29/04/2026
بۆ/کارمەندانی دڵسۆز و بەڕێزی مەڵبەندی تەندروستی شەهید فاتح .سوپاس و پێزانینێکی بێ پایان ئاراستەی یەکە یەکەتان دەکەین بۆ نۆژەنکردنەوە و ڕازاندنەوەی باخچەی مەڵبەندەکە. کۆنکرێت کردنی ڕاڕەوێک کە ئاستە نگی هاتوچۆی دروست کردبوو بۆهاتوچۆی هاوڵاتیان چارەخوازان ئەم کارە جوانەتان سەلمێنەری ئەوەیە کە ئێوە جگە لەوەی لە سەنگەری پێشەوەی پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیانن، خەمخۆری ژینگە و جوانی شارەکەشمانن. دەستەکانتان خۆش بێت و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.دوبارە سوپاس