
19/05/2023
✪ نیشانەکانی ئۆتیزم لە منداڵی ساوادا:
سەرباری ئەوەی کارێکی گرانە دەستنیشانکردنی ئۆتیزم لەپێش تەمەنی ۲ ساڵی بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەندێ نیشانە لە تەمەنی (٦ مانگی بۆ ٢ ساڵی ) لە منداڵدا دەرئەکەوێ کە ئەکرێ ئاماژەبن بۆ توشبونی منداڵ بە ئۆتیزم .
هەندێ نیشانەی پێشوەختەی منداڵی ئۆتیزم لە تەمەنە جیاوازەکاندا:
١- تەمەنی ٦ مانگی:
منداڵ لەم تەمەنەدا پێناکەنێ و گڕوگاڵ ناکات.
۲- تەمەنی ۹ مانگی:
لەم تەمەنەدا وەڵامدانەوەی بۆ دەنگەکانی دەوروبەری نیە
۳- تەمەنی ۱۲ مانگی :
هیچ وەڵامدانەوەیەکی نیە کاتێ ناوی ئەهێنی یان بانگی ئەکەی
٠٤- تەمەنی ۱٦ مانگی:
منداڵەکە هیچ وشەیەک ناڵێ یان نادرکێنێ بۆ نمونە بڵێ دایە ،بابە، مامە، ...
٥- ناتواێ هیچ وشەیەک بڵێ مەگەر تەنها لەدواتەوە لاسایت بکاتەوە.
٦- تەمەنی ۲٤ مانگی:
لەم تەمەنەدا لەگەڵ ئەوەی کەناتوانێ قسە بکاو وشە بڵێ لەم قۆناغەدا ئەوە بە ئاماژەی دەست یان چاو ناتوانێ داوای شت بکا لە دەوروبەرەکەی. بە پێچەوانەی منداڵێکی ئاساییەوە کە قسەکردنی دواکەتبێ ئەتوانێ کە بە ئاماژەی دەست یان چاو داوای شت بکات.
#ئۆتیزم