تاقیگەی کوردستان

تاقیگەی کوردستان تاقیگەی کوردستان بۆ شیکاری نەخۆشیەکان
(هیماتۆلۆجى٫سیرۆلۆجى٫پاراسایت, ڤایرۆسات,هۆرمۆنات٫بەکتریۆلۆجی)

�ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆشەویستی پارێزگای هەڵەبجە و دەور و بەری دەکەین ئێستا لە تاقیگەی کوردستان سەرجەم پشکنینەکانی ئێوەی بەڕێز ئەنجام دەدەین لە ماوەیەکی کەمدا و بە نرخێک کە لەگەڵ بارودۆخى هاوڵاتیاندا بگونجێت

�هاوڵاتی بەڕێز ئەگەر دەتەوێت پشکنینەکانت لە کاتێکى کەمدا و زۆر بە وردی ئەنجام بدریت � بێ دوڵى تاقیگەی کوردستان هەڵبژێرە لاى ئێمە دڵنیای تەواو لە وردی و دروستى پشکنینەکانت وەردەگریت

�هاوڵتى بە

ڕێز پشکنینەکانت لە لایەن کۆمەڵێک کارمەندى پسپۆڕ و راهێنراو لە بوارەکەدا ئەنجامدەدرێت

�ئەو پشکنینانەى لە تاقیگەکەمان ئەنجام دەدرێت (هیماتۆلۆجى, سیرۆلۆجى,, پاراسایت, ڤایرۆسات,هۆرمۆنات, بەرگرى لەش, هەستیارى, بەکتریۆلۆجی , کیمیاوى)

✅هەڵبژاردنی تاقیگەی کوردستان🔬🧪بۆ ئەنجامدانی پشکنینەکانتان 📑✅گرنگیدانە بە تەندروستی خۆتان و خێزانتان👨‍👩‍👧‍👦📱07701466105📱0...
27/08/2024

✅هەڵبژاردنی تاقیگەی کوردستان🔬
🧪بۆ ئەنجامدانی پشکنینەکانتان 📑
✅گرنگیدانە بە تەندروستی خۆتان و خێزانتان👨‍👩‍👧‍👦

📱07701466105
📱07508888249

🏥 نـاونیشـان: ھەڵەبجەی شـەھید_تەلاری پزیشڪی ئایندە_ نزیڪ مزگەوتی دار الاحسان_ بەرامبەر دەرمانخانەی شیفا

💐بەهـیـوای تەندروستیەڪی بـــــــــــاش بۆ هەموو لایەڪ💐

 #هۆكارەكانی  #توشبوون  #بە  #بەكتریای  #گەدەئەم جۆرە بەکتریایە کۆمەڵە تایبەتمەندییەکی هەیە لەوانەش دەردانی ئەنزیمێک بە ...
09/08/2024

#هۆكارەكانی #توشبوون #بە #بەكتریای #گەدە

ئەم جۆرە بەکتریایە کۆمەڵە تایبەتمەندییەکی هەیە لەوانەش دەردانی ئەنزیمێک بە ناوی (Urease) کە هەڵدەستێت بە هاوتاکردنی ترشەڵۆکی گەدە و تێکدانی چڕی ماددە پارێزەکانی دیواری گەدە بەمەش بەکتریای (H - Pylori) توانای بەرگەگرتنی هەیە لە ناو کەشی ترشی گەدەدا.

ڕێگاکانی تووشبوون و مەترسیەکانی :

نەخۆشیەکە لە ڕێگەی بەرکەوتەی لەگەڵ دەم و دەستی کەسی تووشبوو یاخود لە ڕێگەی خۆراکێکی پیسبوو بە بەکتریایە دەگوازرێتەوە. لە مەترسییەکان نەخۆشەکە بریتییە لە برینی گەدە و هەوکردنی گەدە و شێرپەنجەی گەدە ئەگەر بۆ ماوەیەکی درێژخایەن بەردەوام دەبێت.

نیشانەکانی تووشبوون :
ژانە سک
دڵە کزێ
هێڵنجدان
ڕشانەوە
سکچوون
هەستکردن بە برسێتی لە بەیانیاندا
بوونی بۆنی ناخۆشی ناو دەم

خۆ پاراستن لەم نەخۆشییە :
باشترین ڕێگا بریتییە لە گرنگیدان بە پاکوخاوێنی ئاو و خۆراک وە دوورکەوتنەوە لە خۆراکی کۆن و دەستگێڕ.

چارەسەر کردنی ئەم بەکتریایە :
وەرگرتنی کۆرسی دەرمان لە جۆری کەمکردنەوەی ترشەڵۆکی گەدە و دژە هەوکردن ( دژە بەکتریا ) بۆ ماوەیەکی دیاریکراو کە لەلایەن پزیشکی پسپۆڕی بوارەکە دیاریدەکرێت.

ڕێگاکانی دەست نیشانکردنی بەکتریای گەدە لە ڕێی تاقیگە :
پشکنین لە ڕێگای هەناسەوە (Urea breath test)
پشکنینی پیسایی (Stool H - Pylori antigen)
پشکنینی خوێن (Serology by Elisa (IgA , IgG))
پشکنینی خوێن (Serology by Casstte)
بە سوپاسەوە وەرگیراوە

‎  ‎هاوڵاتی ئازیز لە تاقیگەکەمان سەرجەم پشکنینە پزیشکیەکانتان بە نوێترین ئامێر  لەسەر دەستی ستافێکی کارامە و بە ئەزمون ب...
03/08/2024


‎هاوڵاتی ئازیز لە تاقیگەکەمان سەرجەم پشکنینە پزیشکیەکانتان بە نوێترین ئامێر لەسەر دەستی ستافێکی کارامە و بە ئەزمون بۆ ئەنجام دەدەین
‎ئەو پشکنینانەی لە تەلارەکەمان دەکرێت


‎ #ناونیشان پارێزگای هەڵەبجە - - بەرامبەر دەرمانخانەی شیفا - نهۆمی یەکەم

‎ ٠۷٥۰٨٨٨٨۲٤۹ & ٠٧٥١١٩٤٥٠٥١

📢هاوڵاتیانی خۆشەویست  ئاگادار دەکەین ، کەوا سبەی چوار شەممە ١٦/٣/٢٠٢٢ بەڕێز   بەبۆنەی ٣٤ هەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەب...
15/03/2022

📢هاوڵاتیانی خۆشەویست ئاگادار دەکەین ، کەوا سبەی چوار شەممە ١٦/٣/٢٠٢٢ بەڕێز بەبۆنەی ٣٤ هەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجەوە لە تەلارەکەمان نەخۆش دەبینێت .

#دکتۆرە
بڕوانامەی دکتۆرا (بۆرد) لە نەخۆشییەکانی ژنان و مناڵبوون و نەزۆکی و چاودێریکردنی دووگیانی .

__________________________________________________
#ناونیشان
پارێزگای هەڵەبجە - تەلاری پزیشکی ئایندە کۆڵانی بەرامبەر دەرمانخانەی شیفا
بۆ پەیوەندی کردن ٠٧٧٠١٤٢٧٨٥٦☎️

  ؟دوای سەرھەلدانی کۆرۆنای گۆراوی ئۆمیکرۆن لە ئەفریقای باشوور ، لە ماوەیەکی کەمدا گەیشتە زۆربەی وولاتانی جیھان ، ھەربۆیە...
14/01/2022


