نەخۆشخانەی خواکورک بۆ ئافرەتان و لەدایکبوون

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • نەخۆشخانەی خواکورک بۆ ئافرەتان و لەدایکبوون

نەخۆشخانەی خواکورک بۆ ئافرەتان و لەدایکبوون بنکەی راوێژکاری پۆلیکلینکی خواکورک

31/12/2022

پیرۆزبایی
بە بۆنەی هاتنی ساڵی تازە پیرۆزبای لە سەرجەم پزیشکان و پەرستاران و کارمەندانی تەندرووستی بە گشتی و نەخۆشخانەکەمان بە تایبەتی دەکەین بە هیوای ئەوەی ساڵی تازە ساڵی خۆشی و پێکەوە ژیان بێت . هیوای تەندرووستیەکی باش بۆ گشت هاوڵاتیان و پزیشکان و پەرستاران و کارمەندانمان داخوازین.
راگەیاندنی نەخۆشخانەی خواکورک بۆ ئافرەتان و لەدایک بووان

21/12/2022

بۆ/ گشت دەزگاکانی تەندروستی سنوری بەڕێوەبەرایەتیمان،

بابەت/ ڕۆژانی پشوو
ئاگاداری بەڕێزتان دەکەینەوە،
پاڵپشت بە بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕێکەوتی/
ڕۆژی یەكشەممە ٢٠٢٢/١٢/٢٥پشوو دەبێت تا ٢٠٢٣/١/١ ،

تێبینی/ لە ڕێکەوتی
- ( ٢٠٢٣/١/٢) ڕۆژی دووشەممە لەسەرجەم دام و دەزگاکانی تەندروستی دەوامی فەرمی دەست پێدەکاتەوە،

لەڕۆژانی پشووی فەرمی خزمەتگوزاری پزیشکی تەندروستی بەردەوام دەبن بەشێوەی ئێشکگری بۆ پێشوازیکردنی لە حالەتی ڕووداو و چارەسەری، و خوێن بەخشین،
لەگەڵ فریاکەتن و نەخۆشخانەکان و بەڕێوەبەرایەتی بانکی خوێن و سەنتەری هەماهەنگی فریاکەوتن ١٢٢.

تێبینی/٢٠٢٢/۱٢/٢٤ ڕۆژی شەممە دەوامی فەرمیە

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر

پیرۆزبێت یادی ڕۆژی ئاڵای کوردستان ھەمیشە شەکاوەبێت ئاڵاکەمان
17/12/2022

پیرۆزبێت یادی ڕۆژی ئاڵای کوردستان ھەمیشە شەکاوەبێت ئاڵاکەمان

ئەمرۆ رێکەوتی 20/11/2022نەخۆشخانەی خواکورک بۆ ئافرەتان و لە دایک بووان رۆژانە بەردەوامە لە خزمەت کردن  بۆ هاولاتیانی شار...
20/11/2022

ئەمرۆ رێکەوتی 20/11/2022
نەخۆشخانەی خواکورک بۆ ئافرەتان و لە دایک بووان رۆژانە بەردەوامە لە خزمەت کردن بۆ هاولاتیانی شاری هەولێری خۆشەویست

راگەیاندنی نەخۆشخانەی خواکورک
بۆ ئافرەتان و لەدایک بوون

07/10/2022
ئەمرۆ رێکەوتی ٦/١٠/٢٠٢٢ نەخۆشخانەی خواکورک رۆژانە بەردەوامە لە خزمەت بۆ هاولاتیانی شاری هەولێری خۆشەویست راگەیاندنی نەخۆ...
06/10/2022

ئەمرۆ رێکەوتی ٦/١٠/٢٠٢٢
نەخۆشخانەی خواکورک رۆژانە بەردەوامە لە خزمەت بۆ هاولاتیانی شاری هەولێری خۆشەویست

راگەیاندنی نەخۆشخانەی خواکورک
بۆ ئافرەتان و لەدایک بوون

بەناوی بەریوبەری نەخوشخانەو دەستەی کارگێری و تەواوی پزیشکان و کارمەندانی نەخۆشخانە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەمالە...
15/08/2022

بەناوی بەریوبەری نەخوشخانەو دەستەی کارگێری و تەواوی پزیشکان و کارمەندانی نەخۆشخانە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەمالەی بەرێز( قهار محمد ) کارمەند لە بەشی (كوگا)ی نەخۆشخانەکەمان دەکەین بەهۆی کۆچی دوایی (دایک)ی بەرێزیان. لەخوا داواکارین لە مردوو خوشبی و دواین کۆست و ناخۆشی بنەمالەکەتان بیت

ڕاگەیاندنی ن. خواکورک بۆ ئافرەتان و لەدایک بوون

له‌ رۆژى 5ی ئەیلوولى ساڵى 1988، پاش 46 رۆژ لە خۆڕاگری هێز پێشمەرگەی کوردستان، داستانی خواکورک تۆمار کرا.داستانی خواکورک...
12/08/2022

له‌ رۆژى 5ی ئەیلوولى ساڵى 1988، پاش 46 رۆژ لە خۆڕاگری هێز پێشمەرگەی کوردستان، داستانی خواکورک تۆمار کرا.

داستانی خواکورک لە داستانە بەناوبانگەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانە، کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەسەرکردایەتی راستەوخۆی سەرۆک مەسعوود بارزانی، توانی چۆک بە سوپای عێراقی ئەوکات دابدات، کە بە پێنجەمین سوپای جیهان دادەنرا.

سوپای بەعسی گۆڕبەگۆڕ لە 19ی تەمووزی 1988، ھێرشێکی بەرفراوانی بۆ سه‌ر ناوچە رزگارکراوەکانی کوردستان لە دەڤەری خواکورک دەست پێکرد. لەو هێرشه‌دا سوپای بەعس بە بەشداری زیاتر لە پازدە لیوای سەربازیی، تۆپخانە و فڕۆکەی جەنگيی و، تەنانەت چەکی کیمیاییشی بەکارھێنا.

سەرەڕای هێزی نابەرابەر، پێشمەرگە دلێر و گیان لەسەردەستەکانی کوردستان، توانیيان زیانێکی زۆر بە ھێزە ھێرشکارەکەی رژێمی بەعس بگەیەنن.

شەڕەکە لەڕووی سیاسی و سەربازیی و ستراتیجییەوە، بایەخێکی مەزنی ھەبوو، چونکە پێشمەرگە له‌ڕووى سه‌ربازييه‌وه‌ توانی دەسکەوتێکی زۆر لە چەک و تەقەمەنی بەدەستبهێنێ، لەڕووی سیاسیشەوە لە گۆڕنانی ئەو خەونەی بەغدا بوو، کە باوەڕی وابوو بەکۆتایيهاتنی جەنگی عێراق- ئێران، گيانى بەرگری نه‌ته‌وه‌ى كورد و شۆڕشی کوردستانیش لەناو دەچێ، بەڵام بەرگری پێشمەرگەى كوردستان لە خواکورک خەونەکانی رژێمی بەعسی لە گۆڕنا.

سەرۆک مەسعوود بارزانی لە سەنگەرەکانی شەڕی خواکورکدا، لە وتارێکیدا بۆ پێشمەرگە قارەمانه‌کانی بەشداربووی ئەو داستانە ئاماژەی پێدا كه‌ لە ماوەیەکی زۆر نزیکدا بارودۆخی ناوخۆى عێراق گۆڕانی بەسەردا دێت و دوژمن ناچار دەبێ لە بەرامبەر ئەم جۆرە بەرگرییەی پێشمەرگەدا بەخۆیدا بچێتەوە.

داستانی خواکورک بوو به‌ هەوێنێک بۆ گیانی بەرگری و وه‌ستانه‌وه‌ به‌ رووى زوڵم و ستەمی رژێمی بەعس و راپەڕینه‌ شکۆدارەکەی ئاداری ساڵى 1991ى لێ هاتە بەرهەم.

پرسە نامە…بە ناوی بە رێوەبەری نە خۆشخانە و دە ستی کارگێری وپزێشک و کارمە ندان پرسە و سە رە خۆشی خۆمان ئارە ستە ی بنە ماڵ...
10/08/2022

پرسە نامە…
بە ناوی بە رێوەبەری نە خۆشخانە و دە ستی کارگێری وپزێشک و کارمە ندان
پرسە و سە رە خۆشی خۆمان ئارە ستە ی بنە ماڵی خوالیخۆشبوو(تنگر مەولود مە لە)کەدە کاتە دایکی کارمە ندی خزمه تگوزاری و لە ئیستادا جاودێری نە خۆشخانە یە
بە رێز /شە هاب عبد الوهاب
لە یە زدانی مە زن داواکارین دوا ناخۆشیتان بیت
خوا لیخۆشبوون جیگای بە هە شت بیت
(إنا لله وانا اليه راجعون)
١٠-٨-٢٠٢٢

راگەیێندراوێک لە فەرمانگەی میدیا و زانیارییەوەرۆژی دووشەم ٨ی ئابی ٢٠٢٢ کە دەکاتە رۆژی ١٠ی موحەڕڕەمی ١٤٤٤ی کۆچی، لە تەواو...
06/08/2022

راگەیێندراوێک لە فەرمانگەی میدیا و زانیارییەوە

رۆژی دووشەم ٨ی ئابی ٢٠٢٢ کە دەکاتە رۆژی ١٠ی موحەڕڕەمی ١٤٤٤ی کۆچی، لە تەواوی دامودەزگا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە و رۆژی سێشەممە ٩ی ئابی ٢٠٢٢ لە ھەموو دامودەزگاکان دەوامی فەرمی دەبێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

بە بۆنەی سە ری ساڵی نویێ کۆچی(١٤٤٤)پیرۆزبای خۆمان ئاراستەی گشت موسڵمانانی جیهان وکوردستان و بە تایبەت پزیشکان و پە رستار...
30/07/2022

بە بۆنەی سە ری ساڵی نویێ کۆچی(١٤٤٤)
پیرۆزبای خۆمان ئاراستەی گشت موسڵمانانی جیهان وکوردستان و بە تایبەت پزیشکان و پە رستاران و کارمە ندانی نە خۆشخانە کە مان دە کە ین
داواکارین لە یە زدانی مە زن ساڵی نویێ کوچی ببێتەئاشتی و پیکە وە ژیان وخۆشی بۆ هه مووان
٣٠-٧-٢٠٢٢

ئاگادارییەک بۆ گشت پزیشک و کارمەند و فەرمانبەرانی نەخۆشخانەکەمان  ڕۆژی شەممە 30ی تەمووز كە هاوكاتە لەگەڵ كۆچكردنی (محەمە...
28/07/2022

ئاگادارییەک بۆ گشت پزیشک و کارمەند و فەرمانبەرانی نەخۆشخانەکەمان

ڕۆژی شەممە 30ی تەمووز كە هاوكاتە لەگەڵ كۆچكردنی (محەمەد- پێغەمبەری ئیسلام- د.خ) و هاوەڵانی لە شاری مەككەوە بۆ شاری مەدینە وەك پشوو دیاریكراوە.
ئەوەش لە كاتێكدایە رۆژانی شەممە لە عێراق و هەرێمی كوردستان پشووە،

بۆئەم مەبەستە ڕۆژانی پشوو خزمەتگوزارییە پزیشکیە تەندروستیەکان لەڕۆژی شەممه کە دەکاتە ۱ی محڕەم بەردەوام دەبێت بەپێی خشتەی ئیشکگری (٢٤)کاتژمێری.

ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی خواکورک
٢٠٢٢/٧/٢٨

Address

Irbil

Telephone

+9647508516252

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when نەخۆشخانەی خواکورک بۆ ئافرەتان و لەدایکبوون posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to نەخۆشخانەی خواکورک بۆ ئافرەتان و لەدایکبوون:

Share

Category