ناوەندی تەندروستی ئافرەتان و کچان

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • ناوەندی تەندروستی ئافرەتان و کچان

ناوەندی تەندروستی ئافرەتان و کچان Center for women and girls

لە درێژەی خولەکانی هۆشیاری کۆمەلگا ئەمرۆ 21/4/2025 پێشکەش کردنی سیمنارێک لەبارەی توندوتیژی خێزانی و ناساندنی پلاتفۆرمی ل...
21/04/2025

لە درێژەی خولەکانی هۆشیاری کۆمەلگا ئەمرۆ 21/4/2025 پێشکەش کردنی سیمنارێک لەبارەی توندوتیژی خێزانی و ناساندنی پلاتفۆرمی لاها بۆ مامۆستایانی قوتابخانەی ئەستێرەی بنەڕەتی لەلایەن خاتوو(دلڤین ) پێشکەش کرا بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی تەندروستی

8ی مارس لە چیەوە هاتووە؟؟لە وڵاتانی پیشەسازی خانمان كاتێك كاریان دەكرد بڕێكی كەم پارەیان پێدەدرا و ئازار دەدران و دە چەو...
07/03/2025

8ی مارس لە چیەوە هاتووە؟؟

لە وڵاتانی پیشەسازی خانمان كاتێك كاریان دەكرد بڕێكی كەم پارەیان پێدەدرا و ئازار دەدران و دە چەوسێنرانەوە لەگەڵیدا ، ئەم هەڵوێستەی بەرامبەر خانمان وایكرد دژی ئەم ڕەفتارانە ڕابپەڕن و هەڵوێستیان هەبێت .

ساڵی 1857 دا و لە ڕۆژی هەشتی مانگی سێدا ئەو خانمانەی لە یەكێك لە كارگەكانی ڕستن و چنین لە نیویۆرك كاریان دەكرد ڕژانە سەر شەقامەكان و خۆپیشاندانیان كرد بۆ زیادكردنی پارەی كاركردن و كەمكردنەوەی كاتی كاركردنیان بۆ كەمتر لە 10 كاتژمێر لە ڕۆژێكدا ، بەڵام لە كاتی ئەم خۆپیشاندانانەدا بەشێك لە خانمانی خۆپیشاندەر لە لایەن پۆلیسەوە لەو وڵاتە دەست بەسەر كران و هەندێكیان بریندار و هەندێكی دیكەیان لێ كوژران .

ئەم خۆپیشاندانە بووە ڕۆژێكی مێژووی بۆ داواكردنی مافی تەواو و هاوشێوەی پیاوان لەو كاتەدا لەوڵاتە پیشەسازیە گەورەكان .

ساڵًی 1910 لە شاری كۆبن هاگن لە دانیمارك لەسەر ئەم بابەتە كۆنفرانسێك بەسترا بۆ دیاریكردنی ڕۆژێك تایبەت بە خانمان بەڵام نەتوانرا ڕۆژێكی تەواوەتی دیاری بكرێت و هەر وڵاتە خۆی ڕۆژێكی دانا بۆ خانمان و لە ساڵی 1921 ڕۆژی هەشتی مارس وەك ڕۆژێكی تایبەت بە خانمان لە جیهاندا ناسێنرا و ساڵی 1978 بە فەرمی لە لایەن نەتەوە یەكگرتوەكانەوە ڕۆژی هەشتی مارس تایبەت بە خانمان دیاریكرا و لەو كاتەوە ئەم ڕۆژە دیاریكراوە بە بەرز ڕاگرتنی ماندوبونەكانی خانمان لە تەواوی جیهاندا وەك دایكێك وەك كچێك وەك ئافرەتێك كە خزمەتی خێزان و منداڵ و نیشتیمان و هاوسەرەكەی دەكات وەك ئەو كەسەی كە بێ ئەو ژیان تام و ڕەنگی نامێنێت و نیوەی تەواوی كۆمەڵگەیە .

پێشکەش کردنی سیمینارێک بۆ کارمەندان و هاولاتیان لە بنکەی تەندروستی نەورۆز ئەمرۆ چوارشەممە 22/1/2025بە هاوکاریی بەرێوەبەر...
22/01/2025

پێشکەش کردنی سیمینارێک بۆ کارمەندان و هاولاتیان لە بنکەی تەندروستی نەورۆز
ئەمرۆ چوارشەممە 22/1/2025بە هاوکاریی بەرێوەبەرایەتی پاراستنی تەندروستیی هەولێر سیمینارێک مان پێشکەش کردن لە بنکەی تەندروستی نەورۆز سەرەتا باس کردن و ناساندنی سەنتەرەکەمان پاشان پێشکەش کردنی سیمینارێک دەربارەی توندوتیژی بۆ سەر منداڵان
زۆر سوپاس بۆ هاوکاری بەرێوەبەرایەتی پاراستنی تەندروستیی هەولێر و کارگێریی بنکەی تەندروستی نەورۆز کە هاوکار بوون بۆ پێشکەشکردن سیمینارەکە

لە درێژەی کارو چالاکییەکانی سەنتەرەکەمان بە هاوکاریی بەرێوەبەرایەتی پاراستنی تەندروستیی هەولێر کارمەندانی سەنتەر هەڵستان...
13/10/2024

لە درێژەی کارو چالاکییەکانی سەنتەرەکەمان
بە هاوکاریی بەرێوەبەرایەتی پاراستنی تەندروستیی هەولێر کارمەندانی سەنتەر هەڵستان بە پێشکەش کردنی سیمینارێک بۆ کارمەندان و هاولاتیان لە بنکەی تەندروستی کوردستان
هەروەها ناساندنی پلات فۆرمی (laaha) و چۆنیەتیی بەکارهینان و سود وەرگرت لەو پلات فۆرمە
دەست خۆشی بۆ کارمەندان (دلڤین رحمان و دلڤین حیدر)

لە درێژەی کارو چالاکییەکانی سەنتەرەکەمان ئەمرۆ 19/8/2024 کارمەندی سەنتەر خاتوو ( دلڤین رحمان) هەڵستا بە پێشکەش کردنی سیم...
19/08/2024

لە درێژەی کارو چالاکییەکانی سەنتەرەکەمان
ئەمرۆ 19/8/2024 کارمەندی سەنتەر خاتوو ( دلڤین رحمان) هەڵستا بە پێشکەش کردنی سیمینارێک بۆ کارمەندان و هاولاتیان لە بنکەی تەندروستی برایەتی خێزانی لە ژێر ناونیشانی هاوسەرگیری پێشوەختە لە کچانی خوار تەمەنی 18 ساڵی
پاشان ناساندنی پلات فۆرمی(laaha) بە ئامادەبووان و چۆنیەتیی بەکارهینان و سود وەرگرت لەو پلات فۆرمە

لە درێژەی کارو چالاکییەکانی سەنتەرە کەمان پێشکەش کردنی سیمینارێك( دەربارەی توند وتیژی و گێچەڵی سێکسی بۆ سەر منداڵان)  بۆ...
07/05/2024

لە درێژەی کارو چالاکییەکانی سەنتەرە کەمان
پێشکەش کردنی سیمینارێك( دەربارەی توند وتیژی و گێچەڵی سێکسی بۆ سەر منداڵان) بۆ کارمەندانی بنکە تەندروستییەکانی شاری هەولێر
لەلایەن بەرپرسی سەنتەر (پەرژین) خان
سوپاس بۆ بەرێوەبەرایەتی پاراستنی تەندروستی کە هاوکار بوون
سوپاس بۆ بنکەی تەندروستی شەهید نجدت حیدری بۆ دابین کردنی هۆڵ

20/03/2024

نەورۆز و سەری ساڵی 2724ی کوردیتان پیرۆزبێ
هیوادارین ببێتە دەستپێکێک بۆ خۆشی و تەبایی و یەك ریزی کوردستانیان

پیرۆزبێت رۆژی جیهانی ئافرەتانلە هەموو ئافرەتان بەگشتی و ئافرەتی کورد بەتایبەتی
08/03/2024

پیرۆزبێت رۆژی جیهانی ئافرەتان
لە هەموو ئافرەتان بەگشتی و ئافرەتی کورد بەتایبەتی

لە رۆژانی پشووناوەندی تەندروستی ئافرەتان و کچان کراوەیەبۆ زانیاری زیاتر دەتوانن پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی سەنتەر075170...
25/12/2023

لە رۆژانی پشوو
ناوەندی تەندروستی ئافرەتان و کچان کراوەیە
بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی سەنتەر
07517003315

رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان؛ چیرۆکی ئەم رۆژە لە چییەوە هاتووە؟بە بڕیاری "٥٤/١٣٤" نەتەوە یەکگرتووەکا...
25/11/2023

رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان؛ چیرۆکی ئەم رۆژە لە چییەوە هاتووە؟

بە بڕیاری "٥٤/١٣٤" نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ساڵی ١٩٩١ رۆژی ٢٥ی نۆڤەمبەر وەکو رۆژی جیهانی توندوتیژی دژی ژنان ناسێندرا، کە تیایدا بۆ ماوەی ١٦ رۆژ لە دوای ئەو بەروارەوە، هەڵمەت و چالاکی بۆ وەستانەوە دژ بە توندوتیژی دژی ژنان بەڕێوەدەچێت.
بە گەڕانەوە بۆ مێژوو، هەڵبژاردنی ٢٥ی نۆڤەمبەر چیرۆکێکی لە پشتەوەیە، کە بە "تیرۆرکردنی خوشکانی میراباڵ" ناسراوە.
خوشكانی میراباڵ؛

ئەو سێ خوشکەی بوونە هۆی دیاریکردنی ئەم بەروارە. لە کۆماری دۆمنیکا سێ خوشک بە ناوەکانی "پاتریا، مینێرڤا، ماریاترێزا" کە بە نموونەی خەبات و تێکۆشان و خۆڕاگری دژی حکومەتی "رافائێل تروخیۆ" ناسرابوون، چەندین جار بەهۆی هەوڵ و تێکۆشانەکانیان کەوتبوونە بەندیخانە و ئەشکەنجەدرابوون و ئازادکرابوون.
لە ساڵی ١٩٣٧، نزیکەی ٢٥ هه‌زار که‌س بەهۆی ئەوەی رەشپێست بوون به‌ فه‌رمانی رافائیل کوژران، کە دواتر ژیان و ئازاردانی رەشپێستەکان لەو کاتەدا کار لەم سێ خوشکە دەکات و پەلکێشیان دەکات بۆ ئاشنابوون بە چەندین فکر و خوێندنەوەی پەرتوک و گوێگرتن لە رادیۆ و شۆڕشگێڕەکانی سەردەمی خۆیان و پێش خۆیان.

ئەم سێ خوشکە لە چوارچێوەی "بزووتنەوەی ١٤ی شەش" خەباتەکانیان بەردەوامی پێدەدا، کە لە ساڵی ١٩٥٩دا لەگەڵ هاوسەرەکانیان و چەند هاوکارێکیان دایانمەزراند و ئەو سێ خوشکە لە بزوتنەوەکەدا بە "پەپولەکان" ناودەبران.
له‌ ساڵی ١٩٤٩دا پاش ئه‌وه‌ی ئەم سێ خوشکە ئاهه‌نگێک که‌ بۆ رافائیل کرابوو جێدەهێڵن، ناویان ده‌چێته‌ "لیستی ره‌ش"ی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌، بۆ رۆژێک دوای ئاهه‌نگه‌که‌ باوکیان ده‌ستگیر ده‌کرێت و لەو کاتەش بەدواوە هەرجارەی بە بیانوویەک ئەو سێ خوشکە دەستگیر دەکرێن و ئازاد دەکرێن.

پاش ماوه‌یه‌ک هه‌ر سێ هاوسه‌ری خوشکه‌کان ده‌ستگیر ده‌کرێن و له‌ ئه‌نجامی که‌مپه‌ینێک دیسانه‌وه‌ بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م ئازاد دەکرێن، بەڵام زۆری پێناچێت دەستگیردەکرێنەوە و لە چوارچێوەی پلانێکدا دەگوازرێنەوە بۆ زیندانێکی دوور و مافی سێ جار سەردانیکردنیان لە هەفتەکەدا دەدەن بە خوشکەکان.

لە یەکێک لە سەردانەکاندا کە ئەم سێ خوشکە سەردانی هاوسەرەکانیان دەکەن، لە رێگای گەڕانەوەیان تیرۆردەکرێن و ئۆتۆمبێلەکەیان فڕێدەدرێتە خوارەوە بۆ نیشاندانی ئەوەی کە گوایە تووشی رووداوی هاتوچۆ بوون.
ئەم رووداوە بووە هێمایەکی شۆڕشگێڕی ژنان لە جیهاندا و لە ساڵی ١٩٩١دابه‌ فه‌رمى له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان خوشکانى میراباڵ بوونه‌ هێمایه‌ک بۆ دژایه‌تیکردنى سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌ى ژنان و رۆژى تیرۆرکردنیان کرایه‌ رۆژێکى جیهانى بۆ ده‌ستپێکردنى خه‌بات دژى توندوتیژى بەرامبەر ژنان.

لە ئێستاشدا سێ پەرتووک و رۆمانی بەناوبانگ و چەندین فیلم و دراما و کورتە فیم و شانۆ لەسەر ژیان و تێکۆشانی ئەو سێ خوشکە هەیە و ئەو ماڵەی تێیدا ژیاون لە ساڵی ١٩٩٤ لەلایەن خوشکی چوارەمیانەوە کرا بە مۆزەخانەیەک و هەر ئەویش راستەوخۆ بەڕێوەی دەبرد.

خراپ بەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنیەکانساڵی ٢٠٠٨ پەرلەمانی هەرێمی کوردستان یاسایەکی بەناوی یاسای ” ژمارە ٦ی قەدەغەکردنی خ...
24/11/2023

خراپ بەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان

ساڵی ٢٠٠٨ پەرلەمانی هەرێمی کوردستان یاسایەکی بەناوی یاسای ” ژمارە ٦ی قەدەغەکردنی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی کردن ” دەکرد، ئەوەش بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوە و کەمکردنەوەی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان، کە ئەمەش ناوەڕکی یاساکەیە:( یاسای ژمارە (٦) ی ساڵی ٢٠٠٨ )یاسای قەدەغەکردنی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی کردن لە هەرێمی کوردستان – عیراقماددەی یەکەم:قسە کردنی تەلەفۆنی و پەیوەندیەکانی پۆستەیی و ئەلیکترۆنی لە کارووبارە تایبەتەکانن نابێ ڕێز و حورمەتیان بشکێندرێ .ماددەی دووەم:هەرکەسێک ئەگەر بە خراپی تەلەفۆنی خانەیی ( موبایل ) یان ئامێرێکی پەیوەندی پەیوەندی کردنی تەلدار یان بێ تەل یان ئەنتەرنێت یان پۆستی ئەلیکترۆنی بۆ مەبەستی هەڕەشەکردن یان تۆمەت هەڵبەستن ( قذف ) یان جنێودان یان بڵاوکردنەوەی هەواڵی هەڵبەستراو بەکارهێنا کە ترس پەیدا دەکات یان دزەی بە گفتوگۆ کردن کرد یان وێنەی چەسپاو یان جووڵاو یان کورتە نامەی بڵاو کردەوە کە لەگەڵ خۆرەوشتی گشتیدا ناگونجێ یان بەبێ روخسەت و مۆڵەت وێنەی گرت یان کاروبارێکی وا کە شەرەف بریندار بکات یان هانی ئەنجام دانی تاوان یان کاری بەدرەوشتی یان بڵاو کردنەوەی زانیاری پەیویست بە نهێنی ژیانی تایبەت یان خێزانی بۆ تاکەکان بڵاوبکاتەوە کە بەهەر رێگایەک بێت چەنگی کەوتبێت هەتا ئەگەر راستیش بن ، ئەگەر بە هۆی بڵاوکردنەوەیان و دابەشکردنیان سوکایەتی یان زیانیان پێ بگەیەنێت ، ئەوا بۆ ماوەیەک بەند دەکرێت ) حبس ( کە لە ( 6 ) مانگ کەمتر نەبێت و لە ( 5 ) ساڵیش زیاتر نەبێت وە بە غەرامەیەکیش سزا دەدرێت کە لە (1000000) یەک ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە (5000000) پێنج ملیۆن دیناریش زیاتر نەبێت یان بە یەکێک لەو دوو سزایە سزادەدرێت .ماددەی سێیەم:هەرکەسێک بە ئەنقەست تەلەفۆنی خانەیی ( موبایل ) یان ئامێرێکی پەیوەندی پەیوەندی کردنی تەلدار یان بێ تەل یان ئەنتەرنێت یان پۆستی ئەلیکترۆنی بۆ چارس کردنی خەڵک جگە لەو حاڵەتانەی کە لە ماددەی دووەمی ئەم یاسایەدا هاتوون ، ئەوا بۆ ماوەیەک کە لە ( 3 ) مانگ کەمتر نەبێت و لە ( 1 ) ساڵێکیش زیاتر نەبێت بەند ) حبس ( دەکرێت وە بە غەرامەیەکیش سزا دەدرێت کە لە ) 750000 ( حەفسەد و پەنجا هەزار دینار کەمتر نەبێت و لە ) 3000000 ( سێ ملیۆن دیناریش زیاتر نەبێت یان بە یەکێک لەو دوو سزایە سزادەدرێت .ماددەی چوار:ئەگەر لە ئەنجامی ئەو کارانەی کە بە پێی ماددەکانی ) دووەم و سێیەم ( ی ئەم یاسایە تاوانێک کرا ، ئەو کەسەی بووەتە هۆی ئەو تاوانە دەبێتە هاوبەشی و بەو سزایەی کە بۆ ئەنجامدانی تاوانەکە دانراوە سزا دەدرێت .ماددەی پێنجەم:ئەنجامدانی یەکێک لەو تاوانانەی کە لە ماددەکانی ( دووەم و سێیەم ) دا هاتوون بە بارێکی توندکراو بۆ مەبەستی حوکمەکانی ئەم یاسایە دادەنرێت ئەگەر ئەو کەسەی ئەنجامی دەدات سەر بە هێزە چەکدارەکان یاخود لە هێزەکانی ئاساییشی ناوەخۆ بێت یاخود ئەو کەسەی سیفەتە فەرمییەکەی بەکاردێنێت یان ئەوەی ئاگاداری نهێنی کەسەکان یان خێزانی کەسەکان بێ بە حوکمی کارەکەی یاخود پیشەکەی و هەرکەسێکی ئامێری پەیوەندی غەیری خۆی بەکاربهێنێت بۆ ئەنجامدانی لەو کردەوانەی ناوبراون .ماددەی شەشەم:پێویستە کۆمپانیای پەیوەندی کردن ، ئەوانەی کە لە هەرێمدا کاردەکەن ئەمانەی خوارەوە بکەن :یەکەم : پلیتی مۆبایلی ئەلیکترۆنی و ئامێرەکانی پەیوەندیە ئەلیکترۆنییەکان و تەلەفۆنە گوازراوەکانی دییکە کە لەو کۆمپانیایانەوە دەرچوون بەر لە جێ بە جێ کردنی ئەم یاسایە بە ناوی ئەو کەسەی هەیەتی و هاوبەش نیە تۆمار دەکرێت و ئەمەش لە ماوەی(6) شەش مانگ دەبێ لە رۆژی تەواو بوونیەوە و هەڵوەشآندنەوەی پلیتی ئەو کەسەی کە لایەتی ئەگەر لەو ماوەیە سەردانی کۆمپانیا نەکات .دووەم : پێشکەش کردنی هەر زانیارییەک پەیوەندی بە پلیتی بەشداربووەوە هەبێت بۆ دادگای تایبەت لە کاتی پێویستدا .سێیەم : ئەو کۆمپانییایانەی سەرپێچی بڕگەکانی ( یەکەم و دووەم ) لەم ماددەیە دەکەن بە غەرامەیەک سزا دەدرێن کە لە ( 50000000 ) پەنجا ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە ( 100000000 ) سەد ملیۆن دیناریش زیاتر نەبێت .ماددەی حەوتەم :پێویستە لەسەر ئەنجومەنی وەزیران و لایەنە پەیوەندی دارەکان حوکمەکانی ئەم یاسایە جێ بە جێ بکەن .

نەخۆشی شەقیقە چییە؟بەم ڕێنماییە تەندروستییان خۆت بپاریزەشەقیقە، یەكێكە لەو نەخۆشییە باوانەی، كە خەڵك گیرۆدەی بوون و بریت...
21/08/2023

