Dr.Mohammad Hasan Mostafa - د.محمد حسن مصطفى

  • Home
  • Irbil
  • Dr.Mohammad Hasan Mostafa - د.محمد حسن مصطفى

Dr.Mohammad Hasan Mostafa - د.محمد حسن مصطفى پزیشكی پسپۆڕی خۆراك - زانكۆی شەفیڵد - بەریتانیا

28/04/2024

د.محمد حسن مصطفى
پسپۆری خۆراک- زانکۆی شەفیڵد- بەریتانیا
اخصائي التغذية - جامعة شفيلد - بريطانيا
MMedSci Human Nutrition-UK


پزیشكی پسپۆڕی خۆراك - زانكۆی شەفیڵد - بەریتانیا

كاریگەری دابەزاندنی كێش لەسەر ئاسایی بوونەوەی شەكری خوێن
05/12/2023

كاریگەری دابەزاندنی كێش لەسەر ئاسایی بوونەوەی شەكری خوێن

ئەنجامدانی سیمینارێك دەربارەی نەخۆشی شەكرە لە بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر     د.محمد حسن مصطفى         پسپۆری خ...
23/11/2023

ئەنجامدانی سیمینارێك دەربارەی نەخۆشی شەكرە لە بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر


د.محمد حسن مصطفى
پسپۆری خۆراک- زانکۆی شەفیڵد- بەریتانیا
اخصائي التغذية - جامعة شفيلد - بريطانيا
MMedSci Human Nutrition-UK

بەشداریكردنم لە كۆنفرانسی نێودەولەتی ئەكادیمیای ئەمریكی بۆ زانستی خۆراكدێنڤەر- ئەمریكا
10/10/2023

بەشداریكردنم لە كۆنفرانسی نێودەولەتی ئەكادیمیای ئەمریكی بۆ زانستی خۆراك

دێنڤەر- ئەمریكا

چارەسەری قەڵەوی / علاج السمنةد.محمد حسن مصطفى  پسپۆری خۆراک- زانکۆی شەفیڵد- بەریتانیا  اخصائي التغذية - جامعة شفيلد - بر...
19/08/2023

چارەسەری قەڵەوی / علاج السمنة

د.محمد حسن مصطفى
پسپۆری خۆراک- زانکۆی شەفیڵد- بەریتانیا
اخصائي التغذية - جامعة شفيلد - بريطانيا
MMedSci Human Nutrition-UK

نەخۆشی دەردە پاشا (داء الملوك):جۆرێكە لە هەوكردنی جومگە كە بە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی ترشی یوریك لە خوێن و نیشتنی كریستال...
12/07/2023

نەخۆشی دەردە پاشا (داء الملوك):

جۆرێكە لە هەوكردنی جومگە كە بە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی ترشی یوریك لە خوێن و نیشتنی كریستالی ترشی یوریك لە شانەو بەستەر و جومگەكان.

ئەو خواردن و خواردنەوانەی كە پێویستە تووشبوو خۆی بەدووربگرێت لێیان:

١- گۆشتی ئەندامی: جگەر، گەرچیلە، دڵ

٢- هەندێك جۆری ماسی: سەلمون، سەردین، ماكریل, سپڕات، هێرینگ

٣-خواردنە دەریاییەكان: قرژاڵ، ڕۆبیان،گوێچكە ماسی

٤-ئەو خواردن وخواردنەوانەی كە شیلەی گەنمە شامی فرەكتۆز بەرزیان تێدایە كە وەك شەكری زیاد كراو بەكاردێت

٥- خواردنەوە كحولیەكان


ئەو خواردنانەی كە پێویستە كەم بكرێنەوە:

١- گۆشتی سوور

٢- پەلەوەرەكان

٣- هەندێك جۆری سەوزە:سپیناغ، قەرنابیت

٤- كوارگ

٥- پاقلەمەنیەكان

٦- ئەو خواردن و خواردنەوانەی كە ڕێژەیەكی زۆر شەكریان. تێدایە

د.محمد حسن مصطفى
پسپۆری خۆراک- زانکۆی شەفیڵد- بەریتانیا
اخصائي التغذية - جامعة شفيلد - بريطانيا
MMedSci Human Nutrition-UK

چارەسەری قەڵەوی / علاج السمنةد.محمد حسن مصطفى  پسپۆری خۆراک- زانکۆی شەفیڵد- بەریتانیا  اخصائي التغذية - جامعة شفيلد - بر...
11/07/2023

