Erbil Technical Health and Medical College

Erbil Technical Health and Medical  College Health Education

16/04/2026

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان بەدەست هێنا....

https://shorturl.at/CY28o

سەرۆکی زانکۆ سەردانی کۆلێژی کرد .بەرواری (١٣-٤-٢٠٢٦)  بەرێز ( پ د ادریس محمد طاهر) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی  هەولێر و (...
13/04/2026

سەرۆکی زانکۆ سەردانی کۆلێژی کرد .

بەرواری (١٣-٤-٢٠٢٦) بەرێز ( پ د ادریس محمد طاهر) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و ( پ ی د مراد امیر احمد ) راگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر و سەرۆک بەشەکان ، سەردانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی قوتابیانیان بۆ ئەم سیمستەرە کرد و ئاگادار بوون لەچۆنیەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی خوێندن لەدوای ئەم پشووە کە بەهۆی کێشە و ململانێکان ئەم ناوچەی گرتەوە دواتر گوێیان بۆ داواکاریەکان گرت و هیوای سەرکەوتنیان بۆ مامۆستایان و قوتابیان خواست .

ساڵانە سەرۆکی زانکۆ لەکاتی تاقیکردنەوەکاندا سەردانی کۆلێژ و پەیمانگەکان دەکات بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگادار بوون و سەرکەوتن لە پرۆسەکە بۆ ئەوەی ژینگەیەکی زانستی لەبار فەراهەم بێت لەناوەندەکانی خوێندن سەر بەزانکۆکەمان .

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان.

راگری کۆلێژ سەردانی هۆڵەکانی خوێندنی کرد .بەرواری (١٢-٤-٢٠٢٦) بەرێز ( پ . ی . د . مراد امیر احمد ) راگری کۆلێژی تەکنیکی ...
12/04/2026

راگری کۆلێژ سەردانی هۆڵەکانی خوێندنی کرد .

بەرواری (١٢-٤-٢٠٢٦) بەرێز ( پ . ی . د . مراد امیر احمد ) راگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی پزیشکی هەولێر و ( د. احمد نوزاد ) یاریدەدەری راگر سەردانی هۆڵەکانی خوێندنیان کرد و دواتر سەردانی لێژنەی پڕۆژەی دەرچوونی قوتابیانیان کرد مەبەست لەم بەسەرکردنەوەیە ئاگاداربوون و چاودێری کردنی پرۆسەکەیە کە لەم وەرزە بەڕێوەدەچێت و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواستن .

هۆبەی راگەیاندن و چالاکیەکان .

رۆژی یەکشەممە پرۆسەی خوێندن لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دەست یپێدەکاتەوەئاگاداری سەرجەم قوتابیان و خوێندکارانی ئازیزی ک...
10/04/2026

رۆژی یەکشەممە پرۆسەی خوێندن لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دەست یپێدەکاتەوە

ئاگاداری سەرجەم قوتابیان و خوێندکارانی ئازیزی کۆلێژ و پەیمانگاکانی سەربە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دەکەینەوە، کە پاڵپشت بە ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی پەروەردە، ڕۆژی یەکشەممەوە ڕێککەوتی ١٢ی ٤ ی ٢٠٢٦ دەوامی ئاسایی لەناو کەمپەسەکان لە گشت بەشەکانی کۆلێژ و پەیمانگاکانی زانکۆمان دەست پێدەکاتەوە.

داوا لە سەرجەم قوتابیان و خوێندکارانی ئازیزی زانکۆمان دەکەین بەپێی خشتەی وانەکانیان بە گڕوتینێکی نوێوە روو لە بەشەکانیان بکەن بۆ تەواوکردنی پڕۆسەی خوێندنی ساڵی ٢٠٢٥-٢٠٢٦.

گفتوگۆی تاوتوێی (ماستەرنامە) بەڕێوەچوو .بەرواری (٨-٤-٢٠٢٦) گفتوگۆی تاوتوێی (ماستەرنامەی ) قوتابی خوێندنی باڵا  (ایە جمال...
08/04/2026

گفتوگۆی تاوتوێی (ماستەرنامە) بەڕێوەچوو .

بەرواری (٨-٤-٢٠٢٦) گفتوگۆی تاوتوێی (ماستەرنامەی ) قوتابی خوێندنی باڵا (ایە جمال محمد ) لەکۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر بەرێوەچوو .

