
02/10/2023
ئەمڕۆ ئەنجومەنی نۆبڵ لە پەیمانگای پزیشکی کارۆلینسکا لە ووڵاتی سوید بڕیاریدا خەڵاتی نۆبڵی ساڵی 2023 لە بواری فیزیۆلۆژی یان پزیشکی بە هاوبەشی بدات بە (دکتۆرەی بایۆکیمیستری کاتالین کاریکۆ و پزیشکی ئەمریکی دکتۆر درو ویسمان) بۆ دۆزینەوەکانیان سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی تفتی نیوکلیۆساید (Nucloeoside Base) کە بووە هۆی پەرەپێدانی ڤاکسینی گوزراوەی ئار ئێن ئەی (mRNA Vaccines) ی کاریگەر دژی کۆڤید-19.
ئەنجامی توێژینەوە و دۆزینەوەکانیان زۆر سەرسوڕهێنەر بوون چونکە بە شێوەیەکی بنچینەیی تێگەیشتنی ئێمەی گۆڕی لەوەی چۆن mRNA کارلێک دەکات لەگەڵ سیستەمی بەرگریماندا و دۆزینەوەکەیان گرنگییەکی کاریگەری هەیە بۆ بەکارهێنانی mRNA وەک چارەسەر.