چارەسەری قەڵەوی / علاج السمنة

د.محمد حسن مصطفى
پسپۆری خۆراک- زانکۆی شەفیڵد- بەریتانیا
اخصائي التغذية - جامعة شفيلد - بريطانيا
MMedSci Human Nutrition-UK

محمد حسن مصطفى      پسپۆری خۆراک- زانکۆی شەفیڵد- بەریتانیا  اخصائي التغذية - جامعة شفيلد - بريطانيا  MMedSci Human Nutri...
27/06/2023

محمد حسن مصطفى
پسپۆری خۆراک- زانکۆی شەفیڵد- بەریتانیا
اخصائي التغذية - جامعة شفيلد - بريطانيا
MMedSci Human Nutrition-UK

هۆكارەكانی زیادبوونی شەكرەی جۆری دوو لە تەمەنی منداڵی و هەرزەكاری:شەكرەی جۆری دوو بە زۆری لە تەمەنی سەرووی ٤٥ ساڵی ڕوودە...
20/06/2023

هۆكارەكانی زیادبوونی شەكرەی جۆری دوو لە تەمەنی منداڵی و هەرزەكاری:

شەكرەی جۆری دوو بە زۆری لە تەمەنی سەرووی ٤٥ ساڵی ڕوودەدات.

لە ساڵانی ڕابردوو، بە دەگمەن شەكرەی جۆری دوو لە تەمەنی منداڵی و هەرزەكاری ڕوویدەدا، بەڵام ئێستا ڕێژەی تووشبوون بە حالەتی پێش شەكرە یان شەكرەی جۆری دوو بە شێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ چەند هۆكارێك كە گرنگترینیان ئەمانەن:

١- زیادبوونی كێش و قەڵەوی بە تایبەت قەڵەوی ناوەراست و كۆبوونەوەی چەوری بە دەوری ئەندامەكانی ناوەوە كە دەبێتە هۆی دروست بوونی بەرگری بۆ هۆڕمۆنی ئەنسۆلین.

٢- خواردنی نا تەندرووست: خواردنی بڕێكی زۆر ئەو خواردنانەی كە ڕێژەیەكی زۆر ووزە، چەوری نا تەندرووست، شەكر و نیشاستە پوختكراوەكانیان تێیدایە و یارمەتی دەرن بۆ زیادبوونی كێش وەك خواردنە خێراكان، شیرینەمەنیەكان، خواردنەوە گازیەكان و هویركاریەكان.

٣- نەبوونی چاڵاكی جەستەیی و وەرزش نەكردن.

٤- هۆكاری بۆماوەیی: كاتێك دایك و باوك یان یەكێكیان تووشبووی نەخۆشی شەكرەی جۆری دوو بێت، منداڵەكان ئەگەری تووشبوونیان زیاتر دەبێت.

٥- تووشبوونی دایكەكە بە شەكرەی دووگیانی لە ماوەی دووگیانیدا، مەترسی تووشبوونی منداڵەكە زیاتر دەبێت.

خۆشبەختانە نەخۆشی شەكرەی جۆری دوو دەتوندرێت پێشگیری لێبكرێت لە ڕێگەی :

١- دابەزاندنی كێش لەوانەی كە قەڵەون یان كێشان زیادە و ڕێگە گرتن لە زیادبوونی كێشی ئەو منداڵانەی كێشیان ئاساییە.

٢- خۆراكی تەندرووست: خواردنی ڕێژەی پێویست لە هەریەك لەو كۆمەلە خۆراكیانەیكە تەندرووستن وەك سەوزە و میوە، دانەوێڵە تەواوەكان، شیریەمەنیە كەم چەوریەكان، سەرچاوەی چەوری تەندرووست وەك زەیتون، ناوكەكان، ئەڤۆكادۆ، سەرچاوەی پرۆتینی تەندرووست وەك هێلكە، ماسی، مریشك ، گۆشتی سووری بێ چەوری و پاقلەمەنیەكان.

٣- زیادكردنی چاڵاكی جەستەیی و وەرزش كردن: ڕۆژانە ٦٠ دەقیقە بە یەكجار یان دابەش بكرێت بۆ چەند جارێك ١٠ بۆ ١٥ دەقیقە .

محمد حسن مصطفى
پسپۆری خۆراک- زانکۆی شەفیڵد- بەریتانیا
اخصائي التغذية - جامعة شفيلد - بريطانيا
MMedSci Human Nutrition-UK

نان و برنج سەرچاوەی كاربۆهیدراتن، دوای هەرس كردن دەبنە شەكری گلوكۆز، كە لە ڕێگەی ریخۆڵەوە دەمژرێت و دەبێتە سەرچاوەی سەرە...
08/06/2023

نان و برنج سەرچاوەی كاربۆهیدراتن، دوای هەرس كردن دەبنە شەكری گلوكۆز، كە لە ڕێگەی ریخۆڵەوە دەمژرێت و دەبێتە سەرچاوەی سەرەتایی ووزە خانەكانی لەش.

