دکتۆر عثمان جلال هەورامی - Dr.Osman Jalal Hawrami

  • Home
  • Iraq
  • Halabja
  • دکتۆر عثمان جلال هەورامی - Dr.Osman Jalal Hawrami

دکتۆر عثمان جلال  هەورامی - Dr.Osman Jalal  Hawrami دکتۆر عوسمان جلال صاحب .
پزیشکی پسپۆڕی هەناوی .
دکتۆرا (?

10/03/2024

باشترین کات بۆ خواردنی دەرمانی غودەی تەمەڵ
لە مانگی ڕەمەزان دا شەوانە پێش نوستنە [١٢ شەو]

10/01/2024
سڵاو ئازیزان ...ئێستا کلینیکی تایبەتیم ڕۆژانە لە نەخۆشخانەی بەخشین ئەبێت لە سلێمانی. بە هیوای تەندروستی باش بۆ هەموو لای...
16/12/2023

سڵاو ئازیزان ...
ئێستا کلینیکی تایبەتیم ڕۆژانە لە نەخۆشخانەی بەخشین ئەبێت لە سلێمانی.
بە هیوای تەندروستی باش بۆ هەموو لایەک

12/02/2023

ئەگەر نەخۆشی دڵت هەیە
لە سەرما خۆت بپارێزە...........

# ئەوانەی نەخۆشی دڵ یان بۆرییەکانی خوێنیان هەیە وەک:
١. تەسک بوونەوەی دەمار(خوێنبەر)ی دڵ.
٢. سستبوونی دڵ.
٣. گیرانی دەمار(خوێنبەر)ی مێشک.
پێویستە خۆیان لە سەرما بپارێزن، بە جۆرێک تا بۆیان بکرێت لە ڕۆژ و کاتە ساردەکاندا نەچنە دەرەوە.
ئەگەریش زۆر پێویست بوو بچنە دەرەوە، ئەوا کەمتریت ماوە بمێننەوە و هەموو جۆرە پۆشاکێکی گەرم بەکار بهێنن (دەستکێش، کڵاو،. ......).
چونکە کەش و هەوای سارد بە ڕێژەی زیاتر ٣٠% نیشانەکانیان زیاد ئەکات، ئەگەری هەیە دۆخی تەندروستیان خراپتر بکات.

بەهیوای سەلامەتی بۆ هەمووان
د.عثمان جلال صاحب
پسپۆڕی هەناوی __ نەخۆشخانەی بەخشین - سلێمانی
ژ.ت (٠٧٧٠٤٩٤٨٤٦٣)

دکتۆر عوسمان جلال صاحب .
پزیشکی پسپۆڕی هەناوی .
دکتۆرا (?

چەند ڕێنماییەک بۆ........* ئەوانەی کە بەرزە پەستانی خوێنیان هەیە تا زەختیان جێگیر و ئاسایی بێت و دەرمانێک کەمتر بەکاربێن...
11/11/2022

چەند ڕێنماییەک بۆ........
* ئەوانەی کە بەرزە پەستانی خوێنیان هەیە تا زەختیان جێگیر و ئاسایی بێت و دەرمانێک کەمتر بەکاربێنن.
* ئەو کەسانەی کە لەسەر لێواری توشبوونن بە زەخت تا بەدووربن لە بەرزبوونی پەستانی خوێن.
* کەسانی سەرو چل ساڵ و بەتەمەن بۆئەوەی دووربن لە توشبوون بە زەخت و دەرەنجامە خراپەکانی.

١. وەرزش کردن.
٢. کەم بەکارهێنانی خوێ تا بتوانرێت.
٣. دابەزاندنی کێش.
٤. وازهێنان لە جگەرەکێشان.
٥. دوورکەوتنەوە لە خواردنەوە کحولییەکان.
٦. خواردنی ئەو میوانەی کە دەوڵەمەندن بە ماددەی پۆتاسیۆم.
٧. دوورکەوتنەوە لە دڵەڕاوکێ.
٨. خۆپاراستن لە چەوری و توشبوون بە چەوری خوێن.

بە هیوای سەلامەتی بۆ هەمووان
د. عثمان جلال صاحب
پسپۆڕی هەناوی
هەڵەبجەی شەهید - تەلاری پزیشکی هەڵەبجە
ژ.ت (٠٧٥٠٨٢٠٨٣١٨) , (٠٧٧٠٧٧٠٥٦٢٦)

سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی نەخۆشی شەکرە و کوێرە ڕژێنەکان خستنەڕوی تازەترین شێوازی خۆ پاراستن، دەستنیشانکردن و چارەسەرک...
28/10/2022

سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی
نەخۆشی شەکرە و کوێرە ڕژێنەکان

خستنەڕوی تازەترین شێوازی خۆ پاراستن، دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی نەخۆشی کوێرە ڕژێنەکان، بە تایبەت نەخۆشی شەکرە و غودە.

25/09/2022

هۆکار و چۆنیەتی توشبوون بە بەکتریای گەددە:
........ H. Pylori .......
لە هەموو تەمەنێکا ئەکرێ تووشی هەوکردن بەم جۆرە بەکتریایە ببین، زۆر جار هەوکردنەکەش درێژخایەنە بێ ئەوەی هیچ نیشانەیەکی هەبێت ........
»» بەگشتی توشبوون بە هۆی خواردنەوە، واتە لە ڕێگای دەست و دەمەوە ئەگواسرێتەوە.
»» خواردنی سوێری بە ڕێژەیەکی زۆر ئەگەری توش بوون و نیشانەکانی زیاد ئەکات.
‹ سەرچاوەکان:
* پاشەڕۆی مرۆڤ یا دەردراوی گەددە.
* ڕاگرتنی هەنێ ئاژەڵ لە ماڵەوە وەک پشیلە.
* ئەکرێ لە ئاژەڵی ماڵیشەوە توش بین ڕاستەوخۆ یان خواردنەوەی شیرەکەی.
* سەرچاوەی ئاوی پیس.
* خواردنی سەوزەواتی نە کوڵاو و نا پاک.

بە هیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک
د. عثمان جلال صاحب
پسپۆڕی هەناوی
هەڵەبجەی شەهید (تەلاری پزیشکی هەڵەبجە)
ژ.ت (٠٧٥٠٨٢٠٨٣١٨)

24/06/2022

کێ زیاتر توشی کۆلێرا ئەبێت؟ و بە توندی نیشانەی ئەبێت؟
هەموو کەسێک ئەگەری توشبونی بە کۆلێرا هەیە، بەڵام هەنێ هۆکار هەیە کە وا ئەکات کەسەکە ئەگەری توشبونی زیاتر بێت و نیشانەکانیشی تێدا توندتر دەربکەوێت.........
١. هەبونی کێشەی گەددە
ئەوانەی بەردەوام کێشەی گەددەیان هەیە و دەرمان بەکار ئەهێنن بۆ برین و ترشەڵۆکی گەددەیان
٢. ئەوانەی نەشتەرگەری گەددەیان کردوە بەمەبەستی کێش دابەزاندن.
٣. کەسێک گروپی خوێنی O بێت ئەگەری توشبون دوو هێندە زیاد ئەکات.
٤. مامەڵەکردن لەگەڵ کەسی توش بوو یا هەڵگر.
٥. ژیان بەسەر بردن لە شوێنێک کە سەرچاوەی ئاوی پاک نەبێت.
٦. ئەو کەسانەی نەخۆشی سستی دڵ یان گورچیلەیان هەیە چارەسەرکردنیان زەحمەتترە و مەترسی لەسەر ژیانیان زیاترە بەتایبەت ئەگەر بە توندی توش بن.
٤. کەسانێک بەرگری لەشیان لاواز بێت جا بە هەر هۆکارێک بێت.

بەهیوای سەلامەتی بۆ هەمووان
دکتۆر عثمان جلال
پسپۆڕی هەناوی
ژ.ت (٠٧٥٠٨٢٠٨٣١٨)

کاریگەری بەرزی فشاری خوێن لەسەر جەستە * بەرزی پەستانی خوێن لەوەیە هیچ نیشانەیەکی نەبێت بۆ چەند ساڵێکیش، بەڵام لەو ماوەیە...
18/04/2022

کاریگەری بەرزی فشاری خوێن لەسەر جەستە

* بەرزی پەستانی خوێن لەوەیە هیچ نیشانەیەکی نەبێت بۆ چەند ساڵێکیش، بەڵام لەو ماوەیەدا بە هێواشی کاریگەری خراپ لەسەر ئەندامەکانی لەش دروست ئەکات، ئەبێتە هۆی لاوازی یان لە کار کەوتنی ئەندامەکان تەنانەت هەندێ جار مردنی کتوپڕ........
* زیانەکانی بەرزە پەستانی خوێن :
١. کاریگەری لەسەر دڵ.....
تەسکبونەوەوگیرانی دەماری دڵ, گەورەبونی بەشی چەپی دڵ, سستبونی دڵ.
٢. کاریگەری لەسەر مێشک....
گیران یان خوێن بەربونی دەماری مێشک, پوکانەوەی مێشک, لاوازی بیر و لەبیرچونەوە.
٣. کاریگەری لەسەر گورچیلە....
لاوازبوون و سستبونی گورچیلەکان
٤. کاریگەری لەسەر چاو........
وشکبونووەی تۆڕەی چاو کە ئەبێتە هۆی سستی و لەدەستدانی بینین.
٥. کاریگەری لەسەر بۆریەکانی خوێن .....
سستبون و گەورەبونی شا خوێنبەری دڵ, وشکبونەوەی پەلەکان بە تایبەت پێیەکان.

بەهیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک
د. عثمان جلال
پسپۆڕی هەناوی
تەلاری پزیشکی هەڵەبجە
ژ.ت (٠٧٥٠٨٢٠٨٣١٨)

Address

Halabja

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when دکتۆر عثمان جلال هەورامی - Dr.Osman Jalal Hawrami posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share