تاقيكه ى هه له بجه بؤ شيكارى نه خؤشى يه كان

  • Home
  • تاقيكه ى هه له بجه بؤ شيكارى نه خؤشى يه كان

تاقيكه ى هه له بجه بؤ شيكارى نه خؤشى يه كان شيكاريه كان به نويترين ئاميرى بيشكه ووتوى سه رده م ئه ن

20/06/2025

🔹کەمی هۆرمۆنی سایرۆکسین چیە و هۆکارەکانی چین ؟
▪️یەکێکە لەو نەخۆشیە بەربڵاوانەی کە کە ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان بە دەستیەوە دەناڵێنن و لەنێو خەڵکیدا بە { غودەی دەرەقی } ناسراوە
🔸هۆکارەکانی ئەم نەخۆشیە :
▪️کەمی یۆد لەلەشدا کە ئەمە { هۆکاری سەرەکیە }
▪️زگماکی
▪️نەشتەرگەری لابردنی ڕژێنی { thyroid gland } هەندێک جار توشی ئەم حاڵەتەمان دەکات
▪️هەندێک هۆکاری دیکەش
🔹نیشانەکانی سستی یاخود کەمی ئەم هۆڕمۆنە چین ؟
▪️بێ هێزی
▪️زیاد بوونی کێش
▪️نەمانی ئارەزووی خواردن
▪️ئازاری جومگە و ماسولکەکان
▪️هەڵوەڕینی قژ
▪️تێکچوونی سوڕی مانگانە لە ئافرەتان
▪️تێکچوونی بینین و بیستین
▪️دەرکەوتنی هەندێک نیشانە لەپێستدا
▪️هەستکردن بەسەرما بەهۆی دابەزینی پلەی گەرمی لەشەوە
▪️هەندێک نیشانەی دیکە
▫️مەرج نیە هەموو ئەم نیشانە لە نەخۆشدا دەر بکەوێ لەکاتی توشبوون
▫️دەست نیشان کردنی ئەم نەخۆشیە زۆرینەی کات لە ڕێگەی پشکنینی خوێنەوە ئەنجام دەدرێ
🔸چارەسەری ئەم نەخۆشیە چۆن دەکرێ ؟
بەزۆری لەرێگای حەبەوە چارەسەر وەردەگرێ کە ڕۆژانە نەخۆش یەک دانە لە حەبەکە بەکاردێنێ
▫️ وەرنەگرتنی چارەسەر لەهەندێک حاڵەتدا لەوانەیە کاریگەری زۆر خراپ بە دوای خۆیدا بێنێت
▫️هەرچەندە کەمی ئەم هۆرمۆنە لە هەموو نەخۆشەکاندا کاریگەری کەم یان زۆر دەردەکەوێت بەڵام لەهەندێ نەخۆشدا ڕەنگە زیانەکانی زیاتر بێت بەتایبەت لە کەسانی بەساڵاچوو کە نەخۆشی درێژ خایەنیان هەیە وەک شەکرە یاخود ئافرەتی دووگیاندا نیشانەکانی بە ڕێژەیەکی زیاتر دەردەکەون و پێویستە زوو چارەسەر وەربگرن
▫️

20/06/2025

لە پشکنینی CBC لە‌سە‌ر چ بنە‌مایە‌ك جیاوازی دەکرێت لە‌ نێوان کەمی ئاسن و تالاسیمیا....؟
Iron deficiency & Thalassemia

لە کەمی ئاسن دا ڕێژەی HB HCT MCV MCH کەم دەکات وە بۆ دڵنیا بوونەوە دوای پشکنینی کلینکی لەلایەن پزیشکەوە کاتێک ئەمانەمان بینی ڕێژەکەیان کەم بوو ئەوا پێشنیاری پشکنینی S.Iron و S.Ferritin بۆ دەکەین ئەو کاتە لە نەخۆشیەکە دڵنیا دەبینەوە.......

وە سەبارەت بە تالاسیمیا دوای پشکنینی کلینکی تەواو و وە نیشانەکانی لە پشکنینی CBC دا ڕێژەی HB HCT جاری وایە کەم دەکات و هەندێ کاتیش نۆرماڵە، بەڵام ڕێژەی MCV هەمیشە کەم دەکات وە ڕێژەی RBC بەرزە، بۆ دڵنیا بوونەوەی تەواو پێش پشکنینی HB Electrophoresis پێویستە پشکنینی فیلمی خوێن Blood Film بۆ بکرێت لەلایەن پسپۆری هێماتۆلۆجیست (( پسپۆری شیکاری نەخۆشیەکانی خوێن )) وه خوێندنەوەی تەواوی بۆ بکرێت ئەگەر شێوەی RBC ەکان شێوەی ئاسایی نەبوون شێوەیان بچوک ئەبنەوەو یا شێوەیان لەڕوی ڕەنگەوە کاڵ ئەبنەوە ئەو کاتە گومان لە بوونی تالاسیمیا زۆر دەبێت وە بینینی Target cells لە فیلمی خوێن دا گومانەکە زۆر زیاتر دەکات لەو کاتەدا پزیشکی پسپۆر داوای پشکنینی تالاسیمیا HB Electrohoresis دەکات ئەو کات بریاری لەسەر ئەدرێت.
لە تاقیگەی هەڵەبجە ئەم شیکاریە بە ئامێری پێشکەوتوی ئەڵمانی و سویدی ئەنجام ئەدرێت لەلایەن کارمەندی 30 ساڵ ئەزموم لە شیکاری نەخۆشیەکان .
تاقیگەی هەڵەبجە ، کانی قوڵکە، تەنیشت کلینیکی دکتۆرە دەلیا محمد ڕەشید پسپۆڕی مناڵان وتازەلەدایک بوان وگەشەی مناڵ ، ژمارەی مۆبایل 07501738906.

30/01/2025

بەکتریای گەدە (H.pylori):
بەکتریا گەدە ئەبێتە هۆی برینی گەدەو ھەوکردنی گەدە و شێرپەنجەی گەدە ئەگەر بۆماوەیەکی درێژخایەن بەردەوامبێت و چارەسەر نەکرێت.
ئەم بەکتریایە لەناوپۆشی گەدە دروست ئەبێت و ئەچێتە ناو توێژاڵی لینجایی گەدەوە ... وا لە گەدە ئەکات وردە وردە ئەو لینجاییە لەدەستبدات و ڕێگە خۆش ئەکات بۆ سوتانەوەو سوربوونی بەشێک لەچینی ناوەوەی گەدە و ئینجا دوای ماوەیەک وای لێ دێت ئەیکات بە برین ئیتر دوای ماوەیەك بە شێوەیەک بەرەو خراپی ئەچێت کە کەسەکە لەگەڵ ڕشانەوە خوێن هەڵئەهێنێت.
تایبەتمەندیی بەکتریای گەدە ھەبوونی پێیەکی درێژ کە یارمەتی گەیشتنی دەدات بۆ گەیشتنی بە دیواری گەدە، ھەروەھا دەردانی ئەنزیمێک بۆ ھاوتاکردنی ترشەڵۆکی گەدە و تێکدانی چڕی ماددە پارێزەرەکانی دیواری گەدە.
نیشانەکانی بوونی بەکتریایی گەدە :
1_هەست کردن بە ئازارێکی زۆر کاتێ گەدەی کەسەکە خاڵی بێت
2- زیادبوونی غازات و سک ئاوسان .
3_هێڵنج و ڕشانەوە .
4_ زیادبوونی قرقێنە.
5_ نەمانی ئیشتها و زوو تێر بوون .
6_ دابەزینی کێشی لەش بێ ویستی کەسەکە.
7_ ناخۆش بوونی بۆنی هەناسە.
9_ ئازاری سەر گەدە.
10_ هەستکردن بە ئازار لە قۆڵنج.
*رێگەکانی توشبوونی بەکتریای گەدە:
1_لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر ئەگوازرێتوە لەڕێگەی بەر کەوتن بە لیک و ڕشانەوە پاشماوەی کەسی توش بوو لەڕێگای دەم و دەست.
2_یان کەسەکە خواردن و خواردنەوەی پیسبوو بەم بەکتریایە بخوات.
*خۆپاراستن لە بەکتریای گەدە:
1_دەس شۆرین بە شێوازیی دروست پێش خواردن ئامادە کردن و خواردن خواردن هەروەها دەس شۆرین دوای سەرئاو یان دەسلێدانی شتێک گومانت لە پاکیەکەی هەبێت
2_ گرنگیدان بە پاکوخاوێنی ئاو و خۆراک دووربوون لە خۆراکی کۆن و دەستگێڕ و سەر دانەخراوەکان.
3_کوڵاندنی خۆراک بەباشی تاپلەی گەرمی باش .
4-لەکاتی بونی هەر نیشانەیەک پشکنین بۆخۆت بکە بە مەبەستی پاراستنی کەسانی دەورو بەرت .
* دەستنیشانکردنی بەکتریاکە لە گەدەدا لە ڕێگەی ئەم پشکنینانەوە ئەبێ:
1_پشکنینی پیسایی stool antigen.
2_پشکنینی لەڕێگەی ھەناسەوە Urea breath test.
3_پشکنینی خوێن serology

*چارەسەری بەکتریای گەدە:
چارەسەری پزیشکی بریتییە لە وەرگرتنی کۆرسی دەرمان کە پێکدێت لە دەرمانی کەمکردنەوەی ترشەڵۆکی گەدە، لەگەل دوو دەرمانی دژە بەکتریای جیاواز کە لە سەرەتادا بۆ ماوەی ١٠-١٤ رۆژ بەکاردێت، دوای ئەو ماوەیە پێویستە پشکنینی دڵنیابوون لە لەناوچوونی بەکتریاکە ئەنجامبدرێت کە دوای چوار ھەفتە دەکرێت.
کەسێک کە بیەوێت پشکنین بکات، رینمایی دەکرێت بەوەی کە بۆماوەی دوو ھەفتە ھیچ دەرمانێکی گەدە و بۆماوەی چوار هەفتە ھیچ دەرمانێکی دژە بەکتریا بەکارنەھێنێت .

26/12/2024

لەشی ئێمە چۆن شەڕی ڤایرۆس دەکات؟.
ئەگەر پێتوایە کاتێک ڤایرۆسێک هاتە لەشمانەوە ئەوا ڤایرۆسەکە دەستکراوەیە لەوەی چی بکات و لەشی خۆشمان دەستەوسان لە ئاستیدا، ئەوە هەڵە تێگەشتوی.

ڕۆژانە دەبیستین کە خەڵک توشی فڵان ڤایرۆس بووە و خۆیشی بە بێ چارەسەر باش بووەتەوە، ئەمە بەهۆی سەرکەوتنی جەستەمانەوەیە لەشەڕی دژی ڤایرۆسەکە، بەڵێ بەردەوام لەشمان ئامادەیە بۆ ئەوەی شەڕی ڤایرۆس و میکرۆبەکانی دیکە بکات، ئەویش بەهۆی سیستمی بەرگری لەشەوەیە(Immune system).

سیستمی بەرگری لەچەند هێڵێکەوە دەمانپارێزێت لە ڤایرۆس لەوانە:-
١- پێست /
ئەگەر برینێک لە ڕوی پێستماندا نەبێت ئەوا وەک دەرعی گولەنەبڕ وایە و ناهێڵێ ڤایرۆس بێتە ناو لەشمانەوە، بۆیە ڤایرۆسەکان هەوڵدەدەن لەڕێگەی لوت و دەموچاوەوە زەفەرمان پێبەرن.

٢-پژمــە/
ڕەنگە زۆربەمان بێزاربین لە پژمە ،بەڵام پژمە وەڵامدانەوەی لەشمانە بۆ ئەوەی ئەو ڤایرۆسانەی لە لوتماندایە فڕەی بداتە دەرەوە.

٣- کۆکــــە/
بە لاتەوە سەیرە کە کۆکە بمانپارێزێ؟ نەکەی ئێستا دەرمانی دژی کۆکە بەکاربهێنی، چونکە ئەو ڤایرۆسانەی خۆیان ئامادەکردوە کە لە قوڕگمانەوە تێپەڕن و بگەنە سییەکانمان ئەوا کۆکە هەوڵدەدات فڕێی بداتە دەرەوە.

٤/ بەڵغـــــەم/
تۆ بڵێی بەڵغەمیش ئیشی پێسپێردرابێت؟ بەڵێ بەهۆی خەستی و لینجیەکەیەوە وەک تەڵە وایە کە میکرۆبەکە هەڵدەگرێت و بەهۆی خانەی تایبەت هەمیشە بەبێ قاچ بەڵغەمەکە بۆ دەرەوە پاڵ دەنێت، بۆیە زۆربەی کات فەحسی بەڵغەم بە ئاسانی دەتوانێت میکرۆبرکە پیشان بدات.
٥- خڕۆکە سپیەکان ( شەڕکەری ڕاستەقیـــنە).

هەڵبــــەتە ڤایرۆس پێکهاتەکەی ئەوەندە سادەیە زاناکان بە زیندەوەری دانانێن(مردووش نیە)، لەدەرەوەی لەش زیادناکات، بەڵام کاتێک دێتە لەشەوە دەڕواتە ناو خانەوە، ئیدی دەستدەگرێ بەسەر کارگەی ناوخانەکان و بۆ بەرژەوەندی زیادبوونی خۆی بەکاریدەهێنێ،ژمارەیان دەگاتە هەزاران لەناو یەک خانەدا، دواتر خانەکە دەتەقێنێ و بڵاودەبێتەوە بۆ شوێنی دیکە. بەڵام خڕۆکە شەڕکەرەکان لێناگەڕێن بە ئاسانی تەراتێن بکات.

شەڕەکە بەم شێوەیەیە

• خانەی ژەهراویT (cytotoxic T cell).
ئەم خانانە دەسوڕێنەوە بۆ ئەوەی بزانن چی خانەیەک ڤایرۆسەکەی تێدایە، هەر کە دۆزیانەوە ئەوا مادەیەک دەڕژێنێت و خانەکەو ڤایرۆسە داگیرکەرەکەی ناویشی دەکوژێت.

• خانەی بکوژی سروشتی (Natural killer cells).
ئەمانیش دەگەڕێن بەدوای ئەو خانانەدا کە دەربازیان بووە لە دەست خانەی سایتۆتۆکسیکانەوە، هەرچیان دۆزیەوە لەناوی دەبەن.

• دژە تەنەکان (Antibody )
بەلاتەوە سەیر نەبێ ئەگەر بڵێم ژیانی کەسمان نەدەگەیشتە ئەم تەمەنە ئەگەر دژەتەنەکان نەبوونایە، ئەگەر دژە تەنەکان نەبونایە ڤاکسین دروست نەدەکراو یەک ڤایرۆس دەیتوانی چەندین جار توشی نەخۆشیمان بکات، ئەگەر یەک جار تووشی دڕکەومێکوتە ببیت ئەوا دژەتەن دروستدەبێت و بۆ هەمیشەیی دەمانپارێزێت لە دڕکەو میکووتە، سوپاس بۆ ئەو خوایەی کە دژەتەنەکانی بۆ دروستکردوین بۆ ئەوەی بمانپارێزن.

دژە تەنەکان لە ڤایرۆس بچوکترن، ٥ جۆری جیاوازیان هەیە، لە خڕۆکە سپیەکانەوە دروستدەبن، زیاد لە دە ملیار جۆری جیاواز دژەتەن لە لەشماندا هەیە، کە بەم شێوە شەڕ دژی ڤایرۆس دەکەن:

*ڤایرۆسەکان ناچالاک دەکەن بەمەش کەمتر دەتوانن خانەکان داگیر بکەن
*دەنوسێن بە ڤایرۆسەکەوە ئەمەش وەها دەکات خڕۆکەی سپی قەپگر بە ئاسانی ڤایرۆسەکە بناسنەوەو ڤایرۆسەکە قوتدەدات
*هەندێک لە دژە تەنەکان پێکەوە کاردەکەن و وادەکەن ڤایرۆسەکان بەیەکەوە بنوسێن و کۆمەڵە دروسبکەن(agglutination ) بەمەش بە ئاسانتر لەلایەن خڕۆکە شەڕکەرەکانەوە لەناو دەبرێن
* دژەتەنی کەسێک کە پێشتر توشی ڤایرۆسەکە بوەو ئێستا باش بووبێتەوە وەردەگیرێت و دەتوانرێت بدرێت لەکەسی توشبوو بۆ ئەوەی شەڕی ڤایرۆسەکەی بۆ بکات، چونکە ئەم پێشتر شەڕی ئەو ڤایرۆسەی کردووە، بە خۆشحاڵـــیــیەوە ئێستا لە سلێمانی لە هەوڵدان بۆ ئەوەی سوود لەمە وەربگیرێت.
* تەنانەت شەڕ دژی ژەهر (Toxin) یش دەکات و هەوڵدەدات بیکاتە دەرەوەی لەش.

ئەمە تەنها بەشێکە لەو شەڕەی سیستمی بەرگری لەشمان دەیکات دژی ڤایرۆس، ئێمە وەک پزیشکی منداڵان ئەوە دەزانین کە هەندێک منداڵ ساڵانە ڕەنگە دە جار شەڕی سەختی ڤایرۆس بکەن، بە خۆشحاڵییەوە هەمووکات شەڕەکە دەبەنەوە.

گرفتی گەورە ئەوەیە نزیکەی لەسەدا دە ی کۆمەڵگا ڕەنگە لە شەڕی دژی ڤایرۆسدا بدۆڕێت، بۆ نمونە لە ساڵێ ١٩١٨ کاتێک ئەنفلۆنزای ئیسپانی بڵاودەبێتەوە تەنها لەسەدا ١٠ ی خەڵکــــی شەڕەکەیان دۆڕاند کە نزیکەی ٥٠ ملیۆن کەسی کوشت، وە خەمی ناوەندە تەندروستییەکان لە توشبونی ڤایرۆسی کۆرۆنــــا ئەو خەڵکانەیە کە سیستمی بەرگری لەشیان باش ئی ناکات، ئەگەر لە هەریمی کوردستان لەسەدا دەی خەڵکی لە مەترسی دۆڕاندنی جەنگەکەدا بن لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەوا نزیکەی ٥٠٠ هەزار کەس لە مەترسیدا دەبن .
تاقیگەی هەڵەبجە ، کانی قوڵکە ، تەنیشت کلینکی دکتۆرە دەلیا محمد ڕەشید ، پسپۆڕی مناڵان و تازەلەدایک بوان و گەشەی مناڵ.
ئەنجامدانی شیکاریەکان بە نوێترین ئامێری پێشکەوتوی سەردەم و نرخی گونجاو ،ژمارەی مۆبایل ‌07501738909

08/10/2024

رژێنی پەریزادە ( غــــدە الــدرقــیـــــە )

ئەم رژێنە لەشێوەی پەپولەدایە دەکەوێتە بەشی خوارەوەی پێشەوەی مل قەبارەکەی نزیکەی پێنج سانتیمەترو كێشی نزیكه‌ی ٢٠ گرام ده‌بێت، فەرمانی سەرەکی ئەڕژێنە دەردانی هەردوو هۆرمۆنی T3 و T4 کە کاری سەرەکیان ڕێكخستنی مێتابۆلیزم و پله‌ی گه‌رمیی له‌ش و لێدانی دڵە.
بەگشتی دوو جۆر نەخۆشی غودە هەیە:
۱ـ غودەی تەمەڵ( خمور الغدە) : کە وەک پێویست هۆرمۆن دەرنادات،
۲ـ غودەی هار( غودە السامە): واتە زیاد دەردانی هۆرمۆنی غودە،

ثایرۆید هەڵدەستێ بە ڕژاندنی ثایرۆکسین (Thyroxine T4) کە تەمەنی یەک هەفتەیە وە بڕێکی بچوک (Triiodothyronine T3) کە تەمەنی تەنها 18 کاتژمێر وە بری لە %85 ی لە خوێندا لە (T4) وە دروست دەبێت .
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ به‌ڕێژه‌یه‌كی زیاتر له‌ڕه‌گه‌زی ( مێ ) به‌ده‌ر ده‌كه‌وێت وه‌ك له‌ڕه‌گه‌زی ( نێر )، هه‌ندێ جار هۆکاری ئەم نه‌خۆشییه‌‌ بۆماوه‌ییە.

