Erbil Technical Health and Medical College

Erbil Technical Health and Medical  College Health Education

بانگێشتنامە .......
29/11/2025

بانگێشتنامە .......

یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی  لەسەر  دەرمانسازی و پەرەپێدانی پزیشکی و تەندروستی بە ڕێوەچوو.1st International Conference ...
26/11/2025

یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی لەسەر دەرمانسازی و پەرەپێدانی پزیشکی و تەندروستی بە
ڕێوەچوو.
1st International Conference on Pharmaceutical and Applied Healthcare Development.

وەفدێکی زانکۆی (فرات الاوسط) سەردانی کۆلێژی کرد . بەرواری (٢٠٢٥/١١/٢٦) وەفدێکی زانکۆی فرات الاوسط سەردانی کۆلێژی کرد لەل...
26/11/2025

وەفدێکی زانکۆی (فرات الاوسط) سەردانی کۆلێژی کرد .

بەرواری (٢٠٢٥/١١/٢٦) وەفدێکی زانکۆی فرات الاوسط سەردانی کۆلێژی کرد لەلایەن بەرێز ( پ ی د مراد امیر احمد ) راگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر و ( دکتۆرە ذکری علی عزیز ) سەرۆکی بەشی پەلی دەستکردو پاڵپشتەکان و ( م رێبین ستا عثمان ) بریاردەری بەش و ئامادەبوونی نوێنەرانی ( خاچی سووری نێودەوڵەتی پێشوازیان لێکرا ، شاندەکە پێکهاتبوون لە بەڕێزان (پ.د. فارس محمد علی و پ.د. بشار جبار همزە و پ.ی.د. علی نجاح کاظم و پ.ی.د. نصر احمد کامل) ڕاگری بەشێک لە کۆلێژ و پەیمانگەکانی سەر بە زانکۆی ناوبراو ، لە کۆبوونەوەکەدا چەندین تەوەر باسی لێوەکرا بەتایبەتی هاوکاری هەماهەنگی و پێشخستنی بواری پەلی دەستکرد و پاڵپشتەکان
بۆ زانکۆی ناوبراو.

هۆبەی راگەیاندن و چالاکیەکان.

بەشداریکردنی ڕاگری کۆلیژ (پ.ی.د.مراد امیر احمد) و ی.ڕاگر (د.احمد نوزاد حسن) و بەرپرسی تۆمار و مامۆستای کۆردۆلوجی (د.کلثو...
25/11/2025

بەشداریکردنی ڕاگری کۆلیژ (پ.ی.د.مراد امیر احمد) و ی.ڕاگر (د.احمد نوزاد حسن) و بەرپرسی تۆمار و مامۆستای کۆردۆلوجی (د.کلثوم خالد گەردی) له دیدارى بەهێزکردنى ئیدارەدانى کۆچ لە ڕێگەى پرۆگرامى خوێندن لەلایەن وەزارەتى خوێندنى باڵا بەهاوبەشى ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) بەڕێوەچوو.
ئامانج لەم دیدارە ناساندنى بابەتى کۆچە بە مامۆستایانى قۆناغى یەکەمى زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر بۆ ئەوەى دواى ئاشناکردنیان ئەم بابەتە بگوازرێتەوە بۆ نێو هۆڵەکانى خوێندن بۆ خوێندکاران و قوتابیان.

سیمپۆزیۆمێک  دەربارەی ( نەخۆشی شەکرە ) بەرێوەچوو .بەرواری (٢٥-١١-٢٠٢٥) بە ئامادەبوونی بەریز ( پ ی د مراد امیر احمد ) راگ...
25/11/2025

سیمپۆزیۆمێک دەربارەی ( نەخۆشی شەکرە ) بەرێوەچوو .

بەرواری (٢٥-١١-٢٠٢٥) بە ئامادەبوونی بەریز ( پ ی د مراد امیر احمد ) راگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر و مامۆستایان وفەرمانبەران و قوتابیان و میوانان سیمپۆزیۆمێک دەربارەی ( نەخۆشی شەکرە ) بەرێوەچوو ،سەرەتا راگری کۆلێژ ووتەی کردنەوەو بەخێرهاتنی پێشکەش کرد ، دواتر هەریەک لەم بەڕێزانە
١/ (پ د نجات جبار ) .
٢/ (پ ی د برهان احمد ).
٣/(د فرهنگ علی ).
٤/( د احمد نوزاد ).
٥/(د دلێر انوەر ) .
لەپسپۆری جیاواز باسیان لە بابەت و ناوەرۆکی ئەم نەخۆشیە کرد و قسەکەری سیمپۆزیۆمەکە بوون ، هەموو داتاو زانیاریە هەنوکەیەکانیان بۆ ئامادەبووان خستە روو هۆکارو چارەسەرەکان بە شێوەیەکی گشتی باسیان لێوەکرد ، لەکۆتایی هەڵمەتێکی پشکنینی (Blood augar Test یان Blood Glucose Test) پشکنینی (سوکەری - شەکرە ) بۆئامەدەبووان ئەنجام درا و بروانامەی بەشداری بوون بەخشرایەوە .

