Dr.Rozhin Mahdi Saleem

Dr.Rozhin Mahdi Saleem پەیجی فەرمی د.رۆژین مهدی، پ.ن.دێرینی نەشتەرگەری دڵ و سینگ و لولەکانی خوێن، پێشکەشکار و چالاککوانی تەندروستی . Official page of Dr.Rozhin Mahdi✔️.

MBChB|Cardiothoracic & Vascular surgery resident، Health activist & medical influencer and journalist

کاریگەریا ژیانا مۆدێرن و فشارێن دەروونی ل سەر ساخلەمیێ.د جیهانا ئەڤرۆ دا، کو ب جیهانا لەزاتیێ و تەکنەلۆژیایێ دهێتە نیاسی...
12/04/2026

کاریگەریا ژیانا مۆدێرن و فشارێن دەروونی ل سەر ساخلەمیێ.

د جیهانا ئەڤرۆ دا، کو ب جیهانا لەزاتیێ و تەکنەلۆژیایێ دهێتە نیاسین، شێوازێ ژیانا مە ب ئاوایەکێ مەزن هاتیە گوهوڕین. هەرچەندە ئەڤ پێشکەفتنە کارێن مە ب ساناهی دکەن، بەلێ ل لایەکێ دی بارەکێ گران ئێخستیە سەر ساخلەمیا مرۆڤی ب تایبەتی ئەندامێ هەرە گرنگ کو دلە! ئەڤرۆ نەخۆشیێن دلی ئێدی تنێ بۆ ژیێ مەزن نینن، بەلکو گەنجێن مە ژی د بن مەترسیەکا مەزن دانە ژبەر وێ جەنجالیا د ناڤ باژێڕی دا دهێتە دیتن.

فشارێن دەروونی (ستێرس): دوژمنێ ڤەشارتی!
ئێک ژ مەزنترین کێشەیێن ژیانا باژێڕڤانیێ و مۆدێرن، فشارێن دەروونی یێن بەردەوامن. د جیهانا کار و هەڤڕکیێ دا، مرۆڤ یێ د بن فشارەکا دەروونی یا بێدەنگ دایە. دەمێ مرۆڤ دکەڤیتە بن ڤێ فشارێ، لەشێ مرۆڤی هندەک هۆرمۆنێن تایبەت وەکی ئەدریناڵین و کۆرتیزۆڵ دەر دهاڤێژیت. ئەڤ هۆرمۆنە ل دەمەکێ کورت دا دبیت هاریکار بن، بەلێ ئەگەر فشار هەر یا بەردەوام بیت، دبیتە ئەگەرێ بلندبوونا فشارا خوینێ (زەختێ) و تێکچوونا لێدانێن دلی. ئەڤ ستێرسە، ژیانەکا بێدەنگ ل ناڤ دەمارێن خوینێ دەستپێدکەت و مرۆڤ هەست پێ ناکەت هەتا دگەهیتە قوناغەکا مەترسیدار.

پیسبوونا ژینگەهێ و کاریگەریا وێ:
ئەگەر ئەم ل باژێڕێن مەزن بنێرین، دوکێلا ترۆمبێلان، کارگەهان و پیسبوونا هەوای ئێکە ژ ئەگەرێن سەرەکی یێن تێکچوونا کارێ دلییە. ئەو تەنۆلکەیێن بچیک یێن د هەوایێ پیس دا هەی، ب رێکا سیپەلکا دچنە ناڤ خوینێ و دبنە ئەگەرێ هەودانا (ئیلتیهابا) دەماران. ئەڤە ژی رێکا جەڵتەیا دلی خۆش دکەت. لەورا، ژینگەهەکا پاقژ نە تنێ بۆ سیپەلکا، بەلکو بۆ پاراستنا لێدانێن دلی ژی یا فەرە و پێدڤییە مرۆڤ جاران قەستا سروشتی بکەت.

خوارنا نەساخلەم:
د ناڤ باژێڕی دا، زۆربەیا خوارنان بووینە فێست فوود کو تژی رۆن و خویێنە. ئەڤ خوارنە دبیتە ئەگەرێ قەلهەبوونا زێدە و بلندبوونا کۆلێسترۆلی د ناڤ خوینێ دا. ژ لایەکێ دی ڤە، زۆربەیا کارێن مە بووینە روینشتن ل پشت مێزان یان د ناڤ ترۆمبێلان دا. وەرزش نەکردن، ئەڤەژی وە دکەت کو ئەڤ چەوریە د ناڤ دەمارێن دلی دا نیشتەنی ببن و رێکا خوینێ تەنگ بکەن، کو ئەڤە ژی مەترسیا سکتەیا دلی زێدە دکەت.

چەوا دلی خۆ بپارێزین؟

بۆ هندێ دلەکێ ساخلەم مە هەبیت و ژ ڤان مەترسیان دویر بکەڤین، فەرە ئەڤ گوهۆڕینە د ژیانا مە دا هەبن:

۱. وەرزش: رۆژانە کێمتر ۳۰ خۆلەکێن پیادەچوونێ دشێت مەترسیا نەخۆشیێن دلی ب رێژەیەکا زۆر کێم کەت.

۲. خوارنا سروشتی: زێدەکرنا کەسکاتیێ و فێقی و کێمکرنا خوێ و شەکرێ ئەرکەکێ فەرە بۆ هەر مرۆڤەکی.

۳. رێگری ل فشارێ: پێدڤییە مرۆڤ دەمەکی بۆ بێهنفەرهیێ و دویرکەفتن ژ جەنجالیێ دابین کەت دا کو فشارا ل سەر دلی کێم ببیت.

۴. پشکنینا دەوری: ب تایبەت بۆ وان کەسێن کو د خێزانا وان دا نەخۆشیا دلی هەبیت، پێدڤییە زوو زوو سەرەدانا دکتۆری بکەن.

د.روژین مهدی

https://www.calameo.com/read/000139418f3509c8b200c?fbclid=IwZnRzaARIqR9jbGNrBEeXoGV4dG4DYWVtAjExAGJyaWQRMUJ6dllScnBKWTlaYmhMRGpzcnRjBmFwcF9pZBAyMjIwMzkxNzg4MjAwODkyAAEe6TrICI4lxVsNfiNewCWOXYOkJ9gkjxCi0YU5jR8IYwXkZQDYdZFb2n7g98g_aem_z8LEYJdKQ0JxVU5t3TbDYA

11/04/2026

بۆچی سروشت بۆ تەندروستی دڵمان گرنگە؟🏔️❤️🍀🌿

زۆر جار باشترین چارەسەر بۆ ئارامبوونەوەی جەستە، گەڕانەوەیە بۆ ناو سروشت. لێرەدا سێ سوودی سەرەکی هەیە کە ڕاستەوخۆ کاریگەرییان لەسەر لێدانی دڵ هەیە:

١. کەمکردنەوەی فشار: مانەوە لە ناو سروشتدا هۆرمۆنە کاتییەکانی سترێس کەمدەکاتەوە، ئەمەش وادەکات دڵ بە هێمنتر لێ بدات.

٢. ڕێکخستنی پەستانی خوێن: هەڵمژینی هەوای پاک و بینینی ڕەنگی سەوز، دەمارەکان خاو دەکاتەوە و پەستانی خوێن هاوسەنگ دەکات.

٣. نوێبوونەوەی وزە: ئۆکسجینی سروشت یارمەتی سوڕی خوێن دەدات کە بە چالاکتر کار بکات، ئەمەش ماندوێتی جەستە ناهێڵێت.

ئێمە خاوەنی سروشتێکی زۆر جوان و دەوڵەمەندین، پاراستنی ئەم جوانییە و بە پاکوخاوێنی ڕاگرتنی، ئەرکی هەموومانە. با قەدری ئەم نیعمەتە بزانین بۆ ئەوەی هەمیشە وەک سەرچاوەیەک بۆ تەندروستی و ئارامیمان بمێنێتەوە❤️

دەزانیت کە تۆڕێکی بێکۆتایی لەناو جەستەماندا هەیە؟⁉️ئایا دەزانیت ئەگەر هەموو لوولەکانی خوێنی ناو جەستەی یەک مرۆڤ (خوێنبەر...
08/04/2026

دەزانیت کە تۆڕێکی بێکۆتایی لەناو جەستەماندا هەیە؟⁉️

ئایا دەزانیت ئەگەر هەموو لوولەکانی خوێنی ناو جەستەی یەک مرۆڤ (خوێنبەر، خوێنهێنەر و موولوولەکان) دەربهێنرێن و بەدوای یەکدا ڕیز بکرێن، درێژییەکەیان دەگاتە نزیکەی ١٠٠,٠٠٠ (سەد هەزار) کیلۆمەتر!

ئەمە واتە لوولەکانی خوێنی جەستەی تۆ، دەتوانن دوو جار و نیو بە دەوری گۆی زەویدا بسوڕێنەوە. ئەم تۆڕە ئاڵۆزە بەرپرسە لە گەیاندنی ئۆکسجین و خۆراک بۆ تەواوی خانەکانی جەستەمان. پاراستنی تەندروستیی ئەم لوولانە، کلیلە بۆ تەمەنێکی درێژ و جەستەیەکی بەهێز.

مایک بردنە بەردەم منداڵی قوربانی؟نوسینی: د.رۆژین مهدیدیسان بەزمی میدیای کوردی! ئەوەی دەبینرێت میدیا نییە، جەستەخۆری و با...
07/04/2026

مایک بردنە بەردەم منداڵی قوربانی؟

نوسینی: د.رۆژین مهدی

دیسان بەزمی میدیای کوردی! ئەوەی دەبینرێت میدیا نییە، جەستەخۆری و بازرگانیکردنە بەو ئازارە قووڵەی کە هێشتا مێشکی منداڵێکی پێنج ساڵان و سێ ساڵان نەیتوانیوە هەرسی بکات. مایک بردنە بەردەم منداڵێک کە لە شیرینی خەودا دایک و باوکی لێ سەندراوەتەوە، تەنیا نائەخلاقی نییە، بەڵکو جۆرێکە لە ئەشکەنجەی دەروونی کە بۆ هەتاهەتایە لە جەستەی ئەو منداڵانە دەمێنێتەوە.

بۆچی دەبێت ئەم بێسەروبەرییە میدیاییە ڕابگیرێت و نابێت ئەم کارە بکرێت؟

١. شۆکی گەورە و قول و (PTSD): منداڵ لەو تەمەنەدا لە ناو شۆکێکی گەورەدایە کە پێی دەوترێ Acute Trauma لەو ساتەدا مێشک توانای ڕێکخستنی زانیاریی نییە. پرسیارکردن لێیان و نیشاندانی کامێرا، برینە دەروونییەکە لە ناخیاندا دەچەسپێنێت و دەبێتە هۆی دروستبوونی نەخۆشییە دەروونییە درێژخایەنەکان.

٢. بەکارهێنانی بێدەسەڵاتی ئەو منداڵانە: منداڵێکی پێنج ساڵان هێشتا تەمەنی یاسایی و ژیریی نییە تا بڕیار بدات کە ئایا دەیەوێت لە شاشەکان دەربکەوێت یان نا. بەکارهێنانی ئەو بێدەسەڵاتییە بۆ کۆکردنەوەی لایک و بینەر، نزمترین ئاستی رەفتاری مرۆییە.

٣. دروستکردنی گرێی دەروونی: ئەو منداڵە کە گەورە بوو، کاتێک سەیری ئەو ڤیدیۆیانە دەکاتەوە کە لەو ساتە پڕ لە ئازارەدا وەک نمایش بەکارهێنراوە، هەست بە سووکایەتی و رقێکی ئەستوور بەرامبەر بە کۆمەڵگە دەکات. ئەمە نەوەیەکی پڕ لە گرێ و تۆڵەسێنەر دروست دەکات.

٤. پێشێلکردنی مافە نێودەوڵەتییەکان: لە هەموو جیهاندا یاسای توند هەیە بۆ پاراستنی منداڵ لە کاتی کارەساتەکاندا. منداڵ نابێت ببێتە سەرچاوەی هەواڵ! ئەرکی میدیا گەیاندنی ڕاستییەکانە نەک نیشاندانی فرمێسکی منداڵێک کە هێشتا نازانێت بۆچی دایک و باوکی بێدەنگن.

لە زۆرێک لە وڵاتە پێشکەوتووەکان بە یاسا ئەم کارە قەدەخەکراوە و سزای توندیان بۆ داناوە: بۆ نمونە لە فەرەنسا، کە یەکێکە لە توندترین وڵاتەکان لەم بوارەدا. بەپێی یاسای سزای فەرەنسی، بڵاوکردنەوەی هەر وێنە یان ڤیدیۆیەکی منداڵ کە ناسنامەکەی ئاشکرا بکات لە کاتی کارەسات یان تاواندا بەبێ ڕەزامەندی نووسراوی سەرپەرشتیارەکەی، سزاکەی دەگاتە ٤٥،٠٠٠ یۆرۆ و یەک ساڵ زیندانی. تەنانەت ئەگەر دایک و باوکیش ڕازی بن، دادگا دەتوانێت دەستوەردان بکات ئەگەر هەست بکات ئەمە زیان بە بەرژەوەندی دەروونی منداڵەکە دەگەیەنێت!!!

لە بەریتانیا بۆ نموونە دەستەی ڕێکخستنی پەیوەندییەکان (Ofcom) ڕێسای زۆر توندی هەیە و تێیدا هاتووە نابێت هیچ منداڵێکی خوار ١٦ ساڵ لە بارودۆخێکی هەستیار یان پڕ لە شۆکدا چاوپێکەوتنی لەگەڵ بکرێت. ئەگەر میدیایەک ئەمە بکات، سزای قورسی دارایی دەدرێت و ناچار دەکرێت داوای لێبوردنی فەرمی بکات و ڤیدیۆکە لە هەموو ئەرشیفێک بسڕێتەوە.