* نیشانەکانی زۆربونی هۆرمۆنی ثایرۆید (Hyperthyroidism)
١. دابەزینی كێشی لەش
٢. خێرابوونی لێدانی دڵ
٣. سكچوون
٤. گەورەبوونی ڕژێنەكە
٥. زوو تووڕە بوون
٦. لەش گەرمی
٧. ماندووێتی.
٨. دەست لەرزین.

* نیشانەکانی کەمی هۆرمۆنی ثایرۆید (Hypothyroidism)
١.بێ هێزی
٢.وشک بوونی پێست و قژهەڵوەرین
٣.بەرگەنەگرتنی سەرما
٤.کەم بوونی ئارەقە
٥.لاواز کردنی مێشک
٦.تێک چوونی باری دەرونی
٧.کەم خوێنی
٨.قەبزی

دەست نیشانکردنی نەخۆشی غودە
۱‌ـ ئەم هۆرمۆنەیە لەریگەی پشکنینی خوێنەوە دەستنیشان دەکریت بە ئامێری هۆرمۆنات لەسیرەمی خوێنەکە
‌‌‌۲ـسۆنەر (Ultra Sound) بۆدڵنیابون لقەبارە و شێوەی ڕژێنەکە
۳-تیشک (Thyroid Scan) بۆدڵنیابون لەشوێن و بارودۆخی ڕژێنەکە
٤-پشکنینی (ِBiopsy) لەکاتی بونی هەد برین و ناڕێکیەک لەشێوەی ڕژێنەکەدا هەبێت کە گومانی شێرپەنجەی لێبکرێت

*ڕێژەی ئاسای ئەو پشکنینی غودە:
*T3..... 0.92__ 2.33 nmol/L
*T4 ........ 60 __120 nmol/L
*TSH .... 0.25 __ 5.0 nmol/L
7 hypothyroid

ئـــێســـا دەتــوانیت سەردانمانی تـاقیگەی هەڵەبجە بکەیت و پشکنینی غــودە ئەنجام بدەیت هەرسێ جۆرەکـەی تـەنــها بە 15هـەزار (TSH&T4&T3) بەجیـهازی مینی ڤایدەس(mini vidas)
هەڵەبجەی شەهید .کانی قوڵکە ، تەنیشت کلینیکی دکتۆرە دەلیا محمد ڕەشید ،پسپۆڕی مناڵان وتازەلەدایک بوان گەشەی مناڵ ، ژمارەی تلفۆن 07501738906.

08/10/2024

پشکنینی کریاتینین (بە ئینگلیزی Creatinine) چییە ؟

هۆکارەکانی بەرزی ڕێژەی کریاتینین ؟

هۆکارەکانی کەمبوونەوەی خەستی کریاتینین لە خوێندا ؟

بەرزی ڕێژەی کریاتینین مانایی چێە ؟

✅ کریاتینین پاشەڕۆیەکە لە ئەنجامی زیندەچالاکی ماسولکەخانەکان و بەکارهێنانی
ماسولکەکانی لەش و زیاد بەکارهێنانی پڕۆتینەوە دروست دەبێت لەناو خوێندا ،

✅ گورچیلەی تەندروست فلتەری کریاتینین دەکات لە خوێن .

✅ کریاتینین لە ڕێگەی خوێنەوە دەگاتە گورچیلەکان و لەوێدا دەپاڵێورێت پاشان لەڕێگەی میزەوە دەکرێتە دەرەوەی لەش .

⚠️ بەڵام ئەگەر گورچیلەکان بەباشی کار نەکەن بەهۆی نەخۆشییەوە ئەوا لەش ناتوانێ ڕزگاری بێت لە کریاتینین و بەو شێوەیەش ڕێژەکەی لەناو خوێندا بەرزدەبێتەوە و مەترسی لەسەر ژیانی نەخۆشەکە دروست دەکات ❗️

💢 ڕێژەی کریاتینین لە خوێندا پێویستە تا ڕادەیەک جێگیر بێت , بەرزبوونەوەی ئاستی کریاتینین لەوانەیە نیشانەی لاوازی کاری گورچیلە بێت .

✅ ئەم پشکنینە سودی لێ ئەبینرێت بۆ دیاریکردنی نەخۆشیەکانی گورچیلە وەکو :

• هەوکردنی گورچیلە . • هەوکردنی گوچیلەکان بەهۆی بەکتریاوە .
• نەخۆشییەکانی پڕۆستات . • گیرانی کۆئەندامی میزەڕۆ بەهۆی بەردی گورچیلەوە . • کەمبوونەوەی خوێن بۆ گورچیلەکان بەهۆی پەککەوتنی دڵ و شەکرە .

🔺 هۆکارەکانی بەرزی ڕێژەی کریاتینین :

🟨 نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلە 🟩 گیرانی کۆئەندامی میزەڕۆ بەهۆی بەردی گورچیلەوە

✅ بەرزی ئاستی کراتینین لە خوێن هەمیشە مانای ئەوە نییە کە کێشەی گورچیلە هەیە چەن هۆکارێکی دیکە هەیە بۆ بەرزبونەوەی ڕێژەکەی وەک :

🔲 وشکبوونەوە 🔳 وەرگرتنی لە ڕادەبەدەری پڕۆتین 🔲 وەرزشی توند 🔳 دەرمان

🔻 هۆکارەکانی کەمبوونەوەی ئاستی کریاتینین لە خوێندا :

🟪 پووکانەوەی ماسولکەکان لە لەشدا بەهۆی تەمەن یاخود بەدخۆراکییەوە ، یان هەندێک نەخۆشی درێژخایەن وەک تێکچوونی دەمار .

🟥 کەمبوونەوەی کێش دەبێتە هۆی پووکانەوەی ماسولکەکان و کەمبوونەوەی کریاتینین .

🟧 دووگیانیی ، بەهۆی دووگیانییەوە ڕێژەی ڕۆشتنی خوێن بۆ گورچیلەکان زیاد دەبێت بەمەش بڕێکی زیاتر لە کریاتینین ئەچێتە دەرەوەی لەش لە ڕێگەی میزەوە .

👨‍⚕️لە ئەگەری بەزری یان نزمی ڕیژەی کریاتینین پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێ .

✅ تاقیگەی هەڵەبجە ، کانی قوڵکە ،تەنیشت کلینیکی دکتۆرە دەلیا محمد ڕەشید پسپۆڕی مناڵان تازەلەدایک بوان و گەشەی مناڵ ،
➢ بۆ دڵنیابون لە ئەنجامی پشکنینەکانت تاقیگەی هەڵەبجە هەڵبژێرە ، شیکاریەکان بە ئامێری یابانی و فەرەنسی و سویدی و ئەڵمانی ئەنجام ئەدرێن
ژمارەی تلفۆن تاقیگە 07501738906 .

30/08/2024
31/05/2024

لە زۆربەی خۆراک و میوەکاندا ڤیتامین و کانزاو کاربۆهیدرات و شەکر هەیە ، یەکێک لەو خۆراکانە کە بۆ لەشی مرۆڤ سودێکی تایبەتی هەیەو لە هەموو تەمەنێکدا پێویستە بۆ مرۆڤ ( شیرە ) پێکهاتەکانی شیر ئاو شەکرو ڤیتامین و کانزاو پرۆتینەکانە .یەکێک لە شەکرەکان شەکری لاکتۆزە لە هەندێ کەس ئەبێتە هۆی تێکدانی تەندروستی مرۆڤەکە بەهۆی هەرس نەکردنی بە شێوەیەکی ئاسایی لە ڕیخۆڵەدا .
🦷🦷🦷🦷
هەرس نەکردنی شەکری لاکتۆز چییە؟
نیشانەکانی چین؟

هەرسنەکردنی شەکری لاکتۆز نەخۆشییەکی هەرسکردنە کە تایبەتمەندە بە نەتوانینی هەرسکردنی لاکتۆز کە شەکرێکە لە شیر و بەرهەمە شیرەمەنیەکاندا هەیە. کاتێک ڕوودەدات کە ڕیخۆڵە باریکە ئەنزیمی لاکتاز بە ڕادەی پێویست بەرهەم نەهێنێت، کە بەرپرسە لە دابەشکردنی لاکتۆز بۆ شەکری سادەتر (گلوکۆز و گالاکتۆز) کە دەتوانرێت بخرێتە ناو خوێنەوە.
🫀🫀🫀🫀🧠🧠🧠🧠🫁🫁🫁🫁
🔴نیشانەکانی چین؟

نیشانەکانی هەستیاری شەکری لاکتۆز دەتوانن لە توندی لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاواز بن و بە شێوەیەکی گشتی لە ماوەی ٣٠ خولەک بۆ ٢ کاتژمێر دوای خواردنی خۆراک یان خواردنەوە لاکتۆزەکان ڕوودەدەن. نیشانە باوەکانی بریتین لە:

🔺ئازاری سک: گرژبوون یان ئازارێکی تیژ لە سکدا، زۆرجار دەکەوێتە بەشی خوارەوەی سک.
🙇‍♀️🙇‍♀️🙇‍♀️
🔺ئاوسانی سک: هەستکردن بە پڕبوون یان گرژبوون لە سکدا بەهۆی کۆبوونەوەی غازات.

🔺سکچوون
🚾🚾🚾🚾
🔺غازات: زیادەڕەوی لە بەرهەمهێنانی غازات، دەبێتە هۆی هەڵئاوسانی سک و تێپەڕبوونی با.

🔺هێڵنجدان

🔷چارەسەر:

🔹کەمکردنەوەی خواردنی شیرەمەنییەکان

🔹ئایسکرێم و شیری کەم/بێ لاکتۆز بخۆ
‌🍨🍨🍨🍧🍧🍧🍧
🔹وەرگرتنی حەبی لاکتاز ( بۆ شکاندنی شەکری لاکتۆز) پێش خواردنی شیرەمەنییەکان
تاقیگەی هەڵەبجە بۆ شیکاری نەخۆشیەکان ،
هەرسنەکردنی شەکری لاکتۆز چییە؟
نیشانەکانی چین؟

هەرسنەکردنی شەکری لاکتۆز نەخۆشییەکی هەرسکردنە کە تایبەتمەندە بە نەتوانینی هەرسکردنی لاکتۆز کە شەکرێکە لە شیر و بەرهەمە شیرەمەنیەکاندا هەیە. کاتێک ڕوودەدات کە ڕیخۆڵە باریکە ئەنزیمی لاکتاز بە ڕادەی پێویست بەرهەم نەهێنێت، کە بەرپرسە لە دابەشکردنی لاکتۆز بۆ شەکری سادەتر (گلوکۆز و گالاکتۆز) کە دەتوانرێت بخرێتە ناو خوێنەوە.

🔴نیشانەکانی چین؟

نیشانەکانی هەستیاری شەکری لاکتۆز دەتوانن لە توندی لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاواز بن و بە شێوەیەکی گشتی لە ماوەی ٣٠ خولەک بۆ ٢ کاتژمێر دوای خواردنی خۆراک یان خواردنەوە لاکتۆزەکان ڕوودەدەن. نیشانە باوەکانی بریتین لە:

🔺ئازاری سک: گرژبوون یان ئازارێکی تیژ لە سکدا، زۆرجار دەکەوێتە بەشی خوارەوەی سک.

🔺ئاوسانی سک: هەستکردن بە پڕبوون یان گرژبوون لە سکدا بەهۆی کۆبوونەوەی غازات.

🔺سکچوون

🔺غازات: زیادەڕەوی لە بەرهەمهێنانی غازات، دەبێتە هۆی هەڵئاوسانی سک و تێپەڕبوونی با.

🔺هێڵنجدان

🔷چارەسەر:

🔹کەمکردنەوەی خواردنی شیرەمەنییەکان

🔹ئایسکرێم و شیری کەم/بێ لاکتۆز بخۆ

🔹وەرگرتنی حەبی لاکتاز ( بۆ شکاندنی شەکری لاکتۆز) پێش خواردنی شیرەمەنییەکان

هیوای تەندروستیەکی باش بۆ هەموو لایەک دەخوازین کلینیکی دکتۆرە دەلیا محمد ، پسپۆڕی نەخۆشیەکانی مناڵان و تازە لەدایک بوان و گەشەی مناڵ .
ئەنجامدانی شیکاریەکان بە نوێترین ئامێری پێشکەوتوی سەردەم . ژمارەی تەلەفۆن 07501738906 .

Address


Telephone

+9647501738906

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when تاقيكه ى هه له بجه بؤ شيكارى نه خؤشى يه كان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

  • Want your practice to be the top-listed Clinic?

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram