Dr. Halgurd Azad :: د. هەڵگورد ئازاد

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • Dr. Halgurd Azad :: د. هەڵگورد ئازاد

Dr. Halgurd Azad  ::  د. هەڵگورد ئازاد ♦پسپۆڕی نەشەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ.
♦نەخۆشخانەی زانکۆی ئەهلی- هەولێر
📱07505190908
(1)

دکتــۆر هەڵگورد ئازاد عبداللهدکتۆرا (بۆرد) لە نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ پڕۆستات، نەزۆکی پیاوان، لاوازی سێکسی- پسپۆڕ لە...
13/09/2023

دکتــۆر هەڵگورد ئازاد عبدالله

دکتۆرا (بۆرد) لە نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ پڕۆستات، نەزۆکی پیاوان، لاوازی سێکسی

- پسپۆڕ لە نەشتەرگەری میزەرۆ و‏ نەزۆکی و نەخۆشیەکانی پیاوان
- بڕوانامە بورد (دكتورا) له نەشتەرگەری گورچیلە و میزەرۆ و نەزۆکی
- ئەندامی کۆمەڵەی کوردستان
- چارەسەری بەردی گورچیلە و میزڵدان
- چارەسەری نەخۆشیەکانی پرۆستات ودەرهێنانی پرۆستات
- دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی نەزۆکی پیاوان
- نەشتەرگەری جوانكاری بۆ حەوزی گورچیلـــە لـــــە منداڵان
- دەستنیشانکردن و نەشتەرگەری (فتق، كۆبوونەوەی ئاو وئەستوربونی گون)
M.B.Ch.B.
F.K.B.M.S. (Urology)



📞 سکرتێر : 07505190908
📞 دکتۆر: 07508568090

📍 ناونیشان - نەخۆشخانەی زانکۆی تایبەت - چوار ریانی گەرەکی شارەوانی-بەرامبەر قوتابخانەی محمدی ماجدی

💢💢💢💢💢💢💢💢

دکتــۆر هەڵگورد ئازاد عبدالله

دكتورا (بورد) فـي جراحــة الكليــة و المســالك البـوليـة و البروستـات و عقــم الرجـال و الضعف الجنسي

‏- اختصاص جراحة المسالك البولية والتناسليه و العقم وامراض الذكوره
- شهادة البورد (دكتورا) في اختصاص جراحة الكلى والمسالك البولية والعقم
- عضو الجمعية الكردستاني
- علاج حصى الكلى والحالب والمثانه
- تشخيص وعلاج امراض البروستات واجراء عمليات رفع البروستات
- تشخيص و رفع اورام الكلى
- تشخيص و رفع اورام المثانه
علاج حالات السلس البولي والتبول الليلي لاارادي
- تشخيص وعلاج حالات الامراض الجنسيه والالتهابات للمسالك البوليه و علاج حالات الضعف الجنسي
- تشخيص و علاج العقم عند الرجال
- تشخيص وعلاج تشوهات الخلقي في المجاري عند الإطفال
- تشخيص وإجراء عمليات (الفتق والخصيه الهاجرة والقيلة المائيه)

📞 سکرتێر : 07505190908
📞 دکتۆر: 07508568090

📍 العنوان :- مستشفى زانكو الأهلي - تقاطع شارواني - مقابل مدرسة محمد الماجدي.

05/08/2023

عیادەی تایبەتیم گواستەوە بۆ نەخۆشخانەی زانکۆی تایبەت.
بەهیوایی سەلامەتی بۆ هەمووان.

💠 نیشانەکانی شێرپەنجەی گورچیلە چیە؟گورچیلەش وەک هەر ئەندامێکی تری لەشی مرۆڤ توشی شێرپەنجە دەبێت. لە هەموو تەمەنێک ئەگەری...
10/07/2023

💠 نیشانەکانی شێرپەنجەی گورچیلە چیە؟

گورچیلەش وەک هەر ئەندامێکی تری لەشی مرۆڤ توشی شێرپەنجە دەبێت. لە هەموو تەمەنێک ئەگەری ڕودانی شێرپەنجەر گورچیلە هەیە بەڵام زیاتر لە تەمەنی ٦۰ بۆ ۷۰ ساڵی ڕودەدات.
لە حاڵی ئێستا دا بەشکی زۆری نەخۆشەکان لە کاتی دەسنیشانکردندا هیچ نیشانەیەکی نیە، بەڵکو پشکنین یاخود تیشک بۆ نەخۆشیەکی تر دەکەن دەناسرێنەوە و چارەسەر دەکرێن بە گوێرەی حاڵەتی نەخۆشیەکە، هەندێکیشیان نیشانەیان هەیە وەکو ئەمانەی خوارەوە.

🔹 بوونی خوێن لە ناو میز.
🔹 دەرکەوتنی گرێ لە ناو سک.
🔹 لە دەسدانی ئارەزووی خواردن.
🔹 دابەزینی کێشی لەش بەبێ هۆ.
🔹 کەم خوێنی و بێ هێزی و ماندوویەتی.
🔹 نیشانەکانی بڵاو بونەوەی شێرپەنەکە شەکەتی و تەنگەنەفەسی ئازاری ئێسکەکان ئازاری ناو سک.

بە هیوای سەلامەتی بۆ هەمووان.

💢💢💢💢💢💢💢💢

👨‍⚕️ دکتۆر هەڵگورد ئازاد عبدالله

M.B.Ch.B. F.K.B.M.S.(urology)

📚 دکتۆرا (بۆرد) لە نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ پڕۆستات، نەزۆکی پیاوان، لاوازی سێکسی.