؟

دوای سەرھەلدانی کۆرۆنای گۆراوی ئۆمیکرۆن لە ئەفریقای باشوور ، لە ماوەیەکی کەمدا گەیشتە زۆربەی وولاتانی جیھان ، ھەربۆیە گەیشنی ئۆمیکرۆن بۆ کوردستان شتێکی تەواو چاوەرانکراو بوو . لەو کورتە پۆستە ھەول ئەدەم چەند راستیەک دەربارەی ئۆمیکرۆن بخەمە روو:
1-ئۆمیکرۆن زۆر خێراتر لە جۆری دەلتا بلاودەبێتەوە . ئەگەر سەیری بەشێک لە وولاتانی ئەوروپا و ئەمریکا بکەین لە چەند ھەفتەیەکی کەمدا ژمارەی تووشبوان زۆر زیادیکردووە . بۆ نموونە لە ئەمریکا رۆژانە پتر لە یەک ملیۆن کەس تووشی ئۆمیکرۆن دەبن ، لە ھەندێک وولاتانی ئەوروپا رۆژانە پتر لە چارەگە ملیۆنێک کەس تووشی ڤایرسەکە دەبن .
2-لێکۆلینەوەکان ئەوە نیشان ئەدەن، کە ئۆمیکرۆن وەک دەلتا کوشندە نیە . تووشبوان بە رێژەیکی زۆر کەمتر تووشی ھەوکردنی سیەکان دەبن . ھەرچەندە ژمارەی تووشبوان زۆرە ، بەلام رێژەیەکی کەم پێویستیان بە چارەسەری نەخۆشخانە دەبێت . دەبێت ئەوەش بگوترێت لە ئەگەری تووشبوونی ژمارەیەکی یەکجار زۆری خەلک لە ماوەیەکی کورتدا بۆی ھەیە ئەو رێژە کەمەی تووشبوان، کە پێویستیان بە چارەسەری نەخۆشخانە دەبێت زیاتر بكات و کاریگەری خراپی لەسەر سیستەمی تەندرووستی ھەبێت، ھەر لەبەر ئەو ھۆکارەیە ھەندێک وولاتانی جیھان کۆمەلێک رێکاری نوێیان گرتۆتە بەر بۆ کەمکردنەوەی رێژەی تووشبوون.
3-نیشانە باوەکانی تووشبوانی ئۆمیکرۆن بریتیە لە ئاو لە لووت ھاتن ، پژمین ، سەرئێشە ، ئازارو سووتانەوەی قوڕگ ، ھەستکردن بە ماندوبوون . بە واتایەکی تر نیشانەکانی زۆر لە ھەلامەت دەچێت.
4- دەرکەوتووە ڤاکسینەکان کاریگەریان بەرامبەر بە ئۆمیکرۆن ھەندێک کەمترە بە بەراورد لەگەل جۆرەکانی پێشووی کۆرۆنا ، ھەربۆیە ئەگەری تووشبوون بە ئۆمیکرۆن زیاترە ، تەنانەت لەو کەسانەی کە ھەردوو ژەمی ڤاکسینیشیان وەرگرتووە ، بە تایبەت دوای تێپەربوونی چەند مانگێک بەسەر ژەمی دووەمی ڤاکسین . لەبەر ئەو ھۆیە زۆر لە وولاتانی ئەوروپا و ئەمریکا کەوتنە پەلە بۆ پێدانی بڕە ژەمی سێیەمی ڤاکسین .
5-زۆربەی ھەرە زۆری ئەو کەسانەی تووشی ھەوکردنی سیەکان دەبن و پێویستیان بە چارەسەری نەخۆشخانە دەبێت لە نێوان ئەو کەسانەیە، کە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە، یاخوود ماوەیەکی زۆر بەسەر وەرگرتنی ڤاکسینیان تێپەریوە. لە راستیدا دوای ژەمی سێیەمی ڤاکسین رێژەی پێویستی بوون بە نەخۆشخانە بە ھۆی ئۆمیکرۆن بە رێژەی ٩٠٪‏ کەمدەبێتەوە. دەبێت ئەوەش بگوترێت مردن بە ھۆی ئۆمیکرۆن تەنانەت لەنێوان ئەو کەسانەی، کە ڤاکسینیشان وەرگرتووە ھەرچەندە کەمە ، بەلام بوونی ھەیە .
6-مردن بە ھۆی کۆرۆنا لە نێوان ئەو کەسانەی دوو ژەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە زیاتر لە نێوان کەسانی بە تەمەندایە یان ھەلگری ھەندێک نەخۆشی دەێژخایەنن ، ھەر بۆیە دەبێت پەلە بکرێت بۆ پێدانی برە ژەمی سێیەمی ڤاکسین بە تایبەت بۆ کەسانی بە تەمەن.
7-لەزۆربەی حالەتەکان تووشبوون بە ئۆمیکرۆن لە نێوان ئەو کەسانەی ڤاکسینیان وەرگرتووە بە سووکی دەبێت . دەبێت ئەوەش بگووترێت تەنانەت ئەو کەسانەی سێ ژەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە بۆی ھەیە تووشی ئۆمیکرۆن ببن ، بەلام یان ھیچ نیشانەیەکیان لێدەرناکەوێت ، یاخود زۆر بە سووکی بۆ چەند رۆژێکی کەم پەتاکە تێدەپەڕێنن.
8-لە یەکێک لە نەخۆشخانە گەورەکانی بەریتانیا ، کە خۆم کاری تیادا دەکەم و رەنگ بێت وەک رەنگدانەوەیەک بێت بۆ دۆخی زۆربەی نەخۆشخانەکانی ئەوروپا ، ژمارەیەکی یەکجار زۆر لەو نەخۆشانەی، کە بە ھۆکاری تر جگە لە کۆرۆنا پێویستیان بە چارەسەری نەخۆشخانە ھەیە، لە کاتی پشکنیندا دەردەکەوێت، کە ھەلگری ڤایرۆسی کۆرۆنانەو ھیچ نیشانەیەکیان نیە، بە واتایەکی تر بە رێکەوت دەردەکەوێت تووشی ئۆمیکرۆن بوونە. !.
9-دوای زیاتر لە سالێک لە بەکارھێنانی ڤاکسینەکانی کۆرۆنا تاکوو ئێستا ھەموو لێکۆلینەوەکان دەریانخستووە، کە ڤاکسینەکان زۆر کاریگەرن لە کەمکردنەوەی رێژەی مردن، تەنانەت بەرامبەر جۆری ئۆمیکرۆنیش . دوای زیاتر لە سالێک و بەکارھێنانی نزیكەی ٩ بلیۆن بڕە ژەمی ڤاکسین لە سەرانسەری جێھان دەرکەوت، کە ڤاکسینەکان بە شێوەیەکی گشتی سەلامەتن .
10-ھیوادارم ئەو کەسانەی تا ھەنووکە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە لە نزیکترین دەرفەت ھەوڵبدەن ڤاکسین وەرگرن . ئەو کەسانەی بە تەمەنن و لەسەرووی شەست ساڵین وا باشە ژەمی سێیەمی ڤاکسین وەرگرن، بە تایبەتی ئەگەر شەش مانگ بەسەر ژەمی دووەمی ڤاکسینەكە تێپەڕیبێت . بە ھەمان شێوە ھەموو ئەو کارمەندانەی کەرتی تەندرووستی، کە رۆژانە بەرکەوتنیان لەگەل کۆرۆنا ھەیە یان ئەو کەسانەی ھەندێک نەخۆشیان ھەیە دەبێت ژەمی سێیەم وەرگرن.
1-دکتۆر عارف گۆران
پسپۆری ڕاوێژکاری نەخۆشیەکانی ھەناو
لەندەن
2-دکتۆر کامەران قەرەداخی
پزیشکی ڕاوێژکاری نەخۆشیەکانی سنگ و بۆڕی ھەوا
سلێمانی