یەکێتی ئەوروپا یاسای GDPR هەیە کە یاسای پاراستنی زانیارییە گشتییەکانە GDPR، منداڵ وەک کەسی لاواز (Vulnerable Individual) دەناسێنێت هەر جۆرە بەکارهێنانێکی وێنە و دەنگی منداڵ بۆ مەبەستی بازرگانی یان میدیایی بەبێ ڕەزامەندییەکی زۆر ورد و ئاگادارانە، بە سەرپێچییەکی گەورە دادەنرێت. کۆمپانیاکانی میدیا دەتوانن تا ٤٪ی داهاتی ساڵانەیان سزا بدرێن ئەگەر مافی منداڵ پێشێل بکەن.

زۆر پێویستە لە هەرێمی کوردستان یاسایەکی تایبەت هەبێت کە پاراستنی منداڵ لە کاتی کارەساتەکاندا بە زۆرەملێ بسەپێنێت. هەر میدیایەک شکۆی منداڵ بشکێنێت، دەبێت مۆڵەتی کارکردنی بۆ ماوەیەکی دیاریکراو رابگیری و سزای دارایی قورسی بەسەردا بدرێت.

لەکۆتایی ئەم جۆرە کارەساتانە هێندە قورسن کە هیچ کەسێک ناتوانێت بەرگەیان بگرێت…هەموومان مرۆڤین و بینینی منداڵێک کە لە شیرینی خەودا هەموو جیهانی لێ ڕووخاوە، ناخی هەموومان دەهەژێنێت و دەمانهێنێتە گریان. گریانیش کەمترین کارە کە بۆ ئەو دڵە بچووکانەی بکەین کە ژیان هێشتا نەیتوانیوە هیواکانیان بۆ ڕوون بکاتەوە بەڵام، گریان و هاوسۆزی بەس نییە!! ئەوەی ئەو منداڵانە ئێستا و لەمەودوا پێویستیانە، رەفتاری ژیرانەیە نەک تەنیا فرمێسک. گەورەترین میهرەبانی بەرامبەر بە منداڵێکی قوربانی، پاراستنی شکۆ و دەروونییەتی. نابێت ڕێگە بدەین ئازاری ئەوان ببێتە کەرەستەی میدیایی و نمایش. ژیری ئەوەیە کە بزانین کەی مایک و کامێرا دوور بخەینەوە و کەی باوەشێکی گەرم و بێدەنگییەکی پر لە دڵنیاییان پێ بدەین!

جلی کوردی تەنیا پارچە قوماشێکی ڕەنگاوڕەنگ نییە، بەڵکو گوزارشتە لە سروشتی کوردستان.جلی کوردی خانمان بەتایبەت لە هەر چینێک...
10/03/2026

جلی کوردی تەنیا پارچە قوماشێکی ڕەنگاوڕەنگ نییە، بەڵکو گوزارشتە لە سروشتی کوردستان.
جلی کوردی خانمان بەتایبەت لە هەر چینێکی وەک کەژ و کێوەکان و هەر ڕەنگێکی وەک گوڵاڵە و گەلاوێژەکان وایە. تایبەتمەندیی ئەم جلە لەوەدایە کە توانیویەتی بۆ چەندین سەدە شکۆ و ناسنامە بپارێزێت.
ئەو کاتەی ئافرەتی کورد کەوا و ژێرکەوا یان فەقیانە دەپۆشێت ئەو تەنیا خۆی ناڕازێنێتەوە بەڵکو مێژوویەکی دەوڵەمەند لە دەسەڵات و بوێریی ژنانی وەک خانزاد و عەدلە خانم دووبارە دەکاتەوە.
جلی کوردی ئافرەت هاوسەنگییەکی بێوێنەیە لە نێوان شەرم و حەیا و لە نێوان هێز و کاریزما.

پیرۆزە رۆژی جلی نیشتیمانی💚☀️❤️

ئافرەت: لە قاڵبی جوانکارییەوە بۆ ژووری نەشتەرگەرینووسینی: د.رۆژین مهدیکاتێک بڕیارم دا بچمە قووڵایی یەکێک لە قورسترین پسپ...
08/03/2026

ئافرەت: لە قاڵبی جوانکارییەوە بۆ ژووری نەشتەرگەری
نووسینی: د.رۆژین مهدی

کاتێک بڕیارم دا بچمە قووڵایی یەکێک لە قورسترین پسپۆڕییە پزیشکییەکان کە نەشتەرگەری دڵ و سینگ و لوولەکانی خوێنە، رووبەرووی شەپۆلێکی گەورە لە گومان بوومەوە! زۆر کەس بە نیگایەکی سەرسوڕمانەوە دەیانپرسی، چۆن دەتوانیت؟ تۆ ئافرەتی، ماندوودەبی ئەم بەشە زۆر قورسە، قوربانی زۆر دەوێ، ئەم بەشانە بۆ پیاوان باشترن، هەندێ دەیانگووت بۆچی خۆت تووشدەکەی؟ بۆ ناچیتە بەشی جوانکاری و پێست و ئەمانە…نازانم ئەم قسانەیان بەراستی بۆ ئەوە بوو کە نیگەرانی منن بەوەی کە ماندوودەبم یان پێیانوایە ئافرەت ئەو توانایەی نییە و ئەوان لە روانگەیەکی دیکەوە سەیری ئافرەت دەکەن! کەمن پێموایە زیاتر هۆکاری دووەمیانە نەک یەکەم!