بەناونیشانی:

Evaluating the Expression of Gal-9,
MALAT1, and ZAP-70 in Chronic
Lymphocytic Leukemia: Molecular and
Clinical Correlations.

‏‎ئەندامانی لێژنەی تاوتوێكردن پێکهاتبوون لەم بەڕێزانە .

1- پ د ( گۆران قادر عثمان ) زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر (cell Biology) ک ت تەندروستی و پزیشکی هەولێر /سەرۆک لێژنە .

2- پ ی د ( تریفە فاروق اسماعیل) زانکۆی سەڵاحەدین /کۆلێژی پەروەردە( Cell Biology) /ئەندام .

3- پ ی د ( محمد یوسف میرزا ) زانکۆی هەولێری پزیشکی /ک دەرمانسازی (Medical Physiology) / ئەندام .

4- پ ی د ( توانا احمد مصطفی ) زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ،ک ت تەندروستی و پزیشکی هەولێر (Cell Biology) / ئەندام و سەرپەرشتیار .

‏‎تاوتوێكردن و هەڵسەنگاندن بۆ ماستەر نامەکە کراو ، قوتابی وەڵام و شرۆڤەی پرسیار و سەرنجەکانی لێژنەکەی دایەوەو توێژینەوەکەی پەسەندکرا.

‏‎بەناوی ڕاگرایەتى پیرۆزبایی لە توێژەر دەکەین بەهیوای سەرکەوتن بۆ وێستگەکانی داهاتوو.

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان .

راگری کۆلێژ پێشوازی لە میوانان کرد . بەروری (٣٠-٣-٢٠٢٦) ، بەڕیز ( پ ی د مراد امیر احمد )  ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی...
30/03/2026

راگری کۆلێژ پێشوازی لە میوانان کرد .

بەروری (٣٠-٣-٢٠٢٦) ، بەڕیز ( پ ی د مراد امیر احمد ) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر و (د احمد نوزاد ) یاریدەدەری ڕاگر و ( م کاروان عمر ) بەرپرسی کارگێری ، پێشوازیان لە بەڕێز(پ ی د سەرسام خلیل ) راگری پەیمانگەی تەکنیکی کارگێری هەولێر و ستاڤێک لەمامۆستایان و فەرمانبەران کرد ،ئەم سەردانە بەمەبەستی جەژنە پیرۆزە بوو لەگەڵ یەکتر .

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکییەکان .

ڕاگری کۆلێژ بەمەبەستی جەژنە پیرۆزە سەردانی گشت بەشەکانی کرد  .بەرواری ٣٠-٣-٢٠٢٦  بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد ) ڕاگری کۆ...
30/03/2026

ڕاگری کۆلێژ بەمەبەستی جەژنە پیرۆزە سەردانی گشت بەشەکانی کرد .

بەرواری ٣٠-٣-٢٠٢٦ بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد ) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر بەیاوەری( د. احمد نوزاد) یاریدەری ڕاگرو ( م کاروان عمر ) بەڕێوەبەری کارگێری بەمەبەستی جەژنانە سەردانی هۆبەو یەکە کارگێڕیەکان و ، مامۆستایان و فەرمانبەرانی بەشە زانستیەکانیان کرد پیرۆزبایی جەژنی رەمەزانیان لێکردن و باسی بەئۆنڵاین کردنی پرۆسەی خوێدن بۆ ئەم وەرزە کرا .

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان .

28/03/2026

بەشدارییەکی زانستیی ئاستبەرزی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی لە تایلەند...

https://shorturl.at/x4Fd7

ئاگادارییەک سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندنئاگاداری سەرجەم قوتابیانی ئازیزی کۆلێژ و پەیمانگاکانی سەر بە زانکۆی پ...
27/03/2026

ئاگادارییەک سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن

ئاگاداری سەرجەم قوتابیانی ئازیزی کۆلێژ و پەیمانگاکانی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دەکەینەوە، کە بڕیاری دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن دراوە. ئەم بڕیارەش پاڵپشتە بە ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی پەروەردە.

بەپێی بڕیارەکە، ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ٢٩ی ئاداری ٢٠٢٦، دەوامی فەرمی و پرۆسەی خوێندن لە سەرجەم ناوەندەکانی سەر بە زانکۆمان دەستپێدەکاتەوە و پێویستە سەرجەم قوتابیان بۆ ئەو ڕێکەوتە ئامادەی هۆڵەکانی خوێندن بن.

هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ گشت قوتابیان دەخوازین و ئومێدەوارین بە گوڕوتینێکی نوێوە بگەڕێنەوە ناوەندەکانی خوێندن بۆ تەواوکردنی پرۆسەی پەروەردە و فێربوون.

24/03/2026

پەیامی هاوخەمی و سەرەخۆشی سەرۆکی زانکۆ بۆ شەهیدبوونی شەش پێشمەرگەی کوردستان

بەداخەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشێکی ناڕەوا کرایە سەر هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و بەداخەوە لەو هێرشەدا شەش پێشمەرگە شەهیدبوون و ژمارەیەکی دیکە برینداربوون.

بەناوی حۆم و ئەنجوومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وێڕای سەرکۆنەکردنی ئەو هێرشە ستەمکارانەیە، هاوخەمی و سەرەخۆشی لە کەسوکاری شەهیدانی ئەو هێرشە بەتایبەتی بەڕێز راگری پەیمانگای تەکنیکی مێرگەسۆر کە یەکێک لە شەهیدەکان کوڕی خەزووری بەڕێزیانە دەردەبڕین، هاوکات نزای چاکبوونەوەی خێرا بۆ برینداران دەکەین.

خودای گەورە کوردستان و پارێزەرانی وڵاتمان لە هەموو ناخۆشییەک بەدووربگرێت.

پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی
سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکیکی هەولێر

پەیامی پیرۆزبایی راگری کۆلێژ بۆ جەژنی نەتەوەیی  نەورۆز .بە ناوی ڕاگرایەتی  و ئەنجومەنی کۆلێژ.بە بۆنەی هاتنی جەژنی نەتەوە...
20/03/2026

پەیامی پیرۆزبایی راگری کۆلێژ بۆ جەژنی نەتەوەیی نەورۆز .

بە ناوی ڕاگرایەتی و ئەنجومەنی کۆلێژ.
بە بۆنەی هاتنی جەژنی نەتەوەیی نەورۆزو سەری ساڵی کوردی (٢٧٢٦) ، بە خۆشحاڵییەوە پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی هەموو مامۆستایان، فەرمانبەران، و قوتابیانی خۆشەویست دەکەین. هیوادارین ئەم ڕۆژە سەرەتای ساڵێکی نوێ بێت پڕ لە سەرکەوتن و ئارامی، و پێشکەوتن بۆ هەمووان.
نەورۆز هێمای نوێبوونەوە و هیوا و ژیانە، هیوادارین هەموومان بتوانین بە هاوکاری و یەکگرتوویی هەنگاو بەرەو داهاتوویەکی باشتر بنێین.
نەورۆزتان پیرۆز و ساڵێکی پڕ لە خۆشی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم . 🌸

پ .ی . د . مراد امیر احمد .
ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر .

Writingپەیامی پیرۆزبایی راگری کۆلێژ .بەناوی خوای گەورە و میهرەبان 🌙✨بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز،بەناوی خۆم و ئەند...
19/03/2026

Writing

پەیامی پیرۆزبایی راگری کۆلێژ .

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان 🌙✨

بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز،بەناوی خۆم و ئەندامانی ئەنجومەنی کۆلێژ پیرۆز بایی و دڵخۆشیمان دەردەبڕین بۆ هەموو مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیانی بەڕێز، هەروەها بۆ هەموو موسڵمانانی جیهان.
هیوام وایە ئەم جەژنە ببێتە مایەی زیادبوونی خۆشەویستی و هاوکاری و ئارامی لەنێوان هەموواندا، و خوای گەورە عیباده‌تەکانتان قبوڵ بکات و ژیانتان پڕ بکات لە بەرەکەت و خێر کوردستانمان پارێزراو بێت لە لەهەموو فیتنەو ناخۆشیەک . 🌿دووبارە
جەژنتان پیرۆزبێت ❤️.

پ. ی. د. مراد امیر احمد .
ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر .

Address

Erbil/Rasti Qr./Pirbal Mahmud Street
Irbil
هه‌ولێر-گه‌ڕه‌كیڕاستی-شه‌قامیپیرباڵمه‌حمود

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Erbil Technical Health and Medical College posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram