29/04/2026
خزمەتگوزارییەکی دیکە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا تەواو کرا
لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، و لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پەرەپێدانی کەرتی تەندروستی، پڕۆژەی نۆژەنکردنەوە و دابینکردنی پێداویستی بۆ نەخۆشخانەکەمان بە سەرکەوتوویی جێبەجێ کرا.
ئەم پڕۆژەیە بە گوژمەی (٣٧١,٥٥٠,٠٠٠) دینار لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر تەواو کراوە و کارەکانی پێکهاتوون لە:
١- دروستکردنی گەراجی تایبەت بە وەستانی ئۆتۆمبێل و هێڵکاری ئەندازەیی.
٢- کڕین و دامەزراندنی کیلەری ساردکەرەوەی پێشکەوتوو بۆ سەرجەم بەشەکان.
بە ناوی بەڕێوبەرایەتی و تەواوی کارمەندانی نەخۆشخانەکەمانەوە، سوپاس و پێزانینی بێپایان ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێز پارێزگاری هەولێر دەکەین، هەروەها سوپاسی تایبەت بۆ بەڕێز جەنابی بەڕێوبەری گشتی تەندروستی هەولێر دکتۆر (دلۆڤان محمد فاتح) دەکەین، بۆ پشتگیرییە بەردەوامەکانیان و دابینکردنی بودجەی پێویست بۆ ئەم پڕۆژەیە، کە ڕۆڵێکی بەرچاو دەگێڕێت لە باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان و ڕەخساندنی کەشێکی گونجاو بۆ نەخۆش و هاوڵاتیانی خۆشەویست ، هەروەها سوپاسێکی گەرمی بەڕێوبەرایەتی ئەندازەی هاتووچۆی هەولێر دەکەین کە ئەرکی هێڵکاری گەراجەکەیان لە ئەستۆ گرت و سوپاسێکی گەرم و گوڕ بۆ بەشی خزمەتگوزاری نەخۆشخانە بە تایبەتی بەڕێز بەڕێوبەری بەشی خزمەتگوزاری کاک (آحمد امین) کە ئەرکێکی قورسی بە جێگەیاندووە لە ڕیک خستن و جێبەجێکردنی کاروبارەکان .
ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا
#رۆژئاواهەمیشەپێشەنگە