📞 سکرتێر : 07505190908
📞 دکتۆر: 07508568090

📍 ناونیشان - نەخۆشخانەی زانکۆی تایبەت - چوار ریانی گەرەکی شارەوانی-بەرامبەر قوتابخانەی محمدی ماجدی

💠 میزی خوێناوی (Hematuria) گۆڕانی ڕەنگی میز بۆ ڕەنگی سور هۆکاری زۆرە مەرج نیە هەموو کات خوێن بێت لەوانە هۆکارەکەی ڕەنگی ...
10/06/2023

💠 میزی خوێناوی (Hematuria)

گۆڕانی ڕەنگی میز بۆ ڕەنگی سور هۆکاری زۆرە مەرج نیە هەموو کات خوێن بێت لەوانە هۆکارەکەی ڕەنگی خواردن و خواردنەوە بێت یاخو دەرمان، بۆ ئەوەی دڵنیا بین ئەو ڕەنگە سورە خوێنە دەبێت پشکنینی تاقیگەیی بۆ میز بکرێت.

زۆر جار مەرج نیە خوێنەکە ڕەنگی میز سور بکات، لەوانەیە تەنها لە پشکنینی مایکڕۆسکۆپی دەربچێت کەوا ئەو میزە خوێنی تێدایە.

🔴 هۆکارەکانی میزی خوێناوی.

🔹 ماندووبونی لە ڕادەبەدەر وەک وەرزشکردن.
🔹 هەوکردنی میزڵدان و ڕێرەوی میز.
🔹 زەبری دەرەکی ببێتە هۆی ئازارگەیاندن بە کۆئەندامی میزەڕۆ.
🔹 بەردی گورچیلە و حالب و میزڵدان.
🔹 گەورەبونی پڕۆستات BPH.
🔹 نەخۆشی کیسی گورچیلە و سستی گورچیلە.
🔹 بە کارهێنانی هەندێک دەرمان.
🔹 شێر پەنجەی گورچیلە، ڕێرەوی میز، میزڵدان پڕۆستات.

💢💢💢💢💢💢💢💢

👨‍⚕️ دکتۆر هەڵگورد ئازاد عبدالله

M.B.Ch.B. F.K.B.M.S.(urology)

📚 دکتۆرا (بۆرد) لە نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ پڕۆستات، نەزۆکی پیاوان، لاوازی سێکسی.

📞 سکرتێر : 07505190908
📞 دکتۆر: 07508568090

📍 ناونیشان - نەخۆشخانەی زانکۆی تایبەت - چوار ریانی گەرەکی شارەوانی-بەرامبەر قوتابخانەی محمدی ماجدی

لە ڕۆژی جیهانی گورچیلە، هیوادارم هەموولایەک ساغ و سەلامەتبن.
09/03/2023

لە ڕۆژی جیهانی گورچیلە، هیوادارم هەموولایەک ساغ و سەلامەتبن.

💠 ئەنجامدانی نەشتەرگەری دوالی گونەکان بۆ هەردوو لا بە دوو برینی ۲ سانتمەتر، هەمان ڕۆژ نەخۆش بەسەڵامەتی گەڕایەوە ماڵەوە. ...
28/02/2023

💠 ئەنجامدانی نەشتەرگەری دوالی گونەکان بۆ هەردوو لا بە دوو برینی ۲ سانتمەتر، هەمان ڕۆژ نەخۆش بەسەڵامەتی گەڕایەوە ماڵەوە.

💢💢💢💢💢💢💢💢

👨‍⚕️ دکتۆر هەڵگورد ئازاد عبدالله

M.B.Ch.B. F.K.B.M.S.(urology)

📚 دکتۆرا (بۆرد) لە نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ پڕۆستات، نەزۆکی پیاوان، لاوازی سێکسی.

📞 سکرتێر : 07505190908
📞 دکتۆر: 07508568090

📍 ناونیشان - نەخۆشخانەی زانکۆی تایبەت - چوار ریانی گەرەکی شارەوانی-بەرامبەر قوتابخانەی محمدی ماجدی

چۆن واز لە جگەرەکێشان بهێنم 🚬؟ How to quit smoking بابەتێکی تەندروستی زۆر گرینگە، هیوادارم سودی لێببینن.✳️ پێشەکی ::____...
24/02/2023

چۆن واز لە جگەرەکێشان بهێنم 🚬؟
How to quit smoking

بابەتێکی تەندروستی زۆر گرینگە، هیوادارم سودی لێببینن.

✳️ پێشەکی ::
_________
⬅️ کێشانی جگەرە یاخود هەڵمژینی دووکەڵی سوتانی تووتن To***co جا بە شێوەی جگەری ئاسایی بێت یاخود نەرگیلە ، گاریگەری تەواو لەسەر سیەکان و ئەندامەکانی تری جەستە بە گشتی دروست دەکات.
* بە گوێرەی داتایەکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO لە ساڵی ٢٠٢٠، ڕێژەی لە ٢٢.٣٪ دانیشتووانی زەوی جگەرەکێشن ، ساڵانە جگەرەکێشان و ماکەکانی دەبێتە هۆی مردنی زیاتر لە ٨ ملیۆن کەس.
◀️ دیارترین ئەو نەخۆشیانە چین کە بەهۆی جگەرەکێشانەوە مرۆڤ تووشیان دەبێت ؟!
١- گیران و تەسکبوونەی بۆریەکانی هەوای درێژخایەن
COPD
٢- شێرپەنجەی سییەکان
٣- تەسکبوونەوە و گیرانی بۆریەکانی دڵ و خۆێنبەرەکان
٤-سەکتەو جەڵدەی مێشک
٥-شێرپەنجی میزەڵدان و سورێنچک
٦-زۆرێک نەخۆشی تر

◀️ ئایا هەموو جگەرە کێشێک تووشی شێرپەنجەی سیەکان دەبێت؟!
نەخێر ، تەنها لە ١٥-٢٠٪ ئەو کەسانەی جگەرە دەكێشن تووشی دەبن بەڵام لە ٩٠٪ توشبوونی شێرپەنجی سیەکان لە جگەرەکێشەکان( واتا لە ١٠ کەس کە تووشی شێرپەنجی سییەکان بوون ، ٩ کەسیان جگەرە کێش بوون یاخود جگەرەکێشن ).

