03/02/2026
شەکر تەنها لە ناو شیرینیدا نییە! 🔍🍬
زۆربەمان وادەزانین ئەگەر شیرینی و کێک نەخۆین، شەکر ناچێتە جەستەمانەوە. بەڵام وریابە!
شەکر لە زۆر شوێندا خۆی شاردووەتەوە کە ڕەنگە بیری لێ نەکەیتەوە:
- شەربەتی قوتوو: تەنانەت ئەوانەشی نووسراوە “سروشتی”.🧃
- سۆسە ئامادەکراوەکان: وەک کەتچەپ و سۆسی زەڵاتە🍅
- ماستی تامی میوە: بڕێکی زۆر شەکری تێدایە بۆ تامی خۆش🥣
- خواردنەوە وزەبەخشەکان: سەرچاوەی سەرەکی شەکری زیادەن⚡️
💡 هەمیشە پێش کڕین، سەیری لیستی “پێکهاتەکان” بکە.
💬 تۆ پێش ئەوەی شتێک بکڕیت، سەیری لیستی پێکهاتەکانی دەکەیت؟