📢هاوڵاتیانی خۆشەویست ئاگادار ئەکەین کەوا سبەی بەڕێز    لە تەلارەکەمان نەخۆش دەبینێت   #دکتۆرە   بڕوانامەی دکتۆرا (بۆرد) ...
26/12/2021

📢هاوڵاتیانی خۆشەویست ئاگادار ئەکەین کەوا سبەی
بەڕێز لە تەلارەکەمان نەخۆش دەبینێت

#دکتۆرە
بڕوانامەی دکتۆرا (بۆرد) لە نەخۆشییەکانی ژنان و مناڵبوون و نەزۆکی و چاودێریکردنی دووگیانی

__________________________________________________
#ناونیشان
پارێزگای هەڵەبجە - تەلاری پزیشکی ئایندە کۆڵانی بەرامبەر دەرمانخانەی شیفا
بۆ پەیوەندی کردن ٠٧٧٠١٤٢٧٨٥٦☎️📞
یان ۰۷٥۰۱۳۳۲۹٦۳

Address

Halabjah

Opening Hours

Monday 13:00 - 23:00
Tuesday 13:00 - 23:00
Wednesday 13:00 - 23:00
Thursday 13:00 - 23:00
Saturday 13:00 - 23:00
Sunday 13:00 - 23:00

Telephone

07508888249

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when تاقیگەی کوردستان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category