Dr Hawbash Jawad Sallayi :: د هاوبەش جواد ساڵەیی

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • Dr Hawbash Jawad Sallayi :: د هاوبەش جواد ساڵەیی

Dr Hawbash Jawad Sallayi :: د هاوبەش جواد ساڵەیی تەندروستیمان ئەمانەتێکە و پێویستە بیپارێزین.
(1)

چارەسەرى سروشتى بۆ کۆکەلە دێر زەمانەوە سوود لە هەنگوین وەرگیراوە بۆ کۆکە. (خزمەتگوزاریی تەندروستیی نەتەوەیی-NHS)ى بەریتا...
26/08/2020

چارەسەرى سروشتى بۆ کۆکە

لە دێر زەمانەوە سوود لە هەنگوین وەرگیراوە بۆ کۆکە. (خزمەتگوزاریی تەندروستیی نەتەوەیی-NHS)ى بەریتانى ڕێنماییی ئەوە دەدات کە بۆ کۆکە ئاوى لیمۆ بە گەرمى و هەنگوین بەکاربهێنرێت، پێشی وایە کە سوودى ئەوانە کەمتر نییە لەو داوودەرمانانەى هى کۆکەن. بەڵام بەو مەرجەى نەدرێن بە منداڵى خوار تەمەن یەک ساڵە.
هەر لەو بارەیەوە (ڕێکخراوى تەندروستیی جیهانى-WHO)ش ئاماژە بەوە دەدات کە "دەکرێت هەنگوین بەکاربهێنرێت بۆ چارەى کۆکە و قوڕگ ئێشە، تەنانەت بۆ منداڵانیش (جگە لە ساوایان)، هیچ بیانەوویەکیش نییە بۆ ئەوەى وا دابنرێت لە گیراوە بازرگانییەکان کەمتر سوودیان هەیە، بەتایبەت کە دەشێت ئەو گیراوە بازرگانییانە هەندێک ماددەى زیانبەخشیان تێدا بێت".

سەرچاوە:
1. https://www.nhs.uk/conditions/cough/
2. WHO، Cough and cold remedies for the treatment of acute respiratory infections in young children، 2011، Page 22

دکتۆر زانا احمد
پسپۆڕی نەخۆشیەکانی هەناو

خەڵکێکی زۆر هەیە سەرباری هەژارییەکەی نەخۆشیشە ئەبێ هەستی ئەو کەسە چەند خۆش بێت کە یارمەتی کەسێکی وا دەدات و ئەو ئەجرە چی...
30/06/2020

خەڵکێکی زۆر هەیە سەرباری هەژارییەکەی نەخۆشیشە ئەبێ هەستی ئەو کەسە چەند خۆش بێت کە یارمەتی کەسێکی وا دەدات و ئەو ئەجرە چی بێت کە خودا لە پاداشت پێی بدات!!!

گرتنە ئەستۆی تەواوی تێچوی قەستەرەی نەخوشێک لەلایەن پزیشکەکەیەوە مایەی دڵخۆشیە و تەنانەت ڕازی نەبوو کە ناویشی بهێنین...

خودا دڵی خۆش بکات و بۆخۆی پاداشتەکەی بداتەوە...

  (Antibiotic)..لە سەفەرێکی دەرەوەی وڵات، هەر بۆ تاقیکردنەوە لە دوای ئەوەی خۆم بە دەرمانسازی دەرمانخانەکە ناساند کە دکتۆ...
27/05/2020

(Antibiotic)..

لە سەفەرێکی دەرەوەی وڵات، هەر بۆ تاقیکردنەوە لە دوای ئەوەی خۆم بە دەرمانسازی دەرمانخانەکە ناساند کە دکتۆرم هەوڵێکی زۆرمدا ئەمۆکسیسیلینی ٥٠٠ ملغ م پێبدات، بەڵام نەیدامێ و وتی ئەگەر نوسراوی پزیشکت پێ نەبێت ناتوانم.

دژە بەکتریاکان وەکو ئەمۆکسیسیلین، ئەمۆکسیکلاڤ، ئەزیژرۆماسین، سیفتریاکزۆن، کلافۆران، سوپراکس، سیپرۆدار، .....