كاتێك ڕێژەی شەكری گلوكۆز لە خوێن زیاتر بێت لە پێویستی جەستە وەك سەرچاوەی ووزە، لەش سەرەتا خەزنی دەكات وەك گلایكۆجین لە ماسولكە، جگەر و بڕێكی كەم لە گورچیلە.

لە كاتی خواردنی ڕێژەیەیەكی زۆر نان و برنج بە تایبەت نانی سپی و برنجی سپی كە زیاتر بێت لە پێویستی لەش بۆ ووزە و توانای خەزنكردن وەك گلایكۆجین، ئەوەلەش هەلدەستێت بە گۆڕێنی شەكری گلوكۆز بۆ چەوری و خەزنی دەكات لە ژێر پێست و دەوری ئەندامەكانی ناوەوە و دەبێتەهۆی زیادبوونی ڕێژەی چەوری جەستە و زیادبوونی كێش.

بەڵام خواردنی ڕێژەیەیەكی دیاری كراو نان و برنج بە تایبەت نانی بۆر و برنجی قاوەیی كە بەگوێرەی پێویستی لەش بێت لە لایەن دەزگا تەندرووستیە جیهانیەكان پێشنیار كراوە وەك بەشێك لە خواردنی تەندروست.

بۆیە خواڕدنی نان و برنج بە هەر بڕ و جۆرێك نابێتە هۆی زیادبوونی چەوری جەستە و كێشی لەش.

محمد حسن مصطفى
پسپۆری خۆراک- زانکۆی شەفیڵد- بەریتانیا
اخصائي التغذية - جامعة شفيلد - بريطانيا
MMedSci Human Nutrition-UK

سوودە تەندرووستیەكانی شووتی:١-یارمەتی مانەوەی جەستە دەدات بە شێداری بەهۆی بوونی ڕێژەیەیەكی زۆر ئاو لە پێكهاتەكەیدا.٢-كار...
31/05/2023

سوودە تەندرووستیەكانی شووتی:

١-یارمەتی مانەوەی جەستە دەدات بە شێداری بەهۆی بوونی ڕێژەیەیەكی زۆر ئاو لە پێكهاتەكەیدا.

٢-كاریگەری دژە شێرپەنجەی هەیە و مەترسی تووشبوون بە هەندێك جۆری شێرپەنجە كەم دەكات وەك شێرپەنجەی پرۆستات و كۆلۆن بەهۆی بوونی پێكهاتەی ڕووەكی لایكۆپیین.

٣- باشتر كردنی تەندرووستی دڵ و كەم كردنەوەی پالەپەستۆی خوێن بەهۆی بوونی سیترۆلین لە پێكهاتەكەیدا.

٤- كاریگەری دژە ئۆكسان و هەوكردنی هەیە بەهۆی بوونی ڤیتامی C و لایكۆپین.

٥- باشتر كردنی توانای مەشق كردن و كەم كردنەوەی ئازاری ماسولكە.

٦- یارمەتی مانەوەی پێست دەدات بە شێوەیەكی تەندرووست بەهۆی بوونی ڤیتامین C و A.

* شووتی بە سەرچاوەیەكی شەكری سروشتی دادەندرێت، زۆربەی پێكهاتەكەی ئاوە ( نزیكەی ٩٢ %). بۆ هەر ١٠٠گم نزیكەی ٧.٥ گم شەكرە. شەكری خوێن خێرا بەرز دەكاتەوە بەلام بەهۆی كەمی ڕێژەی شەكر تێیدا كاریگەری گشتی لەسەر شەكری خوێن زۆر نیە ئەگەر زێدەڕۆیی لە خواردنی نەكرێت.

* بۆ تووشبووانی شەكرە جۆری یەك: پێویستە بڕەكەی لەگەڵ ڕێژەی ئەنسۆلین ڕێكبخرێت.

* بۆ تووشبووانی شەكرە جۆری دوو: دەتوانن تاوەكو (١٥٠ گم) ١ كوپ بخۆن.

