Dr.Azad Mustafa Qader د.ئازاد مستەفا

Dr.Azad Mustafa Qader د.ئازاد مستەفا Medical Doctor,Radiologist,Trained Psychologist and Psychotherpist ,Director General Health-Halabja,

 #پرسەبەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوای عمید(د.دیار نجیب عبدالکریم مدریس) نەوەی مامۆستا مەلا عبدالکریمی مدریس و...
12/04/2026

#پرسە
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوای عمید(د.دیار نجیب عبدالکریم مدریس) نەوەی مامۆستا مەلا عبدالکریمی مدریس و پزیشکی پسپۆڕی مێشك و دەمار و بەڕێوبەری کلینکی ڕاوێژکاری نەخۆشخانەی شۆڕش لە سلێمانی برای بەڕێز (د. هۆشیار نجیب ) پزیشکی پسپۆڕی بێهۆشکاری مان پێگەیشت بەناوی خۆم و بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خۆمان و خانەوادە بەڕێزەکەیان دەكەم لەخودای گەورە داواكارین كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات و سەبووری و دڵنەوایی بە ئێمەو بنەماڵەكەی ببەخشێت.
...انا للە و انا الیە راجعون....
دكتۆر ئازاد مستەفا قادر
بەرێوبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە

متمانە بە خاوەن مێژووەکان و ئاسۆیەکی نوێ بۆ هەڵەبجەبینینی هەڤاڵ كاك (ئەختیار عەزیز تەوێلەیی) لە پۆستی لێپرسراوی مەڵبەندی...
11/04/2026

متمانە بە خاوەن مێژووەکان و ئاسۆیەکی نوێ بۆ هەڵەبجە

بینینی هەڤاڵ كاك (ئەختیار عەزیز تەوێلەیی) لە پۆستی لێپرسراوی مەڵبەندی هەڵەبجە، کە کوڕی بنەماڵەیەکی شکۆمەندی شەهیدان و تێکۆشەرە، مژدەی قۆناغێکی نوێ و پڕ لە وزەیە بۆ ناوچەکە؛ وەک هەمیشە پشتیوانی تەواوی هەنگاوەکانتین.
لە هەمان کاتدا، سڵاوی وەفا و پێزانین بۆ ماندووبوونی کاک (عومەر حاجی ئەحمەد) کە دڵسۆزانە لە ڕابردوودا خزمەتی کرد.
هەمیشە ڕێگای ئایندەی یەکێتی گەش و پڕ لە دەستکەوت بێت لە پێناو خزمەتی زیاتری هەڵەبجەی خۆشەویست.
پیرۆزە.....

بەکەم سەیرکردن یەکەم هەنگاوە بەرەو شکست و دوا هەڵەی خۆبەزلزانەکانەپیرۆزە لە یەكیێتی
11/04/2026

بەکەم سەیرکردن یەکەم هەنگاوە بەرەو شکست و دوا هەڵەی خۆبەزلزانەکانە
پیرۆزە لە یەكیێتی

 #پرسەبەناوی بەڕێوبەری گشتی و بەڕێوبەری نەخۆشخانەی کیمیاباران، بە دڵێکی پڕ لە خەم و داخەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاست...
11/04/2026

#پرسە
بەناوی بەڕێوبەری گشتی و بەڕێوبەری نەخۆشخانەی کیمیاباران، بە دڵێکی پڕ لە خەم و داخەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی بەڕێز ( خاتوو مریەم عەبدولحەکیم ئەحمەد ) دەکەین، کە ژیانێکی پڕ لە نەخۆشی و ئازاری بەسەر برد بەهۆی بەرکەوتنی بە چەکی کیمیایی.

بەداخەوە، تا کاتی وەفاتی، شوناسی فەرمی وەک بەرکەوتوی چەکی کیمیایی پێ نەدرا، لە کاتێکدا کە ئەوە مافێکی یاسایی و مرۆیی بوو. بۆیە جارێکی تر جەخت لەسەر ئەوە دەکەینەوە کە پێویستە حکومەتی هەرێم و ئەنجومەنی وەزیران لیژنەیەکی تایبەت پێکبهێنن بۆ پشکنین و ناساندنی هەموو ئەو کەسانەی کە هێشتا وەک بەرکەوتوی چەکی کیمیایی تۆمار نەکراون، بۆ ئەوەی ماف و پێداویستیەکانیان بە شێوەیەکی دادپەروەرانە بۆ دابینبکرێت .

هەروەها ئێمە وەک بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی و نەخۆشخانەی کیمیاباران هەمیشە لە خزمەتی ئەم توێژەدا بوین و درێغی لە پێشکەشکردنی چارەسەر، دەرمان و ئامێری پێویست وەک ئۆکسجین نەکردووە، و ئامادەین بەردەوام بین لەم ڕێگەیەدا.