نەخۆشی شەقیقە چییە؟
بەم ڕێنماییە تەندروستییان خۆت بپاریزە
شەقیقە، یەكێكە لەو نەخۆشییە باوانەی، كە خەڵك گیرۆدەی بوون و بریتییە لە سەرئێشەی درێژ خایەن، كە ناو بەناو سەر هەڵدەدات، بەزۆری یەك لای سەر ئەگرێتەوە و ئەبێتە هۆی ئازارێكی توندیان و ڕەنگە دڵ تێكهەڵاتن و ڕشانەوەی لە گەڵدابێت.
چەند ڕێنماییەك بۆ كەمكردنەوەی نەخۆشییەكە:
وە ك ئەزانین هەندێ هۆكار كەوا ئەكات زیاتر و زۆرتر ئازاری سەرئێشە و شەقیقە تیایدا سەر هەڵبدات بۆ نمونە ڕوناكی زۆر بە هێز، یەكێكە لەو هۆكارانەی ئەبێتە هۆی دروست بونی سەرئێشە و یارمەتی سەرهەڵدانەوەی ئەدات، بۆیە ئەو كەسانەی شە قیقەیان هەیە و ئازارەكەیان بۆ یەت پێویستە ئاگاداربن، كە لەماوەی پێش سەرئێشەكەدا چی كردووە، كە هۆكاربووە بۆسەرهەڵدانەوەی وەك جۆری خواردن و ئەو چالاكی و كارانەی لەو ڕۆژەدا ئەنجامی داوە تا وابكات لەوە بەدوا دوبارەی نەكاتەوە.
پزیشكان پێیان وایە ئارەقكردنەوە لەكاتی وەرزشدا ئەبێتە هۆی كەمكردنەوەی دەردانی هۆرمۆنی سترێس (فشار)كە ئەم هۆرمۆنە ئەبێتە هۆی سەرئێشە هەر بۆیە ئەوانەی، كە شە قیقەیان هەیە پێویستە لایەنی كەم هەفتەی جارێك وەرزش بكەن، چونكە ئەمە وایان لێدەكات كەمتر سەر ئێشەیان توش ببێت ئەو دەرمانانەی بۆ ئەم جۆرە سەرئێشەیە بەكاردێت ئەگەر لە هەفتەیەكدا یان بۆ سێ ڕۆژ بە بەردەوامی بەكاربهێنی وائەكا وردە وردە كاریگەری دەرمانەكە لەسەر كەمكردنەوە سەرئێشەكە كەمبێتەوە بەم هۆیەوە كاتێك دەرمانەكە بەكاردەهێنی بۆ ماوەیەكی كەمتر هەست بە ئارامی ئەكەی و دواتر سەرئێشەكە دروست ئەبێتەوە، بۆیە پێویستە زیادەڕۆی نەكرێت لە بەكارهێنانی ئەو دەرمانانە.
پزیشكان بۆیان دەركەوتووە ئەوانەی شەقیقەیان هەیە ئەتوانن سود لەبەكارهێنانی دەرمانی دژە خەمۆكی ببینن، چونكە ئەو دەرمانانە ڕێگری لە گۆڕانكارییە كیمیاییەكانی ناو مێشك دەكات و توشبون بە سەرئێشە كەم ئەكەنەوە.
واباشترە، كە ئەوانەی شەقیقە یان سەرئێشەی بەردەوامیان هەیە خۆیان بە دوور بگرن لە خواردنی گۆشتی سوور و هۆت دۆگ، كە ماددەی نیتریتیان تێدایە هەروەها ئەو خۆراكانەی ڕەنگ و تامی دەستكردیان تێدایە ئەبێتە هۆی زیادكردنی سەرئێشە.
#نیشانەکانی
کەمی ڤیتامین دی پێویستە دەرمانەکانی ڤیتامین دی لەگەڵ نان و ژەمی سەرەکی و چەوردا بخورێت بۆ ئەوەی بەباشی هەڵبمژرێت لەلایەن ڕیخٶڵەوە نیشانەکان
١-ماندوێتی و شەکەتی
٢- بێتاقەتی
٣-کەمبوونەوەی مەناعە
٤-بوونی سەدەفی و خوران
٥-ئازار لە ئێسکەکان
٦-بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن
٧-قەڵەوبوون
٨-ئارەقەکردنەوەی زۆر
٩-کێشەکانی کۆئەندامی هەرس

Address

Rozhawa Emergncey Hospital-Erbil, 44001 Irbil
Irbil

Opening Hours

Monday 08:00 - 16:00
Tuesday 08:00 - 16:00
Wednesday 08:00 - 16:00
Thursday 08:00 - 16:00
Sunday 08:00 - 16:00

Telephone

+9647517003315

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ناوەندی تەندروستی ئافرەتان و کچان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share