𝐃𝐫.𝐒𝐢𝐦𝐚 𝐒𝐢𝐲𝐚𝐦𝐚𝐧𝐝 - دکتۆر سیما سیامند

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • 𝐃𝐫.𝐒𝐢𝐦𝐚 𝐒𝐢𝐲𝐚𝐦𝐚𝐧𝐝 - دکتۆر سیما سیامند

𝐃𝐫.𝐒𝐢𝐦𝐚 𝐒𝐢𝐲𝐚𝐦𝐚𝐧𝐝 - دکتۆر سیما سیامند Medical service

https://youtu.be/kTVYWDA-5Vg?si=F86bo6rqG8maxJlC
24/01/2024

https://youtu.be/kTVYWDA-5Vg?si=F86bo6rqG8maxJlC

چه‌ند زانیاریه‌كی گرینگ ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی دروسبوونی كۆخه‌ی ته‌ڕ و چۆنیه‌تی كار كردنی ده‌رمانه‌كان و چه‌ند ڕێنمایه‌كی گرینگ

https://youtu.be/S-tS4_ruhdo?si=-xRgFBatPm3s_J0W
21/01/2024

https://youtu.be/S-tS4_ruhdo?si=-xRgFBatPm3s_J0W

چەند ڕێنمایەکی گرینگ لەسەر جۆرەکانی حەبی مەنعی منداڵبوون و چۆنیەتی خواردنیان ، ڕۆنکردنەوەی ئەو حاڵەتانەی کە وا دەکەن حەبەکان کارنەکەن

28/10/2023

Nitrofurantion should not be used after week 37 in patients with (G6PD).because of risk of hemolytic anemia in neonate.

30/09/2023

‎ڕۆژێك له‌ ڕۆژان شه‌یتان ڕۆلی كه‌سێكی به‌سۆزی ده‌گێڕاو ئامۆژگاری پێغه‌مبه‌ر ئاده‌می ده‌كرد سوێندی بۆ خواردن و وتی من له‌ دڵسۆزانی ئێوه‌م
‎(وَقَاسَمَهُمَا إِنِّي لَكُمَا لَمِنَ النَّاصِحِينَ)
‎زۆربه‌ی جار كه‌سی درۆزن بێ ئه‌وه‌ی داوای لێ بكه‌یت سوێندت بۆ ده‌خوات

28/09/2023

ته‌له‌ڤزیۆن,ئینته‌رنێت و ته‌له‌فۆن ئێمه‌یان كردووه‌ته‌ تاكێكی خه‌یاڵی.
بینینی خۆمان و دیمه‌نی كه‌سانی دی
له‌سه‌ر شاشه‌یه‌ك به‌ كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌زانین.
كه‌سێك نه‌توانێت له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بوونی هه‌بێت و هێنده‌ی هاوشانه‌كانی ناسراو بێت , له‌ ژیانی ڕاستیشدا خۆی به‌ نه‌بوون ده‌زانێت و دووچاری بێزاری ده‌بێت
(هه‌موو شتێك چاوه‌ڕێی كاتی خۆیه‌تی)

https://youtu.be/orOSr4keL5w
04/06/2021

https://youtu.be/orOSr4keL5w

ڕاهینانی گەڕانەوەی هەستی بۆنکردن دەکرێت یارمەتیت بدات بۆ گەڕانەوەی هەستی بۆنکردنت بەتایبەت دووای تووش بوون بە هەوکردنی بەشی سەرەوەی کۆ ئەندامی هەناسه دان ...

28/05/2021

زۆرێک لەو نەخۆشانەی ڕەبۆیان هەیە گلەیی دەکەن و دەلیێن بەخاخەکان کار ناکەن ئەمیش بەهۆی هەڵەبەکارهێنانیانوەیە ئەزیزانم بەکارهێنانی بخاخی ڕەبۆ بە درووستی زۆر گ...

https://youtu.be/TXEXD-GcqgQ
02/04/2021

https://youtu.be/TXEXD-GcqgQ

ئەگەر هاتوو قەترەکان بە شێوازیێکی درووست بەکار نەهێنین سودی لێ وەرناگرین و نەخۆشیەکەمان بەرەو باشتر ناچیێت ، زۆریێک لە نەخۆشەکان گلەیی دەکەن دەلیێن قەترەکان ...

