دکتۆر هێمن مصطفی احمد/Dr.Hemin Mustafa Ahmed

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • دکتۆر هێمن مصطفی احمد/Dr.Hemin Mustafa Ahmed

دکتۆر هێمن مصطفی احمد/Dr.Hemin Mustafa Ahmed دکتۆرا (بورد عربی) لە نەخۆشیەکانی منداڵان و تازە لەدایک بوان و منداڵەناکامەکان
M.B.Ch.B, C.A.B.M.S

بەشداری کردنم لە حەوتەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی کۆمەڵەی پزیشکانی منداڵان
07/05/2025

بەشداری کردنم لە حەوتەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی کۆمەڵەی پزیشکانی منداڵان

چۆن هانی منداڵان بدەین بەشێوەیەکی باش ژەمەخواردنەکانیان بخۆن؟١.پێشکەشکردنی خواردن بە شێوازێکی سەرنج ڕاکێش وەکو بەکارهێنا...
05/04/2025

چۆن هانی منداڵان بدەین بەشێوەیەکی باش ژەمەخواردنەکانیان بخۆن؟

١.پێشکەشکردنی خواردن بە شێوازێکی سەرنج ڕاکێش وەکو بەکارهێنانی کەرەستەی ڕەنگاو ڕەنگ وڕێکخستنی خواردنەکان و سەوزە و میوە لەسەر دەفری خواردن بۆ ئەوەی سەرنجی منداڵەکە ڕابکێشێت و هانی بدات بۆ خواردنی.

٢.دەکرێت منداڵان بەشداری پێبکەن لە کڕینی کەل و پەلە پێویستی یەکان بۆ ئامادەکردنی ژەمێکی تەندروست و چۆنیەتی ئامادەکردنی لە ماڵەوە هەر لە سەرەتاکانی تەمەنیانەوە تا بتوانن بەشێوازێکی تەندروست گەشەبکەن.

٣.تا دەکرێت منداڵ لەگەڵ خێزانەکەی لەکاتی ژەمەکان دابنیشێت بۆ خواردن ،کە یارمەتیان دەدات هەست بە ئاسوودەیی و سەلامەتی بکەن و ژەمەکان چێژبەخشتر دەبێت.

٤.پێشکەشکردنی خواردن کاتێک منداڵەکە برسی بێت.

٥.نیگەران مەبە ئەگەر ئارەزووی خواردنی منداڵەکەت لە ڕۆژێکەوە بۆ ڕۆژێکی تر جیاواز بوو، ئەو گۆڕانکاریە ڕەنگە ڕووبدات و چاودێری بکە .

٦.دەبێت دایک و باوک زانیاریان هەبێت لەسەر تەواوی ئەو خواردن و خواردنەوانەی بەدرێژایی ڕۆژەکە لە ژەمەکان و نێوان ژەمەکان بە منداڵەکە دراوە بۆ ئەوەی دایک و باوک بیرۆکەیەکیان هەبێت لەسەر ئارەزووی خواردنی مناڵەکە.

۷.ڕێک خستنی ئەو ژەمە سوکانەی لەنێوان ژەمە سەرەکیەکان بە مناڵ دەدرێت وەک شیرینی و جپس و شەربەت و پیپسی .... ،دەبێت کەمترینیان پێبدرێت وە لەکاتی گونجاودا بێت بۆ ئەوەی منداڵ ئارەزووی خواردنی ژەمەسەرەکی یەکان لەدەست نەدەن.
دکتۆر هێمن مصطفی
پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان و تازە لەدایک بووان و گەشەی منداڵان
ناونیشان: هەولێر/٤۰ مەتری - شەقامی گوڵان -
بەرامبەر بنکەی تەندروستی نازدار بامەڕنێ / دەرمانخانەی باسان
ژمارەی مۆبایل : 07501959458

جەژنتان پیرۆز بێت
30/03/2025

جەژنتان پیرۆز بێت

یەکێک لە باوترین ئەو پرسیارانەی ڕۆژانە چەندین دایک دەیکەن ئەوەیە کە دەڵێن دکتۆر منداڵەکەم هیچ ناخوات و هەر لاواز ئەبێت و...
04/08/2024

یەکێک لە باوترین ئەو پرسیارانەی ڕۆژانە چەندین دایک دەیکەن ئەوەیە کە دەڵێن دکتۆر منداڵەکەم هیچ ناخوات و هەر لاواز ئەبێت وزیاد ناکات چیبکەم؟

دایکی بەڕێز کارێکی چاک دەکەیت ڕاوێژ بە پزیشک دەکەیت و خەمی تەندروستی منداڵەکەتە ،بەڵام تکایە ڕێنمایەکانی پزیشک گرنگن و پشت گوێی مەخە .
منداڵ بۆ گەشەو تەندروستیەکی باش پێویستی بە خەوێکی ڕێک وخواردنی تەندروست و دەرونێکی ئارام هەیە.ئەمانە چەند وشەیەکی زۆر دووبارەو سادەن بەڵام زۆر گرنگن، بەکەمی مەزانە .
زۆربەی کاتەکان هۆکارەکان شتی سادەن وکێشە لە شیوازی هەڵەی ژیانکردنە.پێویستی بە گۆڕین هەیە بەڵام کات و خۆماندووکردنی پێویستە و بێزارمەبە و کۆڵ مەدە تۆ دەتوانیت بەو شێوازەی گونجاوە لەگەڵ منداڵەکەت بەلەسەرخۆیانە زۆر شت لەمنداڵەکەت بەرەو باشترببەیت ،تەنها داواکردنی شروبێک بۆ کردنەوەی حەزی بۆ خواردن یان شروبی ڤیتامین بەس نیە و زۆرجار زیانیشی هەیە.
لەوانەشە منداڵەکەت کێشەیەکی تەندروستی هەبێت و بوبێتە هۆی دواکەوتنی گەشەو لاوازبوونی، بۆیە دوای پشکنین و ڕاوێژی پزیشکی چارەسەرو دڵنیایت پێدەدرێت.

دکتۆر هێمن مصطفی/پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکان و گەشەی منداڵان

03/08/2024
21/04/2024

ڕێگاکانی بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری لەشی منداڵ:

بەشی دووەم:
# باشتر وایە منداڵ لە تەمەنێکی بچووکدا بە وەرزشکردن ڕابهێنرێت تاوەکو دەبێتە بەشێک لە شێوازی ژیانی، وەک وەرزشەکانی ڕۆیشتن و پەت پەتێن....، چونکە وەرزشکردن یارمەتی هاندانی سوڕی خوێن دەدات، بەمەش سیستەمی بەرگری لەش بەهێز دەبێت.

# پێویستە منداڵ بەردەوام بەر هەوای پاک و خاوێن و دوور لە هەوای پیس و دوکەڵی جگەرە بکەوێت، هەروەها پێویستە منداڵ بخرێتە بەر تیشکی خۆر بە شێوەیەکی هاوسەنگ بۆ ئەوەی ڤیتامین D ی پێویست بۆ بەهێزکردنی ئێسک و بەرگری لەشیان دەست بکەوێت، لەگەڵ گرنگی بەرکەوتنی دۆشەک و جێگای خەوتنی بۆ تیشکی خۆر.

# وا لە منداڵ بکرێت هەست بەو خۆشەویستی و سۆزە بکات کە پێویستی پێیەتی چونکە بەرگری لەش بەهێز دەکات، بەو پێیەی کاریگەری ئەرێنی هەیە لەسەر دەروونی منداڵ بەمەش ڕۆڵێکی ئەرێنی دەگێڕێت لە بەهێزکردنی بەرگری لەش و بە پێچەوانەشەوە ڕاستە.

# زۆر گرنگە منداڵ فێری پەیڕەوکردنی خووی تەندروست و باش و ڕاست بکرێت، وەک: دەستشۆردنی پێش و دوای نانخواردن، دوای چوونە حەمام و دوای یاریکردن، نزیک نەبوونەوە لە کەسانی تووشبوو بە نەخۆشی، شوشتنی ددان، و ئاگاداربوون لەوەی هیچ جۆرە خۆراکێکی ناتەندروست نەخورێت، سەوزە و میوە پێش خواردنی بشورێتەوە، هەروەها گرنگیدان بە شۆردنیان و گۆڕینی جل و بەرگی ژێرەوەیان ڕۆژانە.

# پێویستە خۆت بەدوور بگریت لە پێدانی هەر جۆرە ئانتیبایۆتیکێک بە منداڵەکەت بەبێ ئەوەی ڕاوێژ بە پزیشک بکەیت ، چونکە بەکارهێنانی ئەو دەرمانانە بەبێ ڕاوێژ و بەبێ پێویستی دەبێتە هۆی کەم بوونەوەی بەرگری لەشی منداڵەکە.

Address

Irbil

Opening Hours

Tuesday 09:00 - 17:00
Wednesday 15:00 - 19:00
Saturday 15:00 - 19:00
Sunday 15:00 - 19:00

Telephone

+9647501959458

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when دکتۆر هێمن مصطفی احمد/Dr.Hemin Mustafa Ahmed posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to دکتۆر هێمن مصطفی احمد/Dr.Hemin Mustafa Ahmed:

Share