نۆرینگەی شیشار بڵباس

نۆرینگەی شیشار بڵباس pharmacy

25/12/2023

ئەو حەوت ھۆکارە چییە کەوات لێدەکات سەر ئێشەت ھەبێت ؟

کاتێک کە تووشی سەرئێشەیەکی تووند دەبیت، ئەوەی گرنگەلات کەچۆن کۆتایی پێ بھێنیت. ئەو ئازارەی و توندییەی لەسەرتا ھەیە سیستمی ژیانت تێکدەدات و دوات دەخات لە ئیش و کار و پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکانت . ئەگەر تۆ ھەر جۆرە سەرئێشەیەکت ھەبێت، ئایا شەقیقە بێت، یاخود سەرئێشەی سترێس و دڵەڕاوکێ یاخود سەرئێشەی ھێشووی ..ھتد، دەتوانیت ڕێگری بکەیت لە دووبارەبوونەوەی، بەزانینی ھۆکارەکانی . لێرەدا باس لە حەوت ھۆکار دەکەین کە ڕێخۆشکەرن بۆ دوبارەبونەوەی سەرئێشەکەت :

١- سترێس و دڵەڕاوکێ :
سترێس دەبێتە ھۆی گرژبوون و ڕەقبوونی ماسولکەکانی شان ومل، کەدەبێتە ھۆی جۆرێک لەسەرئێشە کە پێدەوترێت (سەرئێشەی گرژبوون)، بەمانای ئەوەی کێشەکە لە ماسولکەکانەوە دەست پێدەکات و بەسەر ئێشە کۆتایی دێت .
ھەروەھا سترێس بەھەمان شێوە سەرئێشەی شەقیقەش زیاد دەکات .
٢- خواردن :
برسێتی؛ سەرئێشەی گرژبوون و شەقیقە زیاد دەکات، بەڵام ھەندێک خواردنیش دوبارەبوونەوەی سەرئێشەی شەقیقە زیاد دەکات. بۆ نمونە؛ ھەندێک کەس بە پاقلەمەنی و چەرەزاتەکان سەرئێشەکەیان زیاد دەکات، ھەندێک بەھەندێک خواردنی تری وەک؛ ئەڤۆکادۆ، مۆز، پەنیر، ترشی، شیرەمەنییەکان، شوکولاتە، پیاز . زۆربەی خواردنە ئامادەکراو و موعەلەب و فاست فودەکان ئەوانەی ڕێژەیەکی زۆر نیتراتیان تیادایە، ئازاری سەر زیاد دەکەن .

٣- خواردنەوەی ئەلکھول :
یەکێکە لەھۆکارەکانی توشبون بە شەقیقەو سەرئێشەی ھێشووی . زۆربەی کەس دوای خواردنەوەی شەرابی سوور تووشی سەر ئێشە دەبن . ھەتا ئێستا نەزانراوە کە ئایا ئەلکھول خۆیی ھۆکاری سەرئێشەیە، یاخود پێکھاتەیەکی تری ناو خواردنەوە کھولییەکانە .

٤- ژینگە و سروشت :

سەرئێشەی ھێشووی زیاتر لەھەندێک وەرزدا ڕووئەدات، وەزیاتر لەبەھار و پایزدا رێژەی زیاد دەکات . ئەوەی ڕوونە و زاناکان کۆکن لەسەری ئەوەیە؛ پێکھاتەیەک لە ژینگەی ئەو وەرزانەدا دەبێتە ھۆکار، بەڵام بە تەواوەتی چییە نازانن !
ھۆکارە ژینگەییەکانی وەک؛ تیشکی ڕووناکی ڕاستەوخۆ، دوکەڵ، شێداری، بۆنی تیژ، کەشوھەوای سارد، پەیوەندیان ھەیە بە سەرئێشەی شەقیقەوە .

٥- ھۆرمۆنەکان :

گۆڕان لە ڕێژەی ھۆرمۆنی "ئیسترۆجین" ، پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی ھەیە بەسەرئێشەی شەقیقەوە لە ئافرەتاندا . سووڕی مانگانە لە ئافرەتە کگەنجەکاندا سەرئێشەی شەقیقە زیاد دەکات، ھەروەھا ھەندێک جار گۆڕان لەڕێژەی ئەم ھۆرمۆنە سەرئێشە زیاد دەکات ، بەتایبەت لەوانەی وەکو چارەسەر بەکاریدەھێنن . لە زۆربەی ئافرەتاندا بەوەستانی سووڕی مانگانە ئازاری شەقیقەش کۆتایی دێت .

٦- لێچوونەوە لە کافایین :

ئەگەر تۆ لەو کەسانە بیت کە کافایین بەڕێژەیەکی زۆر بەکاردەھێنن، ئەویش بەخواردنەوەی چا، قاوە، خواردنەوە گازییەکان بەڕێژەیەکی زۆر . ئەگەر لەناکاو بیبڕیت و بوەستیت لەبەکارھێنانی، سەرئێشەی شەقیقەکەت زیاد دەکات .
کافایین بۆری خوێنەکان گرژدەکات، بەبێ کافایین بۆری خوێنەکان دەکشێن و دەئاوسێن، کەئەمیش یەکێکە لەھۆکارەکانی دروستبوونی سەرئێشەی شەقیقە .

٧- کەمخەویی:

کەمخەویی ھۆکارێکە بۆ دروستبونی ئازاری سەر ئێشەی گرژبوون و ھەروەھا سەرئێشەی شەقیقە . ھەر بۆیە پشوودان و سەرخەوشکاندن زۆربەی جار دەبێتە ھۆی نەمانی سەرئێشەکە .

چارەسەر چییە ؟

تێگەشتن لەھۆکاری دروستبوونی سەرئێشەکەت باشترین چارەسەرە بۆ ڕێگریگرتن لە دووبارەبونەوەی سەرئێشەکەت . ھەر بۆیە باشترە کە دەفتەرێکی یادەوەری دابنێت بۆ کاتی دروستبوونی ئازارەکەت و چیت خواردووە لەو ڕۆژەدا، چەندی خایاندووەو بەچی باش بوویت، بینوسیت . ئەگەر بەم ڕێگایە چارەسەر نەبوو ، دەتوانیت ڕای پزیشکەکەت وەربگریت و ڕێگا گونجاوەکانت بۆ ھەڵبژێرێت، ئایە لە ڕێگای دەرمان بێت، یاخود دەرزی ئاژنین ، میدیتەیشن ، باێۆفیدباک تیکنیک، بۆتۆکس بەکاربھێنێت بۆت .

25/11/2022

Address

Erbil
Irbil
00964

Telephone

+9647501743031

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when نۆرینگەی شیشار بڵباس posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category