⬅️ ئایا تا چەند ساڵ لە وازهێنان لە جگەرەکێشان مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە وەک کەسی جگەرە نەکێش ئاسایی دەبێتەوە !؟
بەگشتی پێوستی بە ٣٠ ساڵە تاوەکو وەک کەسێکی لێبێت کە قەت جگەرەی نەکێشاوە.

◀️ لە چی تەمەنێک واز لە جگەرەکێشان بهێنم باشە !؟
لە تەمەنی ٢٥ ساڵی لەو کەسانەی کە لە هەرزەکاریدا فێری جگەرەکێشان بوون بەڵام وازهێنان لە دوای ٦٥ ساڵیەوە هیچ کاریگەریەکی ئەوتۆی لەسەر فرمانی سیەکان و لێکەوتەکانی نابێت.

⬅️ ئایا هیچ بڕە جگەرەکێشانێک سەلامەتە !؟
لەڕووی زانستی پزیشکەیەوە هێچ بڕە جگەرەکێشانێک تەندروست نی بەڵام بڕی کێشانەکە و ماوەی جگەرە کێشانەکە گاریگەری لەسەر سیەکان و زووتر دەکەوتنی نەخۆشیەکان دەبێت.

⬅️ ئایا نیکوتین کە مادەی ئالودە کەرە لەناو جگەرەدا بۆ تەندروستی مرۆڤ پێویستە !؟
پێوستی مروڤ بۆ نیکوتین زۆر کەمە کە ئەو بڕە لە خواردنی پەتاتە و تەماتە و باینجان و جەرەساتەوە دەست دەکەوێت.
⬅️ لە ڕووی زانستی پزیشکیەوە نیکۆتین بۆ چ جۆرە نەخۆشیەکە بەسودە ؟!
هەندێ سەرچاوە باس لە کاریگەری ئەرێنی نیکۆتین لەسەر هزری مرۆڤ و هەندێ نەخۆشی تر وەک ئەلزایمەر و خڵەفان و هەوکردنی درێژخایەنی کۆڵون دەکەن.
⬅️ ئایا گەڵای توتن ئەوەندە ژەهراویە بە وێنەی خواردنی ئەو سێوەی کە حەزرەتی ئادەمی لە بەهەشت بە دەرکردن دا !؟
توتن دەگەڕێتەوە بۆ خێزانی tobbaco nicotina کە بڕێکی زیاتر لە نیکوتینان تێدایە بەراورد بە گەڵاکانی وەک تاڵیشکە و سڵق و هتد
⬅️ مادە ژەهراویەکانی یاخود توشکەرە شێرپەنجەیەکان carcinogens چین لە توتندا !؟
لانی کەم ٧٠ مادەی مەترسی دار هەیە لە توتندا بەتایبەتی بە هۆی سوتانی توتنەکەوە لە کاتی جگەرە کێشاند لەوانە :
نیکۆتین ، تار ( قەتران )، قورقوشم، ئامۆنیا، یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن و هتد
◀️ ئایا نێرگەلە کێشان سەلامەترە لە جگەرەی ئاسایی !؟
نەخێر .. هەردووکیان سوتانی تووتن و هەڵمژینی دوکەڵەکەیەتی، بەڵکو زۆر جار تەنها یەک نەرگیلە بەرامبەر کێشانی ٦٠-٧٠ جگەرەیە ئەگەر کەسەکە بە تەنیا بیکێشت.

🔁 بەشی دووەم ::
_____________
٨ ڕێگە بۆ وازهێنان لە جگەرەکێشان >>
🔴 ڕێگەچارەی گشتی >> بۆ ئەو کەسانەی ماوەی کەمتر لە ١٠ ساڵە جگەرەکێشن و بە تێکڕای کەمتر لە ١٠ جگەرە لە ڕۆژو شەوێکدا:
١- بوونی هۆکارێکی قەناعەت پێکەر و ئیرادەیەکی بەهێز بۆ وازهێنان لە جگەرەکێشان جا ئەوەش لە ڕێگەی خوێندنەوەی بابەتێک بێت لەسەر زیانەکانی جگەرەکێشان یاخود دەرکەوتنی لێکەوتەکانی جگەرەکێشان بێت لەسەر کەسکە یاخود کەسێکی نیزیکی تووشی نەخۆشی و شێرپەنجە بووبێت.

٢-دوورکەوتنەوە لە پاڵنەرەکانی جگەرەکێشان وەک چایخانە و کافتریاکان کە زۆرێک لە جگەرەكێش و نیرگەلەکێشەکان کۆدەبنەوە.
٣-دوورکەوتنەوە لەو هاوڕێیانەی جگەرەکێشن یاخود لە خێزاندا کەسێکی تری جگەرەکێش هەبێت ئەگەری سەرکەوتن لە وازهێنانەکە کەمدەکاتەوە.

٤-کەسێکی چالاک بە ، ڕۆژانە کات دەرخان بکە بۆ وەرزش کردن و ڕاهێنانە خاوکەرەوەکان وەک یۆگا کە یارەمەتی دەرە لە سەرکەوتنی وازهێنانەکە.
٥- خواردنی میوەکان و بنێشتی بێ شەکر لە کاتی حەز چوونەوە سەر جگەرەکێشان ( سوێبونەوە nicotin craving )، واتا خۆ گرتنەوەو خۆ مەشغوڵکردن تا ١٠-١٥ خولەک و ڕۆشتنی حەزەکە بۆ نیکۆتین.

🔴 ڕێگە چارەی پزیشکی یاخود دەرمان >>

٦- بۆ ئەو کەسانەی ئالودەی جاگەرکێشان و نیکۆتین بوون پێوستیان بە جێگرەوەی نیکۆتین Ni****ne replacement therapy
و هەندێ دەرمانی یارمەتدەرەی تر هەیە بۆ ئەوەی بە دوور بن لە دەرکەوتنی نیشانەکانی نەمانی نیکۆتین وەک ( تێکچوونی میزاج ، خەولێزڕان، نەمانی تەرکیز، توڕەبوون و قەلەقی و خەمۆکی هتد)کە بەگشتی لە دوای ٢-٣ لەدوای وازهێنان لە جگەرەکێشان دەردەکەوێت.
بۆ ئەم مەبەستە پێویستە کەسەکە لەسەر بەرنامەیەکی تایبەت بێت بۆ وازهێنان لە جگەرەکێشان لە ژێر چاوەدێری پزیشکدا.
بەکارهێنانی پاچی patches نیکۆتین بە ڕۆژ ,
هەروەها بۆ کاتی شەو و کاتی سوێبوونەوە craving بۆ نیکۆتین جوینی نیکۆتین بە شیوەی بنێشت یاخود جێل و حەپی ژێر زمان و پەمپی ناو لوت و ناودەم کە لە ٥٠-٦٠٪ ئەگەری سەرکەتنی وازهێنان لە جگەرەکێشان زیاد دەکات.

٧- دەرمانی نا نیکۆتینی Non-Ni****ne
کە دوو دەرمانی ڕێگە پێدراوی دژە خەمۆکیە Zyban ,(Bupropion ) هەروەها دەرمانی Varenicline ( Chantix) کە وەک دژە وەرگری نیگۆتین ئیش دەکات لە مێشکدا و ناهێڵێت بە شیوەیەکی کتوپڕ دابەزێت.
ئەم جۆرە دەرمانانە پێویستە دوو هەفتە پێش ڕۆژی وازهێنان لە جگەرەکێشان دەست بکرێت بە خواردنیان و لە ژێر ڕێنمایی پزیشکی پسپۆڕدا.
بەکارهێنانی هەردوو جۆرەکە لە دەرمان لە هەمان کاتدا ئەگەری سەرکەوتنی وازهێنان لە جگەرەکێشان بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیاد دەکات.

٨- جگەرەی ئەلکترۆنی Electronic ci******es ( Va**ng)
هەمان بڕی نیکۆتینی جگەرەی ئاسایی تێدایە کە بەکارهێنەرانی تووشی ئالودەبوون دەکات ، توێژینەوەکان ئەوەیان سەلماندووە زۆرینەی ئەو کەسانەی دەستیان بە ڤەیپین کردووە پێشتر جگەرە کێش نەبوون و ڕێژەیەکیش لەو کەسانە دواتر تووشی جگەرەکێشانی ئاسایی بوون، بۆیە باشترە بەدوور بین لە کێشانی ئەم جۆرە جگەرانە بەتایبەتی چینی هەرزەکاران.
*هەندێک سەرچاوە ئاماژەی بە بەکارهێنانی جگەرەی ئەلکترۆنی دەکەن وەک ڕێگەیەک بۆ وازهێنان لە کێشانی تووتن بە مەرجێک کەسەکە لەناو بەرنامەیەکی وازهێنان لە جگەرەکێشاندا بێت واتا تەنها وەک جێگرەوەی نیکۆتین بۆ ئەو ماوەیە بەکاربهێنرێت .

🚬🚬🚬🚬🚬🚬🚬🚬🚬🚬
د.هەرێم کریم ئەحمەد 🫁
پسپۆڕی نەخۆشیەکانی هەناوی و دڵ و سییەکان

💠 ئەنجامدانی نەشتەرگەری هێنانە خوارەوی گونی مندڵان بۆ دوو منداڵ لە نەخۆشخانەی گشتی بلێ_Ble General Hospital   یەکێکیان ت...
16/01/2023

💠 ئەنجامدانی نەشتەرگەری هێنانە خوارەوی گونی مندڵان بۆ دوو منداڵ لە نەخۆشخانەی گشتی بلێ_Ble General Hospital یەکێکیان تەمەنی ٤ ساڵ بوو ئەویتریان تەمەنی ۱۰ساڵ بوو ، هەمان ڕۆژ بە سەلامەتی ناردرانەوە بۆ ماڵەوە.

💢💢💢💢💢💢

💐 چەند زانیاریەک دەربارەی دانەبەزینی گون لە منداڵان (خصية الهاجرة) .

🔷 لە چی تەمەنێکی کۆرپەلە گونەکان دادەبەزن بۆ ناو تورەکەی گون وەڕێژەیی دانەبەزینی گون بەگشتی لە نێو منداڵان چۆنە؟
♦️ بە شێوەی ئاسایی لە تەمەنی ۲٨ بۆ ۳۰ هەفتەیی گونەکان دادەبەزێت بۆ ناو تورکەی گوون. لە %٤ ی ئەو منداڵانەی لە کاتی سروشتی خۆیان لە دایک دەبن گونەکانیان دانەبەزیووە هەروەها لە %٤۰ ی ئەو منداڵانەی پێش ۳۷ هەفتەی لە دایک دەبن هەمان کێشەیان هەیە. بەڵام دوایی ٦ مانگ لە تەمەنی منداڵەکە ئەم ڕێژیە دەبێت بە %۱ چونکە خۆکردانە زۆربەیان دادەبەزن بۆ ناو تورەکەی گون.

🔷 دانەبەزینی گونەکان چۆن دەستنیشان دەکرێت؟
♦️ زۆر جار لە کاتی لە دایک بوون یان پاش لە دایک بوون لە لایەن دایکی منداڵەکە یان پزیشک دەسنیشان دەکرێت کە تورەکەی بەتاڵە واتا دەستنشانکرنی بە شێوەی کلینیکەڵە(فحص السریری) لە هەندێ حاڵ دا پێویستی بە سۆنار یاخو تیشکی MRI دەبێت. لە حاڵێکدا ئەگەر ئەمانە نەگەیشتە تەشخیس ئەوا پێویست دەکات پێنوڕی ناوسکی (ناظور البطن) بۆ بکرێت. چارەسەریش نەشتەرگەریە.

🔷 ئەگەر چارەسەری دانەبەزینی گونەکان نەرکرێت کاریگەریە نەرێنیەکانی چیە؟
♦️ ئەگەر چارەسەری بۆ نەکرێت نەخۆشەکە توشی ئەم ناڕێکیانەی خوارەوە دەکات.
+ دەبێتە هۆی نەزۆکی و کەمبونەوەی توانای وەچە خستەنەوە.
+ زۆر بوونی ڕێژەی توشبوون بە شێرپەنجەی گون.
+ زۆر بونی ڕێژەی سوڕانی گون (Testicular torsion) کە حاڵەتێکی ئیمێرجنسی لە ناکاوە دەبێت ڕاستەوخۆ نەشتەرگەری بۆ بکرێت.
+ زۆربەی جار فتقی لەگەڵە دەبێت نەشتەرگەری بۆ بکرێت.

🔷 چ کاتێک نەشتەرگەری بۆ دەکرێت؟
♦️ زۆربەی نەخۆشەکان لە ٦ مانگی یەکەمی تەمەنیان گونەکانیان دادەبەزێت بۆ نێو تورەکەی گون، بۆیە دەبێت بەلای کەم ٦ مانگ چاوەڕێ بکرێت ئەگەر هەر دانەبەزی لە پاش ۱ ساڵ پێوستی بە نەشتەرگەری هەیە. بەڵام ئەگەر زۆر دوابکەێت بۆ دوایی هەرزەکاری لەوانەیە توشی فڕێدانی گونەکە ببێتەوە.

🔷 گونی جوڵاو (خصية المتحركة) چیە چارەسەری چیە؟
♦️ بە هۆیی چالاک بوونی ماسولکەی دەرەوی تورەکەی گون وا دەکات گونەکە بۆ سەرەوە بچێت بەڵام کاتێک بەدەست دەیهێنیتە خوارەوە بۆ ماوەی زیاتر لە ۳۰ چرکە لە نێو تورەکەی گون دەمێنێتەوە دواتر سەر دەکەوێت. بۆ چارەسەریش دەبێت بە شێوەیەکی ڕێک و پێک ٦ مانگ بۆ ساڵی جارێک پشکنینی بۆ بکرێت ئەگەر قەبارەی گونە بچوکببێتەوە یان زیار سەربکەوێت یاخود تاکو هەرزەکاری بمێنێتەوە دەبێت نەشتەرگەری بۆ بکرێت.

بە هیوایی سەلامەتی بۆ هەموولایەک.

💢💢💢💢💢💢💢💢

👨‍⚕️ دکتۆر هەڵگورد ئازاد عبدالله

M.B.Ch.B. F.K.B.M.S.(urology)

📚 دکتۆرا (بۆرد) لە نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ پڕۆستات، نەزۆکی پیاوان، لاوازی سێکسی.

📞 سکرتێر : 07505190908
📞 دکتۆر: 07508568090

📍 ناونیشان - نەخۆشخانەی زانکۆی تایبەت - چوار ریانی گەرەکی شارەوانی-بەرامبەر قوتابخانەی محمدی ماجدی

27/10/2022

زۆر گرنگ..

١- لەوانەیە نەخۆشەکە بۆ ماوەیەکی زۆر بەردی گورچیلەی هەبێت بێئەوەی نیشانەی هەبێت، بەڵام کاتێک پشکنین دەکات دەردەکەوێت کەوا بەردی هەیە.
٢- بوونی ئازار لە سک (بەتایبەتی ئازارێکی زۆر توند و کتوپڕ).
٣- میزی خوێناوی(مەرج نیە بەچاو ببینرێت لەوانیە لە پشکنین دەربچێت).
٤- هێڵنج و ڕشانەوە، بەتایبەتی ئەگەر بەردەکە لە حاڵب بێت.
٥- شەکەتی و ماندووێتی.
٦- لەرز و تا کاتێک هەوکردنی گورچیلە و ڕێڕەوی میزی هەبێت.

بەهیوایی سەلامەتی بۆ هەموو لایەک.

20/10/2022

چۆن خۆمان بپارێزین لە بەردی گورچیلە؟

هەتوان،
بەردی گورچیلە کێشەیەکی جیهانیە، لە نێو هەموو نەتەوەو ئاین و ئاینزایێک هەیە. هەروەها ڕیشەیەکی مێژوویی هەیە بۆ یەکەم جار لە یۆنانی کۆن لەلایەن هیپۆکراتەوە ( ٤٦٠ - ٣٧٧ پ.ز.) باسی نیشانەکانی بەردی میزڵدان کراوە.
ڕێژەی توشبوون بەبەردی گورچیلە لەم چەند دەیەیەی دوایی زیادی کردووە بەهۆی گۆڕانی بنەڕەتی لە شێوازی ژیانمان.
بەشێکی زۆری ئەو کەسانەی بەردیان هەیە ئەگەری دووبارە توشبوونەوەیان هەیە لە داهاتوو، بۆیە خۆپارێزی کاری هەرە لەپێشینەیە دوای چارەسەرکردنی بەردەکە.
ئەوەی ئێمە لێرەوە ئاماژەیی پێدەکەین چەند سەرە خاڵێکە بۆ خۆپاراستن لە بەردی گورچیلە و کۆئەندامی میزە بە شێوەیەکی گشتی.
۱- ئاو خواردنەوە بە بڕێکی باش ڕۆژانە بەلای کەمەوە دەبێت دوو لیتر ئاو بوخرێتەوە (بۆ کەسێکی پێگەیشتوو).
٢- کەمکرنەوەی خوێ، چونکە خوێ یەکێکە لە هۆکارە سەرەکیەکانی دروسبوونی بەردی کورچیلە.
۳- وازهێنان لە خوردنەوە گازیەکان چونکە بڕی ترشێتێ خۆێن و میز زیاد دەکات کە ژینگەیەکی لەبارە بۆ دروسبوونی بەرد، هەروەها بڕێکی زۆر لە کالیسیۆم ئێسکەکانمان دەردات بۆ ناو خوێن بەمەش بڕی کالیسۆمی دەردراوی میز زید دەکات.
٤- زیدەڕۆیی نەکردن لەو خواردنانە بڕێکی زۆر پڕۆتینییان تێدایە، وەک گۆشت هێلکە هەروەها کەمکردنەوەی چەوری چونکە وادەکات بڕێکی زۆر لە ئۆگزالات لە ڕیخۆڵەکان بمژرێت.
٥- دابەزاندنی کێش و وەرزشکردنی ڕێک و پێک.
٦- چارەسەکردنی هەوکرنی گورچیلە و ڕێڕەوی میز.
٧- کەمکردنەوەی ئەو خواردنانەی کە بڕێکی زۆر ئۆگزالاتیان تێدایە وەک ڕێواس، سپێناخ، چەوەندەر، چۆکۆلێت ...
٨- لە کاتی وەرگرتنی ڤیتامین D و ڤیتامین C دەبێت لەژێر چاودێری پژیشک دابێت نابێ بەشێوەی هەڕەمەکی بێت چونکە زێدەڕۆیی کردن دەبێتە هۆی دروسبوونی بەرد.
٩- چارەسەرکردنی ناڕێکی زگماکیەکانی کۆ ئەندامی میز.
۱۰- چارەسەکردنی کێشەی پڕۆستان لە نەخۆشە بە تەمەنەکان.
۱۱- دانانی ڕێژیمێکی پارێزی و چەندین ڕێنمایی لەلایەن پزیشکی پسپۆڕ بە گوێرەی جۆری بەردەکە.
ئەوەی باسمانکرد خۆ پارێزی بوو لەبەردی گورچیلە بە شێوەیەکی گشتی، بەڵام بێ گومان بۆ هەر نەخۆشێک بە گوێرەی جۆری بەردەکە و فسیۆلۆژی نەخۆشەکە چەندان خاڵ و ڕێنمایی تایبەت پێویستن.

دکتۆر هەڵگورد ئازاد عبدالله
پسپۆڕی نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ

Dr. Halgurd Azad :: د. هەڵگورد ئازاد

♦چۆن خۆمان بپارێزین لە بەردی گورچیلە؟بەردی گورچیلە کێشەیەکی جیهانیە، لە نێو هەموو نەتەوەو ئاین و ئاینزایێک هەیە. هەروەها...
16/10/2022

♦چۆن خۆمان بپارێزین لە بەردی گورچیلە؟

بەردی گورچیلە کێشەیەکی جیهانیە، لە نێو هەموو نەتەوەو ئاین و ئاینزایێک هەیە. هەروەها ڕیشەیەکی مێژوویی هەیە بۆ یەکەم جار لە یۆنانی کۆن لەلایەن هیپۆکراتەوە ( ٤٦٠ - ٣٧٧ پ.ز.) باسی نیشانەکانی بەردی میزڵدان کراوە.
ڕێژەی توشبوون بەبەردی گورچیلە لەم چەند دەیەیەی دوایی زیادی کردووە بەهۆی گۆڕانی بنەڕەتی لە شێوازی ژیانمان.
بەشێکی زۆری ئەو کەسانەی بەردیان هەیە ئەگەری دووبارە توشبوونەوەیان هەیە لە داهاتوو، بۆیە خۆپارێزی کاری هەرە لەپێشینەیە دوای چارەسەرکردنی بەردەکە.

ئەوەی ئێمە لێرەوە ئاماژەیی پێدەکەین چەند سەرە خاڵێکە بۆ خۆپاراستن لە بەردی گورچیلە و کۆئەندامی میزە بە شێوەیەکی گشتی.

۱- ئاو خواردنەوە بە بڕێکی باش ڕۆژانە بەلای کەمەوە دەبێت دوو لیتر ئاو بوخرێتەوە (بۆ کەسێکی پێگەیشتوو).
٢- کەمکرنەوەی خوێ، چونکە خوێ یەکێکە لە هۆکارە سەرەکیەکانی دروسبوونی بەردی کورچیلە.
۳- وازهێنان لە خوردنەوە گازیەکان چونکە بڕی ترشێتێ خۆێن و میز زیاد دەکات کە ژینگەیەکی لەبارە بۆ دروسبوونی بەرد، هەروەها بڕێکی زۆر لە کالیسیۆم ئێسکەکانمان دەردات بۆ ناو خوێن بەمەش بڕی کالیسۆمی دەردراوی میز زید دەکات.
٤- زیدەڕۆیی نەکردن لەو خواردنانە بڕێکی زۆر پڕۆتینییان تێدایە، وەک گۆشت هێلکە هەروەها کەمکردنەوەی چەوری چونکە وادەکات بڕێکی زۆر لە ئۆگزالات لە ڕیخۆڵەکان بمژرێت.
٥- دابەزاندنی کێش و وەرزشکردنی ڕێک و پێک.
٦- چارەسەکردنی هەوکرنی گورچیلە و ڕێڕەوی میز.
٧- کەمکردنەوەی ئەو خواردنانەی کە بڕێکی زۆر ئۆگزالاتیان تێدایە وەک ڕێواس، سپێناخ، چەوەندەر، چۆکۆلێت ...
٨- لە کاتی وەرگرتنی ڤیتامین D و ڤیتامین C دەبێت لەژێر چاودێری پژیشک دابێت نابێ بەشێوەی هەڕەمەکی بێت چونکە زێدەڕۆیی کردن دەبێتە هۆی دروسبوونی بەرد.
٩- چارەسەرکردنی ناڕێکی زگماکیەکانی کۆ ئەندامی میز.
۱۰- چارەسەکردنی کێشەی پڕۆستان لە نەخۆشە بە تەمەنەکان.
۱۱- دانانی ڕێژیمێکی پارێزی و چەندین ڕێنمایی لەلایەن پزیشکی پسپۆڕ بە گوێرەی جۆری بەردەکە.

ئەوەی باسمانکرد خۆ پارێزی بوو لەبەردی گورچیلە بە شێوەیەکی گشتی، بەڵام بێ گومان بۆ هەر نەخۆشێک بە گوێرەی جۆری بەردەکە و فسیۆلۆژی نەخۆشەکە چەندان خاڵ و ڕێنمایی تایبەت پێویستن.

بە هیوایی سەلامەتی بۆ هەموولایەک.

دکتۆر هەڵگورد ئازاد عبدالله

M.B.Ch.B. F.K.B.M.S.(urology)

- دکتۆرا (بۆرد) لە نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ پڕۆستات، نەزۆکی پیاوان، لاوازی سێکسی.

سکرتێر : 07505190908
دکتۆر: 07508568090

♦ ناونیشان - نەخۆشخانەی زانکۆی تایبەت - چوار ریانی گەرەکی شارەوانی-بەرامبەر قوتابخانەی محمدی ماجدی

11/10/2022

نیشانەکانی بەردی گورچیلە چین؟

زانیاری لە کۆمێنتە.

پاککردنەوەی گورچیلە لە بەردێکی ٢٠ ملم ی زۆر ڕەق بەنازوڕ بەکونێکی ١ سم.تنظيف الكلية بالكامل من حصاة ٢٠ ملم بالمنظار خلال ...
23/09/2022

پاککردنەوەی گورچیلە لە بەردێکی ٢٠ ملم ی زۆر ڕەق بەنازوڕ بەکونێکی ١ سم.

تنظيف الكلية بالكامل من حصاة ٢٠ ملم بالمنظار خلال ثقب جانبي ١ سم.

PCNL for 20mm renal stone, by 1 cm single puncture.

ناونیشان - نەخۆشخانەی زانکۆی تایبەت - چوار ریانی گەرەکی شارەوانی-بەرامبەر قوتابخانەی محمدی ماجدی.

عنوان العيادة :
أربيل - مستشفى زانكو الأهلي - شارع زانكو - تقاطع شارواني - مقابل مدرسة محمد ماجدي.

دکتــۆر هەڵگورد ئازاد عبدالله

M.B.Ch.B.
F.K.B.M.S. (urology)

- دکتۆرا (بۆرد) لە نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ پڕۆستات، نەزۆکی پیاوان، لاوازی سێکسی

سکرتێر : 07505190908
دکتۆر: 07508568090

الدكتور هەڵگورد ئازاد عبدالله

M.B.Ch.B.
F.K.B.M.S. (urology)

- دكتورا (بورد) فـي جراحــة الكليــة و المســالك البـوليـة و البروستـات و عقــم الرجـال و الضعف الجنسي
‏- اختصاص جراحة المسالك البولية والتناسليه و العقم وامراض الذكوره
- شهادة البورد (دكتورا) في اختصاص جراحة الكلى والمسالك البولية والعقم
- عضو الجمعية الكردستاني

سکرتیر : 07505190908
دکتور: 07508568090

دە ڕێگا بۆ پاراستنی گورچیلە و مانەوەی بە تەندروستی١- ڕۆژانە بەشێوەیەكی ڕێك و كات بۆ تەرخانكراو وەرزش بكە  و وەك پێویست ئ...
23/09/2022

دە ڕێگا بۆ پاراستنی گورچیلە و مانەوەی بە تەندروستی

١- ڕۆژانە بەشێوەیەكی ڕێك و كات بۆ تەرخانكراو وەرزش بكە و وەك پێویست ئاو بخۆرەوە .

٢- كۆنتڕۆڵی كێشت بكە بۆ واتە هەوڵبدە كێشت لە ئاستی سروشتی خۆیدا بهێڵیتەوە .

٣- دوور بكەوەرەوە لە زۆر بەكارهێنانی ئازار شكێن و دژە هەوكردنەكان بۆ ئەوەی وەك ژەهر لە گورچیلەدا دەنیشن .

٤- خۆراك و خواردنەوەی تەندروست بخۆ لە پێناو مانەوەت بە لەش ساغی.

٥- ئەو كەسانەی لە ناو خێزانەكەیاندا ئەم نەخۆشییە هەیە پێویستە زۆر زیاتر لەوانە ئاگاداری گورچیلەكانیان بن كە ئەم نەخۆشیەیان تیادا نییە ، لەبەر ئەوە ئەگەر لەناو خێزانەكەدا كەسی دیكە هەیە ئەم نەخۆشییەیان هەیە ئەوە پێویستە پشكینین بكەیت بۆ گورچیلەكانت هەركات هەستت بە ئازار كرد .

٦- چاودێری كردنی پەستانی خوێن و ئاستی كۆلیسترۆڵی ناو خوێن بۆ تەندروستی گورچیلەكان پێویستە .

٧- دوور بكەوەرەوە لە كێشانی جگەرەو و خواردنەوەی مەی چونكە ئەمانە زیان بە گورچیلەت دەگەیەنن .

٨- پێویستە هەمو كەسێك زانیاری تەواوی لەسەر ئەندامەكانی جەستەی هەبێت و هەبوونی زانیاری لەسەر نەخۆشی گورچیلە پێویستە .

٩- هەركات هەستت بە ئازاركرد لە گورچیلەكاندا ئەوە زوو سەردانی پزیشك بكە هەتا هۆكار و چارەسەرت بۆ دیاری بكات .

١٠- ساڵانە زانیاری لەسەر نەخۆشییەكانی گورچیلە كۆبكەرەوە.

دکتــۆر هەڵگورد ئازاد عبدالله

M.B.Ch.B.
F.K.B.M.S. (urology)

- دکتۆرا (بۆرد) لە نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ پڕۆستات، نەزۆکی پیاوان، لاوازی سێکسی

- پسپۆڕ لە نەشتەرگەری میزەرۆ و‏ نەزۆکی و نەخۆشیەکانی پیاوان

سکرتێر : 07505190908
دکتۆر: 07508568090

ناونیشان - نەخۆشخانەی زانکۆی تایبەت - چوار ریانی گەرەکی شارەوانی-بەرامبەر قوتابخانەی محمدی ماجدی

پەری بڕ  (المبال السفلي) hypospadias🔴 پەری بڕ چیە؟🔵 پەری بڕ بریتیە لە بونی دەرچەی میزکرنی منداڵی کوڕ لە خوارەوەی چوک نەک...
28/08/2022

پەری بڕ (المبال السفلي) hypospadias

🔴 پەری بڕ چیە؟
🔵 پەری بڕ بریتیە لە بونی دەرچەی میزکرنی منداڵی کوڕ لە خوارەوەی چوک نەک لە شوێنی ئاسایی خۆی.

🔴 چۆن دەسنتیشان دەکرێت؟
🔵 بە پشکنینی کلینیکاڵ (سریری) دەستنیشان دەکرێت.

🔴 چارەسەرەی چیە؟
🔵 چارەسەری نەشتەرگەری چاکردنەوە و ڕێککاری پەری بڕە، وە گەڕاندنەوەی دەرچەی میز بۆ شوێنی ئاسایی خۆیی.

🔴 چێ پێویستە بکرێت کاتێک گومانتکرد منداڵەکەت پەری بڕە؟
🔵 منداڵەکە خەتەنە نەکرێت، چونکە ئەو پێستە زیادەی چوک بەکاردێت لە نەشتەرگەری چاککردنەوەی پەری بڕ.

لەنزکترین کات سەردانی پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری میزەڕۆ بکرێت.

🔴 چی کاتێک باشە بۆ نەشتەرگەریکردن؟
🔵 باشترین کات بۆ نەشتەرگەری لە تەمەنی ٦ مانگ بۆ ۱٥ مانگییە.

دکتــۆر هەڵگورد ئازاد عبدالله

- دکتۆرا (بۆرد) لە نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ پڕۆستات، نەزۆکی پیاوان، لاوازی سێکسی

سکرتێر : 07505190908

الدكتور هەڵگورد ئازاد عبدالله

- دكتورا (بورد) فـي جراحــة الكليــة و المســالك البـوليـة و البروستـات و عقــم الرجـال و الضعف الجنسي

سکرتیر : 07505190908

کۆمەڵگەی ملائکة الرحمة- 40 م - برایەتی - بەرامبەر مۆتيلى ئاڵاوە

دکتــۆر هەڵگورد ئازاد عبداللهM.B.Ch.B.F.K.B.M.S. (urology) - دکتۆرا (بۆرد) لە نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ پڕۆستات، نەزۆک...
24/08/2022

دکتــۆر هەڵگورد ئازاد عبدالله

M.B.Ch.B.
F.K.B.M.S. (urology)

- دکتۆرا (بۆرد) لە نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ پڕۆستات، نەزۆکی پیاوان، لاوازی سێکسی

- پسپۆڕ لە نەشتەرگەری میزەرۆ و‏ نەزۆکی و نەخۆشیەکانی پیاوان

- ئەندامی کۆمەڵەی نەشتەرگەری میزەڕۆی کوردستان
- چارەسەری بەردی گورچیلە و میزڵدان
- چارەسەری نەخۆشیەکانی پرۆستات ودەرهێنانی پرۆستات
- دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی نەزۆکی پیاوان

-دەسنیشانکردن و نەشتەرگەری کردن بۆ گرێی شێرپەنجەیی لە گورچیلە و میزڵدان ڕێڕەوی میز و پڕۆستات.
- دەستنیشانکردن و نەشتەرگەری (ناڕێکی زگماکی کۆئەندامی میزەڕۆ )

سکرتێر : 07505190908
دکتۆر: 07508568090

الدكتور هەڵگورد ئازاد عبدالله

M.B.Ch.B.
F.K.B.M.S. (urology)

- دكتورا (بورد) فـي جراحــة الكليــة و المســالك البـوليـة و البروستـات و عقــم الرجـال و الضعف الجنسي
‏- اختصاص جراحة المسالك البولية والتناسليه و العقم وامراض الذكوره
- شهادة البورد (دكتورا) في اختصاص جراحة الكلى والمسالك البولية والعقم
- عضو الجمعية الكردستاني
- علاج حصى الكلى والحالب والمثانه
- تشخيص وعلاج امراض البروستات واجراء عمليات رفع البروستات
- تشخيص و رفع اورام الكلى
- تشخيص و رفع اورام المثانه
- علاج حالات السلس البولي والتبول الليلي لاارادي
- تشخيص وعلاج حالات الامراض الجنسيه والالتهابات للمسالك البوليه و علاج حالات الضعف الجنسي
- تشخيص و علاج العقم عند الرجال
- تشخيص وعلاج تشوهات الخلقي في المجاري عند الإطفال
- تشخيص وإجراء عمليات (الفتق والخصيه الهاجرة والقيلة المائيه

سکرتیر : 07505190908
دکتور: 07508568090

ناونیشان - نەخۆشخانەی زانکۆی تایبەت - چوار ریانی گەرەکی شارەوانی-بەرامبەر قوتابخانەی محمدی ماجدی.

29/07/2022

به‌بۆنه‌ى تێپه‌ڕبوونی ۱٤٤٤ ساڵ به‌سه‌ر كۆچى پێشه‌وای مرۆڤایه‌تى پێغه‌مبه‌رى ئیسلام(ﷺ)له‌ناخی دڵه‌وه‌ پیرۆزبایی له‌سه‌رجه‌م موسڵمانان ده‌كه‌م و هیواخوازم ساڵى نوێ ساڵى ئاشتى و پێكه‌وه‌ ژیان و خۆشى بێت.

Address

Erbil Zanko Street
Irbil

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dr. Halgurd Azad :: د. هەڵگورد ئازاد posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to Dr. Halgurd Azad :: د. هەڵگورد ئازاد:

Videos

Share

Category


Other Urologists in Irbil

Show All