لە خوات داواکارین کە بەخشین و ڕەحمەتی خۆی بەسەر ڕوحی خاتوو مریەم ببارێت و جێگای بەهەشت بێت، و بە بنەماڵەی بەڕێزیان ئارامی و خۆڕاگری ببەخشێت،

دکتۆر ئازاد مصطفی قادر
بەڕێوبەری گشتی

انا للە وانا الیە الراجعون

10/04/2026

پێزانینێک; هەندێک جار وزەیەکی ئەوەندە مەزن دەبەخشێت کە هەنگاوی مرۆڤ بەرەو ئامانجە باڵاکان خێراتر دەکات؛ بەتایبەت کاتێک ئەم دەستخۆشییە لە لایەن کەسایەتییەکی وەک مامۆستا مەلا مەلیک و لەسەر مینبەری پیرۆزی مزگەوتەوە بێت، لای ئێمە کێش و بەهایەکی تری هەیە. ئەم هاندانە ورەمان دەداتێ تا بە ئومێدێکی گەورەوە تەنها بەرەو ئاسودەیی گشتی هەنگاو بنێین و بە پشتیوانی خودا و ئەم نموونە جوانانەی کۆمەڵگە، لە هەر شوێنێک بەرژەوەندی خەڵکمان شک برد، دەستی بۆ ببەین و بیکەینە کردار.

قوباد تاڵەبانی: بەشی چاودێریی چڕ لە تەندروستیی هەڵەبجە دەکەینەوە دوای سەردانی بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ...
08/04/2026

قوباد تاڵەبانی: بەشی چاودێریی چڕ لە تەندروستیی هەڵەبجە دەکەینەوە
دوای سەردانی بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پارێزگای هەڵەبجە کۆبوونەوەی لەگەڵ بەڕێزان پارێزگار و ئیدارەی هەڵەبجە، جەختیکردەوە لە پشتیوانیەبەردەوامەکانیان بۆپارێزگای هەڵەبجەو پڕۆژەکان.
لەمیانی کۆبوونەوەکەدا د. ئازاد مستەفا بەڕێوبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە داواکاری کردنەوەی هۆڵی چاودێری چڕی پێشکەش بە بەڕێز قوبادتاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردو بەڕێزیشیان وەک هەمیشە، لەپێناو هەڵەبجەو بەرژەوەندی گشتی ئامادەیی خۆی بۆ داواکاریەکەی تەندروستی هەڵەبجە دەربڕی .
هەر لەکۆبوونەوەکەدا پرسی داواکاری بریندارانی چەکی کیمیاوی باس کراو بەڕێزیان به هەندەوە گوێی بۆ داواکاریەکان ڕاگڕت و پشتیوانی خۆشی بۆ بریندارانی چەکی کیمیاوی دووپات کردەوە

ئەمڕۆ بەرواری ٢٢٥/٤/٨ ڕێنمایی خۆپاراستنی تەندروستی  سەبارەت بەنەخۆشی کرمی جگەر بە سەوزەفرۆشەکان دراو،بڕێکی زۆر خۆراک و ب...
08/04/2026

ئەمڕۆ بەرواری ٢٢٥/٤/٨ ڕێنمایی خۆپاراستنی تەندروستی سەبارەت بەنەخۆشی کرمی جگەر بە سەوزەفرۆشەکان دراو،بڕێکی زۆر خۆراک و بابەتی جوانکاری بەسەرچوو دەستیان بەسەردا گیراو سێ شوێنکاریش سزای غەرامەیان ئاڕاستە کرا.

هەڵوێستێكی جوامێرانەسەبارەت بە دۆخی تەندرووستی بەرێز كاكە مەعاز دوو شكاوی هەیە (شكاوی ئێسكی ڕانی راست و شكاوی ئێسكی كەوە...
07/04/2026

هەڵوێستێكی جوامێرانە
سەبارەت بە دۆخی تەندرووستی بەرێز كاكە مەعاز دوو شكاوی هەیە (شكاوی ئێسكی ڕانی راست و شكاوی ئێسكی كەوەرەی چەپ ) پێویستی بەدوو نەشتەرگەری هەیە
لەسەر داواو دەستپێشخەری گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان ناردمان بۆ نەخۆشخانەی ئەنوەر شێخە لە سلێمانی و بە سوپاسەوە سەرجەم تێچووی نەشتەرگەرییەكانی ئەگرنە ئەستۆ
لەگەڵ ئەوەشدا سەرەخۆشی خۆمان بۆ لەدەستدانی باوكی بەرێزیان دەردەبرین هیوادارین كۆتا ناخۆشی بنەماڵەكەیان بێت و خوای گەورە شیفای كاكە مەعازو سەرجەم بریندارەكانی تری ئەو رووداوە هاتووچۆیەی ئەمرۆی قەزای خورماڵ بدات.
دەست خۆشی بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندرووستی هەردوو نەخۆشخانەی خورماڵ و هەڵەبجە دەكەم ،بە راستی سەربەرزم پێتان.
دووبارە سوپاسێكی بێ پایەن بۆ گرووپی كۆمپانیاكانی قەیوان و نمونەی وەك بەرێزییان زۆر بێت وخودا پاداشتیان بداتەوە.

پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری و پاراستنی تەندروستی ئێوە، لە ئەستۆی ئێمەدایە..بەمەبەستی پشکنین و چاودێری کردنی خزمەتگوز...
06/04/2026

پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری و پاراستنی تەندروستی ئێوە، لە ئەستۆی ئێمەدایە..

بەمەبەستی پشکنین و چاودێری کردنی خزمەتگوزاری تەندروستی لە «پاکردنەوەو تەعقیم کردن و شۆردن و پاکڕاگرتن» ی تەواوی بەش و ھۆبەکانی نەخۆشخانەکان ، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٦/٤/٦، ھەردوو لیژنەی پشکنین و بەدواداچوون و ھۆبەی کۆنترۆڵی ھەوکردن Infection Control » سەردانی نەخۆشخانەی منداڵبوون و منداڵانی ھەڵەبجەیان کرد، تەواوی بەش و ھۆبەکانی نەخۆشخانەی ناوبراویان بەسەرکردەوەو تێبینی و رێنمایی پێویستیان پێشکەش بەکارمەندان و تیملیدەرو کارگوزارەکان کرد.

تیمی نەخۆشخانەی چارەسەری  بەرکەوتوانی کیمیایی، دوو  لە بەرکەوتوانی چەکی کیمیاویان بەسەرکردەوەیەکێک لەوبەرکەوتانەکەبەسەرک...
06/04/2026

تیمی نەخۆشخانەی چارەسەری بەرکەوتوانی کیمیایی، دوو لە بەرکەوتوانی چەکی کیمیاویان بەسەرکردەوە

یەکێک لەوبەرکەوتانەکەبەسەرکرایەوە، دۆخی ناجێگیربوو بەجۆرێک؛ کە ڕێژەی ئۆکسجینی خوێنی تەنها ٦٤% بوو، کە ئەمە دۆخێکی مەترسیدارە !دوای دانانی ئامێری ئۆکسجین
بۆی ڕێژەکە ئۆکسجینی خوێنی بەرزکرایەوە بۆ ٩٦%، کە وەک ڕێژەی ئاسایی دەژمێردرێت
بەڵام بە داخەوە، تا ئێستا ئەم نەخۆشە بە ڕەسمی وەک بەرکەوتووی چەکی کیمیایی نەناسراوە و لەو هەزاران کەسەیە کە هێشتا ماف و پێناسی ڕەسمیان وەرنەگرتووە.

لە لایەکی ترەوە، بەرکەوتووی دووەم کاک جمال حسینە، کە پێشتر چەندین جار سەردانی کراوە و داواکاری ناردنی بۆ دەرەوەی وڵات بۆ کراوە بۆ چارەسەر لە سەنتەرێکی پێشکەوتوو .
لە ئیستادا بەهۆی ماوەی درێژی نەجوڵان و مانەوەی لەسەر جێگا، دۆخی تەندروستییەکەی لاواز بووە سیەکانی تەمەڵ بوون و تووشی تەنگە نەفەس بووە. بۆ ئاسانکردنی هەناسەدان، ئەمڕۆ ئامێرێکی ئۆکسجینی بۆ دابینکرا تا لە کاتی پێویستدا سوودی لێ وەربگرێت.

تیمەکانی تەندروستی هەڵەبجە بەردەوام دەبن لە پێشکەشکردنی هاوکاری تەندروستی بۆ برینداران و جەختیش لە هاتنەسەرهێڵی هەردووحکومەتی ناوەند و هەرێم دەکەین بۆ چارەسەرکردنیان

(٦) شوێنکار سزایان ئاڕاستە کراو بڕێکی زۆر خۆراکی بەسەرچوو نەشیاو دەستی بەسەردا گیرا،،،لە درێژەی پشکنینە بەردەوامەکانی تی...
06/04/2026

(٦) شوێنکار سزایان ئاڕاستە کراو بڕێکی زۆر خۆراکی بەسەرچوو نەشیاو دەستی بەسەردا گیرا،،،

لە درێژەی پشکنینە بەردەوامەکانی تیمەکانی چاودێری تەندروستی بۆ خواردنگەو شوێنەگشتیەکان، لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە چەندین شوێن بەسەر کرانەوەو ڕێنمایی کارکردنیان پێدرا،،،
بەهۆی بوونی خۆراکی نایاسایی و پابەند نەبوون بەڕێنماییە تەندروستیەکان ۳ شوێنکار سزای غەرامەو ۳ شوێنی تریش سزای ئاگادار کردنەوەیان پێدرا.

05/04/2026

لەسەر کاغەز، شار دروست دەکەن؛ لە واقیعدا جگە لە وەهم هیچی تر ناگەیەنن”.
ئەو بەڵێنانەی بە هەڵەبجە دران لە كاتی هەڵبژاردن بزانە چی بوون

Address

HamawKhan Street
Halabja
46018

Telephone

+9647501389002

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dr.Azad Mustafa Qader د.ئازاد مستەفا posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to Dr.Azad Mustafa Qader د.ئازاد مستەفا:

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram