Dr Bestun Mustafa MD د. بێستون موستەفا

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • Dr Bestun Mustafa MD د. بێستون موستەفا

Dr Bestun Mustafa MD  د. بێستون موستەفا پەیگی فەرمی دکتۆر بێستون موستەفا ئەحمەد

16/10/2020
04/10/2020

چه‌ند ده‌رسه‌ک له تووشبونه‌که‌ی تره‌مپ به کورونا.
تره‌مپیش وه‌ک هه‌ر که‌سیکیتر نه‌خوشده‌که‌ویت، ئه‌وه گرنگ نیه، ئیستا با چه‌ند خالیک روونکه‌ینه‌وه بو خه‌لکی خومان.
۱- به ئینکاری کردن له نه‌بوونی کورونا به‌دوورنابی له‌م په‌تایه.
۲- گوینه‌دان به رینمایی پزیشکی مه‌ترسی تووشبوونت زیاتر ده‌کات.
۳- به‌کارهینانی گژووگیای سروشتی و ده‌رمانی نا زانستی سوودیکی ئه‌وتوی نیه بو پاراستنت له‌م نه‌خوشیه، ره‌نگه زیانی زیاتربیت.
٤- پشکنینی ده‌ستنیشانکردنی کورونا ۱۰۰٪ نیه ته‌نانه‌ت له‌ناو کوشکی سپیش.
٥- ئه‌گه‌ر هه‌وکردنه‌که گه‌یشته سینگت، واتا ریژه‌ی ئوکسجینت دابه‌زی به‌دوای چاره‌سه‌ری پزیشکی پسپور بگه‌ری، مانه‌وه له‌ماله‌وه ره‌نگه مه‌ترسیداربیت.
٦- راسته سه‌دا نوهه‌تی خه‌لک به‌سوکی توشده‌بن، به‌لام سه‌دا ده‌ش هه‌یه که پیویستیان به چاره‌سه‌ری زیاتره له پاراسیتولیک.
۷- ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌ی که‌بو کورونای توند به‌کار دین زور په‌یوه‌ستن به‌ ماوه‌ی دوای ده‌رکه‌وتنی یه‌که‌م نیشانه. بو نمونه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ده‌رزی دیکادرون نابیت به‌کاربیت وه دژه‌فایروس پاش هه‌فته‌ی دووه‌م سودیکی ئه‌وتوی نیه..

د.بیستون موسته‌فا

25/09/2020

تێبینیم کردووە، ئەوانەی کۆڕۆنا بە توندی دەگرن ئەو کەسانەن کە زۆر دەترسن یان تۆقیون..
زانستی پزیشکی بەدەریخستووە کە ئەوانەی زۆر دەترسن خوێنیان زوو دەمەیی..
لە توێژینەوەکی بەریتانیا هەستان دوو کۆماڵە خەلکیان هێنا، یەکێکیان فیلمی ترسناکیان بۆ لێدان ئەوانیتر فیلمی دۆکیومێنتاری، پشکنینی خوێنیان لەپێش وە لەدوای فیلمەکە بۆ کردن، بە دەرکەوت کە ترسی زۆر دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی فاکتەری مەیینی خوێن.
لەلایەکیتر هۆکاری سەرەکی مردن لە نەخۆشی کۆرۆنا بریتیە لە زیان گەیاندن بە مولولەکانی خوێن لە سیەکان..
لەناوخۆمان باوە کە دەڵێن فلان لەترسان خوێنی مەیی یان جەڵتە لێیدا..
کە چاودێری نەخؤشێکی کۆڕۆنا دەکەی جا لە نەخۆشخانە یان لە ماڵەوە بەهیچ شێوەک مەیترسێنە و هەوڵدە فکری لەسەر نەخۆشیەکە لادەی..
د. بێستون موستەفا - پسپۆری هەناو - لەندەن

14/08/2020

به‌ستانی ماسک کاریگه‌رترده‌بیت و زیاتر ده‌مانپاریزیت که:
دووری نیوانمان ۲ مه‌تر بیت
زوو زوو ده‌ستمان بشوین
دوور که‌وینه‌وه له قه‌ره‌بالغی
ئه‌گه‌ر کوخه‌ت هات ده‌م و لووتت داپوشی.

ئاگاداری دەرزی دیکادرۆن (Dexamethasone) بن بۆ نەخۆشی کۆڕؤنا.تەنها بۆ ئەوکەسانە بەکاردێت کە لە نەخۆشخانە دەخەوێنرێن بەهۆی...
10/08/2020

ئاگاداری دەرزی دیکادرۆن (Dexamethasone) بن بۆ نەخۆشی کۆڕؤنا.
تەنها بۆ ئەوکەسانە بەکاردێت کە لە نەخۆشخانە دەخەوێنرێن بەهۆی نزمبونەوەی ڕێژەی ئۆکسجینیان یان پێویستیان بە ئۆکسجینە.
ئەگەر لە قۆناغی سەرەتایی نەخۆشیەکە بەکاربێت بەبێ ئەوەی تەنگەنەفەسبی ڕەنگە زیانی زیاتر بێت.

09/08/2020

ئەم ڤایرۆسە مرۆڤایەتی ماندوو دەکات!

سەرەڕای ئەوەی زۆربەی خەڵک بە سووکی دەیگرن و چاکدەبنەوە بەڵام ڕێژەیەکی زۆریش هەیە کە دوای چەندین مانگیش هێشتا دەناڵنن بە (ئازاری سینگ، قورسایی لەسەر سینگ بەتایبەت لە بەیانیان، کێشەی دەرونی، بێتاقەتیەکی زۆر، دڵ تێکچون، نەگەڕانەوەی هەستی بۆن یان تێکچونی هەستی تامکردن، وشکەکۆکە، سەرئێشە، هەڵوەرینی پرچ لە ئەنجامی سترێس)، هەشە تاوەکو ئەستا ڕاست نەبۆتەوە. نەخۆش هەیە وادەزانێت دوبارە توشی ڤایرۆسەکە بۆتەوە.
وەکو پزیشک پێمان وایە کە ئەم نەخۆشیە ڕەنگە ببێتە نەخۆشیەکی درێژخایەن بۆ هەندێک کەس.
لە بەریتانیا بۆ نموونە؛ چوار ملیۆن توشبوی کۆڕۆنا بۆ ماوەیەکی درێژ رۆژانە لەڕێگای مۆبایلەکانیانەوە چاودێری کراون لەڕوی نیشانەکانیانەوە. ١٢٪ (واتا نیو ملیۆن کەس) دوای مانگێکیش هەر نیشانەیان مابووە. لە میلان لە ئیتالیا، توشبوانی کۆرۆنە دوای ٢ مانگ بینیویانە تەنها ١٣٪ بەتەواوی چاکبونەتەوە و هیچ نیشانەیەکیان نیە.
ئەوەی جێی ئومێدە چەند دەرمانێک لەژێر توێژینەوەیە بۆ کەمکردنەوەی ئەم ماکانەی کۆڕۆنا.
د. بێستون موستەفا ئەحمەد
پسپۆری هەناو

Address

Erbil
Irbil

Telephone

+9647504950327

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dr Bestun Mustafa MD د. بێستون موستەفا posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to Dr Bestun Mustafa MD د. بێستون موستەفا:

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram

كلینیكی د. بێستون

بۆ پێشكه‌شكردنی چه‌ندین خزمه‌تگوزاری پزیشكی سه‌رده‌میانه‌، به‌ به‌كارهێنانی پێشكه‌وتوترین ئه‌مێر..

چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشیه‌كانی خوێنبه‌ر و خوێنهه‌نه‌ره‌كان و لیمفه‌كان..

ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشیه‌كانی لوله‌ی خوێن..

گشت خزمه‌تگوزاریه‌كان بۆ نه‌خۆشی شه‌كره‌ی پێیه‌كان قدم سكري