پێدانی دژە بەکتریا کۆمەڵێک مەرج و نیشانەی هەیە تا دکتۆرێک رێ بە خۆی بدات کە بۆ نەخۆشێ بینوسێ، چونکە هەر دژە بەکتریایەک تەنها چەند جارێک کاردەکات لەسەر هەمان نەخۆش و پاشان کە بەکاری ئەهێنی نەخۆش هیچ سودی لێ نابینێت، واتە بەکتریایەکە مەناعە دژی ئەو دەرمانە پەیدادەکات (resistance) وە ژمارەی دژە بەکتریا کان سنوردارەو ئەگەر لە کاتی نا پێویست بەکاربێت ئەوا دواتر کە پێویست بو کار ناکات و نەخۆشییەکە چاکنابێتەوەو و ئەگەری پێویستی بە خەواندن لە نەخۆشخانە زۆر زیاتر دەبێت.

ئەوەی کە ئێستا لێرە هەیە، هەرکەس ئەچێتە عیادەی لا کۆڵان یان دەرمانخانە و بە یەک دوو پرسیار دژەبەکتریا وەردەگرێت بەبێ پێویستی، کارەساتە. لە داهاتوو بۆ هەوکردنێکی ئاسایی ئەو کەسە دژە بەکتریای بەهێزی پێویست دەبێت؛ کە لێکەوتەی زۆر قورسی هەیە و کاریگەری زۆر خراپ دروست دەکەن لە ئەنجامی بەهێزیەکەیان ئەمە جگە لە گرانی خەرجی دەرمانەکان و مانەوەیان لە نەخۆشخانە.

ئەی چارەسەری ئەم کێشەیە؟

چارەسەر ئەوەیە

۱ـ پزیشکێک جەند جارێک بیر لە کاریگەریە خراپەکانی دژە بەکتریاکان بکاتەوە پێش ئەوەی کە بینوسێت و تەنها بە پێی پێویستی زانستی بێت.

۲ـ بە هیچ جۆرێک لە لایەن عیادەی لا کۆڵان و غەیری پزیشکەوە نەنوسرێت کە ئەمە کفرێکی زانستیە ئەگەر بکرێت.

۳ـ لە لایەن دەرمان خانەکانەوە نەدرێت بە نەخۆش بە هیچ جۆرێک بەبێ پسولەی پزیشک.

٤ـ کە بۆ نەخۆشەکە نوسرا نەخۆش بپرسێ لە سود و زیانەکانی و داوای زانیاری و زیاتر لە پزیشک و دەرمانسازیش بکات.

ئەگەر ئەم ڕێکارانەی سەرەوە جێبەجێ کرا من دڵنیام ڕێژەی بەکارهێنان لە سەدا ٥٠ و زیاتریش کەم دەکەت کە بەڕاستی ئەوە دەستکەوتە و دەتوانین ژیان و گیرفان و تەندروستی چەندین نەخۆشی پێ بپارێزین.

بە هیوای تەندروستیەکی باش بۆ هەموو لایەک

د. هاوبەش جواد ساڵەیی
مایس ی ۲٠۲٠

12/05/2020

‎چی بکەین بۆ ئەوەی زیاتر بژین؟
‎ئازاری گەدە و قۆلۆن چۆن کەم دەکرێتەوە و کەمتر پێویستیمام بە دەرمان دەبێ، چی بکەین؟

ئەم پزیشکە خوێن شیرینە، ئەم گەنجە جوانە،ئەم دڵگەرمە، ئەم دڵسۆزە،توشی کۆرۆنا بووە لە کاتی خزمەت کردنی نەخۆشانی کۆرۆنا  هی...
06/04/2020

ئەم پزیشکە خوێن شیرینە،
ئەم گەنجە جوانە،
ئەم دڵگەرمە،
ئەم دڵسۆزە،
توشی کۆرۆنا بووە لە کاتی خزمەت کردنی نەخۆشانی کۆرۆنا هیوای زوو چاکبوونەوەی خۆی و سەلامەتی ماڵ و منداڵ و دایک و باوکی بۆ ئەخوازین...

سامانی وڵات کەسانی لێهاتوو و ماندوو نەناس و کۆڵ نەدەر جا ئەو کەسە کرێکارێکی ئیشکەر و زیرەک بێ یان پزیشکێکی بلیمەت و ئاشق...
03/04/2020

سامانی وڵات

کەسانی لێهاتوو و ماندوو نەناس و کۆڵ نەدەر جا ئەو کەسە کرێکارێکی ئیشکەر و زیرەک بێ یان پزیشکێکی بلیمەت و ئاشقی ئیشەکەی بێ یان مامۆستایەکی خەمخۆر بێ یان ئەندازیارێکی بیر تیژ و وریابێ، یا پێشمەرگە و پۆلیسێکی دڵسۆز بێ ئیدی هەتا کۆتایی یەک بە یەکی پیشەکان...

ئەمانە هەموو سامانی وڵاتن ئەبێ ئاگامان لێیان بێت و بیان پارێزین لەدەستیان نەدەین هیچیان بە ڕۆژێک و دوو ڕۆژ دروست نەبوون و شەو نەخەوی زۆریان کردووە، ئەبێ قەدریان بزانین بۆ ئەوەی کە ئێمە و دایک و باوک و منداڵەکانمان پێویستیمان پێیان بوو ئەوانیش ئێمە بپارێزن و بەکەڵکمان بێن ئەگەر وا نەکەین دڵنیا بن نیشتیمان جێ دەهێڵن و وڵاتانی تر مەمنونیان و بەخۆشحاڵەوە پێشوازیان لێدەکەن و نمونەم زۆر زۆرە.

ئەوەتا بە هەوڵ و هیممەتی ئەو سەرمایە مرۆییەی کە هەمانە. لە کوردستان لە پاش چەند ڕۆژێکی کەم لە پەسەندکردنی چارەسەری نەخۆشەکانی کۆرۆنا بە پلازمای نەخۆشانی پێشوتر لەلایەن دەزگای دەرمان و خواردنی ئەمکریکی (FDA) ئەنجامی باش دەبیندرێت و نەخۆش لە مردن ڕزگار دەکرێ...

یەک لە وێنەکان وێنەی سیەکانی نەخۆشێکی کۆرۆنایە کە لە زۆرێک لە وڵاتان گیان لەدەست دەدات و ئەمەلی ژیانی زۆر کەمە بە خۆشحاڵەیەوە لە دوای ماندووبوونی زۆری پزیشک و ستافی نەخۆشخانە وێنەی دووەم باش بوونی بەرچاوی بە خۆیەوە بینیوە...

هیوای ساغی و سەلامەتی بۆ هەموو لایەک

د. هاوبەش جواد ساڵەیی
۳ ی نیسانی ۲٠۲٠ ۆ

جگەرەکۆڕۆنا دەکرێت بکرێتە دەرفەتێک بۆ وازهێنانت لە جگەرە کێشان و ناوی خوای لێ بێنە و واز بهێنە ئەگەر جگەرە کێشی.... لە پ...
26/03/2020

جگەرە

کۆڕۆنا دەکرێت بکرێتە دەرفەتێک بۆ وازهێنانت لە جگەرە کێشان و ناوی خوای لێ بێنە و واز بهێنە ئەگەر جگەرە کێشی....

لە پاش ٤۸ کاتژمێر کاریگەریە باشەکانی وازهێنان دەست پێدەکات.....

گاریگەرییە خراپەکان:

۱ـ ئەگەری توشبوونی زیاترە چونکە بەشێک لە خانە
بەرگریکارەکانی ناو دەم و گەروو تێکشکاون بە جگەرە.

۲ـ توشبوو تووندتر ئەی گرێت و کاریگەری لەسەر سیەکان
دروست ئەکات.

۳ـ ڕێژەی مردن زیاترە بەهۆی هەوکردنی سیەکانەوە.

د. هاوبەش جواد ساڵەیی
۲٦ ئاداری ۲٠۲٠

Address

Irbil
44001

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dr Hawbash Jawad Sallayi :: د هاوبەش جواد ساڵەیی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Videos

Share