چۆنیه‌تی به‌كار هێنانی قه‌تره‌كانی چاوو به‌گشتی
14/03/2021

چۆنیه‌تی به‌كار هێنانی قه‌تره‌كانی چاوو به‌گشتی

بۆ ئەوەی سوود لەو قەترانەی چاوو وەربگرین کە پزیشک بۆ چارەسەری نەخۆشیەکانی چاو پپێمان دەدات پێویستە قەترەکان بە شێوازێکی درووست بوکار بێنین بە پێچەوانەوە سوود...

02/08/2020

ھاونیشتمانی ئازیزی کوردستان.. ھاوشاریانی ھەولێر بەتایبەتیی...

لە ئێستادا شەپۆڵ و ھێرشی ڤایرەسی کۆڕۆنا لە بەرزبوونەوەیە لە ھەولێر، تا پێت دەکرێت ئەرکێکی ئینسانییە کە زۆر پێویستی نەکرد نەچیتە دەرەوە و قەڕەباڵخیی و لە ئەگەری چوونە دەرەوەت ماسکی گونجاو ببەستە.

لەخوارەوە ھەندێ ڕێنمایی گشتییم بۆتان ڕوون کردۆتەوە، تکایە وەک ئەرکێک بڵاوی بکەنەوە بۆ ئەوەی زۆرتریین کەس سوودی لێببینێت.

تا و کۆکە و بێھێزیی و ئازاری ماسولکەت ھەیە؟! ھەستی بۆن و تامکردنت نەماوە؟! لەگەڵ ئەمانە ئێڵنج و سکچوون و سەر ئێشەت ھەیە؟

ئەوە تۆ ٪٩٠ زیاتر دەشێ تووشی کۆڤید_کۆڕۆنا بووبیت،

ئەگەر ھەناسە تەنگییت نییە، ئەگەر کۆکەیەکی بێزارکەرت نییە، ئەگەر تایەکەت بەردەوام لە بەرزبوونەوە نییە، ئەگەر پەنجە و لێوەکانت شین ھەڵنەگەڕابن، ئەوا دەتوانی لە ماڵەوە خۆت چارەسەر بکەیەت بەپێی ئەو پڕۆتۆکۆڵە:

-نەشڵەژان و نەترسان، بەڵام چاودێریی خۆت بکە.

-خۆت لە کەس و کارت جیا بکەوە لە ژوورێکی تایبەت و ماسک بە بەردەوامی ببەستە تا ڤایرەسەکە سووڕی ژیانی تەواو دەکات، تێکەڵی کەس مەبە و تا سێ ڕۆژ دوای تەواوبوونی نیشانەکانت، یان دە ڕۆژ لەسەرەتای سەرھەڵدانی نیشانەکانت، مەچۆرە دەرەوە. ھەموو شتێکت لەگەڵ خێزانەکەت جیا بکەوە.

-پێوانی ڕێژەی ئۆکسجین لە خوێنت بکە بە جیھازی pulse oximeter کە لە زۆربەی فڕۆشگای کەلو پەلی تەندروستیی ھەیە، ڕۆژانە ئەمە بەیانیان و عەسر و شەوان بکە، ھەروەھا پێوانی گەرمی لەشت بکە بە گەرمییپێو، ڕۆژانە بەیانیان و عەسر و شەوان.
ئەگەر ڕێژەی ئۆکسجین لە خوێنت دابەزی بۆ کەمتر لە ٩٤٪، ئەوا پێویستە یان سەردانی نەخۆشخانە بکەیت یان پزیشکی پسپۆڕ ئاگاداربکەیتەوە، ئەگەر بۆ زیاتر لە ٤٨ کاژێر تایەکی زۆرت ھەبێت و بە ھیچ دانەبەزێت، ئەوا بەھەمان شێوە سەردای نەخۆشخانە بکە یان پزیشکی پسپۆڕی لێ ئاگاداربکەوە.

-پشووی تەواو بدە، لە ھەفتەی یەکەم وەرزش مەکە تەنھا پشوو بدە، پاشان دەتوانیت ڕۆژانە نیو کاتژمێر بۆ چل خولەک ڕێکردنت ھەبێت.

-ڕۆژانە ھەشت بۆ دە سەعات بە تەواویی بخەوە، ڕۆژانە بەتایبەت بەیانیان بۆ ماوەی چارەگە سەعاتێک خۆت بدە بەر تیشکی خۆر بە جۆرێک دەست و قاچ و سەر و ملت ڕووت بن.

-تا پێت دەکرێت ئاو زۆر بخۆرەوە، ڕۆژانە ھەشت بۆ دە پەرداخ ئاو، تا دەتوانیت میوەجاتە ترشەکان و سەوزەوات بەتایبەت بیبەر و پیاز و سیر و لیمۆ زۆر بخۆ. کەم کردنەوەی خواردنی شەکر و کێک و خواردنەوە گازیی و پڕ شەکرەکان و مۆتا و ئایسکرێم و نانی سپیی و سەموون.

-تا پێت دەکرێت لەسەر پشت مەخەوەو پاڵ مەکەوە، ھەوڵ بدە زۆرتریین کات (١٦سەعات) لەسەر سک پاڵکەویت یان بخەویت، ئەگەر بۆت نەکرا، لەسەر تەنیشتەکان.

-وەرزشی سییەکانت بکە بە جۆرێک ڕۆژانە بەیانیان و عەسران و شەوان (٢٠ بۆ ٣٠) جار لە ڕێگەی لووتت ھەناسەی قووڵ ھەڵمژە و بۆ ماوەی پێنج چرکە ڕایبگرە پاشان لەڕێگەی دەمتەوە ھەناسەکە بەتەواویی بدەوە.

-ئەگەر حەبی تا و ئازار شکێنت پێویست بوو، ئەوا پاراسیتۆل بەکار بھێنە بەجۆرێک حەبی ١ گم شەش سەعات جارێک.

-ھەڵمژینی ھەڵمی ئاوی کوڵاو زۆر بەسوودە، بەیانیان و ئێواران بۆ ماوەی پێنج خولەک ئەمە دووبارە بکەوە.

-غەڕغەڕەکردنی بە ئاوی شلەتێن و خوێ ڕۆژانە بەیانیان و شەوان، بە جۆرێک لە ھەر غەڕغەڕەیەک با خوێواوەکە تا چل چرکە لەناو دەمت بێت، پاشان فڕێیبدە.

-خواردنی حەبی ڤایتەمین C ڕۆژانە حەبی ٥٠٠ملغم بەیانیان و ئێواران دوو حەب بەیەکەوە.

-خواردنی حەبی زینک ٢٥ ملغم بەیانیان و ئێواران.

-خواردنی کەپسولی ڤایتەمین D ٢٠٠٠ بۆ ٥٠٠٠ وەحدە، ڕۆژانە لەگەڵ کەوچکێک لە ڕۆنی زەیتی زەیتوون.

-خواردنی حەبی مەگنسیۆم بە جورعەی ٢٥٠ بۆ ٥٠٠ملغ ڕۆژانە، لەگەڵ حەبی ڤیتامین B12 بە جورعەی 0.5ملغم، بەتایبەت بۆ بەتەمەنەکان و یان ئەوانەی ئێش و ئازاری ماسولکەی زۆریان ھەیە.

ئەمانە چارەسەری ڤایرەسەکە نین، بە شێوەیەکی گشتیی ئەوانە بۆ بەھێزکردنی کۆئەندامی بەرگریی لەشتە دژی ڤایرەسەکە لەو کەسانەی کە نەخۆشییەکەیان بە سووکیی یان مامناوەندیی گرتووە. بۆ ئەوانەی نەخۆشییەکەیان بە تووندی گرتووە، دەبێت پزیشکی لێ ئاگادار بکرێتەوە.

شتی تر و چارەسەری تریش دەبێت لە کاتی پێویست و بە ڕاوێژ لەگەڵ پزیشکی پسپۆڕ بەکاربھێندرێت.

ئەوانەی تەمەنیان سەروو ٦٠ ساڵییە یان نەخۆشیی درێژخایەنی وەک نەخۆشییەکانی دڵ و سییەکان و نەخۆشیی شەکرە و نەخۆشیی شێرپەنجە و سستبوونی گورچیلەکانیان ھەیە، یان ئەوانەی چارەسەری کیمیایی و چارەسەرەکانی ڕۆماتیزم بەکاردەھێنن، ئەوا پێویستە ڕۆژانە و بەردەوام پزیشکی پسپۆڕ لە حاڵەتەکانیان ئاگاداربکەنەوە.

سەلامەتییتانم لە خودا داوایە.

د.زانا دزەیی
پسپۆڕی ھەناو، ڕاھێنراوی بۆڕدی نەخۆشییەکانی سنگ و ھەناسە.

تێبینی١: وەک ئەرکێکی ئینسانیی، ئەم پۆستە لای خۆتان شەیر بکەن.

تێبینیی ٢: ئامۆژگاریی و پڕۆتۆکۆلەکان ھی وەزارەتی تەندروستیی عێڕاقیی و پزیشکانی پسپۆڕی سنگە لە کوردستان، ئیجتھادی شەخسیی نییە و بۆ ھەر پرسیارێک دەربارەی خاڵەکان پێویستە ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ بکەیت.

تێبینیی٣: ئەم ڕێنماییانە بۆ حاڵەتێکن ئەگەر خوانەخواستە بارودۆخەکە لە کۆنتڕۆڵ دەرچێت و نەخۆشخانەکان پەکیان بکەوێت، ئەگەر نا ئەوا لەھەر بارودۆخێکدا پێویستییەکی حەتمییە سەردانی دکتۆر یان نەخۆشخانە بکرێت.لە وۆڵی د.زانا پسپۆری هەناو

سوودەكانی چای گوڵە بەیبوون١-ئارام كەرەوە و خەو هێنەر بۆ ئەوانەی كێشەی خەویان هەیە٢-كەم كردنەوەی شەكری ناو خوێن  بۆ چارەس...
15/04/2020

سوودەكانی چای گوڵە بەیبوون

١-ئارام كەرەوە و خەو هێنەر بۆ ئەوانەی كێشەی خەویان هەیە

٢-كەم كردنەوەی شەكری ناو خوێن بۆ چارەسەری نەخۆشی شەكرە

٣- كەم كردنەوەی هەوكردن

٤-ڕێگری كردن لە داخورانی ئێسك

٥- چارەسەر و ڕێگری كردن لە شێرپەنجە

٦- كەم كردنەوەی ئازاری سوڕی مانگانەی ئافرەتان

٧- چارەسەری نیشانەكانی سەرمابوون

٨-چارەسەری نەخۆشیەكانی پێست بە گشتی

اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنَ الْبَرَصِ، وَالْجُنُونِ، وَالْجُذَامِ، وَمِنْ سَيِّئِ الأَسْقَامِمردنی پیاوێكی ئەمەر...
24/03/2020

اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنَ الْبَرَصِ، وَالْجُنُونِ، وَالْجُذَامِ، وَمِنْ سَيِّئِ الأَسْقَامِ

مردنی پیاوێكی ئەمەریكی و خێزانەكەشی لە ژێر چاودێری چڕی پزیشكیە بەهۆی بەكار هێنانی دەرمانی هایرۆكسی كلۆرۆكیون بەبی راوێژكردن بە پزیشك لە مالەوە بۆخۆیان بەكار هێناوە
تكایە بە هیچ شێوەیەك بەبێ پزیشكی پسپۆڕ
ئەم دەرمانانە بەكار مەهێنن

سەرچاوە
https://www.cnn.com/2020/03/23/health/arizona-coronavirus-chloroquine-death/index.html

A Phoenix-area man is dead and his wife is under critical care after the two took chloroquine phosphate in an apparent attempt to self-medicate for the novel coronavirus, according to hospital system Banner Health.

‎شلل بونی ده‌ماری حه‌وته‌می روخسار  (ده‌م خوار بوون) 🔴‎حاله‌تێكه‌ كه‌ ماسوولكه‌كانی روخسار توشی بێ هێزی یان شلل ده‌بن ‎ئ...
09/03/2020

‎شلل بونی ده‌ماری حه‌وته‌می روخسار (ده‌م خوار بوون) 🔴

‎حاله‌تێكه‌ كه‌ ماسوولكه‌كانی روخسار توشی بێ هێزی یان شلل ده‌بن
‎ئه‌مه‌ش له‌ كاتێك روو ده‌دات كه‌ ئه‌م ده‌مارانه‌ی كۆنتڕۆلی ماسوولكه‌كانی روخسار ده‌كه‌ن كه‌ پێی ده‌ڵێن ده‌ماری حه‌وته‌م
(7th cranial nerve),
‎ توشی هه‌وكردن ,هه‌ڵئاوسان یان پاڵه‌په‌ستۆی زۆر ده‌بن

‎هۆكاری سه‌ره‌كی تووش بوونی نه‌زانراه‌وه‌ به‌لام ‌هه‌ندێك جار به‌هۆی هه‌وكردنی ده‌ماره‌كه‌ به‌ ڤایرۆسه‌كانی
(Herps simplex , herpes zoster)
‎ئه‌م حاڵه‌ته‌ باوتره‌ له‌ ئافره‌تانی دوو گیان و ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه‌
‎ نزیكه‌ی‌ ٦٠% ی ئه‌وانه‌ی تووشی ده‌بن چاك ده‌بنه‌وه‌ به‌ بی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی

‎به‌گشتی ئه‌و ده‌رمانانه‌ی كه‌ بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م حاله‌ته‌ به‌كار دێن بریتین له‌

‎١-كۆرتیكۆستیرویده‌كان به‌زۆری پریدنیزۆڵۆن
(Prednisolone)
‎به‌كاردێت به‌ دۆزی ٦٠ملگم-٨٠ملگم ڕۆژانه‌ بۆ ماوه‌ی ٤ -٥ رۆژ پاشان كه‌م كردنه‌وه‌ی دۆزه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی ٧-١٠ ڕۆژی تر

‎٢- به‌كار هێنانی ده‌رمانی دژه‌ ڤایرۆسه‌كانی وه‌ك
Valacyclovir 1000mg
‎ڕۆژی سێ جار بۆ ماوه‌ی ٧ڕۆژ به‌دیلی ئه‌مه‌ ده‌رمانی
Cyclovir
‎به‌ دۆزی ٤٠٠ملگم ڕۆژێ ٥ جار بۆ ماوه‌ی ١٠ ڕۆژ

‎٣- به‌كار هێنانی قه‌تره‌ یان مه‌رهه‌می شێدار كه‌ره‌وی چاوو بۆ ئه‌وانه‌ی كه‌ ناتوانن چاویان دابخه‌ن به‌ هۆی خوار بوونی شه‌ویلاكیان

سه‌رچاوه‌كان
Pharmacotherapy handbook
Uptodate

23/02/2020

‎بەڕاستی بەشیێك لە دروست بوونی قەیرانی دەمامك مامۆستایانی قوتابخانەكانن
‎هیچ پێویست ناكات منداڵان دەمامك ببەستن جگە لەوانەی نەخۆشن
‎هیوادارم هەموو بەڕێوەبەر و مامۆستا بەڕێزەكان ڕێنمایی لە وەزارەتی تەندەروستی وەرگرن لە خۆیانەوە بڕیار نەدەن باری ئەم خەڵكە قورس بكەن زەخت لە دایكان و باوكان دەكەن. بۆ كڕینی
‎دەمامك بۆ منداڵەكانیان

‎لە توێژینەوەیەكی زانكۆی هەولێری پزیشكی كە پرۆفیسۆر دكتۆر كاوە دزەیی ئەنجامیدا    لە سەر كاریگەری زەنجەفیل بۆ سەر چەوریە...
09/02/2020

‎لە توێژینەوەیەكی زانكۆی هەولێری پزیشكی كە پرۆفیسۆر دكتۆر كاوە دزەیی ئەنجامیدا لە سەر كاریگەری زەنجەفیل بۆ سەر چەوریەكانی ناو خویێن لەئەنجام بۆی دەركەوت كە زەنجەفیل هەمان كاریگەری دەرمانەكانی (Rosuvastatin, fenobibrate,ezetimibe)
‎هەیە كە بۆ دابەزینی چەوریەكانی ناو خویێن بەكاردێن

لینكی توێژینەوەكە لە كۆمێنت دام نایە

24/12/2019

‎وا باشترە (ڤیتامین دی )چ بە شیوەی حەب یان ئەمپول لە دوای ژەمەخواردنێكی چەور بخورێت بۆ ئەوەی زیاتر بمژرێت لە ناو جەستەو سوودی زیاتری لێ ببینێت

21/12/2019

Address

Masif/shaqlawa (koree Town)
Irbil
44001

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when 𝐃𝐫.𝐒𝐢𝐦𝐚 𝐒𝐢𝐲𝐚𝐦𝐚𝐧𝐝 - دکتۆر سیما سیامند posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to 𝐃𝐫.𝐒𝐢𝐦𝐚 𝐒𝐢𝐲𝐚𝐦𝐚𝐧𝐝 - دکتۆر سیما سیامند:

Share