
24/01/2023
هەردوو زانای سایکۆلۆگی بەناوبانگی ئەمریکی ئەلبێرت ئێلیس و ئارۆن بێک لەساڵانی ١٩٥٠-١٩٦٠ دەریان خست کە چۆنیەتی بیرکردنەوەو لێکدانەوەی مرۆڤ وادەکات تووشی زۆربەی نەخۆشیە دەروونیەکان بێت بەتایبەتی دڵەڕاوکێ و خەمۆکی و وەسواسی و ترسی کۆمەڵایەتی یان شەرمنی
بیرکردنەوە و لێکدانەوەی هەڵە کاری ڕاستەوخۆی لەسەر سۆزو میزاج و ڕەفتار دەبێ. بۆ نموونە، ئەگەر سەلامت لە برادەرێکت کرد، ئەویش وەڵامی نەدایەوە، تۆش وات لێکداوە ئەو بە ئەنقەست وەڵامت ناداتەوە، تۆ دڵ تەنگ دەبی و لەوانەیە جارێکی تر سەلامی لێ نەکەیەوە. بەڵام ئەگەر وات لێکدایەوە کە ئەو ئەوەندە بێ ئاگایە نەیتوانی تۆ ببینی، لەوانەیە پێکەنینت بێ و کە دیتتەوە تەعلیقی لێ بدەی بە سوعبەت.
چارەسەری دەروونی یارمەتی کەسەکان دەدات هەڵسەنگاندنی بابەتیانە بۆ لێکدانەوەکانیان بکەن تا لە ڕاست و درووستیان ئاگادار بن، لە ئەنجامیش دا، گرفتەکانی دەروونی باشتر یان چارەسەر دەبن.