هۆبەی راگەیاندن و چالاکیەکان .

راگری کۆلێژ پێشوازی لە میوانان کرد . بەرواری (٢٣-١١-٢٠٢٥) ، بەڕیز ( پ ی د مراد امیر احمد )  ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروس...
24/11/2025

راگری کۆلێژ پێشوازی لە میوانان کرد .

بەرواری (٢٣-١١-٢٠٢٥) ، بەڕیز ( پ ی د مراد امیر احمد ) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر و (د احمد نوزاد ) یاریدەدەری ڕاگر و بەرپرسی هۆبەکان ، پێشوازیان لە بەڕێزان (دکتۆر ئامانج برادۆستی
بەرپرسی ناوچەی ئاسۆ )و ( مامۆستا کۆڤان بارزانی بەرپرسی رێکخراوی مامۆستایانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر) و( مامۆستا عبدالستار بەرپرسی رێکخراوی فەرمانبەرانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کرد ، گفتوگۆ دەربارەی چەندین تەوەر کرابۆ پێشخستنی ئیش و کارەکان و بیرۆکەی خزمەتکردنی خاکو ووڵات لە هزرمان دا بێت ، سوپاسگوزاری بۆ هەموو دڵسۆزان کە سوود بەو ناوەندە ئەکادیمیانە دەگەینن و وێنایەکی جوان نیشانی کۆمەڵگە دەدەن .

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکییەکان .

گفتوگۆی تاوتوێی (ماستەرنامە) بەڕێوەچوو .بەرواری (٢٠-١١-٢٠٢٥) گفتوگۆی تاوتوێی (ماستەرنامەی ) قوتابی خوێندنی باڵا  ( ئاشتی...
23/11/2025

گفتوگۆی تاوتوێی (ماستەرنامە) بەڕێوەچوو .

بەرواری (٢٠-١١-٢٠٢٥) گفتوگۆی تاوتوێی (ماستەرنامەی ) قوتابی خوێندنی باڵا ( ئاشتی ازاد عزیز ) لەهۆڵی (ECTS) لەکۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر بەرێوەچوو
بەناونیشانی:

(Rhinovirus in Paediatric Respiratory Infections: Clinical Features, Molecular Insights, and the Role of Soluble HLA-G)

‏‎ئەندامانی لێژنەی تاوتوێكردن پێکهاتبوون لە بەڕێزان:

‏‎1-پ.د. (سیران حمد حاجی) (Medical Microbiology) زانکۆی هەولێری پزیشکی /کۆلێژی دەرمانسازی ، سەرۆک لێژنە .

‏‎2-پ ی د ( کەژاڵ شێخ محمد ابراهیم ) ( Molecular Genetics )زاکۆی راپەرین /کۆلێژی زانست ، ئەندام .

‏‎3-پ.ی.د.(زید نبیل الیا ) (Clinical Immunology ) زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پزیشکی ، کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر ، ئەندام .

4-پ.ی .د.( سازان موفق عبدالعزیز ) (Medical Microbiology) زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ،کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر ، ئەندام و سەرپرشتیار .

‏‎تاوتوێكردن و هەڵسەنگاندن بۆ ماستەر نامەکە کراو ، قوتابی وەڵام و شرۆڤەی پرسیار و سەرنجەکانی لێژنەکەی دایەوەو توێژینەوەکەی پەسەندکرا.

‏‎بەناوی ڕاگرایەتى پیرۆزبایی لە توێژەر دەکەین بەهیوای سەرکەوتن بۆ وێستگەکانی داهاتوو.

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان .

بانگێشتنامە.....
23/11/2025

بانگێشتنامە.....

راگری کۆلێژ سەردانی پەلی دەستکردو پاڵپشتەکانی کرد .بەرواری (٢٣-١١-٢٠٢٥) بەرێز ( پ ی د مراد امیر احمد ) راگری کۆلێژی تەکن...
23/11/2025

راگری کۆلێژ سەردانی پەلی دەستکردو پاڵپشتەکانی کرد .