د.محمد حسن مصطفى
پسپۆری خۆراک- زانکۆی شەفیڵد- بەریتانیا
اخصائي التغذية - جامعة شفيلد - بريطانيا
MMedSci Human Nutrition-UK

چارەسەری لاوزی / علاج النحافة د.محمد حسن مصطفى  پسپۆری خۆراک- زانکۆی شەفیڵد- بەریتانیا  اخصائي التغذية - جامعة شفيلد - ب...
02/05/2023

چارەسەری لاوزی / علاج النحافة

د.محمد حسن مصطفى
پسپۆری خۆراک- زانکۆی شەفیڵد- بەریتانیا
اخصائي التغذية - جامعة شفيلد - بريطانيا
MMedSci Human Nutrition-UK

27/04/2023

چارەسەری قەڵەوی / علاج السمنة

د.محمد حسن مصطفى
پسپۆری خۆراک- زانکۆی شەفیڵد- بەریتانیا
اخصائي التغذية - جامعة شفيلد - بريطانيا
MMedSci Human Nutrition-UK


پزیشكی پسپۆڕی خۆراك - زانكۆی شەفیڵد - بەریتانیا

كۆنیشانەی میتابۆلیكی وەك یەكێك لە ئاڵۆزیەكانی قەڵەوی چارەسەری ئەم حالەتە چارەسەر كردنی قەڵەویە.د.محمد حسن مصطفى  پسپۆری ...
19/04/2023

كۆنیشانەی میتابۆلیكی وەك یەكێك لە ئاڵۆزیەكانی قەڵەوی چارەسەری ئەم حالەتە چارەسەر كردنی قەڵەویە.

د.محمد حسن مصطفى
پسپۆری خۆراک- زانکۆی شەفیڵد- بەریتانیا
اخصائي التغذية - جامعة شفيلد - بريطانيا
MMedSci Human Nutrition-Uk

كێن ئەوانەی سوود لە بەكارهێنانی تەواو كەری خۆراكی مەلتی ڤیتامین و كانزاكان وەردەگرن؟١- ئەوانەی كە لەسەر پلانی خواردنی كە...
10/04/2023

كێن ئەوانەی سوود لە بەكارهێنانی تەواو كەری خۆراكی مەلتی ڤیتامین و كانزاكان وەردەگرن؟

١- ئەوانەی كە لەسەر پلانی خواردنی كەم كردنەوەی كالۆرین و كەمتر لە ١٢٠٠ كالۆری وەردەگرن لە ماوەی چارەسەری قەڵەوی.

٢- ئەوانەی ڕووەك خۆرن و ئەو خۆراكانە ناخۆن كە سەچاوەی ئاژەڵین.

٣- ئەوانەی خواردنی نا هاوسەنگ دەخۆن واتە هەموو گروپە خۆراكیەكان ناخۆن.

٤- ئەوانەی تەمەنیان سەرووی ٥٠ ساڵە.

٥- ئەوانەی نەخۆشی بەدمژینیان هەیە و ڕیخۆلە ناتوانێت پێكهاتەخۆراكیەكان بمژێت.

٦- ئافرەتانی دووگیان.

٧- دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری بچووكردنەوەی گەدە

د.محمد حسن مصطفى
پسپۆری خۆراک- زانکۆی شەفیڵد- بەریتانیا
اخصائي التغذية - جامعة شفيلد - بريطانيا
MMedSci Human Nutrition-Uk

كەم كردنەوەی تینوویەتی و ووشك بوونەوەی جەستە لە مانگی ڕەمەزان:١- خواردنەوەی ٢-٣ لیتر ئاو و دابەش كردنی بەسەر  كاتژمێرەكا...
29/03/2023

كەم كردنەوەی تینوویەتی و ووشك بوونەوەی جەستە لە مانگی ڕەمەزان:

١- خواردنەوەی ٢-٣ لیتر ئاو و دابەش كردنی بەسەر كاتژمێرەكانی دوای بەربانگ تا پارشێو .

٢- خواردنی سەوزە و میوە بەتایبەت ئەوانەی كە ڕێژەیەكی زۆر ئاویان تێدایە وەك شوتی، گندۆرە، شلێك، پرتەقاڵ، خەیار،كاهو ، تەماتە، بیبەر .

٣- كەم كردنەوەی ئەو خواردن و خواردنەوانەی كە ڕێژەیەكی زۆر شەكریان تێدایە وەك خواردنەوە گازیەكان، شەربەتی دەست كرد، شیرنەمەنی، هەویركاریەكان شوێن گرتنەوەیان بە میوە و ئاوی میوەی فرێش(١٥٠ مل).

٤- دووركەتنەوە لە خواردنە سووركراوەكان و بەكارهێنانی شێوازی كوڵاندن یان برژاندن بۆ ئامادەكردنی خواردن.

٥- كەم كردنەوەی ئەو خواردنەوانەی كە كافایینیان تێدایە وەك ( چا، قاوە).

٦- دووركەتنەوە لە خواردنی سوێر و تیژ چونكە هەستی تینوویەتی زیاد دەكەن.

د.محمد حسن مصطفى
پسپۆری خۆراک- زانکۆی شەفیڵد- بەریتانیا
اخصائي التغذية - جامعة شفيلد - بريطانيا
MMedSci Human Nutrition-UK

هۆكارەكانی  تووش بوون بە ژانە سەر لە مانگی ڕەمەزانداو چۆن پێشگیری لێبكرێت:هۆكارەكانی تووش بوون:١- ناڕێكی و كەمی خەو.٢- ب...
27/03/2023

هۆكارەكانی تووش بوون بە ژانە سەر لە مانگی ڕەمەزاندا
و چۆن پێشگیری لێبكرێت:

هۆكارەكانی تووش بوون:

١- ناڕێكی و كەمی خەو.

٢- برسێتی.

٣- ووشك بوونەوەی جەستە.

٤- دابەزینی ئاستی شەكری خوێن .

٥- نەخواردنی سەرچاوەكانی كافایین (قاوە، چا) و جگەرە ،

پێشگیری كردن لە ژانە سەر :

١- ڕێكخستنی كاتی خەو.

٢- ژەمی پارشێو نابێت پشتگوێ بخرێت، ئەو ژەمە پێویستە دوا بخرێت.

٣- خواردنی ئەو سەرچاوە خۆراكیانەی كە بە هێواشی هەرس دەكرێن و دەمژرێن بۆ ئەوەی بۆ ماوەیەكی درێژ ووزە و شەكر بە جەستە بدات وەك نانی بۆر، شۆفان، پاقلەمەنیەكان، میوەكان.

٤- زیادە ڕۆیی نەكردن لە خواردن لە كاتی ژەمی بەربانگ.

٥- خواردنەوەی ڕێژەیەكی باش ئاو و دابەش كردنی بەسەر كاتژمێرەكانی دوای بەربانگ تا پارشێو.

٦- كەم كردنەوەی سەرچاوەكانی كافایین و جگەرە وردە وردە لە پێش ڕەمەزان .

د.محمد حسن مصطفى
پسپۆری خۆراک- زانکۆی شەفیڵد- بەریتانیا
اخصائي التغذية - جامعة شفيلد - بريطانيا
MMedSci Human Nutrition-UK

چۆن ڕێگری لە زیاد بوونی كێش بكرێت لە مانگی ڕەمەزان :١- بەكارهێنانی ڕێژەیەكی كەم زەیت لە كاتی ئامادەكردنی خواردن، بەكارهێ...
25/03/2023

چۆن ڕێگری لە زیاد بوونی كێش بكرێت لە مانگی ڕەمەزان :

١- بەكارهێنانی ڕێژەیەكی كەم زەیت لە كاتی ئامادەكردنی
خواردن، بەكارهێنانی شێوازی كوڵاندن یان برژاندن لە جیاتی سوركرردنەوە.

٢- دووركەتنەوە لە خواردنی بڕێكی زۆر خواردن لە دوای بەربانگ كە زیاتر بێت لە پێویستی لەش.

٣- دەست پێكردنی ژەمی بەربانگ بە شۆربا و زەڵاتە كە بڕێكی كەم ووزە بە جەستە دەدەن و دەبنە هۆی دروست بوونی هەستی تێربوون.

٤- خواردنی ژەمەكە بە هێواشی و جوینی خواردنی خواردن بە تەواو ( ٢٠ دەقیقە بخایەنێت).

٥- خواردنی گۆشتی سووری بێ چەوری، مریشك بێ پێست، شیرەمەنیە كەم چەوریەكان،

٦- شوێن گرتنەوەی شیرەمەنیەكان بە میوە.

٧- شوێن گرتنەوەی ئەو خواردنانەوانەی كە ڕێژەیەكی زۆر شەكریان تێدایە بە ئاوی میوەی فرێش(١٥٠ مل).

٨- دووركەتنەوە لە خواردنی بڕێكی زۆر لەو خواردنانەی كە سەرچاوەی كاربۆهیدراتی پوخت كراون وەك نانی سپی و برنجی سپی و شوێن گرتنەوەیان بە نانی بۆڕ و برنجی قاوەیی.
٩- زیادە ڕۆیی نەكردن لە خواردنی چەرەس.

١٠- خواردنەوەی بڕێكی باش ئاو لە كاتژمێرەكانی دوای بەربانگ تا پارشێو ( ٢-٣ لیتر).

