05/04/2021
دەرمانی mefenamic acid ( ponstan ) چیە و وە چی کاریگەریەکی باشی لە ئافرەتان هەیە..!؟
دەرمانی mefenamic acid سەر بە کۆمەڵە دەرمانی anti inflammatory drug ە بە کورت کراوەی پێی ئەڵێن کۆمەڵە دەرمانی nsaid..
کورتە باسێک لە nsaid :-
کۆمەڵە دەرمانی nsaid پێک دێن لە چەن دەرمانێک کە بۆ ئازار بەکار دەهێنرێن.
لە جەستەی ئێمە ئەنزیمێکی گرنگ هەیە پێی ئەڵێن cyclooxygenase چەند فرمانێکی هەیە.
فرمانی cyclooxygenase لە لەش....
Cyclooxygenase 1 :-
ئەمە ڕوپۆشی ناوەوەی گەدە ئەکات و پەردەی گەدە لە زیان دەپارێزێت و وە پاراستنی گورچیلەکان
Cyclooxygenase 2 :-
ئەمەیان لە گورچلە هانی فلتەرەیشنی گورچیلەکان ئەیات..
Cyclooxygenase 3 :-
هەرچەنە فرمانێکی وای نیە بەس ئەمە زیاتر پەیوەندی بە پلەی گەرمی لەش هەیە...
دەرمانەکانی nsaid ئەکرێن بە دوو بەشەوە
Selective - non selective
ئەوانەی non selective بلۆکی cox1,2 دەکەن.
ئەوانەی کە selective ن بلۆکی cox2 ئەکەن بە تەنیا.
Example non selective :-
¶Ponstan
¶ibuprofen
¶asprin
ETC................
EXAMPLE SELECTIVE :-
¶Celecoxib
¶meloxicam
ETC.................
ئەو دەرمانەی کە ئێمە باسی ئەکەین mefenamic acid ە کە ناوە زانستیەکەیەتی بەڵام هەر لای خۆمان پێی ئەوترێ ponstan.
بەکاریەت بۆ......!؟
١-ئازاری لەش.
٢-ئازاری دان شتێکی نایابە.
٣-سەرئێشە.
٤-هەوکردنی جومگە و ڕۆماتیزم.
٥- ئازاری سوڕی مانگانە بە تایبەت.
چۆنیەتی ئیشکردنی ئەم دەرمانە لە سوڕی مانگانەدا....!؟
ئەم دەرمانە وا ناسراوە کە پڕۆستاگلاندین هۆکاری ئازاری ئافرەتانە لە کاتی سوڕی مانگانەدا لە ڕەحم ئەو ئازارانەی کە پڕۆستاگلاندین بەرهەمی ئەهێنێت لە ڕەحم ئەم دەرمانە بلۆکی پڕۆستاگلاندین ئەکات وە ئازارەکەی کەم دەکاتەوە و هەروەها یارمەتی زیاد خوێن بەربونیش کەم دەکاتەوە.
زیانی لاوەکی....!؟
~ ناتەواوی لە کۆئەندامی هەرس.
~ قەبزی.
~ کەم خەوی.
~ هێڵنج و ڕشانەوە.
نابێت ئەو کەسانە بەکاری بێنن کە کێشەی گورچیلە و گەدەیان هەیە لەبەر ئەوەی ئەم دەرمانە بلۆکی COX1,2 دەکات وەک وتمان cox1 ئیشی پاراستنی گەدەبوو وە cox2 ئیشی فلتەرەیشنی گورچیلەکان بوو
ئەم دەرمانە هەردووکیان بلۆک ئەکات بۆیە زیان بە گەدە ئەگەیەنێت و وە فلتەرەیشنی گورچیلەکان تێک ئەیات کە فلتەرەیشنی گورچیلەکان تێک چوو ئەوکات زەختیش بەرز ئەبێتەوە.