11/10/2025
لەبارچوونی منداڵ ونیشانەوهۆکارەکانی
لەدەستدانی کۆرپە لەپێش گەورەبوونی و گەیشتنی بە ٢٤ هەفتە بە لەبارچوون لەقەڵەم دەدرێت.
لەبارچوون حاڵەتێکی زۆر باوە و کۆمەڵێک کێشە و بێتاقەتی زۆری بەدواوەیە و بەپێی لێکۆڵینەوەکان ١ لە ٥ سککردن بە لەبارچوون کۆتایی دێت، لەدەستدانی کۆرپە پێش هەفتەی ١٣ پێی دەوترێت لەبارچوونی زوو وە لەدەستدانی لەدوای هەفتەی ١٣ هەتا هەفتەی ٢٤ پێی دەڵێن لەبارچوونی درەنگ.
ئەزمون کردنی ٣ لەبارچوون و زیاتر بەدوای یەکدا پێی دەڵێن لەبارچوونی دووبارە و تووشی ١ لە هەموو ١٠٠ خێزانێک دەبێت.
هۆکارەکانی چییە؟
1-لەبارچوونی زوو بەهۆی باش گەورەنەبوونی کۆرپەوەیە کە ئەمەش بەهۆی تێکچوونی جیناتی کۆرپەکەوەیە لەکاتی پیتاندنی هێلکە بە سپێرم.
2- باقیاتی لەبارچوونەکان هەتا ئێستا زانست هۆکارێکی دیاریکراوی بۆ نەدۆزیوەتەوە بەڵام گەورەبوونی تەمەنی دایک و سەروو ٣٥ ساڵی شانسی لەبارچوون زیاددەکات.
بەڵام ئەم شتانە دەکرێت کاریگەری هەبێت:
3- جگەرە کێشان
4- کحول خواردنەوە
5- تلیاک و دەرمان بەکارهێنان
6- هەبوونی کێشەی سکپربوون
7- نەخۆشی شەکرەی کۆنترۆڵ نەکراو
8- کێشەی رەحم و دەرچەی رەحم لە دایکەکەدا
نیشانەکانی لەبارچوون چییە؟
1-باوترین نیشانە خوێن بینینە.
2- هەروەها ئازاری بەشی خوارەوەی سک زۆر باوە.
3- هەندێك دایک هیچ نیشانەیەکی تێدا دەرناکەوێت و کە دەچێت سۆنەرکات دەبینرێت منداڵەکەی لەبارچووە.
بەداخەوە لەبارچوون سترێسێکی عاتفی زۆر دروست دەکات بۆیە پاڵپشتکردن و یارمەتیدانەکە ئەرکی هەموو چواردەورەکەیەتی، هەروەها زۆر گرنگە سەردانی دکتۆری دەروونی بکرێت و دڵنەوایی دایکەکە بدرێتەوە.
ئەگەر لەبارچوونم هەبوو کەی محاوەلەی منداڵی تر بکەمەوە؟
و: باشترە عاتفیەن بێیتەوە سەرخۆت و بەلایەنی کەمەوە ئەزمونی سوڕێکی مانگانە بکەیت پاشان هەوڵی منداڵ بدەیتەوە.
لەکاتی ڕوودانی ئەم حالەتە پێویستە بەزوویی سەردانی پزیشکی پسپۆڕبکریت بۆدۆزینەوەی هۆکاروچارەسەرکردنی
بەهیوای سەلامەتی