١١- وەرزش كردن بۆ ماوەی ٣٠ خولەك ( باشتر وایە وەرزش كردن لە ٢ كاتژمێر بەدواوەی ژەمی بەربانگ بێت.

د.محمد حسن مصطفى
پسپۆری خۆراک- زانکۆی شەفیڵد- بەریتانیا
اخصائي التغذية - جامعة شفيلد - بريطانيا
MMedSci Human Nutrition-UK

24/03/2023
سوودە تەندروستیەكانی بەڕۆژوبوونی تەندروست لە مانگی ڕەمەزاندا
23/03/2023

سوودە تەندروستیەكانی بەڕۆژوبوونی تەندروست لە مانگی ڕەمەزاندا

22/03/2023

شێوازی بەڕۆژوبوونی تەندروست

گەشەی باڵا تا كەی بەردەوام دەبێ:١.  لە (كچ) ان تاوەكو تەمەنی ١٤-١٥ ساڵ یان تا ٢ ساڵ دوای تەمەنی هەرزەكاری.٢. لە (كوڕ) ان...
12/03/2023

گەشەی باڵا تا كەی بەردەوام دەبێ:

١. لە (كچ) ان تاوەكو تەمەنی ١٤-١٥ ساڵ یان تا ٢ ساڵ دوای تەمەنی هەرزەكاری.

٢. لە (كوڕ) ان، تاوەكو تەمەنی ١٦-١٨ ساڵ.

ئەو خۆراكانەی گرنگن بۆ گەشەی باڵا:

درێژی باڵا بە شێوەیەكی سەرەكی هۆكاری بۆماوەیی دیاری دەكات بەڵام بڕی پێویست و هەمەجۆری خۆراك گرنگن بۆ بەردەوام بوونی گەشەی باڵای ئاسایی.

كۆمەڵێك خۆراك گرنگن بۆ گەشەی باڵا:
هێلكە، شیرەمەنیەكان، مریشك، ماسی، پاقلەمەنیەكان، باوی، سەوزە گەڵا دارەكان، كینوا، پەتاتەی شیرین.

د.محمد حسن مصطفى
پسپۆری خۆراک- زانکۆی شەفیڵد- بەریتانیا
اخصائي التغذية - جامعة شفيلد - بريطانيا
MMedSci Human Nutrition-UK

بەكارهێنانی دەرمان بۆ چارەسەر كردنی قەڵەوی:بەكارهێنانی دەرمان یەكێكە لە ڕێگاكانی چارەسەری قەڵەویە لەگەڵ چارەسەری خۆراكی ...
13/02/2023

بەكارهێنانی دەرمان بۆ چارەسەر كردنی قەڵەوی:

بەكارهێنانی دەرمان یەكێكە لە ڕێگاكانی چارەسەری قەڵەویە لەگەڵ چارەسەری خۆراكی و وەرزش كردن.

بەكارهێنانی دەرمان لەسەر بنەمای ڕێژەی هاوكۆڵكەی بارستەی جەستە دەبێت، كە بەكاردێت بۆ پۆلێن كردنی قەڵەوی و كێش زیادی.

هاوكۆڵكەی بارستەی جەستە = كێش بە كگم/ باڵا بە م٢

هاوكۆڵكەی بارستەی جەستە: ١٨.٥ -٢٤.٩ كگم/م٢ واتە كێش ئاساییە.

هاوكۆڵكەی بارستەی جەستە: ٢٥ - ٢٩.٩ كگم/م٢ واتە كێش زیادی.

هاوكۆڵكەی بارستەی جەستە: ٣٠ -٣٤.٩ كگم/م٢ واتە قەڵەوی پلە یەكەم.

هاوكۆڵكەی بارستەی جەستە: ٣٥-٣٩.٩ كگم/م٢ واتە قەڵەوی پلەی دووەم.

هاوكۆڵكەی بارستەی جەستە : ٤٠ و سەرووتر واتە قەڵەوی پلەی سێەم.

بۆ نمونە كەسێك كێشی ٨٠ كگم بێت، باڵای ١.٦٠م ( ١٦٠ سم )

هاوكۆڵكەی بارستەی جەستە= ٨٠/ ١.٦٠ * ١.٦٠
٣١.٢٥ =
واتە قەڵەوی پلەی یەكەم.

دەرمان بەكاردێت كاتێك هاوكۆڵكەی بارستەی جەستە ٢٧.٥ و سەرووتر بێت بۆ كەسێك كێشەی تەندروستی وەك شەكرە، بەرزی پالەپەستۆی خوێن، زیادبوونی ڕێژەی چەوری خوێن.

بۆ كەسێك كە هیچ كێشەی تەندروستی نەبێت پێویستە هاوكۆڵكەی بارستەی جەستە ٣٠ و زیاتر بێت ئینجا دەرمان بەكاردێت .

ئەو دەرمانەی بەكاردێت بۆ چارەسەری قەڵەوی پێویستە لەلایەن دەزگای تەندروستی جیهانی باوەڕپێكراو وەك دەزگای خۆراك و دەرمانی ئەمریكی (FDA) پەسەند كرابێت.

خۆشبەختانە ئێستا چەند دەرمانێك هەن كە لە شێوەی دەرزی و كەپسول و كاریگەرن لە دابەزاندنی كێش .

د.محمد حسن مصطفى
پسپۆری خۆراک- زانکۆی شەفیڵد- بەریتانیا
اخصائي التغذية - جامعة شفيلد - بريطانيا
MMedSci Human Nutrition-UK

قەڵەوی ئێستا وەك نەخۆشی پێناسە دەكرێت. قەڵەوی واتە كەڵەكەبوونی چەوری زیادە لە جەستە بە جۆرێك كە مەترسی تەندروستی لە سەر ...
01/02/2023

قەڵەوی ئێستا وەك نەخۆشی پێناسە دەكرێت. قەڵەوی واتە كەڵەكەبوونی چەوری زیادە لە جەستە بە جۆرێك كە مەترسی تەندروستی لە سەر كەسی قەڵەو دەبێت.

چەوری زیادە لە ژێر پێست یان دەوری ئەندامەكانی ناوەوە وەك جگەر كۆدەبێتەوە.

چەوری ناو سك یان دەوری ئەندامەكانی ناوەوە دەبێتە هۆی مەترسی توشبوون بە نەخۆشیە درێژ خایەنەكان.

كاتێك چەوری ناوەڕاست یان ناو سك زیاد دەبێت، دەبێتە هۆی زیاد بوونی چێوەی كەمەر.

كەواتە زیاد بوونی چێوەی كەمەر بە مانای زیاد بوونی چەوری ناو سك ( ناوەڕاست ) و زیادبوونی مەترسی توشبوون بە نەخۆشیە درێژ خایەنەكانی وەك نەخۆشیەكانی دڵ و شەكرەی جۆری دوو دێت.

بۆ پیاو
چێوەی كەمەری ئاسایی دەبێت كەمتر بێت لە ٩٤ سم
كاتێك لە نێوان ٩٤ - ١٠٢ سم بێت مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەكان زیاد دەبێت.
كاتێك لە ١.٢ سم زیاترە واتە لە مەترسی توشبوون دایە.

بۆ ئافرەت:

چێوەی كەمەری ئاسایی دەبێت كەمتر بێت لە ٨٠ سم
كاتێك لە نێوان ٨٠ - ٨٨ سم بێت مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەكان زیاد دەبێت.
كاتێك لە ٨٨ سم زیاترە واتە لە مەترسی توشبوون دایە.

د.محمد حسن مصطفى
پسپۆری خۆراک- زانکۆی شەفیڵد- بەریتانیا
اخصائي التغذية - جامعة شفيلد - بريطانيا
MMedSci Human Nutrition-UK

خوێ:خوێ لە پێكهاتەكەی سۆدیۆم (٤٠%) و كلۆڕاید (٦٠%) هەیە و تام و چێژ بە خواردن دەدات .هەروەها خوێ وەك ماددەیەكی جێگیر كەر...
30/01/2023

خوێ:
خوێ لە پێكهاتەكەی سۆدیۆم (٤٠%) و كلۆڕاید (٦٠%) هەیە و تام و چێژ بە خواردن دەدات .

هەروەها خوێ وەك ماددەیەكی جێگیر كەر و پارێزەر بەكاردێت.

لەشی مرۆڤ پێویستی بە ڕێژەیەكی كەم خوێ هەیە بۆ جێ بەجێ كردنی فەرمانەكان.

ڕێژەی پێویستی خوێ بە گوێرەی تەمەن :

١ - ٣ ساڵ: كەمتر لە ٢ گم.

٤ - ٦ ساڵ: كەمتر لە ٣ گم.

٧ -١٠ ساڵ: كەمتر لە ٥ گم.

١١ ساڵ و سەرووتر : كەمتر لە ٦ گم.

زیانەكانی زیاد بەكارهێنانی خوێ:

١- بەرزكردنەوەی پاڵەپەستۆی خوێن و زیاد بوونی مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ.

٢- زیاد بوونی مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی گەدە.

٣- زیادبوونی مەترسی توشبوون بە جەڵتەی مێشك.

٤. پوكانەوەی ئێسك.

ئەو خواردنەوانەی ڕێژەیەكی زۆر خوێیان تێدایە :

١- پەنیر
٢- ترشیات
٣- زەیتون
٤- گۆشتی پرۆسێسكراو وەك سۆسوج.
٥- ساسی سۆیا.
٦- چەرەزاتی بڕژاوی خوێدار.

د.محمد حسن مصطفى
پسپۆری خۆراک- زانکۆی شەفیڵد- بەریتانیا
اخصائي التغذية - جامعة شفيلد - بريطانيا
MMedSci Human Nutrition-UK

سوودە تەندروستیەكانی دارك چوكڵێت :ڕێژەی كاكاوی ڕەق لە دارك چوكڵێت لە نێوان ٥٠% - ٩٠% دایە. ڕێژەی كاكاوی ڕەق لە دارك چوكڵ...
26/01/2023

سوودە تەندروستیەكانی دارك چوكڵێت :

ڕێژەی كاكاوی ڕەق لە دارك چوكڵێت لە نێوان ٥٠% - ٩٠% دایە. ڕێژەی كاكاوی ڕەق لە دارك چوكڵێت، سوودە تەندروستیەكانی دیاری دەكات، تا ڕێژەی كاكاوی ڕەق زیاتر بێت بڕی فلاڤینۆید زیاتر دەبێت لە دارك چوكڵێت كە ماددەی سوود بەخشن.

بۆ ئەوەی دارك چوكڵێت سوودی تەندروستی هەبێت پێویستە ڕێژەی كاكاوی ڕەق تێیدا زیاتر بێت لە ٧٠%


خواردنی ٣٠ - ٦٠ گم

هەروەها دارك چوكڵێت دەولەمەندە بە چەند ماددە خۆراكی تری سوود بەخش وەك ( ئاسن، زینك، مەگنیسیۆم، فۆسفۆر، مس).

سوودە تەندروستیەكان:

١. پاراستنی پێست لە زیانەكانی تیشكی خۆر.

٢. باشتركردنی كاری مێشك.

٣. دەولەمەندە بە دژە ئۆكسان.

٤. كەم كردنەوەی پالەپەستۆی خوێن .

٥. كەم كردنەوەی مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ.

د.محمد حسن مصطفى
پسپۆری خۆراک- زانکۆی شەفیڵد- بەریتانیا
اخصائي التغذية - جامعة شفيلد - بريطانيا
MMedSci Human nutrition-uk

كاریگەری دابەزینی كێش و چەوری جەستە لەسەر ڕێژەی شەكری خوێن:ئەم وێنانە نمونەی پشكنینی پێكهاتەی جەستە و ڕێژەی شەكری كەڵەكە...
22/01/2023

كاریگەری دابەزینی كێش و چەوری جەستە لەسەر ڕێژەی شەكری خوێن:

ئەم وێنانە نمونەی پشكنینی پێكهاتەی جەستە و ڕێژەی شەكری كەڵەكەبووی ٣ مانگی چارەخوازێكی تەمەن ٩ ساڵە كە سەرەتای توشبوونی بوو بە نەخۆشی شەكرە و كێشی زیاد بوو.

دوای ٣ مانگ بەردەوام بوون لەسەر پلانی چارەسەری، گۆڕانی كێش و ڕێژەی چەوری جەستە و شەكری كەڵەكەبوو بەم شێوە بوو:

سەرەتا:
پشكنینی پێكهاتەی جەستە:

كێش :٤٣.٤ كگم
ڕێژەی چەوری : ٢٦.٨%
پشكنینی شەكری كەڵەكەبووی خوێن: ٦.٥

دوای وەرگرتنی چارەسەر:

پشكنینی پێكهاتەی جەستە:

كێش: ٣٦.٦كگم.
ڕێژەی چەوری : ٢٠.٢%

پشكنینی شەكری كەڵەكەبووی خوێن: ٤.٦

د.محمد حسن مصطفى
پسپۆری خۆراک- زانکۆی شەفیڵد- بەریتانیا
اخصائي التغذية - جامعة شفيلد - بريطانيا
MMedSci Human Nutrition-UK

Address

Bakhtiari Street
Irbil
44001

Telephone

+9647503604512

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dr.Mohammad Hasan Mostafa - د.محمد حسن مصطفى posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to Dr.Mohammad Hasan Mostafa - د.محمد حسن مصطفى:

Videos

Share

Category

Nearby clinics


Other Doctors in Irbil

Show All