بەرواری (٢٣-١١-٢٠٢٥) بەرێز ( پ ی د مراد امیر احمد ) راگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر سەردانی بەشی پەلی دەستکردو پاڵپشتەکانی کرد ، لەم بەسەر کردنەوەیە ( هەڵسەنگاندن) بۆ پۆلێک لە قوتابیانی ئەم بەشە کرا لەکاتی پێشکەشکردنی توێژینەوە زانستیەکانیان تایبەت بەم بوارە ، کە لە ڕێگایی مامۆستایانی پسپۆر ئەنجامدرا ،لەکۆتایی راگری کۆلێژ هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.

هۆبەی راگەیاندن و چالاکیەکان .

گفتوگۆی تاوتوێی (ماستەرنامە) بەڕێوەچوو .بەرواری (١٩-١١-٢٠٢٥) گفتوگۆی تاوتوێی (ماستەرنامەی ) قوتابی خوێندنی باڵا  ( سیف ا...
20/11/2025

گفتوگۆی تاوتوێی (ماستەرنامە) بەڕێوەچوو .

بەرواری (١٩-١١-٢٠٢٥) گفتوگۆی تاوتوێی (ماستەرنامەی ) قوتابی خوێندنی باڵا ( سیف اللە عبداللە احمد ) لەهۆڵی (ECTS) لەکۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر بەرێوەچوو
بەناونیشانی:

(The Role of Nitric Oxide-Related Gene(NOS3), ThrombosisAssociated Gene (TF), and Heme oxygenase-1 (HMOX1) Gene Expression in Cardiac Complications and Inflammatory Markers in Patients with Major Beta Thalassemia )

‏‎ئەندامانی لێژنەی تاوتوێكردن پێکهاتبوون لە بەڕێزان:

‏‎1-پ.د. (زیرەک فقی احمد ) (Molecular Genetics) زانکۆی صلاحدین کۆلێژی پەروەردە (سەرۆک لێژنە ) .
‏‎2-پ ی د ( کیوان کمال احمد ) (Blood Molecular Physiology ) زانکۆی کۆیە کۆلێژی زانست /ئەندام .
‏‎3-پ.ی.د.(نوشیروان صادق محمد ) (Hematology ) زانکۆی هەولێری پزیشکی ، کۆلێژی پزیشکی /ئەندام .
4-پ.د.( گۆران قادر عثمان ) (Cell Biology) زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ،کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر .

‏‎تاوتوێكردن و هەڵسەنگاندن بۆ ماستەر نامەکە کراو ، قوتابی وەڵام و شرۆڤەی پرسیار و سەرنجەکانی لێژنەکەی دایەوەو توێژینەوەکەی پەسەندکرا.

‏‎بەناوی ڕاگرایەتى پیرۆزبایی لە توێژەر دەکەین بەهیوای سەرکەوتن بۆ وێستگەکانی داهاتوو.

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان .

ڕێزلێنانی (پ ی د مراد امیر احمد ) راگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر بۆ خاتوو ( د ژوان محمد اسماعیل ) مامۆست...
19/11/2025

ڕێزلێنانی (پ ی د مراد امیر احمد ) راگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر بۆ خاتوو ( د ژوان محمد اسماعیل ) مامۆستا لە کۆلێژەکەمان بۆ بەرزبوونەوەی پلەی زانستی لە مامۆستا بۆ ( پرۆڤیسۆری یاریدەدەر ) .

راگری کۆلێژ بەشداری لە دووەمین پێشانگەی هەلی کارو ناساندنی بەرهەمەکان  و  خزمەتگوزاریەکان کرد .بەرواری (١٩-١١-٢٠٢٥) بە ئ...
19/11/2025

راگری کۆلێژ بەشداری لە دووەمین پێشانگەی هەلی کارو ناساندنی بەرهەمەکان و خزمەتگوزاریەکان کرد .

بەرواری (١٩-١١-٢٠٢٥) بە ئامادەبوونی ( پ د ادریس محمد طاهر ) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و ( پ ی د مراد امیر احمد ) راگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر و بەرپرسانی حزبی و حوکومی و مامۆستایان و فەرمانبەران قوتابیان و میوانان ،
دووەمین پێشانگای هەلی کار و ناساندنی بەرهەمەکان و خزمەتگوزارییەکان لە کەمپی (یەک) ی
زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گەشەپێدانی پیشەسازی هەولێر بەڕێوەچوو ، ئەم پێشانگەیە دەرفەتێکە بۆ رەخساندنی هەلی کار لە کۆمپانیا جیاوازە نێوخۆیەکانی کوردستان و ژمارەیەکی بەرچاو بەشداریان تێدا کرد .

هۆبەی راگەیاندن و چالاکیەکان .

Address

Erbil/Rasti Qr./Pirbal Mahmud Street
Irbil
هه‌ولێر-گه‌ڕه‌كیڕاستی-شه‌قامیپیرباڵمه‌حمود

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Erbil Technical Health and Medical College posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram