18/11/2024
https://www.facebook.com/share/p/188yRDeHjr/
پێویستە رەچاوی رەنگی دەرمانی نەخۆشییە درێژخایەنەکان بکرێت
دەرمانی نەخۆشییە درێژخایەنەکان ئەگەر کۆمپانیای بەرهەمهێنەری جیاوازیشیان هەبێت، پێویستە هەمان رەنگ بن.
زۆرجار نەخۆش بەهۆی ئەوەی کە دەرمانێکی شەکرەی بەکارهێناوە کە رەنگی سپی بووە، کاتێک هی کۆمپانیایەکی دیکەی دراوەتێ و رەنگەکەی جیاواز بووە، نەیویستووە.
ئەم پێشنیازەش لەبەر ئەوەیە کە بەشێکی زۆری تووشبووانی نەخۆشییە درێژخایەنەکان بەساڵاچوون یاخود ئاستی خوێندەواری و سەرنجیان نزمە، بۆیە پشت بە رەنگی دەرمانەکان دەبەستن.
هەر بۆیە دەرمانەکانی نەخۆشییە درێژخایەنەکان وەکو شەکرە و بەرزەپەستانی خوێن رەنگیان دیاریکراو بێت و کۆمپانیاکان رەچاوی ئەوە بکەن کە هەمان رەنگ بۆ جۆری دەرمانەکە بەکاربهێنن.
د. رەمەزان خدر
پسپۆڕی پزیشکیی خێزانی