە پڕۆژەیەکی زۆر ستراتیژییە بۆ خەلک - چ لە ڕوانگەی تەن...
20/07/2025

دابینکردنی ئاوی پاک لە ڕێگەی حکومەتی هەرێم و جەنابی سەرۆک وەزیرانەوە پڕۆژەیەکی زۆر ستراتیژییە بۆ خەلک - چ لە ڕوانگەی تەندروستی گشتی و چ وەک بناغەیەک بۆ گەشەپێدانی نیشتمانی.

لێرەدا هۆکارەکەی دەخەینەڕوو:

✅ 1. ستراتیژی تەندروستی گشتی

ئاوی پاک بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و پەتا و تێچووی چاودێری تەندروستی کەمدەکاتەوە.

کەمبوونەوەی کەسانی نەخۆش بە واتای دانیشتووانێکی تەندروستتر و بەرهەمدارتر دێت.

وەبەرهێنان لە ئاو و پاکوخاوێنیدا ژیان ڕزگار دەکات، بەتایبەتی ژیانی منداڵان.

✅ 2. گەشەپێدانی ئابووری

دانیشتوانی تەندروست زیاتر بەشداری لە هێزی کاردا دەکەن.

ئاوی پاک پشتگیری کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتیاری دەکات.

هەر یەک دۆلارێک کە لە ئاو و پاکوخاوێنی وەبەرهێنان بکرێت، نزیکەی ٤ دۆلار لە داهاتی ئابووری بەدەست دەهێنێت (مەزەندەی بانکی جیهانی).

✅ 3. ئاسایش و سەقامگیری نیشتمانی

کەمی ئاوی پاک دەتوانێت ببێتە هۆی نائارامی کۆمەڵایەتی، کۆچکردن، یان ململانێ.

دەستڕاگەیشتن بە ئاو بەستراوەتەوە بە ئاسایشی خۆراک و وزە ("پەیوەندی ئاو-خۆراک-وزە").

✅ 4. خۆڕاگری لە کەشوهەوا

پڕۆژە ستراتیژییەکانی ئاو یارمەتی گەلان دەدەن کە خۆیان لەگەڵ وشکەساڵی و لافاو و گۆڕانی شێوازی بارانباریندا بگونجێنن.

بەڕێوەبردنی ئاو گرنگە بۆ گونجاندن لەگەڵ گۆڕانی کەشوهەوا.

ئاوی پاک پەیوەندی ڕاستەوخۆ و گرینگی بە تەندروستی مرۆڤەوە هەیە. لێرەدا بەشێک لە چۆنیەتی پەیوەست بوونیان دەخەینەڕوو:

1. خۆپاراستن لە نەخۆشییە گواستراوەکانی ئاو

ئاوی پیس هۆکارە بۆ هەڵگری ماددە زیانبەخشەکانی وەک بەکتریا و ڤایرۆس و مشەخۆر بێت. ئەمانە دەبنە هۆی نەخۆشی وەک:

کۆلێرا
سکچوون
تای تیفۆ
ئاوسانی جگەری جۆری A
ئاوسانی ئیسقان
نەخۆشی گیاردیاسس

بەپێی ڕێکخراوی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، خواردنەوەی ئاوی پیس مەزەندە دەکرێت ساڵانە ٤٨٥ هەزار کەس بەهۆی سکچوونەوە گیانیان لەدەست بدەن.

2. تەندروستی و مانەوەی منداڵ

منداڵان تووشی ئەو نەخۆشیانە دەبن کە بەهۆی ئاوی پیسەوە دروست دەبن.

ئاوی ناپارێزراو و خراپی پاکوخاوێنی لە هۆکارە سەرەکییەکانی مردنی منداڵانن

3. پاکوخاوێنی

ئاوی پاک پێویستە بۆ پاکوخاوێنی کەسی (دەست شۆردن، خۆشۆردن، پاککردنەوەی خواردن و کەلوپەلەکان).

کەمی ئاو وا دەکات پاراستنی پاکوخاوێنی قورس بێت، ئەمەش مەترسی تووشبوون بە هەوکردن زیاد دەکات، بەتایبەتی: هەوکردنی کۆئەندامی هەناسەدان، هەوکردنی پێست و هەوکردنی چاو (بۆ نموونە، تراکۆما)

4. تەندروستی دایکان

ئاوی سەلامەت بۆ ئافرەتی دووگیان و لە کاتی منداڵبووندا زۆر گرنگە.

ئاوی پیس دەتوانێت ببێتە هۆی ئاڵۆزییەکانی وەک: هەوکردن لە دایکاندا، زیادبوونی مەترسی مردنی تازەلەدایکبووان

5. خۆشگوزەرانی دەروونی و کۆمەڵایەتی

نەبوونی دەستڕاگەیشتن بە ئاوی پاک دەتوانێت فشاری دەروونی زیاد بکات و کوالیتی ژیان کەم بکاتەوە.

سەرە ئەنجام:
دابینکردنی ئاوی پاک تەنها خزمەتگوزارییەکی بنەڕەتی نییە — وەبەرهێنانێکی نیشتمانی ستراتیژییە کە سوودی بەرفراوانی هەیە بۆ تەندروستی، ئابووری، ئاسایش، پەروەردە و ژینگە. حکومەتە ژیرەکان وەکو پێداویستیەکی سەرەکی مامەڵەی لەگەڵ دەکەن.

ئاوی پاک = تەندروستی باشتر.
وەبەرهێنان لە ژێرخانی ئاوی پاک و پاکوخاوێنی یەکێکە لە ڕێگا کاریگەرەکان بۆ باشترکردنی تەندروستی گشتی و کەمکردنەوەی تێچووی چاودێری تەندروستی.

Address

Erbil

Telephone

+964662240064

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایک بوونی فێرکاری هەولێر posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category