وەک ئەوەی لێدانی دڵی مرۆڤەکان و ڕزگارکردنی ژیان، پێویستی بە ماسولکەی پیاوانە بێت، نەک عەقڵێکی تیژ و دەستێکی ڕاهێنراو و ئیرادەیەکی پۆڵایین.

زۆربەی جار وەڵامم دەدانەوە دەمگوت، سەردەمەکە گۆڕاوە و ئێستا ئافرەتان زۆر زیرەکن و دەتوانن بەدوای خولیا و ئارەزووەکانیان بکەون! هەندێجاریش بەراستی هیچ وەڵامێکم پێ نەدەبوو و هەستم دەکرد هەڵەیەکم کردووە و زۆرجار دەمویست پەیشیمان ببەمەوە و پێشکەشکردنەکەم لەم پسپۆرییەتە سەحب بکەمەوە!

********************************************
ساڵانێکی زۆرە کۆمەڵگە هەوڵ دەدات ئافرەت لە چوارچێوەی جوانکاری و رووکاری دەرەوەدا کورت بکاتەوە، بەڵام من پێموایە کە جوانیی ڕاستەقینەی ئافرەت لەو کاتژمێرە درێژانەدایە کە لە ناوەندە زانستییەکان و کایەکانی کاردا بە پێوە دەوەستێت.
کێ گووتوویەتی ئافرەت تەنها نیوەی کۆمەڵگەیە؟ لای من ئافرەت ئەو ڕووحە زیندووەیە کە کاتێک دەرفەتی بۆ دەڕەخسێت، مەحاڵەکان دەگۆڕێت بۆ واقیع. ئالنگارییەکانی ئێمەی ئافرەتیش تەنیا کارکردن نییە، بەڵکو تێکشکاندنی ئەو عەقڵییەتە چەقبەستووەی کۆمەڵگەیە کە پێی وایە سنوورێک هەیە بۆ تواناکانمان.

بۆچی دەبێت من و هەموو ئافرەتانی دیکە خەونەکانمان بکەینە قوربانیی وتەی خەڵک؟ مێژوو سەلماندوویەتی کە ئافرەت دەتوانێت لە یەک کاتدا هەم دایک بێت هەم سۆزبێت بۆ ئارامکردنەوەی برینەکان، هەمیش بڕیارێکی پۆڵایین بێت لە ساتە چارەنووسسازەکاندا. من دەمەوێت بیسەلمێنم کە هیچ مەیدانێک نییە بۆ پیاوان قۆرخ کرابێت، لە تاقیگەکانەوە تاکو ژوورەکانی نەشتەرگەری، لە پەروەردەوە تا سیاسەت، شوێنی پەنجەی ئافرەت مۆرکی ژیانەوەی پێوەیە.

لە پشتی هەموو هەنگاوێکی من و هەموو ئافرەتێکی سەرکەوتوودا، خێزانێکی تێگەیشتوو و باوەڕبەخۆبوو هەیە. پاڵپشتیی خێزان تەنیا ئەرک نییە، بەڵکو پیرۆزترین جۆری وەبەرهێنانە لە داهاتوودا. کاتێک باوکێک یان دایکێک بە کچەکەی دەڵێت تۆ دەتوانیت، ئەو تەنیا هانی کچەکەی نادات، بەڵکو نەوەیەک لە بوێری و ئازایەتی بۆ نیشتمان بەرهەم دەهێنێت.
*********************************************
کاتێک باسی هێزی ئافرەت و شکاندنی بەربەستەکان دەکەم، مەبەستم دروستکردنی بەرەیەک نییە دژی پیاوان! بەپێچەوانەوە، مێژووی سەرکەوتنی هەر ئافرەتێک، بە چیرۆکی پیاوێکی مەزنەوە بەستراوەتەوە کە لە پشتی بووە.

