
24/12/2023
هۆکارەکانی خوێن لە میزدا
* ڕاهێنانی چڕ وەک ڕاکردن بۆ مەودا درێژ یان ڕاهێنانی قورس { یاری ئاسن } دەتوانێت ببێتە هۆی دەرکەوتنی خوێن لە میزدا. بە گشتی چەند کاتژمێرێک تا سێ ڕۆژ دەخایەنێت. به ڵام ئەگەر بەردەوامیان هەبیت سەردانی پزیشک بکە .
*هەندێک دەرمان، وەک ئەو دەرمانانەی دەبیتە هۆی شل بوونەوی خوین لەوانەیە ببنە هۆی دەرکەوتنی خوێن لە میزدا.
*هەوکردنی ڕێڕەوی میز دەتوانێت ببێتە هۆی خوێن لە میزەکەدا لەگەڵ ناڕەحەتی میزکردنی بەردەوام و تا لیهاتن چارەسەری خێرا بە دژە بەکتریا پێویستە بۆ ڕێگریکردن لە ئاڵۆزییەکان.
*هەبونی بەرد لە گورچیلە یان میزگەرە دەتوانێت ببێتە هۆی ئازار و خوێن ڕشتن لە کاتی میزکردن. ئەگەر گومانت لە بوونی بەرد هەیە، ڕاوێژ بە پسپۆڕێک بکە
*خوێنی بێ ئازار لە میزدا لەوانەیە نیشانەیەک بێت بۆ گرێ لە میزگەرە یان گورچیلە.
هەروەها ئاگاداری نیشانەکانی تر بە وەک میزکردنی بەردەوام، لەدەستدانی کێش، یان ئازاری خوارەوەی پشت.