کلینیکی دەروونیی دکتۆر محمد قادر خۆشناو

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • کلینیکی دەروونیی دکتۆر محمد قادر خۆشناو

کلینیکی دەروونیی دکتۆر محمد قادر خۆشناو Dr.Mohammed Qader Khoshnaw
Psychiatrist
د.محمد قادر خۆشناو

14/01/2025

سڵاو بەڕێزان.

هەفتەی داهاتوو بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لە عیادە دادەنیشم.
بۆ حجزکردن:
07503141927

بەهیوای سەلامەتیتان.

https://www.facebook.com/Dr.MohammedQader

Dr.Mohammed Qader Khoshnaw
Psychiatrist
د.محمد قادر خۆشناو

بۆ ئەو کەسانەی زۆر دادەنیشن ڕۆژانە یان کارەکانیان زۆرترینی دانیشتنە. زۆر دانیشتن وەکو جگەرە کێشان خراپە؟بەپێی توێژینەوە ...
12/07/2024

بۆ ئەو کەسانەی زۆر دادەنیشن ڕۆژانە یان کارەکانیان زۆرترینی دانیشتنە.
زۆر دانیشتن وەکو جگەرە کێشان خراپە؟

بەپێی توێژینەوە سەرەتاییەکانی زانکۆی کالیفۆرنییا کە لەسەر سی و پێنج کەس کردوویانە لە نێوان تەمەنەکانی چل و پێنج تاوەکو حەفتا و پێنج ساڵ دەرکەتووە کە زۆر دانیشتن هەروەکو جگەرە کێشان پەیوەندنی هەیە بە نەخۆشییەکانی دڵ و تووشىوونی شەکرە.
لەمەش گرنگتر پەیوەندیی هەیە بە کەم بوونەوەی چالاکی لەو ناوچانەی مێشك کە تایبەتن بە تەرکیز و یادگە.
توێژەران پێیان وایە کە جووڵەی بەردەوام لەوانەیە یادگە باشتر بکات و ببێتە رێگریك لە نەخۆشییەکانی خەرەفان.

- توێژینەوەکە دەڵیت پەیوەندی هەیە. ناڵێت هۆکارە.
- ژمارەی تووشبووان تاراددەیەک سنوردارە، پێویستیی بە توێژینەوەی زیاتر هەیە.

https://journals.plos.org/plosone/article?id=10.1371/journal.pone.0195549

ئەو هۆکارانە چین کە کار دەکەنە سە بڕیاردان؟ئایا بە دڵ بڕیار بدەم یان بە مێشك؟کاریگەری کۆبرا چیە؟
01/06/2024

ئەو هۆکارانە چین کە کار دەکەنە سە بڕیاردان؟
ئایا بە دڵ بڕیار بدەم یان بە مێشك؟
کاریگەری کۆبرا چیە؟

لەبابەتێکی گرنگ چۆن بڕیار بدەم؟ د.محمد قادر خۆشناو لە بەرنامەی ئەڤین ژن و ژیان.

بێ تەرکیزیی منداڵانتوێژینەوەیەکی نوێ  ئاماژە بەوە دەکات کە پیسبوونی هەوا توانای تەرکیزکردنی ئەو منداڵانە کەم دەکاتەوە کە...
29/04/2024

بێ تەرکیزیی منداڵان

توێژینەوەیەکی نوێ ئاماژە بەوە دەکات کە پیسبوونی هەوا توانای تەرکیزکردنی ئەو منداڵانە کەم دەکاتەوە کە تەمەنیان لە نێوان چوار تا هەشت ساڵ دایە.
بەتایبەت ئەگەر پێش تەمەنی دوو ساڵی بەرکەوتنیان هەبووبێت لەگەڵ پیس بوونی "هەوایی" ژینگە.
هەروەها ئەو دایکانەی کە کۆرپە لە سکیان دایە، هەمان مەترسی بۆ سەر کۆرپەکانییان دروست دەبێت.
ئەمەش لە کوڕان زیاترە.
هۆکارەکەیشی بۆ گازی دووانە ئۆکسیدی نایترۆجین دەگەڕێنێتەوە کە بەهۆی جەنجاڵی هاتووچۆ و زۆری ئۆتۆمبێلەوە زیاد دەبێت.

وێنە: ئەربیل لایف.

منداڵەکەت نیەتت ناخوێنێتەوە هەرچەندە نیەت پاک و دڵسۆزیشی بیت، تەنها شێواز و تۆنی دەربڕینەکەت دەبینێت.
26/03/2024

منداڵەکەت نیەتت ناخوێنێتەوە هەرچەندە نیەت پاک و دڵسۆزیشی بیت، تەنها شێواز و تۆنی دەربڕینەکەت دەبینێت.

نەشتەرگەریی بچووککردنەوەی گەدە، لە ماوەی درێژخایەن، یارمەتی باشترکردنی مێشک و هۆشمەندی دەدات، سەرەڕای سوودە جەستەییەکانی...
25/03/2024

نەشتەرگەریی بچووککردنەوەی گەدە، لە ماوەی درێژخایەن، یارمەتی باشترکردنی مێشک و هۆشمەندی دەدات، سەرەڕای سوودە جەستەییەکانی دیکەی دابەزاندنی کێش.

لە توێژینەوەیەکی نوێ زانستی کە لەسەر ١٣٣ کەس ئەنجامدراوە کە تووشبووی "نەخۆشیی" قەڵەوی لەڕادەبەدەربوون و نەشتەرگەریی بڕینی گەدەیان بۆکراوە، سەدا چل و دووی بەشداربووان، لەماوەی دوو ساڵ دوای نەشتەرگەرییەکە ئاستی هۆشمەندییان بەرزتربووەتەوە تا نزیکەی سەدا بیست. بەتایبەت لە بوارەکانی باشتربوونی یادگە و توانای قسەکردن. هەروەها لە سەدا چلی بەشداربووان تەرکیزیان باشتربووە.
دوای نەشتەرگەرییەکە، چەند بەشێکی مێشک خوێنی زیاتری پێگەیشتووە و شانەکانی ئەستوورییەکەیان باشتربووە "کە ئەمەش نیشانەی ئەوەیە فرمانەکانی باشتر جێبەجێ دەکات".
توێژەران ئەم جۆرە نەشتەرگەرییەیان بە یەکێک لە ڕێگاچارەکان داناوە بۆ تووشبوانی نەخۆشیی قەڵەوی و خەرەفان "دیمێنشیا".

دەرئەنجامەکانی توێژینەوەکە دوای دوو ساڵ ئەمانە بوون.
- نزیکەی نیوەی بەشداربووان، لە سەدا بیستی هۆشمەندییان باشتربووە.
- دیاریەکەرەکانی هەوکردن کەم بوونەتەوە "نیشانەکانی هەوکردنیان کەمبووەتەوە".
- بەشداربووی کەمتر دەرمانەکانی دژی بەرزی فشاری خوێنیان بەکارهێناوە
- نیشانەکانی خەمۆکی لە ناو بەشداربووان کەمتربووەتەوە.
- ئاستی چالاکی و جووڵەیان زیاتربووە.
- لە چەند بەشێکی دیاریکراو هاتوچۆی خوێن باشتربووە.

18/01/2024

لەبەشی دووەمی بەرنامە لەگەڵتان دەبم
بەهیوای سوود

بەپێی توێژینەوەیەک لە عێراقزیاتر لەنیوەی ئەوانەی سەردانی پزیشکی دەروونی دەکەن، پێشتر سەردانی کەسانی بەناو شێخ و مەلایان ...
17/01/2024

بەپێی توێژینەوەیەک لە عێراق
زیاتر لەنیوەی ئەوانەی سەردانی پزیشکی دەروونی دەکەن، پێشتر سەردانی کەسانی بەناو شێخ و مەلایان کردووە.
لەسەدا پازدەیان، زیاتر لە ١٠ جار چوون بەرلەوەی سەردانی پزیشکی دەروونی بکەن یان لەکاتی سەردان و دوای سەردانیکردنی پزیشکانی دەروونی.
و یەک لەسەر سێی ئەمانە دوای سەردانەکانیشیان هێشتا پێیان وایە کە ئەم چارەسەرکارانە باشن و سوودیان هەیە.

بۆ ئەم ئەم بابەتە و بابەتەکانی دیکە سحر و نوشتە و جادوو.
پینج شەممە - ١٨/١/٢٠٢٤
کاتژمێر شەشی ئێوارە
لەشاشەی کوردماکس لەگەڵتان دەبم.

بەهیوام سوودێک بگەیەنم.

ئەوەی بۆت باسناکرێت ئەوەیە کەهەموو سەرکەوتنێک و بەرەو پێشچوونێک، "باج" ی خۆی هەیە.دەستکەوتنی هیچ شتێک بەخۆڕایی نیە.پرسیا...
29/12/2023

ئەوەی بۆت باسناکرێت ئەوەیە کە

هەموو سەرکەوتنێک و بەرەو پێشچوونێک، "باج" ی خۆی هەیە.
دەستکەوتنی هیچ شتێک بەخۆڕایی نیە.
پرسیارەکە ئەوەیە ئایا ئەم دەستکەوتە شایەنی ئەو قوربانییەیە بۆی بدەیت؟
"ئەگەر هەنگاوێک چوویتە پێش بەبێ ماندووبوون، بزانە کەسێکی دیکە ماندوو بووە لەشوێنت. و ئەگەر ماندووبوویت و هیچ نەچوویتە پێش، لەوانەیە کەسێک لەشوێنی تۆ چووبێتە پێشەوە."

ئەیبراهام لینکن.

ڕۆژانە ئەم چیرۆکانە لە کلینیکی هەموو پزیشکانی دەروونی هەیە
28/09/2023

ڕۆژانە ئەم چیرۆکانە لە کلینیکی هەموو پزیشکانی دەروونی هەیە

سەیرکەن ئەم پیاوە ملیۆنان دینارییان لێ سەندووە بەناوی شێخ و مەلا و عیلاجی تەنها ٢٥ هەزارە !

کێ پێویستی بە چارەسەری دەروونی هەیە؟
11/09/2023

کێ پێویستی بە چارەسەری دەروونی هەیە؟

کێ پێویستی بەچارەسەری دەروونی هەیە؟

رێگایەکی نەزانراو بۆ کوشتنی تەواوی خێزانەکەت. لەم چەند ساڵەی دواییدا کۆمەڵێک توێژینەوەی زانستی بڵاوکرانەوە کە تاوەکو ئێس...
02/08/2023

رێگایەکی نەزانراو بۆ کوشتنی تەواوی خێزانەکەت.

لەم چەند ساڵەی دواییدا کۆمەڵێک توێژینەوەی زانستی بڵاوکرانەوە کە تاوەکو ئێستاش کەسانێک ناتوانن قبوڵی بکەن لەبەر بەرزی ئاستی ئەو مەترسییانە.
یەکێک لەو توێژینەوانە باس لەوەدەکات کە شوفێری کردن و قسەکردن بەتەلەفۆن بەیەکەوە لەڕووی مەترسییەوە هیچ جیاوازییەکی نییە لەگەڵ شوفێریکردن بەسەرخۆشی و لەژێر کاریگەری ماددە کحولییەکان.
جیاوازیشی نییە مۆبایلەکەت بەدەستەوە بێت کە قسە دەکەیت یان لەرێی بلووتوز و هێدفۆنەوەبێت.
لەهەندێک سەرچاوەی دیکە دەڵێن کە نووسینی نامە لەکاتی شوفێری، شەش ئەوەندەی شوفێریکردن بەسەرخۆشی مەترسیدارترە.

"دووربێت لەهەموو لایەک"
نووسینی نامەیەک لەکاتی شوفێری، لەوانەیە ڕێگایەکی دیکە بێت بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلەکەت بکەیتە گۆڕی هەموو ئەندامانی خێزانەکەت.

"تەنهایی" بێجگە لەوەی بۆ درووستی دەروونی و عەقڵی خراپە، مەترسیی زۆریش بۆ تەندروستیی گشتی "دروستیی جەستەیی" دروست دەکات.٩...
19/07/2023

"تەنهایی" بێجگە لەوەی بۆ درووستی دەروونی و عەقڵی خراپە، مەترسیی زۆریش بۆ تەندروستیی گشتی "دروستیی جەستەیی" دروست دەکات.
٩٠ توێژینەوە بە بەشداری زیاتر لە دووملیۆن کەس پێمان دەلێن تەنهایی و گۆشەگیریی کۆمەڵایەتی پەیوەندییان هەیە بە ڕێژەی مردن لەناو تووشبووانی شێرپەنجە و هەموو هۆکارەکانی دیکەی مردنیش. تەنانەت دوای کۆنترۆڵکردنی حاڵەتە تەندروستییەکانیش "واتە کۆنترۆلکردنی نەخۆشییە جەستەییەکانی وەکو شەکرە و فشاری خوێن و...هتد".
پەیوەندی نێوان مرۆڤەکان زۆر گرنگە بۆ دروستی و سەلامەتیی گشتی.

ئادەم گرانت

پرسیارێکی زۆر گرنگبۆچی منداڵەکەت کاتێک کاری پێت نەمێنێت، یان بگاتە تەمەنێکی گەورەتر فەرامۆشت دەکات؟
14/07/2023

پرسیارێکی زۆر گرنگ

بۆچی منداڵەکەت کاتێک کاری پێت نەمێنێت، یان بگاتە تەمەنێکی گەورەتر فەرامۆشت دەکات؟

سترێس قەڵەوت دەکات؟توێژینەوە: فشاری دەروونی درێژخایەن، کاریگەری لەسەر ئاستی تێربوون دروستدەکات و وا دەکات مێشک حەز بەخوا...
11/07/2023

سترێس قەڵەوت دەکات؟

توێژینەوە: فشاری دەروونی درێژخایەن، کاریگەری لەسەر ئاستی تێربوون دروستدەکات و وا دەکات مێشک حەز بەخواردنی زیاتر و شیرینی بکات.
ئەمەش دەکرێت میکانیزمێک بێت بۆ زیادبوونی کێش لەو کەسانەی بەدەست فشاری دەروونی درێژخایەن دەناڵێنن.

لینکی توێژینەوە لەکۆمێنتە.

بزانە سەرکەوتنەکانت بۆخۆتە یان بۆ دەوروبەرت!
08/06/2023

بزانە سەرکەوتنەکانت بۆخۆتە یان بۆ دەوروبەرت!

هەرچەند بێت، سوودی هەر هەیە.
26/05/2023

هەرچەند بێت، سوودی هەر هەیە.

کەسێک دڵی توند بێت، چی بۆ بکرێت؟
23/05/2023

کەسێک دڵی توند بێت، چی بۆ بکرێت؟

Address

Gulan
Irbil
44000

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when کلینیکی دەروونیی دکتۆر محمد قادر خۆشناو posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share