لە پشتی من و هەموو کچێکی ئازادا، باوکێک هەیە کە پێی وتووە، کچم، هیچ جیاوازییەکت نییە، بڕۆ و دونیا بگۆڕە. برایەک هەیە کە شانازی بە سەرکەوتنەکانمەوە دەکات و هاوپیشیەکی پیاو هەیە کە ڕێز لە زانستەکەمان دەگرێت نەک ڕەگەزمان.
پیاوی ڕاستەقینە و تێگەیشتوو، ئەو کەسەیە کە کاتێک دەبینێت ئافرەتێک لە تەنیشتییەوە یان لە بەرامبەری خەریکی نەشتەرگەرییە و کار دەکات، هەست بە هەڕەشە ناکات، بەڵکو هەست بە شکۆ دەکات. چونکە دەزانێت وڵاتێک بە تەنها بە باڵێک نافڕێت، ئێمە وەک دوو باڵی نیشتمان واین، تەنها کاتێک دەگەینە لووتکە کە شانی یەکترمان گرتبێت و بە یەکسانی و ڕێزەوە بڕوانینە خەونەکان. سەرکەوتن ململانێ و دووژمنی نییە لەنێوان پیاو و ئافرەت، بەڵکو هاوئاهەنگی و یارمەتیدان و رێزگرتنی دوو ئیرادەیە بۆ دروستکردنی داهاتوویەکی جوانتر.

ئەو ئازادییەی من باسی دەکەم، تەنیا ئەوە نییە ئافرەتێک ببێتە پزیشک یان لە دەرەوە کار بکات، بەڵکو ئەوەیە کە خۆی بڕیار لە چارەنووسی بدات. شکۆی ئافرەت لەوەدایە کە ڕێز لە بڕیارەکانی بگیرێت، هەر بژاردەیەک بێت!
ئافرەتێک کە بڕیار دەدات ببێتە ژنی ماڵەوە و نەوەیەکی تەندروست پەروەردە بکات، پیرۆزە و هیچ لە شکۆی کەم نابێتەوە. ئەو ئافرەتەشی کە بڕیار دەدات هاوسەرگیری نەکات و تەمەنی خۆی تەرخان بکات بۆ زانست و گەیشتن بە لوتکەی خەونەکانی، جەنگاوەرێکی ڕاستەقینەیە. هەروەها ئەو جەنگاوەرە سەرکەوتووەش کە دەتوانێت هەردوکیان پێکەوە کۆبکاتەوە و هاوسەنگی لە نێوان ماڵ و پیشەکەیدا دروست بکات، شایەنی گەورەترین چەپڵەیە.

ئازادیی ڕاستەقینە ئەوەیە کە کۆمەڵگە چیتر پێت نەڵێت کەی شوو دەکەیت؟ یان بۆچی کار ناکەیت؟! ئازادی ئەوەیە کە هەر ئافرەتێک وەک مرۆڤێکی خاوەن ئیرادە و بریار ڕێگەی ژیانی خۆی بەو شێوەیەی دەیەوێت هەڵبژێرێی بەبێ ئەوەی هەست بە کەمی بکات یان ترسی لە حوکمی خەڵک هەبێت.

لە کوتاییدا ٨ی مارس با تەنیا پیرۆزباییەکی سادە نەبێت، با ببێتە شۆڕشێکی هزری دژ بە هەموو ئەو بەربەستانەی دەیانەوێت باڵەکانی ئافرەت ببڕن.

هەولێر لەنێوان ململانێی زلهێزەکان و تاریکیداچەند ڕۆژێکە هەرێمی کوردستان و بەتایبەت شاری هەولێر، کەوتووەتە ناو تونێلێکی ت...
02/03/2026

هەولێر لەنێوان ململانێی زلهێزەکان و تاریکیدا

چەند ڕۆژێکە هەرێمی کوردستان و بەتایبەت شاری هەولێر، کەوتووەتە ناو تونێلێکی تاریکی بێ کارەبایی. ئەوەی دەگوزەرێت تەنیا بڕانی کارەبا نییە، بەڵکو پەککەوتنی ژیان، پیشە، خوێندن و ئارامیی دەروونیی ملیۆنان مرۆڤە.

ئەگەر بیانووەکە کشانەوەی کارمەندانی کۆمپانیایەکە، بەهۆی مەترسییە ئەمنییەکان و ململانێی نێوان ئێران و ئیسرائیل و ئەمریکا، ئەوا نیشانەی پرسیارێکی گەورە لەسەر سەروەریی خزمەتگوزاری دروست دەبێت.
ناکرێت ژیانی هاووڵاتیی کورد گرێدراوی یەک تویت یان یەک موشەک و یەک کاردانەوەی سیاسی بێت. شکۆی مرۆڤ لەوەدایە کە مافە سەرەتاییەکانی (وەک کارەبا) لە سەرووی هەموو ململانێیەکی سەربازییەوە بن.
چۆن دەبێت سیستەمی کارەبای وڵاتێک ئەوەندە ناسک بێت، کە بە کشانەوەی چەند کارمەندێکی کۆمپانیایەک، شارێکی ملیۆنی و پایتەختێکی گەورە کوێر ببێتەوە؟
وەزارەتی کارەبا بەرپرسیاری یەکەمە لە دابینکردنی جێگرەوە، نابێت هاووڵاتی باجی کێشە نێودەوڵەتییەکان بدات، هاووڵاتی تەنیا سەرەتاییترین مافی ژیانی دەوێت.

تاریککردنی هەولێر و شارەکانی تری کوردستان، تەنیا زیانی مادی نییە، بەڵکو کوشتنی هیوا و متمانەیە. ئەگەر ناتوانن لە ناو جەرگەی ئاگردا کارەبا بۆ خەڵک دابین بکەن، کەواتە گلەیی لە رەخنەکانی خەڵکیش مەگرن. خەڵکی ئێمە بەراستی ماندووە!

داواکارین بە زووترین کات چارەسەرێکی ڕیشەیی بۆ ئەم دۆخە بدۆزرێتەوە. چیتر میللەت مەکەنه قوربانیی یارییە
سیاسییەکان. ڕووناکی مافی ئێمەیە!

ئێوەش ئەم بابەتە لای خۆتان بڵاوبکەنەوە بۆ ئەوەی بگاتە
زۆرترین کەس

نووسینی: د.رۆژین مهدی
#کارەبا

سییەکانت لێت خۆش دەبن، ئەگەر دەرفەتێکیان بدەیتێ!وەک پزیشکێکی ن.د نەشتەرگەری دڵ و سینگ پێتان دەڵێم: تەنها ٢٠ خولەک دوای ک...
19/02/2026

سییەکانت لێت خۆش دەبن، ئەگەر دەرفەتێکیان بدەیتێ!
وەک پزیشکێکی ن.د نەشتەرگەری دڵ و سینگ پێتان دەڵێم: تەنها ٢٠ خولەک دوای کۆتا جگەرە، جەستەت دەست دەکات
بە چاککردنەوەی ئەو وێرانەیەی ساڵانێکە دروستت کردووە.

ئەم سڵایدانە بخوێنەرەوە تا بزانیت چۆن سییەکانت دەگەڕێنەوە بۆ ژیان.

شاشە ژەهراوییەکانی ڕەمەزان، کاتێک میدیا دەبێتە بازرگانی "پووچگەرایی"نووسینی: د.رۆژین مهدیساڵانە لەگەڵ هاتنی مانگی ڕەمەزا...
18/02/2026

شاشە ژەهراوییەکانی ڕەمەزان، کاتێک میدیا دەبێتە بازرگانی "پووچگەرایی"

نووسینی: د.رۆژین مهدی

ساڵانە لەگەڵ هاتنی مانگی ڕەمەزان، میدیای کوردی تووشی "ئیفلاسی ئەخلاقی" دەبێت. ئەوەی دەبینرێت، تەنیا پەخشکردنی چەند بەرنامەیەک نییە بۆ پڕکردنەوەی کات، بەڵکو پڕۆسەیەکی سیستماتیکییە بۆ "کوشتنی عەقڵ" و "هەراجکردنی شکۆی مرۆڤ".

لەنێوان مۆدێلی خێرخوازیی ژێر کامێرا و بەرنامە بێزارکەرەکانی پارشێودا، کەرامەتی مرۆڤ و کاتی بینەر بوونەتە قوربانیی "لایک و سپۆنسەر".

١. سێرکی هەژاری: کرینی "بینەر" بە فرمێسکی منداڵ

هیچ شتێک لەوە قێزەونتر نییە، کامێرا ببەیتە ناو ماڵە هەژارەکان و بە مۆسیقایەکی خەمناک، سواڵ بە شکۆیانەوە بکەیت. ئەوەی کەناڵەکان ناویان ناوە "خێرخوازی"، لە ڕاستیدا "سادیستییەکی میدیاییە". بریندارکردنی دەروونی منداڵێک لەپێناو کارتۆنێک زەیت و برنج، تاوانێکە هیچ یاسایەکی ئایینی و مرۆیی قبوڵی ناکات. خێرخوازییەک کامێرای لەگەڵ بێت، تەنیا بۆ "ئەکتیڤکردن"ی پەیجەکانە، نەک بۆ خودا و مرۆڤایەتی.

٢. فەوزای پارشێوان: کات کوشتن بە قسەی "پووچ"
بەرنامەکانی پارشێو، کە دەبوو وێستگەیەک بن بۆ ئارامی و قووڵبوونەوە، گۆڕدراون بۆ مەکۆی "هەڵچوونی بێ ناوەڕۆک". پێشکەشکارانێک کە نە فیکریان پێیە و نە ڕەوانبێژی، بە زمانێکی بازاڕی و نزم، عەقڵی گەنجان بەرەو پووچگەرایی دەبەن. ئەم هاوارەهاوار و پێکەنینە دەستکردانە، نەک هەر چیژبەخش نین، بەڵکو سوکایەتین بە ژیریی ئەو بینەرەی کە کاتی خۆی دەداتە شاشەکە.

٣. تیرۆری تەندروستی لەژێر ناوی "خواردن"
لەو سووچەشەوە، بەرنامەکانی خواردن خەریکی نیشاندانی توندوتیژین دژ بە جەستەی مرۆڤ. لەبری ئەوەی ڕەمەزان ببێتە وەرزی "پاکبوونەوەی بایۆلۆژی"، شاشەکان دەکرێنە نمایشی چەوری و شەکر و ڕیکلامی بەرهەمەکان، ئەمە نەک هەر لە فەلسەفەی ڕۆژووگرتن دوورە، بەڵکو تێکدانی سیستەمی تەندروستیی کۆمەڵگایە.

بەرنامەیەک کە "شایستەی بینین" بێت، دەبێت چۆن بێت؟
وەک ڕۆژنامەنووسێک، کاتی ئەوە هاتووە داوای مۆدێلێکی نوێ بکەین کە ڕێز لە بینەر بگرێت:

١- میکانیزمی "بونیادنانی بێدەنگ": هاوکاریی ڕاستەقینە ئەوەیە کەناڵەکە ببێتە "پرد" نەک "ئەکتەر". با دەرفەتی کار و پڕۆژەی بژێوی بۆ هەژاران دابین بکرێت بەبێ ئەوەی یەک چرکە وێنەی دەموچاویان بگیریت.

٢- ڕێناسی مەعریفی: پێویستمان بە بەرنامەیەک هەیە کە "عەقڵ" تێر بکات. باسی زانست، مێژوو، و کارامەییەکانی ژیان بکرێت. ڕەمەزان دەرفەتە بۆ "نوێبوونەوەی فیکری"، نەک بۆ گوێگرتن لە قسەی بازاڕی.

٣- پاککردنەوەی جەستە و ڕۆح: لەبری نمایشی خواردن، با پسپۆڕان فێرمان بکەن چۆن لەم مانگەدا جەستەمان لە ژەهرەکان و مێشکمان لە فشارەکان پاک بکەینەوە.

٤-ڕۆژنامەوانیی بەرپرس: پێویستە پێشکەشکارەکان کەسانی شارەزا و خاوەن ئەتەکێت بن، بزانن چۆن پەیامێکی مرۆیی دەگەیەنن بەبێ ئەوەی "ئیستغلال"ی سۆزی خەڵک بکەن.

کۆتایی:
پەیامی ڕاستەقینەی میدیا "ڕێزگرتنە لە کەرامەت"، نەک هەراجکردنی شکۆی مرۆڤ بۆ کۆمەڵێک سپۆنسەر و لایک و ڤیو و دواتریش پۆز لێدان بە ژمارەی فۆلۆوەرزەکان. کاتی ئەوە هاتووە بینەری کورد بڵێت: "بەسە بۆ ئەم هەموو پووچگەراییە!"

تێبینی:
ڕاستە من پزیشکم و ڕۆژانە مامەڵە لەگەڵ جەستەی مرۆڤ دەکەم، بەڵام ئەم نووسینەم وەک کەسێکە کە لە ڕاگەیاندندا کاری کردووە و هەمیشە وەک پیشەیەک خولیای بووە. ئەم ڕەخنانەم بەرهەمی گەڕان و سێرچێکی بەردەوامە لە کولتووری میدیایی و خەمخۆرییەکە بۆ پاراستنی شکۆی مرۆڤ و ئاستی ڕۆشنبیریی کۆمەڵگاکەم. رەخنەکەشم
ئاراستەیە بۆ هەموو کەناڵەکانی راگەیاندن.

زۆرجار لێم دەپرسن بۆ ناگەڕێیتەوە میدیا؟
منیش هەمیشە گوتتومە و دەڵێم:
تاوەکو کەناڵەکانی ئێمە میکانیزمی کارکردنییان لە کۆکردنەوەی لایک و ڤیۆ نەگۆڕن بۆ سوود و بنیادنان، هەرگیز ئامادەنیم لە هیچ یەکێک لەو کەناڵانە وەک پێشکەشکار دەربکەوم، چونکە من زانیارم پێیە و هۆشیاری بڵادەکەمەوە، نەک خۆدەرخستن و کۆکردنەوەی لایک و کۆمێنت و ڤیو بۆ ئەو کەناڵانە، کە دەزانم ئەمەش لەنێو بیرۆکە و کارنامەی میدیاکانمان نییە.

Address

Erbil-
Irbil
44001

Website

https://www.linkedin.com/in/dr-rozhin-m-barzani-b3701337a?utm_source=share_via&utm_content

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dr.Rozhin Mahdi Saleem posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category