02/05/2026
بەکتریای گەدە چۆن دەگوازرێتەوە؟
بەگوێرەی داتاکانی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی و نوێترین توێژینەوە بەردەستەکان، لانیکەم ٤٠-٥٠٪ی خەڵک بە رێژەی جیاواز لەنێو وڵاتەکاندا تووشبووی بەکتریای گەدەن، کە بە یەکێك لە هۆکارەکانی شێرپەنجەی گەدە دادەندرێت.
هۆکارەکانی گواستنەوە:
- لەڕێگەی دەم، لیک، قاپ و کەوچک و ماچکردنەوە دەگوازرێتەوە. ئەمە لەنێو خێزانەکان زۆرە و لە یەکدییەوە تووشدەبن.
- لەڕێگەی پیسایی، نەشۆردنی دەستەکان و نەبوونی پاکوخاوێنی، هۆکارە بۆ تووشبوون، دەکرێت خۆراکی سەرشەقام و خواردن لە دەرەوە هۆکاربێت.
- ئاو و خۆراکی پیس، نەشۆردنەوەی سەوزەکان هۆکارن.
بەکتریایەکی بێ نیشانەیە
بەگشتی بەکتریاکە لە منداڵیدا تووشی مرۆڤ دەبێت، بەڵام لە ساڵانی دواتر و لە گەورەییدا رەنگە نیشانەکانی دەربکەون، بەشێكی زۆری تووشبووانیش نیشانەیان نییە.
• چۆن خۆت لە بەکتریای گەدە دەپارێزیت؟
- پاکوخاوێنی و شۆردنی دەستەکان.
- دووربوون لە هاوبەشیکردنی پێویستییەکانی خۆراک
- بەکارهێنانی سەرچاوەی ئاوی پاک
- شۆردنەوەی سەوزەکان و خۆراک
• پشکنین بکە و چارەسەر وەربگرە لەکاتی بوونی نیشانەکان و دڵنیابوونەوە لە تووشبوون.
د. هونەر رێبوار
پسپۆڕی پزیشكیی فریاکەوتنی نەخۆشییەکانی هەناو، دڵ و شەکرە و رژێنەکان
هەولێر_ رۆشنبیری- نزیک مزگەوتی ئیمام حەمزە- دەرمانخانەی بەربێڵ..
بۆ پەیوەندیکردن.. 07506240001 #