
08/09/2025
بە بەشداری پزیشکانی کوردستان، ڕێکخراوی پاکی بۆ پەرەپێدانی کۆمەڵگا,
بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵات و ناوچەکە,
لە بەرواری ١٨ی ئەیلولی ٢٠٢٥ کۆنفرانسێکی تایبەتی ئەدەبی بؤ ئەو پزیشكانەى كە خاوەنى پەرتووکی چاپ كراون لە دەرەوەى بوارى پزيشكى و زانستى تەندرووستى لە شاری هەولێر ئەنجام دەدات.
ناوەڕۆکی کۆنفرانسەکە بریتی دەبێت لە پێشکەش کردنی چەندین سیمینار لەلایەن ئەو پزیشکانەی کە خاوەنی پەڕتوکی چاپ کراون لە بوارەکانی هۆنراوە و هەلبەست و چیرۆک و ڕۆمان و تێکڕای بەشە ئەدەبیەکانی تری بەدەر لە بواری پزیشکی و تەندروستی، وێرای چەند پانێلێکی گفتوگۆ بۆ کەسانی شارەزای بواری ئەدەبیات و نوسین.
هەر پزیشکێکی خاوەن پەرتوکی چاپکراو یاخود هەر خوێنەرێکی بەرهەمەکانیان ئارەزووی پێشکەشکردنی بابەتی هەیە با بە ناردنی پوختەیەک(١٥٠ - ٢٠٠) وشە دەربارەی ناوەرۆکی پەرتوکەکە و خالە بەهێزکانی لەگەڵ کورتەیەک لە ژیاننامەی خۆی و زانیاریە کەسییەکانی لەم بەستەرەی خوارەوە پڕ بکاتەوە و چاوەڕێی وەڵام بێت لە لایەن لیژنەی هەلسەنگاندنی بابەتەکانەوە (ئەگەر بابەتەکانیان پەسەند کرا)...
https://form.typeform.com/to/uQkdwmBX
هەر پزیشکێک یاخود هەر خوێندکارێکی کۆلێژە پزیشکیەکان وەکو ئامادەبوو ئارەزوی بەشداربوون دەکات لە ڕێگەی هەمان بەستەرەوە با ناوی خۆی تۆمار بکات...
تێبینی:
١- دوا وادە بۆ ناردنی پوختەی بابەتەکان ڕۆژی شەممەیە بەرواری ١٣ی ئەیلولی ٢٠٢٥، کاتژمێر ١٢ ی نیوەرۆ.
٢- پێشینەی پێشکەشکردنی سیمینارەکان بۆ نووسەری پەرتوکەکانە.
٣- ژمارەی ئامادەبوان دیاریکراوە و پێشینەش بۆ پزیشکانی پسپۆڕە ، دواتریش بۆ ئاستەکانی تری پلەبەندی پزیشکی و خوێندکارانی پزیشکی, دواى ناو تؤماركردن و ثپڕكردنەوەی فؤرمى بەستەرەکە, ئەو ناوانەی كە رِەزامەندى ئامادەبوون بەدەست دەهيَنن لە رِيَى نامەى مؤبايل ياخود ئيمەيلَەوە داوەتنامەيان بۆ دەنيَردريَت....
پێکەوە بەرەو سەرخستنی یەکەمین کۆنفرانسی ئەدەبی پزیشکان...
(لینکی خۆ تۆمارکردن لە پڕۆفایل دانراوە)
لیژنەی سەرپەرشتی و ڕێکخستنی کۆنفرانس
٧ی ئەیلولی ٢٠٢٥